به‌شه‌كانی رۆژوو
رۆژوو دوو به‌شه: رۆژووی فه‌رز و رۆژووی سوننه‌ت. رۆژووی فه‌رز سێ جۆره: رۆژی ره‌مه‌زان، رۆژووی نه‌زرو رۆژووی كه‌فاره‌ته‌كان.
شه‌رعناسان عاده‌ته‌ن له «كتاب الصیام»دا ته‌نها باسی رۆژووی ره‌مه‌زان ورۆژووی سوننه‌ت ده‌كه‌ن، جۆره‌كانی تر چونكه جیاوازن وهه‌ندێكیان وه‌كو سزایه له شوێنی تایبه‌ت به باسه‌كانیاندا ده‌كرێن.
حوکمی رۆژووی ره‌مه‌زان و چۆنیه‌تی فه‌رزبوونه‌که‌ی
له‌م باسه‌دا سه‌ره‌تا باسی حوکمی رۆژوو ده‌که‌ین و پاشان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی فه‌رزبوونه‌که‌شی ده‌دوێین.
بابه‌تی یه‌که‌م
حوكمی رۆژووی ره‌مه‌زان
١- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ.
أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْراً فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ. شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ» [البقرة: ١٨٣-١٨٥]؛ «ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه رۆژووتان له‌سه‌ر فه‌رزه، هه‌ر وه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ش فه‌رزبوو، مه‌به‌سته به‌م رۆژووگرتنه بگه‌نه ته‌قواكاری ودیندارێتی سه‌راڕستانه. فه‌رزی رۆژوو چه‌ند رۆژێكی دیاریكراوه، هه‌ر كه‌سێكیش نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو با دواتر بیگێڕێته‌وه (رۆژانی تر له‌جیاتی بگرێته‌وه)، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ناتوانن به‌ڕۆژووبن به‌ڵام توانای به‌خشینیان هه‌یه با له جیاتی نه‌گرتنی هه‌ر رۆژێكی ره‌مه‌زانه‌كه خۆراكی هه‌ژارێک بده‌ن، هه‌ر كه‌سێک خۆبه‌خشانه خۆراكی دوو هه‌ژار بدات بۆ خۆی چاكتره وخێری زیاتری ده‌گاتێ، به‌ڵام رۆژوو گرتنه‌كه‌تان چاكتره بۆتان ئه‌گه‌ر په‌ی پێ ببه‌ن وبزانن. مانگی ره‌مه‌زانه كه قورئانی تێدا هاته خواره‌وه تا ببێته مایه‌ی رێنمایی خه‌ڵكی و روون كردنه‌وه و راست ودروستیی دیدو هه‌ڵوێست وجوێكاری كوفر‌و ئیمان وبه‌ره‌و شوێنكه‌وتوویان، جا هه‌ر كه‌سێكتان ئاماده‌ی مانگه‌كه بوو (مانگه‌كه‌ی گه‌یشته‌وه سه‌ر) با هه‌مووی به‌ڕۆژوو بێت، هه‌ر كه‌سێكیش نه‌خۆش بوو یان له سه‌رفه‌ر بوو با به رۆژانی تری داهاتوویدا بیگرێته‌وه. خوای گه‌وره كارئاسانیتان بۆ ده‌كات و نایه‌وێت له‌سه‌رتان قورس ببێت، ئاوا فه‌رزی رۆژووی ماوه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن. به كۆتایی فه‌رزی رۆژووه‌كه‌ش «اللّه أكبر» بكه‌ن كه هه‌م یادی خوایه وهه‌م به گه‌وره ومه‌زن دانانیه‌تی وهه‌م نیشانه‌ی به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كه‌و سه‌ركه‌وتن وبینین هه‌یڤ (هیلال)ی مانگی دواتره (شه‌ووال) كه ده‌بێته جه‌ژن؛ ئاواش سپاس و ستایشی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن».
٢- فه‌رمووده‌ش زۆرن كه فه‌رزێتی رۆژووی ره‌مه‌زان روون ده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه:
الف- ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ»[1]؛ «ئیسلام له‌سه‌ر پێنج پایه بنیات نراوه: شایه‌تمان (لا إله إلّا اللّه و محمّد رسولُ اللّه) ونوێژكردن و زه‌كاتدان و رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان و حه‌ج».
ب- سه‌یدنا ته‌ڵحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵڵا خوا لێی رازی بێت كه له ده یاوه‌ره مژده‌پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شته، ده‌فه‌رموێ «أَنَّ أَعْرَابِيًّا جَاءَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثَائِرَ الرَّأْسِ... فَقَالَ: أَخْبِرْنِي بِمَا فَرَضَ اللَّهُ عَلَيَّ مِنَ الصِّيَامِ؟ قَالَ: «شَهْرَ رَمَضَانَ إِلَّا أَنْ تَطَوَّعَ شَيْئًا»[2]؛ «كابرایه‌كی ئه‌عرابی قژبژ هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وپرسیاری لێده‌كرد؛ له‌وانه: ده‌ێ پێم بڵێ بزانم خوای گه‌وره چی له رۆژووگرتن له‌سه‌رم فه‌رز كردووه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان مه‌گه‌ر خۆت له زیاده رۆژی تر به‌ڕۆژوو بیت».
ج- فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی به ناوی فه‌رمووده‌ی جبریله‌وه ناسراوه كه به شێوه‌ی ئه‌عرابی دێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وپرسیاری ئیمان و ئیسلام و ئیحسانی لێ ده‌كات، جه‌نابیشی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له وه‌ڵامی ئیسلامه‌كه‌دا ده‌فه‌رموێ «الإِسْلاَمُ: أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ، وَلاَ تُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا، وَتُقِيمَ الصَّلاَةَ، وَتُؤَدِّيَ الزَّكَاةَ المَفْرُوضَةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ »[3]؛ «ئیسلام ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره وا بپه‌رستیت كه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵدا بۆ بڕیار نه‌ده‌یت، نوێژه‌كان بكه‌یت، زه‌كاته فه‌رزه‌كه بده‌یت ورۆژووی ره‌مه‌زانیش بگریت».
٣- كۆڕا (ئیجماع)ی ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌م زه‌مانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر كه‌سانی خۆی فه‌رزه وئه‌مه‌ش روكنێكه له دینی ئیسلام هه‌ر كه‌سێک نكوڵی لێبكات پێی كافر ده‌بێت و له‌سه‌ر هیچ كه‌سێكی خۆی لاناچێت به بێ عوزرێكی شه‌رعی راست ودروست؛[4] كه دواتر باس ده‌كرێت إن شا‌ء اللّه.
[1]. بوخاری: ٨؛ موسلیم: ١٦؛ ترمزی: ٢٦١٤؛ نه‌سائی: ٥٠٣٤؛ له‌فزی بوخارییه.
[2]. بوخاری: ٤٦؛ موسلیم: ١١.
[3]. بوخاری: ٥٠؛ موسلیم: ٩.
[4]. ابن هبیرة، الإفصاح: 1/232؛ ابن قدامة المقدسی، المغني: 3/85؛ النووی، المجموع: 6/252.