ئیحرام كردنه‌وه
ئیحرام كردنه‌وه (التحلّل) هه‌ر مه‌به‌ست له دانانی ئیحرام و پۆشینی پۆشاكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو چ ئه‌حكامێكی له‌سه‌ر داڕێژراوه كه ره‌فتاری حاجی و عومره‌وان پابه‌ند یان سه‌رپشک یان ئازاد ده‌كات. كه ده‌ڵێن ئیحرام به‌ستن هه‌ر ئیحرام پۆشین نییه به‌ڵكو نییه‌ت هێنان و پۆشینی ئیحرام و پابه‌ندبوونه به‌و حوکمانه‌وه كه له‌سه‌ر ئیحرام به‌ستن دڕێژراوه. ئیحرام كردنه‌وه‌ش هه‌ر وایه.
له حه‌جدا دوو ئیحرام كردنه‌وه هه‌یه: یه‌كه‌م و دووه‌م كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ته‌واو كردنی شه‌یتان ره‌جم كردن و سه‌رتاشین و ته‌وافی ئیفازه‌وه، به‌ڵام شه‌رعناسان تێیاندا راجوێ بوون كه ئایا ئیحرام كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به ئه‌نجامدانی شه‌یتان ره‌جم كردنه‌وه به‌نده یان به ره‌جم كردن و سه‌رتاشینه‌كه‌وه به‌نده؟
راجوێییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ریوایه‌ته‌كه‌ی خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت كه فه‌رموویه‌تی: «طَيَّبْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِيَدَىَّ هَاتَيْنِ حِينَ أَحْرَمَ، وَلِحِلِّهِ حِينَ أَحَلَّ، قَبْلَ أَنْ يَطُوفَ»[1]؛ «به‌م ده‌ستانه‌ی خۆم بۆنم دا له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كاتی ئیحرام به‌ستن و بۆ كاتی ئیحرام كردنه‌وه‌شی پێش ئه‌وه‌ی ته‌واف بكات». خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نه‌بوو كه جه‌نابی له موزده‌لیفه‌وه ته‌شریفی هێنایه خوارێ بۆ مینا‌و سه‌لمێنراوه كه هه‌ر به سواریی بوو تا گه‌یشته شوێنی شه‌یتان ره‌جم كردنه‌كه. كه‌وابوو بۆن لێدانه‌كه‌ی دوای شه‌یتان ره‌جم كردنه‌كه بووه، به‌ڵام ئایا بۆن لێدانه‌كه پێش سه‌رتاشین بووه یان دوای سه‌رتاشین؟ هه‌ندێک له شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ئیحرام كردنه‌وه هه‌ر به ره‌جم كردنه‌وه‌كه‌وه به‌ند بووایه، خاتوو عائیشه ده‌یفه‌رموو: «وَلِحِلِّهِ قَبْلَ أَنْ یَحلِقَ»، واته: ئیحرام كردنه‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌وته نێوان ته‌واف كردن و پێشترییه‌وه (كه شه‌یتان ره‌جم كردن و قوربانی كردن و سه‌رتاشینه‌كه‌یه)، به تایبه‌تی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «أَنَّ مَعِيَ الْهَدْىَ فَلاَ أَحِلُّ حَتَّى أَنْحَرَ»[2]؛ «قوربانیم پێیه تاسه‌ری نه‌بڕم ئیحرام ناكه‌مه‌وه».
هه‌ندێكی تر ده‌فه‌رموون: ئیحرامپۆش ئه‌گه‌ر شه‌یتان ره‌جم كردنه‌كه‌ی ئه‌نجام دا ئیحرام ده‌كاته‌وه و هه‌موو شتێكی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێته‌وه جگه له چوونه لای هاوسه‌ره‌كه‌ی با هێشتا سه‌ریشی نه‌تاشیبێت؛ چونكه له ریوایه‌تێكی تردا هاتووه كه خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «طَيَّبْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِيَدِي بِذَرِيرَةٍ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ لِلْحِلِّ وَالإِحْرَامِ حِينَ أَحْرَمَ وَحِينَ رَمَى جَمْرَةَ الْعَقَبَةِ يَوْمَ النَّحْرِ قَبْلَ أَنْ يَطُوفَ بِالْبَيْتِ»[3]؛ «له زه‌ریره له كاتی حه‌جی ماڵئاواییدا به ده‌ستی خۆم بۆنم دا له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بۆ ئیحرام كردنه‌وه‌و پۆشینه‌وه‌ی، ئه‌و كاته‌ی كه ئیحرامی پۆشی و كاتێک شه‌یتانی گه‌وره‌ی ره‌جم كرد له رۆژی قورباندا پێش ئه‌وه‌ی ته‌واف بكات». هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی تریش كه ده‌فه‌رموێ: «إِذَا رَمَيْتُمُ الْجَمْرَةَ فَقَدْ حَلَّ لَكُمْ كُلُّ شَىْءٍ إِلاَّ النِّسَاءَ»[4]؛ «كه شه‌یتان ره‌جم كردنتان ته‌واو كرد ئیحرام ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌موو شتیكتان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێته‌وه جگه له چوونه‌لای ئافره‌تان».
