١- ده‌سنوێژ گرتن (به رای زۆرینه‌ی زانایان):
جمهوری شه‌رعناسان - جگه له حه‌نه‌فییه‌كان و بۆچوونێكی ئیمامی ئه‌حمه‌د و بۆچوونی ئیبنو حه‌زم- ده‌فه‌رموون: پاكی ماددی و مه‌عنه‌ویی له‌سه‌ر ته‌وافكار فه‌رزه؛ پاكی له بێ ده‌سنوێژی و پاكیی به‌ده‌ن و پۆشاكی. ده‌فه‌رموون: ئه‌مه مه‌رجی راست و دروستی ته‌وافه، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیانی نه‌بوو ته‌وافی كرد ته‌وافه‌كه‌ی نادروسته و بۆی حسێب ناكرێت؛ وه‌كو ئه‌وه‌ی بێ ده‌سنوێژ كردبێتی یان ده‌سنوێژی هه‌بووه به‌ڵام پیسییه‌ک به جه‌سته‌ی یان به پۆشاكیه‌وه بووه. به‌ڵگه‌یان ئه‌وه‌یه كه ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووێتی: «الطَّوَافُ بِالبَيْتِ صَلاَةٌ إلاَّ أَنَّ اللهَ أَبَاحَ فِيهِ الْكَلاَم»[1]؛ «ته‌واف كردن به ده‌وری كه‌عبه‌دا نوێژه به‌ڵام خوای گه‌وره بواری قسه‌كردنی تێدا داوه». به‌ڵام فه‌رمووده‌وانان تێیدا راجوێن كه ئایا مه‌وقووفه‌و قسه‌ی ئیبنو عه‌بباسه یان مه‌رفووعه‌و فه‌رمووده‌یه؟
شه‌رعناسانی به‌رامبه‌ر ده‌فه‌رموون ئیستیدلال به‌م ریوایه‌ته لاوازه چونكه:
الف- ریوایه‌ته‌كه نه‌سه‌لمێنراوه كه مه‌رفووع بێت و راستتر وایه كه قسه‌ی ئیبنوعه‌بباس خۆیه‌تی خوا لێیان رازی بێت، وه‌كو فه‌رمووده‌وانانی وه‌كو ترمزی و به‌یهه‌قی (كه گێڕه‌ره‌وه‌ی ریوایه‌ته‌كه‌شن) هه‌روه‌ها ئیبنوته‌یمییه و ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی وتوویانه. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا شێخ مسته‌فا عه‌ده‌وی (میسری) توێژینه‌وه‌كه‌ی شێخی ئه‌لبانی له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه به «ته‌واو» دانه‌ناوه. ئه‌م پێشه‌وایانه هه‌موو ده‌فه‌رموون مه‌وقووفه‌و له ئیبنو عه‌بباسدا وه‌ستاوه.[2]
ب- له‌گه‌ڵ گریمانی راستێتی و سه‌لماندنی سه‌حیحێتی ریواته‌كه‌شدا هه‌ر ناشێت ته‌واف وه‌كو نوێژ سه‌یر بكرێت. چونكه مه‌رجی نوێژ شتێكن و مه‌رجی ته‌وافیش شتێكی تر.[3]
ج- به هه‌زاران و ملیۆنه‌ها موسوڵمان كه هه‌ر خوای گه‌وره ده‌زانێت چه‌ند بوون ته‌وافی كه‌عبه‌یان كردووه هه‌ر له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) یاوه‌ران و پاشان تابیعین و ئه‌وانی به دوایاندا هاتوون له كه‌سه‌وه نه‌زانراوه فه‌رمانی ده‌سنوێژ گرتنی به كه‌سێكی تر دابێت كه خواستبێتی ته‌واف بكات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌زاران كه‌سه هه‌ر ناتوانن ده‌سنوێژ راگرن و كه شكا بیگرنه‌وه به تایبه‌تی له ته‌وافی ئیفازه‌دا.[4]
