چۆنیه‌تی فه‌رزبوونی رۆژووی ره‌مه‌زان
ئه‌بوداوود ریوایه‌تێكی هێناوه‌ته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) سێ رۆژ له هه‌موو مانگێک و رۆژی
عاشوورا به‌ڕۆژوو ده‌بوو، ئیتر خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه: «كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ » [البقرة/١٨٣]؛ «ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه رۆژوو گرتنتان له‌سه‌ر فه‌رزه هه‌روه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رز بوو، تا پێی بگه‌نه پارێزكاری». ئیتر هه‌ر كه‌س حه‌زی بكردایه به‌ڕۆژوو ده‌بوو، ده‌نا رۆژووی نه‌ده‌گرت (پێ نه‌ده‌بوو)، له جیاتی ئه‌وه رۆژانه خۆراكی هه‌ژارێكی ده‌دا و رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده‌ما. ساڵێک ئاوا رۆیشت كه خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه: «شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ» [البقرة: ١٨٥]؛ «مانگی ره‌مه‌زان كه خوای گه‌وره قورئانی تێدا ناردۆته خواره‌وه تا بۆ خه‌ڵكی ببێته رووناكی و رێنمایی و روونكردنه‌وه‌ی دیدو هه‌ڵوێستی خواناسی و مایه‌ی هه‌ڵاوێردنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا هه‌ركه‌سێكتان گه‌یشته‌وه ئه‌و مانگه (ره‌مه‌زانی به‌سه‌ردا هاته‌وه) با به‌ڕۆژوو بێت، هه‌ر كه‌سێكیش نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ر بوو با له رۆژانێكی تردا بیگرێته‌وه». كه ئه‌مه هاته خواره‌وه فه‌رزێتی رۆژووگرتنی ره‌مه‌زانی چه‌سپاند، ئه‌وی له سه‌فه‌ر ده‌بوو دواتر رۆژووه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه (به‌ڕۆژوو ده‌بوو) ئه‌و كه‌سه‌ی كه پیرو ناتواناش بوو خۆراكی ده‌دایه هه‌ژاران.[1]
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌رباره‌ی ئه‌م ریوایه‌ته ده‌فه‌رموێ: ئه‌بوداوود ئه‌م ریوایه‌ته‌ی له «كتاب الأذان»دا له عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی ئه‌بو له‌یلاوه له موعازی كوڕی جه‌به‌له‌وه خوا لێی رازی بێت گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام زه‌عیفه، چونكه ئیبنو ئه‌بوله‌یلا به خزمه‌ت موعازی كوڕی جه‌به‌ل نه‌گه‌یشتووه و له ریوایه‌تی تریشدا كه ئیبنو ئه‌بوله‌یلا گێڕاوێتییه‌وه ناوی یاوه‌ره‌كه‌ی تێدا نه‌هێناوه، ئه‌مه‌ش موڕسه‌له‌و زه‌عیفه. به‌یهه‌قیش به له‌فزو مانا دوو ریوایه‌تی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كێكیانه: «إِنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَامَ بَعْدَمَا قَدِمَ الْمَدِينَةَ، فَجَعَلَ يَصُومُ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ وَصَامَ عَاشُورَاءَ فَصَامَ سَبْعَةَ عَشَرَ شَهْرًا شَهْرَ رَبِيعٍ إِلَى شَهْرِ رَبِيعٍ إِلَى رَمَضَانَ، ثُمَّ إِنَّ اللهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى فَرَضَ عَلَيْهِ شَهْرَ رَمَضَانَ، فَأَنْزَلَ عَلَيْهِ «كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ».»[2]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه ته‌شریفی هێنا بۆ مه‌دینه (هیجره‌تی كرد) به‌ڕۆژوو ده‌بوو، سێ رۆژ له‌هه‌ر مانگێكی ده‌گرت، له‌گه‌ڵ عاشوراشدا، ئاوا حه‌ڤده مانگ رۆژووی گرت: له مانگی ره‌بیعه‌وه تا ره‌بیع تا ره‌مه‌زان،[3] پاشان خوای گه‌وره رۆژووگرتنی مانگی ره‌مه‌زانیی له‌سه‌ر فه‌رزكرد و ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ نارده خواره‌وه كه ماناكه‌ی ئه‌مه‌یه: رۆژوو گرتنتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه، هه‌ر وه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رز كرابوو» ئه‌م فه‌رمووده‌یه موڕسه‌له وه‌كو به‌یهه‌قی خۆی فه‌رموویه‌تی و راستیشه چونكه ئیبنو ئه‌بوله‌یلا موعازی كوڕی جه‌به‌لی نه‌دیبوو.
