حوکمه‌کانی سه‌عیی نێوان سه‌فا و مه‌ڕوه
له‌م باسه‌دا ئه‌حکامی سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه باس ده‌که‌ین.
بابه‌تی یه‌که‌م
مه‌رجه‌كانی سه‌عی
راست و دروستی سه‌عی كردنی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه چه‌ند مه‌رجێک ده‌خوازێت:
١- ده‌بێ دوای ته‌وافی كه‌عبه بێت: وه‌كو وتمان ئه‌مه بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایانه كه ده‌فه‌رموون ده‌بێ ته‌وافی كه‌عبه‌ی (هه‌ر حه‌وت جاره‌كه به ته‌واوی) كردبێت.
٢- ده‌بێ حه‌وت جار بێت: له سه‌فاوه تا مه‌ڕوه ئه‌مه جارێكه (واته شه‌وتێكه)، گه‌ڕانه‌وه‌ش دوو. هه‌ندێک به‌هه‌ڵه‌دا چوون و فه‌رموویانه چوون و هاتنه‌وه یه‌كه، به‌ڵام ئیبنولقه‌ییم ئه‌وه‌ی زۆر جوان ره‌ت كردۆته‌وه.[1] پاشان به هه‌زاران یاوه‌رو تابیعین ئه‌و ته‌وافه‌یان كردووه و شه‌وته‌كانیان هه‌ر ئاوا حسێب كردووه. وتیشمان ئه‌گه‌ر گومانی له ته‌واو كردنی حه‌وت جاره‌كه په‌یدا كرد ده‌بێ هی تر بكات تا دڵنیا ده‌بێت كه حه‌وت جاری كردووه.
٣- له سه‌فاوه ده‌ست پێبكات و له مه‌ڕوه كۆتایی بێت: حه‌وته‌م جاره‌كه‌یان له مه‌ڕوه كۆتایی دێت؛ ئه‌گه‌ر له مه‌ڕوه‌وه ده‌ست پێبكات ئه‌و شه‌وته‌ی یه‌كه‌میانی بۆ حسێب نابێت و ده‌بێ حه‌وته‌م هه‌ر بكات.[2]
٤- ده‌بێ سه‌عیه‌که به رێگاكه‌دا بێت كه دیاری كراوه: رێگای نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه دیاری كراوه، بۆیه بۆی نییه رێگایه‌كی تر بگرێته‌به‌ر.
ئه‌مانه سه‌لمێنراون كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وای كردووه و فه‌رمانیشی داوه به موسوڵمانان هه‌موو ره‌فتاری حه‌جه‌كه له جه‌نابیه‌وه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وه‌ربگرن، وه‌ک ده‌فه‌رموێ: «خُذُوا عَنِّي مَناسِكَكُمْ».[3]
بابه‌تی دووه‌م
سوننه‌ته‌كانی سه‌عی
١- له‌شی پاک بێت: ده‌سنوێژیشی هه‌بێت په‌سه‌ندتره.
٢- ده‌ستی به به‌رده‌ڕه‌شدا هێنا بێت: پێش ئه‌وه‌ی چووبێته سه‌فاو مه‌ڕوه.
٣- زیكری سه‌فا بخوێنێت: كه گه‌یشته سه‌فا ئه‌م ئایه‌ته بخوێنێت: «إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَائِرِ اللَّهِ» [البقرة: ١٥٨]؛ ئینجا سوننه‌ته بڵێ: «أَبْدَأُ بِمَا بَدَأَ اللهُ بِهِ»؛ «به‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م كه خوای گه‌وره ده‌ستی پێكردووه» وه‌كو له ریوایه‌ته درێژه‌كه‌ی جابردا هاتووه خوا لێی رازی بێت.
٤- بچێته سه‌ر سه‌فاو ته‌وحیده‌كه بڵێ و دوعا بكات: كه چووه سه‌ر سه‌فا بڵێ: «لَا إِلهَ إِلَّا اللهُ وَ اللهُ أَكْبَر لَا إِلهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وهُوَ عَلى كُلِّ شَيءٍ قَديرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ أَنْجَزَ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبْدَهُ وَهَزَمَ الأَحْزَابَ وَحْدَهُ»[4]، پاشان هه‌رچه‌ند بخوازێت دوعا بكات چاكه.
٥- به رۆیشتن له سه‌فا دابه‌زێت و پاشان به هه‌روه‌له بڕوات: جابر خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه كه جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌سه‌فاوه ته‌شریفی هێنایه خواره‌وه كه گه‌یشته ده‌شتایی دۆڵه‌كه به هه‌روه‌له بڕی، له سه‌ركه‌وتن و هاتنه خواره‌وه‌ی مه‌ڕوه‌شدا هه‌روه‌های كرد.
