الف- سه‌عاتی ده‌ست و هاوشێوه‌ی وه‌كو بازنگ و مستیله‌و ئاڵقه.
ب- ئه‌وی له چاوی كردووه، وه‌كو عه‌ده‌سه‌و عه‌ینه‌ک.
ج- ئه‌وی بۆته به‌شێک له به‌ده‌نی وه‌كو تاقمی دان.
د- ئه‌وی به خۆیه‌وه به‌ستووه وه‌كو قایش و جزدانی پاره‌و جه‌واز یان شمشێرو ده‌مانچه‌و چه‌كی تری پێویست.
ه- ئه‌وی زه‌روراتێتی وه‌كو مه‌تاره‌ی ئاو و پاكه‌تی ده‌رمان و مۆبایل و گۆچان.
به‌ڵگه‌مان ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه به ژماردن رێ له هه‌ندێک شت ده‌گرێت، ده‌بێ له سنوری ئه‌و شته‌و هاوشێوه‌ی تێ نه‌په‌ڕێت، هه‌رشتێک له‌و شتانه‌و هاوشێوه‌یان نه‌بوو دێته‌وه سه‌ر حوكمی شیاوێتی و رێ پێدراوێتی؛ بۆ نموونه رێی له پۆشاكی دوورراو گرتووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێک په‌شته‌ماڵه‌ی وه‌كو ته‌نووره لێ‌كرد واته جه‌مسه‌ره‌كانی پێكه‌وه دووریی و له به‌ده‌نی خۆیی هه‌ڵكێشاو له ناو قه‌ده‌وه خستیه‌وه ژێر لوێچه‌كانی خۆی ئه‌مه شیاوه، چونكه نابێته دوورین واته پۆشاكی دوورراو كه ده‌بێ وه‌كو شه‌ڕواڵ دوو لینگی قاچه‌كانی بۆ دووررابێت یان وه‌كو كراس و دشداشه قۆڵ و ملیوانی هه‌بێت؛[1] وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٢-سه‌ر داپۆشین بۆ پیاو:
پیاوی حاجی و عومره‌وان ناشێت سه‌ری داپۆشێت، كه‌وابوو ناشێت کڵاو و جامانه و عه‌مامه‌و هاوشێوه‌یان له‌سه‌ر كات چونكه له‌و فه‌رمووده‌دا كه ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت گێڕاوێتییه‌وه به‌رهه‌ڵستی ئاشكرا‌و رۆشنی ئه‌مه‌ی تێدایه: «لايَلْبَسُ الْقُمُصَ، وَلا الْعَمَائِمَ». به‌ڵام ده‌شێت ده‌سڕێكی خستبێته سه‌ر بێ ئه‌وه‌ی چوار لكه‌كانی گرێ دابێت تاوه‌كو کڵاویی لێ نه‌یات، چونكه له كاتی كفن كردنی ئه‌و حاجییه‌دا كه وڵاخه‌كه‌ی له‌قه‌ی لێدابوو و كوشتبووی، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «وَلاَ تُخَمِّرُوا رَأْسَهُ»[2]؛ «(كفنی بكه‌ن) به‌ڵام سه‌ری دامه‌پۆشن (چونكه له حه‌ج وای لێهاتووه)». ئه‌مه‌ش گشتییه‌و بۆ هه‌موو حاجییه‌كه كه نابێت سه‌ریان دابپۆشن. ئه‌مه رێ له‌وه ناگرێت كه سێبه‌ر بۆ خۆی دروست بكات وه‌كو هه‌ڵگرتنی چه‌تر یان چوونه بن دره‌خت و چادرو به‌رسێبه‌ری سه‌یاره‌و هاوشێوه‌یان؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٣- پۆشینی نیقاب و ده‌سکێش بۆ ئافره‌ت:
ئافره‌ت په‌چه (نیقاب) نا‌پۆشێت و ده‌سكێش له ده‌ست ناكات؛ چونكه له هه‌ندێک ریوایه‌تی فه‌رمووده‌كه‌ی لای ئیبنو عومه‌ردا هاتووه: «لا تَنْتَقِبُ المَرأَةُ الْمُحرِمَةُ ولاتَلْبِسُ القَفَّازَيْنِ»[3]؛ «ئافره‌تی ئیحرامپۆش نه ده‌موچاوی داده‌پۆشێت و نه ده‌سكێشیش له ده‌ست ده‌كات». فه‌رمووده‌وانان راجوێ بوون له‌وه كه ئایا ئه‌و ئیزافه‌یه ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌یه و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رموویه‌تی یان قه‌ولی ئیبنو عومه‌ره خوا لێیان رازی بێت؛ ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی وایداناوه كه قه‌ولی ئیبنو عومه‌ره.[4]
به هه‌رحاڵ جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون نابێت نه نیقاب (په‌چه) بپۆشێت و نه ده‌سكێش له ده‌ست كات. به‌ڵام حه‌نه‌فییه‌كان و قه‌ولێكی شافیعییه‌كان و قه‌ولێكی مالیكییه‌كان ده‌فه‌رموون پۆشینیان جائیزه.[5]