له‌م روانگه‌وه‌یه كه بۆچوونی ئیمامی مالیک و عه‌تاء و ئه‌بوسه‌ورو ئه‌بو یوسف و رایه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌د و په‌سه‌ندكراوی ئیبنو قودامه‌و بۆچوونی زاهیرییه‌كان و ئیمامی ئیبنو حه‌زم ئه‌وه‌یه كه به هاتنی كاتی شه‌یتان ره‌جم كردنه‌که مافی ئیحرام كردنه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌رچی هێشتا ره‌جمی نه‌كردبێت.[5]
شافیعییه‌كانیش ده‌فه‌رموون: ئیحرامك ردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به ئه‌نجامدانی دوو ره‌فتار له‌م سێیه ده‌بێت: ره‌جم كردن، سه‌رتاشین و ته‌واف كردن، ئیحرام كردنه‌وه‌ی دووه‌میش دوای سێیه‌مینیان ده‌بێت.[6] ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه «ثُمَّ لَمْ يَحْلِلْ مِنْ شَىْءٍ حَرُمَ مِنْهُ حَتَّى قَضَى حَجَّهُ وَنَحَرَ هَدْيَهُ يَوْمَ النَّحْرِ وَأَفَاضَ فَطَافَ بِالْبَيْتِ ثُمَّ حَلَّ مِنْ كُلِّ شَىْءٍ حَرُمَ مِنْهُ»[7]؛ «پاشان هه‌ر به ئیحرام پۆشی مایه‌وه و هیچی له‌وانه نه‌كرد كه قێی پێ نه‌درابوو بۆی تا حه‌جه‌كه‌ی ته‌واو كرد و قوربانییه‌که‌ی سه‌ربڕی (رۆژی جه‌ژنی قوربان) و ته‌شریفی هێنایه‌وه كه‌عبه‌و ته‌وافی (ئیفازه‌ی) كرد و پاشان ئیحرامی كرده‌وه‌و هه‌رچی رێی لێ گیرابوو بۆی، بۆی حه‌ڵاڵ بۆوه».
باسی چواره‌م
ره‌جم كردن له رۆژی یه‌که‌م و دووه‌می ته‌شریقدا
واته دوو رۆژی پاش جه‌ژنی قوربان (یانزه‌و دوانزه‌ی زیلحیججه). له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌بێ هه‌ر سێ میله‌كه (شه‌یتانه‌كان) ره‌جم بكات به ریز: شه‌یتانی گچكه، ئینجا شه‌یتانی ناوه‌ند، ئینجا شه‌یتانی گه‌وره (كه پێشتریش جارێكی تری ره‌جم كردبوو له رۆژی جه‌ژندا)؛ هه‌ریه‌كه‌شیان به حه‌وت به‌ردووچكه ره‌جم ده‌كات.
بابه‌تی یه‌که‌م
كاتی ره‌جم كردنی ئه‌م دوو رۆژه
كاتی ده‌سپێكی شه‌یتان ره‌جم كردن له‌م دوو رۆژه‌دا دوای نیوه‌ڕۆیه. جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون: ناشێت پێش زه‌وال (نیوه‌ڕۆ) بیانكات؛[8] به‌ڵگه‌شیان ئه‌مانه‌یه:
الف- ریوایه‌ته‌كه‌ی جابر خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ: «رَأَيْتُ رَسُولَ الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَرْمِي يَوْمَ النَّحْرِ ضُحًى وَأَمَّا بَعْدَ ذَلِكَ فَبَعْدَ زَوَال»؛ «رۆژی جه‌ژنی قوربان پێغه‌مبه‌ری خوام (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له چێشته‌نگاودا بینی شه‌یتانی ره‌جم كرد، ئه‌مما دوای ئه‌وه هه‌ر له دوای نیوه‌ڕۆدا بوو».