بۆیه ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ: ئاوا روون ده‌بێته‌وه كه هه‌بوونی ده‌سنوێژ مه‌رجی ته‌واف نه‌بووه و فه‌رزیش نییه ته‌وافكار ده‌سنوێژی بۆ بگرێت، به‌ڵام به‌ته‌ئكید شتێكی په‌سه‌نده كه ده‌سنوێژی هه‌بێت. به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی له به‌رده‌ستدا نییه هه‌بوونی ده‌سنوێژ بۆ ته‌واف كردن فه‌رز بكات.[5] ئیمامی ئیبنوحه‌زمیش ده‌فه‌رموێ ته‌واف كردن به‌بێ ده‌سنوێژ جائیزه.[6] ئه‌وه‌شه بۆچوونی شێخ ئیبنو عوسه‌یمین كه توێژه‌ره‌وه‌ی شه‌رعناسی بوو.[7]
پێم وایه وه‌كو مه‌رج و فه‌رز ده‌سنوێژ گرتن بۆ ته‌واف نییه؛ به‌ڵام بێگومان وه‌كو زۆرینه‌ی خواپه‌رستییه‌كان موسوڵمان ده‌سنوێژی هه‌بێت چاكتره. چونكه ده‌بینیت له ریوایه‌ته‌كه‌ی خاتوو عائیشه‌دا خوا لێی رازی بێت هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): «تَوَضَّأ ثُمَّ طَافَ»[8]؛ «ده‌سنوێژی گرت و پاشان ته‌وافی كرد». بێگومان ناشتوانین بڵێین ئه‌گه‌ر ده‌سنوێژه‌كه‌ی له قه‌ره‌باڵغی ته‌وافدا شكا ده‌بێت بچێت بیگرێته‌وه، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی شه‌رعی ده‌وێت كه نییه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
پاشان ئه‌م موناقه‌شه‌یه بێگومان له‌سه‌ر ده‌سنوێژه، ده‌نا ئه‌وی غوسڵی له‌سه‌ره به هۆی حه‌یزو زه‌یستانی یان جه‌نابه‌ت هه‌ر ده‌بێت غوسڵ ده‌ركات تا ته‌وافه‌كه‌ی بكات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به خاتوو عائیشه‌ی خوا لێی رازی بێت فه‌رموو: «فَافْعَلِيْ مَا يَفْعَلُ اْلحاَجُّ غَيْرَ اَنْ لاَ تَطُوْفِيْ بِالْبَيْتِ»[9]؛ «هه‌موو ئه‌وانه بكه كه حاجی ده‌یكه‌ن به‌ڵام ته‌وافی كه‌عبه مه‌كه». ئه‌گه‌ر كه‌سێک له جه‌نابه‌تدا بوو (غوسڵی له‌سه‌ر بوو و ده‌ری نه‌كردبوو) ته‌وافی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، ئیمامی مالیک و شافیعی ده‌فه‌رموون لێی قبوڵ نه‌بووه و وه‌كو ئه‌وه‌یه كه ته‌وافی نه‌كردبێت. ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌فه‌رموێ قوربانییه‌ک ده‌نێرێت بۆی بكه‌ن به‌خێرو حه‌جه‌كه‌ی دروسته.[10]
٢- داپۆشینی عه‌وره‌ت:
ته‌واف كردن به رووتی نابێت، به‌ڵكو پێویسته عه‌وره‌تی بۆ داپۆشرێت؛ شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «يَا بَنِي آدَمَ خُذُواْ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ» [الأعراف: ٣١]؛ «هۆ نه‌وه‌كانی ئاده‌م له‌کاتی هه‌موو نوێژ‌و چوونه ناو مزگه‌وتێکدا، خۆتان بڕازێننه‌وه‌و ئه‌وه‌نده پۆشاک بپۆشن عه‌وره‌تتان داپۆشێت».
ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «أَنَّ أَبَا بَكْرٍ الصِّدِّيقَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ بَعَثَهُ فِي الْحَجَّةِ الَّتِي أَمَّرَهُ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَبْلَ حَجَّةِ الْوَدَاعِ يَوْمَ النَّحْرِ فِي رَهْطٍ يُؤَذِّنُ فِي النَّاسِ لاَ يَحُجُّ بَعْدَ الْعَامِ مُشْرِكٌ وَلاَ يَطُوفُ بِالْبَيْتِ عُرْيَانٌ»[11]؛ « ئه‌بوبه‌کری سددیق له‌و حه‌جه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) کردبوویه ئه‌میری حه‌ج به‌ر له حه‌جی ماڵئاوایی (واته حه‌جی ساڵێک پێشتر) من و چه‌ند كه‌سێكی تری نارد تا له رۆژی قورباندا به خه‌ڵكی رابگه‌یێنین كه له ئه‌مساڵ به دواوه موشریک بۆی نییه حه‌ج بكات و كه‌سیش بۆی نییه به رووتی ته‌وافی كه‌عبه بكات». چونكه له سه‌رده‌می جاهیلییه‌تدا عه‌ره‌به‌كان به رووتی ته‌وافیان ده‌كرد!
حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون عه‌وره‌ت داپۆشین له ته‌وافدا واجبه، نه‌ک مه‌رجی راست و دروستییه‌كه‌ی؛ بۆیه هه‌ر كه‌سێک به رووتی ته‌واف بكات لای جمهوری پێشه‌وایان ته‌وافه‌كه‌ی باتڵه، به‌ڵام لای حه‌نه‌فییه‌كان ته‌وافه‌كه‌ی دروسته‌و قوربانییه‌ک ده‌كات و به‌س.
٣- ته‌واف كردنه‌كه به ده‌وری كه‌عبه‌دا بێت:
واته به حه‌وشه‌ی كه‌عبه‌دا بڕوات. ئه‌وه‌نده‌ش له كه‌عبه نزیک نه‌بووبێته‌وه سه‌ری یان به‌شێک له لاشه‌ی
چووبێته سنوری شازه‌روانه‌وه.[12] هه‌روه‌ها نابێت بچێته سنوری حیجر،[13] ده‌نا ته‌وافه‌كه‌ی حسێب نابێت؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ» [الحج: ٢٩]؛ «با به ده‌وری ماڵه كۆنه‌كه‌ی خوادا ته‌وافه‌كه بكه‌ن». كه‌وابوو له ده‌ره‌وه‌ی حه‌وشه‌ی كه‌عبه ناشێت و زۆر زۆر له نزیكیشی ناشێت كه بچێته شازه‌روانه‌وه یان به په‌نا حیجردا بیكات چونكه شازه‌روان و حیجر هه‌ر به كه‌عبه حسێبه؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ: «ادْخُلِي الْحِجْرَ فَإِنَّهُ مِنَ الْبَيْتِ»[14]؛ «داخڵی حیجر ببه، چونکه به‌شێكه له كه‌عبه». جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر ته‌وافه‌كه‌ی به نێوان حیجر و كه‌عبه‌دا كرد به‌تاڵه، به‌ڵام حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر له مه‌ككه مابۆوه دێته‌وه ته‌وافه‌كه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌ڕابووه‌وه جێی خۆی قوربانییه‌ک ده‌نێرێته مه‌ككه! پێم وایه بۆچوونی حه‌نه‌فییه‌کان لاواز و بێ‌به‌ڵگه‌یه؛ واللّه أعلم.