پێم وایه پۆشینی هه‌ردووكیان شیاو نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر زیاده‌ی ریوایه‌ته‌كه ده‌قی فه‌رمووده‌ش نه‌بێت، خۆ قه‌ولی ئیبنو عومه‌ره خوا لێیان رازی بێت كه له‌ناو هه‌موو یاوه‌راندا به‌وه به‌ناوبانگ بوو كه زۆر پابه‌ندی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی دانیشتن و وه‌ستان و رۆیشتنیشی هه‌روه‌كو هی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). به‌ڵام خۆ ئه‌مه رێ له‌وه ناگرێت ئافره‌تی موسوڵمان كه دیتی كه‌سێک ته‌ماشای ده‌كات رووی خۆی وه‌رگێڕێت یان لكی سه‌رپۆشه‌كه‌ی له ناوچه‌وانیه‌وه به‌سه‌ر روویدا بدات، خۆ ئه‌مه حوكمی نیقاب و په‌چه نایگرێته‌وه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٤- به‌كارهێنانی پۆشاكی بۆنخۆشكراو:
پێشتریش ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ناشێت ئیحرامپۆش ئیحرامه‌كانی بۆن خۆش بكات و بیپۆشێت؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌رهه‌ڵستی لێكردووه كه فه‌رموویه‌تی «وَلَا يَلْبَسْ مِنْ الثِّيَابِ شَيْئًا مَسَّهُ زَعْفَرَانٌ أَوْ وَرْسٌ»[6]؛ «هیچ قوماشێک نه‌پۆشێت له ئیحرامدا كه زه‌عفه‌ران و وه‌رسی به‌ركه‌وتبێت».
ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش كه وڵاخه‌كه‌ی له‌قه‌ی لێدابوو و كوشتبووی فه‌رمووی «وَلاَ تُحَنِّطُوهُ، وَلاَ تُخَمِّرُوا رَأْسَهُ، فَإِنَّهُ يُبْعَثُ يَوْمَ القِيَامَةِ مُلَبِّيًا»[7]؛ «بۆنی خۆش (حه‌نوت)ی لێ مه‌ده‌ن و سه‌ریشی دامه‌پۆشن، چونكه رۆژی قیامه‌ت به‌ده‌م «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ»ه‌وه زیندوو ده‌كرێته‌وه».
٥- سه‌رتاشین:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَلاَ تَحْلِقُواْ رُؤُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ» [البقرة: ١٩٦]؛ «سه‌رتان مه‌تاشن تا ئه‌و كاته‌ی له قوربانی كردنیش ده‌بنه‌وه كه ئیتر كاتی ئیحرام كردنه‌وه‌یه».
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكن كه هه‌ر كه‌سێک دوای نییه‌تی حه‌ج و ئیحرامپۆشین سه‌ری تاشی (پیاو و ئافره‌ت) ره‌فتارێكی نه‌شیاوی كردووه و ده‌بێ قوربانییه‌ک له كه‌فاره‌تیدا بكات.[8] ئه‌مما ئه‌گه‌ر قژی زۆر بوو، ده‌بووه مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی و زیانی، بۆی جائیزه بیتاشیت به‌ڵام كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ده‌دات چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِّن رَّأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ» [البقرة: ١٩٦]؛ «هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان قژی سه‌ری ناڕه‌حه‌تی ده‌كرد، بۆی هه‌یه بیتاشێت به‌ڵام له به‌رامبه‌ریدا ده‌بێ به‌ڕۆژوو بێت یان خێر بكات یان قوربانییه‌ک بکات». ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر كه‌عبی كوڕی عو‌جڕه خوا لێی رازی بێت هاته خواره‌وه: «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَرَّ بِهِ وَهُوَ مُحْرِمٌ وَهُوَ يُوقِدُ تَحْتَ قِدْرٍ وَالْقَمْلُ يَتَهَافَتُ عَلَى وَجْهِهِ فَقَالَ: أَيُؤْذِيكَ هَوَامُّكَ هَذِهِ؟ قَالَ: نَعَمْ. فَقَالَ: رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ احْلِقْ رَأْسَكَ وَصُمْ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ، أَوْ أَطْعِمْ سِتَّةَ مَسَاكِينَ، أَوِ انْسُكْ بِشَاةٍ»[9]؛ «كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به‌لایدا تیپه‌ڕی و بینی ئیحرامی پۆشیوه و ئه‌سپێ له‌سه‌ریه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌ر رووی، پێی فه‌رموو ئه‌م حه‌شه‌راتانه‌ت ناڕه‌حه‌تت ده‌كه‌ن؟ عه‌رزی كرد: به‌ڵێ. فه‌رمووی: سه‌رت بتاشه و دوایی سێ رۆژ به‌ڕۆژوو به یان نانی شه‌ش هه‌ژار بده یان قوربانییه‌ک بكه.