ب- پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) چاوه‌ڕوانی ده‌كرد تا خۆر له ناوه‌ندی ئاسماندا به‌لای خۆرئاوادا لار بێته‌وه (زه‌وال) تا ره‌جم بكات.
وه‌به‌ڕه (ناوی پیاوێکه) ده‌فه‌رموێ: له ئیبنو عومه‌رم پرسی: كه‌ی بچمه شه‌یتان ره‌جم كردن؟ فه‌رمووی ئه‌گه‌ر پێشه‌واکه‌ت ره‌جمی کرد ئه‌وه تۆش بیكه. پرسیاره‌كه‌م لێ دووباره كرده‌وه، فه‌رمووی چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد تا خۆر (له ناوه‌ندی ئاسمانه‌وه به‌ره‌و خۆرئاوا) لار ده‌بۆوه ئه‌و كاته ره‌جممان ده‌كرد.[9]
ئه‌گه‌ر پێش زه‌وال شه‌یتان ره‌جم كردن شیاو بووایه حه‌تمه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) جارێكی نیشان ده‌دا یان ڕێی به یاوه‌رانێک ده‌دا له‌و كاته‌دا بیكه‌ن؛ كه مادام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له به‌رده‌ستدا نییه كه‌وابوو پێش نیوه‌ڕۆ ناشێت به‌تایبه‌ت كه هه‌موو هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنی دوای نیوه‌ڕۆیان كردووه.
ج- شه‌یتان ره‌جم كردن دروشمێكی خواپه‌رستییه؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هه‌موو خواپه‌رستییه‌كانی له سه‌ره‌تای كاته‌كانیاندا ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ره‌جم كردنی شه‌یتان پێش نیوه‌ڕۆ جائیز بووایه به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دوای نه‌ده‌خست، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر ره‌چاو ده‌كرد كه له‌م ده‌سپێكه‌ی منه‌وه بوارتان هه‌یه بیكه‌ن تا فڵان كات.[10]
كاتی سوننه‌تیانه‌ی شه‌یتان ره‌جم كردن له زه‌واله‌وه‌یه (سه‌ره‌تای كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ) تا كاتی خۆرئاوابوونی ئه‌و رۆژه، ئه‌گه‌ر تا خۆرئاوابوونیش له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی یان هۆی تر بۆی نه‌كرا ده‌شێت دوای خۆرئاوابوونیش بێت تا دره‌نگانی شه‌و - وَاللَّهُ أَعْلَمُ - هه‌ر وه‌كو كه له‌باسی شه‌یتان ره‌جم كردن له رۆژی قورباندا باسمان كرد.
كۆتا كاتی ئه‌م شه‌یتان ره‌جم كردنه‌ش وه‌كو دیاریكردنی كۆتا كاتی شه‌یتان ره‌جم كردنه‌كه‌ی رۆژی قوربان بواری راو بۆچوونی جیاوازی شه‌رعناسانه.
بابه‌تی دووه‌م
چۆنیه‌تی شه‌یتان ره‌جم كردن له‌م دوو رۆژه‌دا
سالمی كوڕی ئیبنو عومه‌ر خوا له هه‌موویان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه باوكی (واته عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌یدنا عومه‌ر) له حه‌ج حه‌وت به‌ردووچكه‌ی ده‌گرته شه‌یتانی گچكه له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ردووچكه‌یه‌كدا ته‌كبیر (اللَّهُ أَكْبَر)ێكی ده‌كرد، ئینجا به‌ره‌وپێش ده‌چوو، رووه‌و قیبله ده‌وه‌ستاو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مایه‌وه ده‌ستی بڵند ده‌كردو هه‌ر دوعای ده‌كرد، پاشان شه‌یتانی ناوه‌ندی ره‌جم ده‌كرد، ئینجا كه‌ناری لای ده‌سته‌چه‌پی ده‌گرت و ده‌وه‌ستایه‌وه، به‌هه‌مان شێوه ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه هه‌ر دوعای ده‌كرد، زۆریش ئاوا ده‌مایه‌وه پاشان ده‌چووه ته‌ختایی دۆڵه‌كه (بَطْنَ الْوَادِي) و شه‌یتانی گه‌وره‌ی ره‌جم ده‌كرد، ئیتر نه‌ده‌وه‌ستاو ده‌ڕۆیشت ده‌یفه‌رموو: «هَكَذَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَفْعَلُهُ »[11]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوام (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بینی ئاوای ده‌كرد».