ده‌شێت ئه‌و مه‌سافه‌یه به سواریش ببڕێت (هه‌رچه‌نده له‌م زه‌مانه‌دا زه‌حمه‌ت و سه‌خته)؛ كه‌سێک له ئیبنو عه‌بباسی پرسی خوا لێیان رازی بێت كه ئایا شیاوه به سواری بیبڕێت؟ فه‌رمووی: «إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَثُرَ عَلَيْهِ النَّاسُ، يَقُولُونَ: هَذَا مُحَمَّدٌ! هَذَا مُحَمَّدٌ! حَتَى خَرَجَ الْعَوَاتِقُ مِنَ الْبُيُوتِ.. فَلَمَّا كَثُرَ عَلَيْهِ رَكِبَ، وَالْمَشْيُ وَالسَّعْيُ أَفْضَلُ»[5]؛ «كاتێک خه‌ڵكی زۆر بوون له ده‌وروبه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) (و بۆ دیتنی ده‌هاتن) وده‌یانوت ئه‌وه‌تا ئه‌وه موحه‌ممه‌د، ئه‌وه‌تا ئه‌وه خۆیه‌تی. ته‌نانه‌ت ئافره‌تانیش له‌ماڵ ده‌هاتنه ده‌رێ. ئیتر كه زۆر بوون جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) سوار بوو (تا هه‌موو بیبینن و ئه‌وه‌نده قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر دروست نه‌كه‌ن) به‌ڵام رۆیشتن و سه‌عیه‌که به پیاده‌یی چاكتره».
٦- هه‌روه‌له له نێوان دوو میله سه‌وزه‌كه‌دا: له نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه‌دا فاسڵێک هه‌یه كه له‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ریه‌وه به دوو میلی سه‌وز دیاری كراون، له‌و مه‌سافه‌یه‌دا حاجی (پیاو) هه‌روه‌له ده‌كات؛ واته رۆیشتنێکی خێراتر له ئاسایی.
٧- دوعاكردن له نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه‌دا: سوننه‌ته له‌و مه‌سافه‌یه‌ی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه‌دا دوعا بكات وه‌كو ئیبنو مه‌سعوود خوا لێی رازی بێت دوعای ده‌كردو ده‌یفه‌رموو: «رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْأَعَزُّ الْأَكْرَمُ ».[6]
٨- له مه‌ڕوه‌ش هه‌ر وا ده‌كات كه له سه‌فا كردی: له زیكری قورئان و لَا إِلهَ إِلَّا اللهُ و ته‌كبیرو رووكردنه قیبله‌و دوعا كردن.
سه‌رتاشین و كورتكردنه‌وه‌ی موته‌مه‌تتیع پاش سه‌عی:
كاتێک حاجی موته‌مه‌تیع (كه عومره‌ی به ته‌نها كردووه ئینجا حه‌ج) سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه ته‌واو ده‌كات ئیتر ئیحرام ده‌كاته‌وه چونكه عومره‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئیتر سه‌ری ده‌تاشێت یان كورتی ده‌كاته‌وه؛ باشتریش وایه کورتی بكاته‌وه نه‌ک تاشینی، تاشینی له دوای ته‌واو بوونی ره‌فتاره‌كانی حه‌ج و له رۆژی قورباندا ده‌بێت. له ریوایه‌ته‌كه‌ی جابردا خوا لێی رازی بێت، ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «فَطُوفُوا بِالْبَيْتِ وَبَيْنَ الصَّفَا وَالْمَرْوَةِ وَقَصِّرُوا وَأَقِيمُوا حَلالًا حَتَّى إِذَا كَانَ يَوْمُ التَّرْوِيَةِ فَأَهِلُّوا بِالْحَجِّ»[7]؛ «ته‌وافی كه‌عبه بكه‌ن و سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه بكه‌ن قژتان كورت كه‌نه‌وه و به ئیحرام‌كراوییه‌وه بمێننه‌وه تا رۆژی ته‌رویه (هه‌شتی زیلحیججه) ئه‌و كاته نیه‌ت و ئیحرامی حه‌ج كردن». پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ئه‌سڵدا ئه‌مه‌ی به که‌سانێک فه‌رموو که ئیحرامیان به ئیفڕاد پۆشیبوو، به‌ڵام پێی فه‌رموون ئه‌مه‌یان بکه‌نه‌وه، ئیحرام به عومره بپۆشن، پاشان ئیحرامی حه‌ج له رۆژی ته‌رویه‌دا.
[3]. موسلیم: ١٢٩٧؛ ئه‌بوداوود: ١٩٧٠؛ نه‌سائی: ٣٠٦٢.
[4]. موسليم: ١٢١٨؛ ئه‌بو داوود: ١٩٠٥؛ ئيبنو ماجه: ٣٠٧٤؛ دارمی: ١٨٥٠ وه‌ی تر.
[6]. ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه: ٤/٦٨؛ ته‌به‌ڕانی، الدعا‌ء: ٨٧٠؛ سه‌حیحه.
[7]. بوخاری: ١٥٦٨؛ موسليم: ١٢١٦.