تاشینی مووی شوێنی تری غه‌یری سه‌ر:
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: یاوه‌رانی ئێمه (زانایانی شافیعی) ده‌فه‌رموون حه‌رامێتی تاشین له‌م حاڵه‌تی حه‌ج و عومره‌یه‌دا تایبه‌ت نییه به سه‌ره‌وه به‌ڵكو تاشینی مووی جێگاكانی تریشی پێش ئیحرام كردنه‌وه هه‌ر حه‌رامه جا تاشینی قژ بێت یان ریش و سمێڵ و بنباڵ و به‌رو باقی جه‌سته؛ تاشین بێت یان هه‌ڵكێشان یان رادان یان كورت كردنه‌وه‌یان به سوتاندن، هیچی جائیز نییه و له مه‌زهه‌بی ئێمه‌دا هه‌مووی حه‌رامه.[10]
به‌ڵام شه‌رعناسانی تر به تایبه‌تی ئیبنوحه‌زم و زاهیرییه‌كان و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئیبنو عوسه‌یمین ده‌فه‌رموون خوای گه‌وره به تایبه‌ت باسی سه‌رتاشینی كردووه نه‌ک شوێنی تر، ئه‌مه ناشێت بكرێته به‌ڵگه‌و لابردنی مووی شوێنی تری جه‌سته‌ی پێ قه‌ده‌غه بكرێت. مه‌گه‌ر بڵێن به‌راوردمان كردووه (قیاس)، به‌ڵام خۆ ده‌بێت ته‌وه‌ری چوواو له هه‌ردوو لایه‌نی به‌راوردكراو و به‌راوردپێكراودا وه‌كو یه‌ک بن، به‌ڵام لێره‌دا وه‌كو یه‌ک نین. ئایا سه‌رتاشینه‌كه بۆ پاكی و جوانییه؟ ئه‌وانه‌ی ده‌فه‌موون: به‌ڵێ، ده‌فه‌رموون كه‌وابوو لابردنی مووی تر ناگرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌فه‌رموون، نه‌خێر بۆ پاكی و جوانی نییه و بۆ جێبه‌جێكردنی خواپه‌رستییه، ده‌فه‌رموون حوكمی لابردنی مووی تری جه‌سته هه‌ر ئه‌م حوكمه‌ی هه‌یه.[11]
به هه‌ر حاڵ پێم وایه بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایان كه وه‌كو بۆچوونی شافیعییه‌كانه په‌سه‌ندتر و به‌هێزتره، كه‌وابوو نابێت ئیحرامپۆش تا ئیحرام ده‌كاته‌وه نه سه‌ر بتاشێت نه ریش و سمێڵ و بنباڵ و به‌رو مووی تری له‌شی؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ. ئه‌مما ئه‌گه‌ر سه‌ری ده‌خوراندو چه‌ند موویه‌ک كه‌وت، بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌رینی مووه‌كان بووبیت، ئه‌مه هیچی له‌سه‌ر نییه و فیدیه‌و كه‌فاره‌تی ناكه‌وێته سه‌ر؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٦- نینۆک كردن:
ئیبنولمونزیر ده‌فه‌رموێ: شه‌رعناسان كۆڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئیحرامپۆش نابێت نینۆكی بكات. ئیبنوقودامه‌ش ده‌فه‌رموێ: شه‌رعناسان له‌وه‌دا یه‌كده‌نگن كه ئیحرامپۆش بۆی نییه نینۆكی بكات، ئه‌گه‌ر كردی زۆرینه‌ی شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون ده‌بێت فیدیه‌ی بدات. ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی مالیک و حه‌ممادو شافیعی و ئه‌بو سه‌ورو ئه‌هلی ره‌ئیه كه له‌عه‌تائه‌وه ریوایه‌تیان كردووه. قه‌ولێكی تری عه‌تاء ده‌فه‌رموێ فیدیه‌ی له‌سه‌ر نییه، چونكه له شه‌رعدا باسی فیدیه‌ی نه‌هاتووه.[12]
داوودی زاهیریی ده‌فه‌رموێ نینۆكی هه‌ر هه‌موو په‌نجه‌كانی بكات هیچی له‌سه‌ر نییه.[13] ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: ئیبنولمونزیر و غه‌یری ئه‌ویش كۆڕایان له‌سه‌ر حه‌رامكردنی نینۆک كردن بۆ ئیحرامپۆش راگه‌یاندووه‌و ده‌شێت بۆچوونی داوودیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێت چونكه راجوێیی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه ئایا كۆڕای شه‌رعناسان به بێ داوودی زاهیریی ده‌بێته كۆڕا (ئیجماع) یان نابێت؟[14] ئیمامی ئیبنو حه‌زمیش كه له زاهیرییه‌كان حسێبه بۆچوونی هه‌روایه كه نینۆكی هه‌موو په‌نجه‌كانی بكات هیچی له‌سه‌ر نییه.[15]