بابه‌تی سێیه‌م
گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ مه‌ککه (النَّفْر الأَوَّل)
ئه‌گه‌ر حاجی له رۆژی یه‌که‌م و دووه‌می ته‌شریقدا (دوو رۆژی پاش جه‌ژن، واته ١١ و١٢ی زیلحیججه) شه‌یتانه‌كانی ره‌جم كرد و په‌له‌ی بوو، ویستی ره‌جم کردنی شه‌یتان كۆتایی پێ بهێنێت بۆی هه‌یه یه‌كسه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ككه' به‌مه ده‌وترێت «النَّفْر الأَوَّل» واته رۆیشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌می حاجییان. به‌مه ئیتر شه‌یتان ره‌جم كردنی رۆژی سێیه‌می ته‌شریقی نامێنێت که سێزده‌ی زیلحیججه‌یه‌وه سێیه‌مین رۆژه پاش جه‌ژنی قوربان. خوای گه‌وره ئه‌م مۆڵه‌ته‌ی داوه به حاجییه‌كان وه‌ک ده‌فه‌رموێ: «فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوْمَيْنِ فَلاَ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ لِمَنِ اتَّقَى» [البقرة: ٢٠٣]؛ «هه‌ركه‌سێک په‌له‌ی کرد و ته‌نها دوو رۆژ (یه‌که‌م و دووه‌می ته‌شریق) شه‌یتانی ره‌جم کرد وئیتر كۆتایی پێهێنا گوناحی ناگاتێ، هه‌ر كه‌سێكیش دوا كه‌وت تا له رۆژی دواتردا شه‌یتان ره‌جم بكاته‌وه ئه‌ويش هه‌ر گوناحی ناگاتێ و ئه‌وه هه‌ردووكیان بۆ ته‌قوا كاران سه‌رپشک بوونه». جا ئه‌گه‌ر بڕیاریدا كۆتایی پێ بهێنێت بۆی هه‌یه تا خۆر ئاوا ده‌بێت (واته له رۆژی دووه‌می ته‌شریقدا) بڕوات، ئه‌مه بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسانه. حه‌نه‌فییه‌كانیش ده‌فه‌رموون كاتی تا سێپده‌ی رۆژی دواتر (سپێده‌ی رۆژی سێیه‌می ته‌شریق که ده‌کاته سێزه‌ی زیلحیججه) به ده‌سته‌وه‌یه كه بڕواته‌وه بۆ مه‌ككه.
باسی پێنجه‌م
ره‌جم كردن له له سێیه‌مین رۆژی ته‌شریقدا
وتمان ئه‌گه‌ر حاجی تا پاش خۆرئاوابوونی رۆژی دووه‌می ته‌شریق له مینا مایه‌وه پێویسته بۆ رۆژی دواییش هه‌ر بمێنێته‌وه‌و ئه‌و رۆژه‌ش شه‌یتان ره‌جم بکات كه ده‌كاته سێزده‌ی زیلحیججه. كاته‌كه‌شی وه‌كو جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون له زه‌واله‌وه‌یه (له كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆوه) تا خۆرئاوا بوونی ئه‌م ڕۆژه كه ئیتر رۆژانی شه‌یتان ره‌جم كردنه‌كان ته‌واو ده‌بن. به‌ڵام حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون حاجی له‌م رۆژه‌دا بۆی هه‌یه له دوای سپێده‌وه (واته پێش زه‌والیش) بچێته شه‌یتان ره‌جم كردن. به‌ڵام پێم وایه ریوایه‌ته‌كه‌ی جابر خوا لێی رازی بێت ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه بێ‌به‌ڵگه‌یه‌یه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دووه‌م بۆ مه‌ککه (النَّفْر الثَّانِي):
ئه‌گه‌ر حاجی له رۆژی سێیه‌می ته‌شریقدا (سێزده‌ی زیلحیججه) شه‌یتان ره‌جم كردنه‌كانی ته‌واو كرد ئیتر مینا جێده‌هێڵێت و ده‌چێته‌وه بۆ مه‌ككه، باش نییه له دوای ره‌جم كردن له مینا بمێنێته‌وه. به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌ككه ده‌ڵێن دووه‌مین كۆتایی پێهێنان (النَّفْر الثَّانِي).