ریوایه‌ته‌كه‌ی تر به‌هێزتره كه ده‌فه‌رموێ: «أُحِيلَ الصَّوْمُ عَلَى ثَلَاثَةِ أَحْوَالٍ: قَدِمَ النَّاسُ الْمَدِينَةَ وَلَا عَهْدَ لَهُمْ بِالصِّيَامِ , فَكَانُوا يَصُومُونَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ حَتَّى نَزَلَ «شَهْرُ رَمَضَانَ..» فَاسْتَكْثَرُوا ذَلِكَ وَشَقَّ عَلَيْهِمْ، فَكَانَ مَنْ أَطْعَمَ مِسْكِينًا كُلَّ يَوْمٍ تَرَكَ الصِّيَامَ مِمَنْ يُطِيقُهُ رَخَّصَ لَهُمْ فِي ذَلِكَ وَنَسَخَهُ «وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ» [البقرة: 184]، قَالَ: فَأُمِرُوا بِالصِّيَامِ»[4]؛ «یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیان راگه‌یاندین كه رۆژووگرتنیان له‌سه‌ره‌تادا سێ شێوازی هه‌بوو، كه خه‌ڵكی هیجره‌تیان كردووه بۆ مه‌دینه پێشتر رۆژوویان نه‌ده‌گرت، ئینجا سێ رۆژ له مانگێكدا به‌ڕۆژوو ده‌بوون تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ئایه‌تی « شَهْرُ رَمَضَانَ..» هاته خواره‌وه، ئینجا هاواریان لێ هه‌ستا چونكه قورس بوو له‌سه‌ریان (هه‌ر مانگه‌و سێ رۆژ بگرن و ره‌مه‌زانیش) ئیتر هه‌ر كه‌سێک كه خۆراكی هه‌ژارێكی رۆژانه بدایا رۆژووی ئه‌و رۆژه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده‌ما، ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه توانای خۆراكدانیان هه‌بوو، به‌ڵام دوایی ئه‌و ئایه‌ته (وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ) نه‌سخی کرده‌وه. ئیتر فه‌رمانیان پێدرا گۆ گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان».
بوخاری له‌سه‌حیحه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی به «موعه‌لله‌ق»[5] هێناوه‌ته‌وه وبه‌جه‌زم فه‌رموویه‌تی وایه. كه‌وابوو ریوایه‌ته‌كه‌ی به‌یهه‌قیش سه‌حیحه وه‌كو له رێسای فه‌رمووده‌وانیدا داڕێژراوه. ئه‌مه‌ش ریوایه‌ته موعه‌لله‌قه‌كه‌ی بوخاری: «وَقَالَ ابْنُ نُمَيْرٍ، حَدَّثَنَا الأَعْمَشُ، حَدَّثَنَا عَمْرُو بْنُ مُرَّةَ، حَدَّثَنَا ابْنُ أَبِي لَيْلَى، حَدَّثَنَا أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: نَزَلَ رَمَضَانُ فَشَقَّ عَلَيْهِمْ، فَكَانَ مَنْ أَطْعَمَ كُلَّ يَوْمٍ مِسْكِينًا تَرَكَ الصَّوْمَ مِمَّنْ يُطِيقُهُ، وَرُخِّصَ لَهُمْ فِي ذَلِكَ، فَنَسَخَتْهَا: «وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ» [البقرة: 184] فَأُمِرُوا بِالصَّوْمِ»[6]؛ «ئیبنو نومه‌یر فه‌رمووی: ئه‌عمه‌ش بۆی گێڕاینه‌وه: عه‌مری كوڕی موڕڕه بۆی گێڕاینه‌وه که كوڕی ئه‌بوله‌یلا بۆی گێڕاینه‌وه‌و فه‌رمووی: یاوه‌رانی موحه‌ممه‌د (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیان راگه‌یاندین كه كاتێک رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زانیان له‌سه‌ر فه‌رزكرا به‌لایانه‌وه سه‌خت بوو، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی توانای هه‌بوو له‌جیاتی رۆژووگرتنی هه‌ر رۆژێک خۆراكی هه‌ژارێكی ده‌دا، مۆڵه‌تی ئه‌مه‌یان پێ‌درابوو، پاشان ئه‌و حوكمه به‌هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئایه‌تی «وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ»؛ «ئه‌گه‌ر رۆژووه‌كه بگرن چاكتره بۆتان» لادراو رۆژووگرتنه‌كه به‌فه‌رزی چه‌سپی».