شه‌نقیتی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌وه‌شی كردووه به به‌ڵگه‌ی قه‌ده‌غه كردنی نینۆك كردن كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ» [الحج: ٢٩]؛ «پاشان با ئیحرام بكه‌نه‌وه (و سه‌ریان بتاشن و نینۆكیان بكه‌ن)»، ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه ته‌فسیری چه‌ندین یاوه‌رو تابیعینه كه «تَفَثَ» كردنه‌وه‌ی ئیحرامه كه به دوایدا سه‌رتاشین و نینۆک كردن و بنباڵ كردن دێت؛ ده‌فه‌رموێ به پێی ئه‌و لێکدانه‌وه نینۆكیش وه‌كو مووه بۆ ئیحرامپۆش، به تایبه‌تی كه «ثُمَّ» (پاشان) دوای قوربانی كردن هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه ببێته: قوربانی كردن، ئیحرام كردنه‌وه، سه‌رتاشین ئینجا نینۆک كردن.[16]
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نینۆك شكا ئه‌وه بۆی هه‌یه شكاویه‌كه‌ی لێكاته‌وه و هیچیشی له‌سه‌ر نابێت.
٧- ده‌سبازیی ژن و مێرد:
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: هه‌موو ده‌سبازییه‌كی راسته‌وخۆ حه‌رامه له ماچ و گوشین و ده‌ست پێداهێنان؛ جا که حه‌رامێتییه‌كه‌ی سه‌لمێنراو ده‌سبازیی كرد ده‌بێت فیدیه بدات، واته به‌رخێک بكات به قوربانی، یان به قه‌ده‌ر نرخی ئه‌و خۆراک بداته هه‌ژاران یان به‌ڕۆژوو ببێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سبازییانه‌ی كرد به‌ڵام نه‌یده‌زانی كه قه‌ده‌غه‌ن هیچی له‌سه‌ر نابێت. ئه‌گه‌ر ده‌سبازییه‌كه‌ی كرد، ڕه‌حه‌ت ببێت یان نا حه‌جه‌كه‌ی هه‌ر دروسته.[17] چونكه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كه‌ونه بازنه‌ی «رَفَثَ»ه‌وه كه ده‌شێت بوترێت قسه‌ی جنسیانه‌یه. ئیمامی مالیک ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ماچی كرد یان ده‌سبازی كرد‌و ره‌حه‌ت بوو (ئاوی هاته‌وه) حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و ده‌بێ ساڵی داهاتوو بیكات. ئه‌گه‌ر ده‌سبازیی كرد و ره‌حه‌ت نه‌بوو هه‌ر قوربانی كردنی له‌سه‌ره.
ئیبنو حه‌زم كه به‌لایه‌وه «رَفَثَ»، سه‌رجێیی (جیماع) كردنه، ده‌فه‌رموێ هه‌موو ده‌سبازییه‌كیان جائیزه هه‌ر جیماع قه‌ده‌غه‌یه. [18]
٨ و ٩- خوازبێنی و هاوسه‌رگیری و کچ به‌شوودان:
سه‌یدنا عوسمانی كوڕی عه‌ففان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «لاَيَنْكِحُ اْلمُحْرِمُ، وَلاَيُنْكِحُ، وَلاَيَخْطُبُ»[19]؛ «ئه‌و كه‌سه‌ی ئیحرامی پۆشیوه نه خۆی هاوسه‌رگیری ده‌کات، نه ده‌بێته وه‌لیی هاوسه‌رگیری و نه داخوازیش ده‌كات». ئیمامی ترمزی ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه حوكمی زۆر له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، بۆچوونی ئیمامی مالیک و شافیعی و ئه‌حمه‌د و ئیسحاقیش وایه، ده‌فه‌رموون ئیحرامپۆش ئه‌گه‌ر ماره‌ی كرد یان ماره‌كرا گرێبه‌ستی ماره‌كردنه‌كه‌یان باتڵه.