دوو تێبینی:
١- شه‌یتان ره‌جم كردن له جیاتی كه‌سێكی تر:
ئه‌گه‌ر كه‌سێک له به‌ر بێ‌توانایی یان به‌ربه‌ستی تر خۆی نه‌یتوانی شه‌یتان ره‌جم بكات، بۆی هه‌یه به كه‌سێكی تر بڵێ بۆی بكات، به‌ڵام مه‌رجه جێگره‌كه به‌ردووچكه هاویشتنه‌كانی خۆیی ته‌واو كردبێت، ئه‌مه بۆ ئافره‌ت و منداڵ ناشێت، نابێت كه‌سێكی تر له جیاتی ئه‌وان ره‌جم بكات، ئه‌و ریوایه‌ته‌ی رێی به‌مه داوه زه‌عیفه و نابێته به‌ڵگه؛[12] وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٢- فه‌رزێتی مانه‌وه له مینا له رۆژانی ته‌شریقدا:
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه حاجی ده‌بێت شه‌وانی ته‌شریق (هه‌رسێكیان یان یه‌كه‌م و دووه‌میان بۆ ئه‌و حاجیانه‌ی په‌له‌یانه) له مینا بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌مابێته‌وه ده‌بێ قوربانییه‌ک بكه‌ن ئه‌گه‌ر عوزریان نه‌بوو له نه‌مانه‌وه‌یاندا. ئه‌مما مانه‌وه‌ی عه‌بباس خوا لێی رازی بێت له مه‌ككه ئه‌وه به مۆڵه‌تی تایبه‌تی بووه كه ده‌فه‌رموێ: «لَمْ يُرَخِّصِ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لأَحَدٍ يَبِيتُ بِمَكَّةَ إِلاَّ لِلْعَبَّاسِ مِنْ أَجْلِ السِّقَايَةِ»[13]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رێی به که‌س نه‌دا له شه‌وانی ته‌شریقدا له مه‌ککه بمێنێته‌وه، ته‌نها به عه‌بباس نه‌بێت بۆ ئاوپێدانی حاجیان بوو».
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌رزێتی مانه‌وه‌ی حاجی له مینا، چونكه رێپێدان و مۆڵه‌ت به كه‌سێک ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت كه حاجی تری مۆڵه‌ت پێنه‌دراوه ده‌بێ له مینا بمێننه‌وه؛ ئه‌وانیش هه‌موو ماونه‌ته‌وه ته‌نها عه‌بباسی مامێتی خوا لێی رازی بێت كه بۆ ئاو پێدانه‌كه‌ی مه‌ككه مینای جێ هێشتووه.[14]
حه‌نه‌فییه‌كان و قه‌ولێكی ئیمامی شافیعی و رایه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموون مانه‌وه له مینا له‌و سێ رۆژه‌ی ته‌شریقدا سوننه‌ته؛[15] به‌ڵام پێم وایه فه‌رزێتییه‌كه‌ی به‌هێزتره به به‌ڵگه‌كانیه‌وه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
[1] بوخاری (١٧٥٤) موسليم (١١٨٩).
[2] بوخاری (١٥٦٦) موسليم (١٢٢٩).
[3]. ئه‌حمه‌د: ٦/٢٠٠؛ سه‌حيحه (صحيح فقه السنة: ٢/٢٥٥).
[4]. ئه‌لبانی، الإروا‌ء: ٤/٢٣٦؛ سه‌حيحه.
[5]. المغني: ٣/٤٣٩؛ المحلى: ٧/١٣٩؛ حجة النبي (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): ٨١.
[6]. المجموع: ٨/٢٠٣؛ فتح الباري: ٣/٦٨٤.
[8]. المبسوط: ٤/٢٣؛ الموطأ: ١/٤٠٩؛ الفروع: ٣/٥١٨؛ المجموع: ٨/٢١١.
[10]. ابن عثيمين، الشرح الممتع: ٧/٣٨٤.
[12]. وه‌كو ئه‌و ريوايه‌ته‌ی جابر خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ «حَجَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَمَعَنَا النِّسَاءُ وَالصِّبْيَانُ فَلَبَّيْنَا عَنِ الصِّبْيَانِ وَرَمَيْنَا عَنْهُمْ» (ترمزی: ٩٢٧؛ ئيبنو ماجه: ٣٠٣٨؛ به‌يهه‌قی: ٥/٢٥٦؛ صحيح فقه السنة: ٢/٢٥٧.
[13]. بوخاری: ١٧٤٥؛ موسليم: ١٣١٥.
[14]. المغني: ٣/٤٤٩؛ الفروع: ٣/٥١٨؛ الشرح الممتع: ٧/٣٩١.
[15]. الهداية: ٢/١٨٦؛ الانصاف: ٣/٤٧.