١- رۆژوو یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین بواری خواپه‌رستی و له‌خوانزیكبوونه‌وه‌و پاڵفته‌ی ده‌روون و گه‌نجینه كردنی پاداشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها خوای گه‌وره وپاشان رۆژووه‌وانه‌كه ده‌زانن كه رۆژووه‌كه‌ی گرتووه یان شكاندوێتی، بۆ خوای گرتووه یان نییه‌تی پیسی تێكه‌ڵ بووه، سه‌رڕاستانه گرتوێتی یان هه‌ر له كۆڵ خۆیی كردۆته‌وه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروست كردووه یان هه‌ر ده‌می گرتۆته‌وه و به‌س! بۆیه زۆری پاداشتیشی هه‌ر خوای گه‌وره خۆی ده‌یزانێت، چونكه به‌تایبه‌تی فه‌رموویه‌تی كه خۆم پاداشتی رۆژوو دیاری ده‌كه‌م وه‌ک له حه‌دیسی قودسیدا ده‌فه‌رموێ: «كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ، إِلَّا الصِّيَامَ، فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ »[1]؛ «هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌ی موسوڵمان بۆ خۆیه‌تی رۆژوو نه‌بێت، ئه‌ویان بۆ منه‌و خۆم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه».
٢- رۆژووگرتن خۆكۆنترۆڵ كردن و مه‌شق كردنی ده‌روونه له‌سه‌ر ئارامگریی و هه‌رسێ جۆره خۆ گرییه‌كه؛ خۆگریی له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پابه‌ندبوون به‌شه‌رعه‌كه‌یه‌وه (الاستقامة والثبات)، خۆگرتنه‌وه له گوناح وتاوان (العفة والورع) و خۆ گرتن وئارامگریی له‌سه‌ر ئازاری جه‌سته له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره (التحمّل).
٣- هه‌ست كردنی به برسێتی و مه‌حرووم بوونی هه‌ژاران و مه‌حروومان كه به‌پێی راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان سێ ملیار برسی له‌جیهاندا هه‌یه (واته نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی!). ملیارێک زیاتریان رۆژانه بڕی یه‌ک دۆلاریان پێ په‌یدا ناكرێت! زۆر به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌م هه‌ژارانه‌ش له موسوڵمانانی بێ خاوه‌نن.
٤- رۆژوو یادخستنه‌وه‌ی موسوڵمانه كه ئه‌و نیعمه‌ته زۆره‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدان ده‌شێت رۆژێک نه‌یمێنێت و وه‌كو ئه‌و هه‌زاران داماوه بێنازه هه‌ژارانه بكه‌وێت، ئێ بۆ چی سپاسی خوا له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌تانه ناكات كه‌پێی به‌خشیوه؟ ره‌حمه‌تی خوا له شێخی نه‌وره‌سی بێت له حیكمه‌ته‌كانی رۆژووی ره‌مه‌زانداو له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێ: خۆڕاگرتنی مرۆڤ له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌سه‌ر نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه، وا له‌و مرۆڤه ده‌كات كه به نیعمه‌تیان بزانێت و له جێگای شیاوی خۆیاندا دایاننێت، چونكه ئه‌و مرۆڤه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوێت و به خۆی ده‌ڵێ: ئه‌م نیعمه‌تانه موڵكی من نین چونكه له خواردنیاندا سه‌ربه‌ست نیم، كه‌واته موڵكی یه‌كێكی ترن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه موڵكی ئه‌وبوون و ئه‌و پێی به‌خشیوم، وا ئێستاش چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئه‌و ده‌كه‌م بۆ خواردنیان.[2]
٥- رۆژوو سووده‌مه‌نده بۆ ته‌ندروستی، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، ماک فادێن پسپۆڕێكی پزیشكی ئه‌مریكایی بوو، ده‌یوت زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كانم به رۆژوو گرتن چاک ده‌بنه‌وه، چونكه رۆژووگرتن حه‌وانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و رێكخستنه‌وه‌ی گلاند (هۆرمۆن)ه‌كانه، جگه له ئاسووده‌یی ده‌روونی. له‌م باره‌شه‌وه شێخی نوورسیی ره‌حمه‌تی ورده‌كارانه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی جه‌سته‌و پارسه‌نگی ده‌روون و گه‌شه‌ی روح چۆته‌وه كه به رۆژووه‌كه دێته دی، كه ده‌فه‌رموێ: له‌ره‌مه‌زانی پیرۆزدا نه‌فس به‌هۆی رۆژووه‌وه له‌سه‌ر جۆره پارێزێک رادێت و له پێناوی پاک بوونه‌وه و گه‌شه‌كردنیدا به لێبڕانه‌وه تێده‌كۆشێت وفێری گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كان ده‌بێت، ئیتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییانه نابێت كه له پڕبوونی گه‌ده‌و خۆراک به‌سه‌ر خۆراک كردن‌دا په‌یدا ده‌بن وتوانای فه‌رمانبه‌رداری وملكه‌چی بۆ فه‌رمانه‌كانی شه‌رع به ده‌ست دێنێت ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به بۆنه‌ی رۆژووه‌وه خۆی له‌خواردنی حه‌ڵاڵیش پاراستووه ئه‌وا ئاسان له حه‌رامیش خۆی ده‌پارێزێت تا ژیانی مه‌عنه‌وه‌ی خۆی نه‌شێوێنێت.[3]
٦-رۆژووی ره‌مه‌زان دیمه‌نێكی یه‌ک‌جه‌سته‌یی وهه‌ست وئینتیمای یه‌ک‌ئوممه‌تی له موسوڵماناندا راده‌گرێت و ناونیشانێكی سۆز‌و یارمه‌تی وتوندو تۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه. هه‌موویان له یه‌ک كاتدا به‌ڕۆژوون، له یه‌ک كاتدا به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه‌و هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵاتدا نییه، له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاردا نییه[4]،هه‌موویان هه‌ست به عه‌بدێتی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن. گرنگیشه كه پێكه‌وه ده‌یكه‌نه جه‌ژنی ئوممه‌ت له سه‌راسه‌ری جیهاندا.
[1]. بوخاری: ١٩٠٤؛ موسلیم: ١١٥١.
[2]. سه‌عیدی نوورسی، په‌یامی ره‌مه‌زان: ٤. فارووق ره‌سوول یه‌حیا کردوێتی به کوردی.
[3]. سه‌عیدی نوورسی، په‌یامی ره‌مه‌زان: ٢. خوێندنه‌وه و ورد سه‌رنجدان له‌و په‌یامه‌ی شێخی ره‌حمه‌تی زه‌رووره، من لێره‌دا نه‌ده‌کرا هه‌مووی نه‌قڵ بکه‌م.
[4]. عبداللّه الأثري، موجز الکلام فی أرکان الإسلام: ٩٠.