٤- ده‌سپێک و كۆتایی ته‌واف له به‌رده‌ڕه‌شه‌وه‌یه:
له ریوایه‌ته‌كه‌ی جابردا خوا لێی رازی بێت هاتووه: «أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمَّا قَدِمَ مَكَّةَ أَتَى الْحَجَرَ فَاسْتَلَمَهُ ثُمَّ مَشَى عَلَى يَمِينِهِ فَرَمَلَ ثَلاَثًا وَمَشَى أَرْبَعًا»[15]؛ «كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی هێنایه مه‌ككه یه‌كسه‌ر به‌ره‌و به‌رده ڕه‌شی كه‌عبه ته‌شریفی برد‌و ده‌ستی پیرۆزیی پێدا هێنا پاشان له لای راستییه‌وه ده‌ستی به ته‌واف كردن كرد سێ جاری یه‌كه‌می ته‌وافه‌كه‌ی خێرا‌و چواره‌كه‌ی تری به رۆیشتن (ئاسایی)». ئه‌مه لای جمهوری شه‌رعناسان مه‌رجه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری.
٥- ده‌بێ حه‌وت جاری ته‌واو ته‌وافه‌كه بكات:
جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون ته‌واف كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌و شێوه رێک‌وپێكییه‌ی و به ته‌واوی له‌به‌ر فه‌رمانی ئایه‌ته‌كه‌یه (وَلْيَطَّوَّفُوا)، بۆیه ده‌فه‌رموون حه‌وت جار ته‌واف كردنه‌كه فه‌رزه، ئه‌گه‌ر یه‌ک هه‌نگاوی مابووبێت ته‌وافێكیان ته‌واو بكات (وه‌كو یه‌كه‌م و حه‌وته‌م) بۆی حسێب نییه‌و ده‌بێت جارێکی تریش ته‌واف بکات (واته ئه‌و ته‌وافه ته‌واو ده‌كات). حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون روکنی ته‌وافه‌كه ئه‌وه‌یه كه زیاتر له حه‌وت جار ته‌واف بكات. به‌ڵام ئه‌مه‌یان توند ره‌ت كردۆته‌وه بۆیان، چونكه خواپه‌رستییه‌كان ته‌وقیفین و ده‌بێ وه‌كو خۆیان بكرێن، بواری ئیجتیهادی تێدا نییه. ئه‌م ته‌وافه وه‌كو ركاته‌كانی نوێژه نه زیادو نه كه‌م قبووڵ ناكات. ئه‌و كه‌سه‌ی ركاتێک كه‌متر له ژماره ركاتی فه‌رزێک ده‌كات نوێژه‌كه‌ی بۆ حسێب نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی ركاتێک زیاده به ئه‌نقه‌ست ده‌كات. به‌ڵام ئیبنولهوممام (هه‌ر له حه‌نه‌فییه‌كانه) ده‌فه‌رموێ : ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه دیندارییه و حوكمی شه‌رعه ئه‌وه‌یه كه كه‌متر له حه‌وت ته‌واف ناشێت و هیچ ته‌وافێكیان نابێته مایه‌ی ته‌واوكردنی ته‌وافێكی نوقسان.[16]
گومان كردن له ژماره‌ی ته‌وافه‌كان:
هه‌ر كه‌سێک له كاتی ته‌واف كردن‌دا گومانی له ژماره‌ی ته‌وافه‌كانی كرد، ده‌بێت بگاته دڵنیایی لێی به‌وه‌ی وای دا‌نێت كه كه‌متری كردووه، پاشان ته‌كمیله‌كه‌ی بكات. ئه‌گه‌ر پێی وابوو ته‌واوی كردووه یان ته‌وافێكی زیاده‌شی كردووه وا حسێب ده‌كات كه ته‌وافه‌كانی به ته‌واوی ئه‌نجام داوه. ئه‌وه بۆچوونی شافیعییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كانه كه ئیبنولمونزیر فه‌رموویه‌تی كۆڕا (ئیجماع)ی شه‌رعناسانی له‌سه‌ره.[17]