فه‌رمووده‌ی تری سه‌حیح هه‌یه كه جه‌خت له‌مه‌ده‌كاته‌وه و ده‌یسه‌لمێنێت؛ له‌وانه: سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع خوا ڵێی رازی بێت گێڕاویه‌وه فه‌رمووی: «لَمَّا نَزَلَتْ: «وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ» [البقرة: 184]. «كَانَ مَنْ أَرَادَ أَنْ يُفْطِرَ وَيَفْتَدِيَ، حَتَّى نَزَلَتِ الآيَةُ الَّتِي بَعْدَهَا فَنَسَخَتْهَا»[7]؛ «كاتێک ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه «ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای رۆژوو گرتنیان نییه با له‌جێی هه‌ر رۆژێک رۆژوو نه‌گرتنیان خۆراكی رۆژانه‌ی هه‌ژار بده‌ن» ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ی بیویستایه رۆژووه‌كه‌ی نه‌گرێت خۆراكه‌كه‌ی ده‌دا تا ئایه‌تی دوای ئه‌و هاته خواره‌وه وئه‌م حوكمه‌ی سڕییه‌وه».
له‌ریوایه‌تێكی تردا: «كُنَّا فِي رَمَضَانَ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، مَنْ شَاءَ صَامَ وَمَنْ شَاءَ أَفْطَرَ فَافْتَدَى بِطَعَامِ مِسْكِينٍ»، حَتَّى أُنْزِلَتْ هَذِهِ الْآيَةُ: «فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ» [البقرة: 185]»[8]؛ «له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ره‌مه‌زاندا، هه‌ر كه‌س بیویستایه به‌ڕۆژوو ده‌بوو، هه‌ر كه‌سیش نه‌یویستایه نه‌یده‌گرت و له‌جیاتی ئه‌وه خۆراكی به هه‌ژار ده‌دا تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ هه‌ر كه‌سێكتان گه‌یشته‌وه مانگه‌كه (ره‌مه‌زان) با به‌ڕۆژوو بێت».
جا وه‌وکو فه‌رمووده‌کان روونی ده‌که‌نه‌وه رۆژوو سه‌ره‌تا شه‌و و رۆژ بوو، له نوێژی خه‌وتنانه‌وه ده‌ستی پێده‌کرد تا بانگی ئێواره‌ی رۆژی دوایی! بۆیه ئه‌مه زۆر قورس بوو، هه‌ر كه‌سێک به‌ربانگی ده‌كرده‌وه وده‌خه‌وت یان نوێژی عیشای ده‌كرد ئیتر بۆی نه‌بوو بخوات وبخواته‌وه وسه‌رجێیی خێزانی بكات تا ده‌گه‌یشته‌وه ئێواره‌ی سبه‌ینێ، ئه‌گه‌ر خه‌وی لێبكه‌وتایه ده‌بوو تا سبه‌ی ئێواره به‌ڕۆژووبێت. ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بوایه ونوێژی عیشا (خه‌وتنان)ی بكردایه ده‌بوو تاسبه‌ی ئێواره به‌ڕۆژوو بێت. پاشان ئه‌م حوكمه‌یان له‌سه‌ر سووک بوو، هه‌موو شتێكیان له خواردن وخواردنه‌وه‌و جیماع بۆ حه‌ڵاڵ بوو له به‌ربانگه‌وه تا سپێده‌ی به‌یانی سبه‌ینێ. به‌ڕائی كوڕی عازیب خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «كُنَّا كَانَ أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا كَانَ الرَّجُلُ صَائِمًا، فَحَضَرَ الإِفْطَارُ، فَنَامَ قَبْلَ أَنْ يُفْطِرَ لَمْ يَأْكُلْ لَيْلَتَهُ وَلاَ يَوْمَهُ حَتَّى يُمْسِيَ، وَإِنَّ قَيْسَ بْنَ صِرْمَةَ الأَنْصَارِيَّ كَانَ صَائِمًا، فَلَمَّا حَضَرَ الإِفْطَارُ أَتَى امْرَأَتَهُ، فَقَالَ لَهَا: أَعِنْدَكِ طَعَامٌ؟ قَالَتْ: لاَ وَلَكِنْ أَنْطَلِقُ فَأَطْلُبُ لَكَ، وَكَانَ يَوْمَهُ يَعْمَلُ، فَغَلَبَتْهُ عَيْنَاهُ، فَجَاءَتْهُ امْرَأَتُهُ، فَلَمَّا رَأَتْهُ قَالَتْ: خَيْبَةً لَكَ، فَلَمَّا انْتَصَفَ النَّهَارُ غُشِيَ عَلَيْهِ، فَذُكِرَ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَنَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةُ:« أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ» [البقرة: 187] فَفَرِحُوا بِهَا فَرَحًا شَدِيدًا، وَنَزَلَتْ:« وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الخَيْطِ الأَسْوَدِ» [البقرة: 187]»[9]؛ «ئێمه یاوه‌رانی موحه‌ممه‌د (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه که‌سێکمان به‌ڕۆژوو ده‌بوو ده‌گه‌یشته‌وه به‌ربانگ، ئه‌گه‌ر پێش به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی خه‌وی لێبكه‌وتایه نه‌ده‌بوو ئه‌و شه‌وه هیچ بخوات، بۆ سبه‌نیێش تا ده‌گه‌یشته‌وه ئێواره‌ی رۆژی دووه‌م. قه‌یسی كوڕی سیرمه‌ی ئه‌نساری خوا لێی رازی بێت به‌ڕۆژوو بوو، كه كاتی به‌ربانگ هات چووه ماڵه‌وه، به خێزانی وت: ئه‌رێ خۆراكت لایه، وتی: نه‌خێر، به‌ڵام هه‌ر ئیستا ده‌چم بۆت ده‌گه‌ڕێم، ئه‌میش رۆژه‌كه ئیشی كردبوو، ماندوو بوو، بۆیه پێڵووی چاوی قورس بوو و خه‌وی لێكه‌وت، كه ژنه‌كه هاته‌وه‌و بینی (به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه و وتی) ئه‌ی داماو خۆت! بۆ سبه‌ینێش له نیوه‌ڕۆدا بوورایه‌وه، هه‌واڵ گه‌یێندرایه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئیتر ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی: «چوونه لای خێزانه‌كانتان له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا بۆ حه‌ڵاڵ بوو»، زۆرپێی دڵخۆش بوون، ئینجا (ته‌كمیله‌ی ئایه‌ته‌كه) هاته خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ: «بخۆن وبخۆنه‌وه تا ئه‌و ساته‌ی هێڵی سپی سپێده‌تان له‌هێڵی ره‌شی شه‌و بۆ ده‌رده‌كه‌وێت». ».
ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «فَكَانَ النَّاسُ عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا صَلَّوُا الْعَتَمَةَ حَرُمَ عَلَيْهِمُ الطَّعَامُ وَالشَّرَابُ وَالنِّسَاءُ، وَصَامُوا إِلَى الْقَابِلَةِ»[10]؛ «له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه نوێژی عیشایان بكردایا ئیتر خواردن و خواردنه‌وه‌وچوونه لای خێزانه‌كانیان لێ حه‌رام ده‌بوو، به‌ڕۆژوو ده‌بوون و خۆیان له‌وانه ده‌گرته‌وه تا شه‌وی سبه‌ینێ دا ده‌هات».
[2]. به‌یهه‌قی، السنن الکبری:7895.
[3] مانگه‌کان: موحه‌ڕره‌م، سه‌فه‌ر، ره‌بیعی یه‌که‌م، ره‌بیعی دووه‌م، جومادای یه‌که‌م، جومادای دووه‌م، ره‌جه‌ب، شه‌عبان، ره‌مه‌زان، شه‌ووال، زیلقیعده، زیلحیججه
[5]. «معلّقاڵ یان «تعلیقاً» ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ی که یه‌که‌م که‌سی سه‌نه‌ده‌که ناوی نه‌هێنراوه.
[7]. بوخاری: ٤٥٠٧؛ موسلیم: ١١٤٥؛ ئه‌بوداوود: ٢٢١٥؛ ترمزی: ٧٩٨؛ نه‌سائی: 2316؛ داریمی: 1775.
[8] بوخاری: 4507؛ موسلیم: ١١٤5.
[10] . ئه‌بوداوود: ٢٣١٣؛ به‌یهه‌قی: ٧٩٠١؛ ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ(المجموع: ٦/٢٤٨) له سه‌نه‌ده‌که‌یدا زه‌عیفییه‌کی تێدایه هه‌رچه‌نده ئه‌بوداوود به زه‌عیفی دانه‌ناوه.