گه‌وره‌یی رۆژوو
له‌م باسه‌دا سه‌ره‌تا قسه‌مان له‌سه‌ر گه‌وره‌یی رۆژوو ده‌بێت به گشتی پاشان رۆژووی ره‌مه‌زان به‌تایبه‌ت.
بابه‌تی یه‌که‌م
گه‌وره‌یی رۆژوو به گشتی
١- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌گێڕێته‌وه كه له حه‌دیسی قودسیدا فه‌رموویه‌تی: «قَالَ اللَّهُ: كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ، إِلَّا الصِّيَامَ، فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ، وَالصِّيَامُ جُنَّةٌ، وَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلاَ يَرْفُثْ وَلاَ يَصْخَبْ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ، فَلْيَقُلْ إِنِّي امْرُؤٌ صَائِمٌ. وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ رِيحِ المِسْكِ. لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ يَفْرَحُهُمَا: إِذَا أَفْطَرَ فَرِحَ، وَإِذَا لَقِيَ رَبَّهُ فَرِحَ بِصَوْمِهِ»[1]؛ «خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: هه‌موو كاره‌كانی مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی، ته‌نها رۆژوو نه‌بێت، رۆژوو بۆ منه‌و منیش پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، رۆژوو قه‌ڵغانه، هه‌ر كه‌سێكتان به‌ڕۆژوو بوو با شه‌ڕه‌جنێو نه‌كات ونه‌که‌وێته هاتو هاوارو گاڵته‌جاڕیی، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش جنێوی پێدا یان شه‌ڕی پێ فرۆشت با بڵێ: من به‌ڕۆژووم. به‌و كه‌سه‌ی گیانی موحه‌ممه‌دی به ده‌سته بۆنی ده‌می رۆژووه‌وان لای خوای گه‌وره له بۆنی میسک خۆشتره. رۆژووه‌وان دوو خۆشحاڵی له رێیه: كه به‌ربانگ ده‌كاته‌وه خۆشحاڵ ده‌بێت، كه به خوای خۆشی ده‌گات وپاداشتی رۆژووه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه خۆشحاڵ ده‌بێت».
٢- عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی « الصيام والقرآن يشفعان للعَبد يوم القيامة، يقول الصيام: أي رَبِّ، مَنَعته الطعامَ والشهوات بالنهار، فشفِّعْني فيه، ويقول القرآ‌ن: منعته النومَ بالليل، فشَفِّعْني فيه، قاَل: فيشفعانِ »[2]؛ « له رۆژی دواییدا رۆژوو و قورئان هه‌ر دووكیان تكا بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن (بۆرۆژووه‌وان وقورئانه‌وان)؛ رۆژوو ده‌فه‌رموێ: خوایه، من به رۆژ خۆراک و ئاره‌زووی جنسیم لێ گرتبۆوه، ده‌ی سا تۆش لوتف بكه‌و بمكه به تكاكاربۆی، قورئانیش ده‌فه‌رموێ: نه‌مده‌هێشت شه‌وان بخه‌وێت، ده‌ی سا خوایه لوتف بكه‌و بمكه به تكاكار بۆی، ئینجا هه‌ر دووكیان تكا (شه‌فاعه‌ت)ی بۆ ده‌كه‌ن (شه‌فاعه‌ته‌که‌یان وه‌رده‌گیرێت)».