٦- ئه‌نجامدانی یه‌كسه‌رێتی حه‌وت سووڕانه‌وه‌ی ته‌وافه‌که:
واته فاسڵ نه‌خاته نێوان سووڕانه‌وه‌یه‌ک و سووڕانه‌وه‌یه‌کی دواتر، یه‌كسه‌ر هه‌ر حه‌وتیان به‌دوای یه‌كدا بكات. ئه‌مه لای مالیكییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كان مه‌رجی راست و دروستی ته‌واف كردنه، لای شافیعییه‌كان و حه‌نه‌فییه‌كان سوننه‌ته، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێک له شافیعییه‌كانیش ده‌فه‌رموون واجبه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێک به بێ عوزر ته‌واف كردنه‌كه‌ی بڕی وه‌كو ئه‌وه‌ی پێنج جاری كردووه دوایی دانیشتووه یان چۆته‌وه ئوتێله‌كه‌ی، ئه‌وه ته‌وافی بۆ حسێب نییه، ده‌بێ بێته‌وه له سه‌ره‌تاوه ده‌ست به ته‌واف بكاته‌وه تا حه‌وت جاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات. ئه‌مما ئه‌گه‌ر له‌به‌ر عوزرێک وه‌كو ماندوو بوون یان ده‌سنوێژ تازه‌كردنه‌وه (پێویستی سه‌رئاوی هه‌بوو) یان نوێژی فه‌رز كرا، ده‌چێته ئه‌مانه‌و دێته‌وه له‌وێوه ته‌واوی ده‌كات.[18] پێنج جار سووڕانه‌وه‌ی ته‌وافی كردووه، دوو سووڕانه‌وه‌ی تر له‌و شوێنه‌وه یان له‌سه‌ره‌تای به‌رده‌ڕه‌شه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
[1]. ترمزی: ٩٦٠؛ نه‌سائی: ٢٩٢٢؛ حاكم: ١/٦٣٠؛ ئه‌لبانی (له الإروا‌ء: ١/١٥٦)دا ده‌فه‌رموێ مه‌رفووعه‌و سه‌حیحه.
[2]. جامع أحكام النساء: ٢/٥١٥-٥٢١.
[3]. هه‌مان سه‌رچاوه: ٢/٥٢٢؛ جیاوازی نێوان نوێژ‌و ته‌واف له الشرح الممتعدا ( ٣/٢٧٠) روون کراوه‌ته‌وه.
[4]. مجموع الفتاوى: ٢١/٢٧٣.
[5]. هه‌مان سه‌رچاوه: ٦/١٩٨.
[7]. الشرح الممتع: ٧/٣٠٠.
[9]. مالكو الموطأ: 1325؛ أحمد، المسند: 26344.
[10]. ابن عبدالبر، التمهيد (١٩/٢٦٢).
[11]. بوخاری: ٣٦٩؛ موسليم: ١٣٤٧.
[12]. شازه‌روان سه‌کۆیه‌کی بچووکه لکاوه دیواری که‌عبه‌وه، لای ژووروی سه‌کۆکه لاره. ئه‌مه هه‌ر به‌شێکه له که‌عبه.
[13]. له به‌ری باكوری كه‌عبه‌وه له ژێر پلووسكی سه‌ربانه‌كه‌یدا له خواره‌وه نیمچه دیوارێكی كه‌وانه‌یی هه‌یه كه فاسڵێک له نێوان ئه‌م و كه‌عبه‌دا هه‌یه؛ ئه‌مه حیجره كه پێشی ده‌وترێت «الحطیم» و «الجدر».
[14]. أبو داوود: ٢٠٢٨؛ ترمذي: ٨٧٦؛ ابن ماجه: ٢٩٥٥؛ سه‌حيحه (صحيح فقه السنة: ٢/٢٢٦).
[16]. بدائع الصنائع: ٢/١٣٢؛ فتح القدير: ٢/٢٤٧؛ نهاية المحتاج: ٢/٤٠٩.
[17]. المجموع: ٨/٢٥؛ المغني: ٣/٣٧٨.