3- ئه‌بو ئومامه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وعه‌رزم كرد: فه‌رمانێكم پێ بفه‌رموو تا بیكه‌م وپێی بچمه به‌هه‌شته‌وه، پێی فه‌رموو: «عَلَيْكَ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَا عِدْلَ لَهُ»؛ «رۆژوو بگره، چونكه هیچ ره‌فتارێک ناگاته ئاستی رۆژوو»، پاشان هاتمه‌وه خزمه‌تی هه‌ر فه‌رمووی: «عَلَيْكَ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَا عِدْلَ لَهُ».[3]
4- سه‌هلی كوڕی سه‌عد خوا لێی رازی بێت گێڕاوێتییه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو «إِنَّ لِلْجَنَّةِ بَابًا يُقَالُ لَهُ: الرَّيَّانُ. يُقَالُ: يَوْمَ الْقِيَامَةِ: أَيْنَ الصَّائِمُونَ؟ هَلُمُّوا إِلَى الرَّيَّانِ، فَإِذَا دَخَلَ آخِرُهُمْ أُغْلِقَ ذَلِكَ الْبَابُ»[4]؛ «به‌هه‌شت ده‌رگایه‌كی هه‌یه پێی ده‌وترێت ره‌ییان، له رۆژی دواییدا ده‌وترێت: ئه‌وه كوان رۆژووه‌وانان؟ (یه‌عنی با بێن ولێره‌وه بچنه به‌هه‌شته‌وه). جا كه كۆتا رۆژووه‌وان چووه ژووره‌وه ده‌رگاكه دا ده‌خرێته‌وه».
5- ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی «مَا مِنْ عَبْدٍ يَصُومُ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللهِ، إِلَّا بَاعَدَ اللهُ، بِذَلِكَ الْيَوْمِ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفاً»[5]؛ «هه‌ر موسوڵمانێک له‌به‌ر خاتری خوا رۆژێک به‌رۆژوو بێت خوای گه‌وره به‌و رۆژه ماوه‌ی حه‌فتا پایزه‌ڕێ له ئاگری دۆزه‌خی دوور ده‌خاته‌وه».[6] مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ده‌یخاته ئه‌مانێكی واوه كه ئه‌وه‌نده بێخه‌م بێت وه‌كو كه‌سێک حه‌فتا ساڵه‌ڕێ سزای لێ دوور بێت! خوای گه‌وره ئه‌و لوتفه له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا بكات؛ ئامین.
بابه‌تی دووه‌م
گه‌وره‌یی رۆژووی ره‌مه‌زان به تایبه‌ت
١- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «قد جاءكمَ رمضان، شهر مبارك، افترض الله عليكم صيامه، تُفتح فيه أبواب الجنة، ويغلق فيه أبوابُ الْجَحِيمِ، وَتُغَلُّ فِيهِ الشَّيَاطِينُ، فِيهِ لَيْلَةٌ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ، مَنْ حُرِمَ خَيْرَهَا فَقَدْ حُرِمَ»[7]؛ «مانگێكی ره‌مه‌زان هاته‌وه سه‌رتان، مانگێکی پیرۆز كه خوای گه‌وره رۆژووگرتنه‌كه‌ی فه‌رز كردووه له‌سه‌رتان، له‌م مانگه‌دا ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كان كۆت وزنجیر ده‌كرێن، شه‌وێكی تێدایه (شه‌وی قه‌در) كه‌باشترو خێرتره له‌هه‌زار مانگ (زیاتر له ٨٣ ساڵ)، هه‌ر كه‌سێک له‌خێری ئه‌و شه‌وه مه‌حرووم ببێت ئه‌وه له هه‌موو شتێک بێ‌به‌ش بووه».
٢-هه‌ر ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ»[8]؛ «پێنج فه‌رزی نوێژه‌كان، هه‌ینی بۆ هه‌ینی و ره‌مه‌زان بۆ ره‌مه‌زانی داهاتوو، هه‌موویان پاككه‌ره‌وه‌ی گوناحی نێوانیانن به‌و مه‌رجه‌ی خۆ له گوناحی گه‌وره (كه‌بائیر) دوور بگرێت».
٣- دیسان هه‌ر ئه‌و خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌یفه‌رموو « مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ»[9]؛ «هه‌ر كه‌سێک رۆژووی ره‌مه‌زان ئیماندارانه و به هیوای وه‌رگرتنی پاداشت له خوای گه‌وره بگرێت، له گوناحه‌كانی رابردووی ده‌بوورێت».
4- ئه‌بو به‌كره خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی « شَهْرَانِ لاَ يَنْقُصَانِ، شَهْرَا عِيدٍ: رَمَضَانُ، وَذُو الحَجَّةِ »[10]؛ «دوو مانگ هه‌ن (خێر‌و پاداشتیان) كه‌م ناكات (ئه‌گه‌رچی ژماره‌یان که‌م کات)، هه‌ردووكیان مانگی جه‌ژنن: ره‌مه‌زان و زیلحیججه». واته هه‌ر چه‌ند رۆژه‌كانیشیان ببێت به‌بیست‌و نۆرۆژ به‌ڵام هه‌ر كه‌سێک فه‌رزه‌كانیان تێدا ئه‌نجام بدات (رۆژوو و حه‌ج) پاداشته‌كه‌ی وه‌كو پاداشتی هه‌موو رۆژه‌كانیانه (سی رۆژه‌یی) و له‌پاداشتیان كه‌م ناكات[11].
٥- عه‌ر‌فه‌جه ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه: له‌خزمه‌ت عوتبه‌ی كوڕی فه‌رقه‌ددا بووم، باسی ره‌مه‌زانی بۆ ده‌كردین، له‌و كاته‌دا یاوه‌رێكی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی هێنایه ژووره‌وه، كه عوتبه بینیی بێده‌نگ بوو، قه‌درو رێزێكی زۆریشی لێنا، دوایی یاوه‌ره‌كه فه‌رمووی: گوێم لێ‌بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌رباره‌ی مانگی ره‌مه‌زان ده‌یفه‌رموو: «تُغَلَّقُ فِيهِ أَبْوَابُ النَّارِ، وَتُفَتَّحُ فِيهِ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَتُصَفَّدُ فِيهِ الشَّيَاطِينُ»؛ «ده‌رگاكانی دۆزه‌خی تێدا داده‌خرێت وده‌رگاكانی به‌هه‌شتی تێدا ده‌كرێته‌وه وشه‌یتانه‌كانی تێدا كۆت وزنجیربه‌ند ده‌كرێن»، پاشان فه‌رمووی: «وَيُنَادِي فِيهِ مَلَكٌ: يَا بَاغِيَ الْخَيْرِ أَبْشِرْ، يَا بَاغِيَ الشَّرِّ أَقْصِرْ، حَتَّى يَنْقَضِيَ رَمَضَانُ»[12]؛ «فریشته‌یه‌كیش بانگ ده‌كات هۆ خێرخواز مژده‌ت لێ بێت (وا ره‌مه‌زانه‌كه‌ت هاته‌وه)، هۆ شه‌ڕخواز ده‌ستت كورت كه (له گوناح گه‌ڕێ)، ئاوا تا ره‌مه‌زان ته‌واو ده‌بێت هۆشداریی ده‌داته خه‌ڵكی».
[1]. بوخاری: ١٩٠٤؛ موسلیم: ١٦٣ و ١١٥١؛ نه‌سائی: ٢٢١٦؛ ئه‌حمه‌د: 7679.
[2] ئه‌حمه‌د: ٦٦٢٦. سه‌حیحه.
[4]. بوخاری: ٣٢١٣؛ موسلیم: ١٦٦؛ نه‌سائی:٢٢٣٦؛ ئه‌حمه‌د: ٢٢٣٧؛ ئیبنو ماجه: ١٦٤٠؛ به‌یهه‌قی: ٤/٣٠٥؛ له‌فزه‌که هی ئه‌حمه‌ده.
[5]. بوخاری: ٢٦٨٥؛ موسلیم: ١١٥٣؛ ترمزی: ١٦٢٣؛ خاوه‌ن سونه‌نه‌کانی تریش.
[6]. سه‌نعانی ده‌فه‌رموێت رۆژووگرتنه له جیهاددا.
[7]. ئه‌حمه‌د: ٧١٤٨؛ نه‌سائی: ٢١٠٦.
[8]. بوخاری: ٣٨؛ موسلیم: ١٧٥؛ ئه‌بوداوود: ١٣٧٢؛ ترمزی: ٦٨٣؛ نه‌سائی: ٢٢٠؛ له‌فزی موسلیمه.
[9]. بوخاری: 38؛ موسلیم: 760.
[10]. بوخاری: ١٩١٢؛ موسلیم: ١٠٨٩.
[11]. ابن حجر العسقلانی،فتح الباري: ٤/١٥٠؛ النووی، المجموع: ٦/٢٥٣؛ صحیح ابن حبان: ٨/٢١٨.