ئه‌م ریوایه‌ته‌ی سه‌یدنا عوسمان له‌گه‌ڵ ریوایه‌تی ئیبنو عه‌بباسدا یه‌ک ناگرنه‌وه كه ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَزَوَّجَ مَيْمُونَةَ وَهُوَ مُحْرِمٌ»[20]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ئیحرامدا بوو كه خاتوو مه‌یموونه‌ی ماره‌كرد». بۆیه ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و سوفیانی سه‌وری پێیان وایه كه ماره‌كردنی ئیحرامپۆش جائیزه.
به‌ڵام جمهوری پێشه‌وایان له به‌رگریی و به په‌سه‌ندتر دانانی بۆچوونی خۆیان و ره‌تكردنه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌ملا فه‌رموویانه: [21]
الف- ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ریوایه‌تانه‌ی ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت كه ره‌خنه‌ی لێگیراوه و به وه‌هم (لێكچوون)یان داناوه له‌سه‌ریی؛ سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب (كه قوتابی یاوه‌رانه) ده‌فه‌رموێ: هه‌رچه‌نده خاتوو مه‌یموونه مه‌ته (پوور: خوشكی دایک)ی ئیبنوعه‌بباسه به‌ڵام ئیبنو عه‌بباس له‌مه‌دا به هه‌ڵه‌دا چووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هێشتا له ئیحرامدا بووبێت كه خاتوو مه‌یموونه‌ی ماره‌كرد، كه ماره‌ی كرد ئیحرامی كردبۆوه.
ب- ئه‌و زه‌مانه ئیبنوعه‌بباس ته‌مه‌نی ده ساڵان بوو، بۆیه ئه‌گه‌ری لێتێكچوونی زۆره و ئه‌و ورده‌كارییانه‌ش ده‌شێت ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌یدا زۆر لێی حاڵی نه‌بووبێت یان دواتر لێی تێكه‌ڵ بووبێت.
ج- خاتوو مه‌یموونه خۆی و ئه‌بو رافیع كه سه‌فیری پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بوو بۆ لای خاتوو مه‌یموونه هه‌ردووكیان ده‌سه‌لمێنن كه ماره‌كردنه‌كه له‌كاتی كۆتایی هێنانی ئیحرامدا بووه:
یه‌زیدی كوڕی ئه‌سه‌مم خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێ خاتوو مه‌یموونه‌ی كچی حارس خوا لێی رازی بێت بۆی گێڕامه‌وه: «أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَزَوَّجَهَا وَهُوَ حَلَالٌ. وَكَانَتْ خَالَتِي وَخَالَةَ ابْنِ عَبَّاسٍ»[22]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئیحرامی كردبۆوه كه ماره‌ی كرد. یه‌زید ده‌فه‌رموێ: خاتوو مه‌یموونه مه‌ته (خوشكی دایک)ی من و ئیبنوعه‌بباسه».
ئه‌بو رافیعیش خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «تَزَوَّجَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَيْمُونَةَ وَهُوَ حَلاَلٌ وَبَنَى بِهَا وَهُوَ حَلاَلٌ وَكُنْتُ أَنَا الرَّسُولَ فِيمَا بَيْنَهُمَا»[23]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه خاتوو مه‌یموونه‌ی ماره كرد ئیحرامی كردبۆوه، كه گواستیشیه‌وه ئیحرامی كردبۆوه، من خۆم نێرراو بووم له نێوان هه‌ر دووكیاندا».
د- ماره‌كردن و گواستنه‌وه‌كه له‌كاتی حه‌جدا نه‌بوو، به‌ڵكو له عومره‌ی قه‌زادا بوو كه ئه‌و زه‌مانه مه‌ككه هێشتا دارولكوفر بوو، پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا رێكه‌وت كه ماوه‌ی سێ رۆژی بده‌نێ تا عومره‌كه‌ی بكات و پاشان بێته‌وه ده‌ره‌وه له شار (له مه‌ككه)؛ له مه‌دینه‌شه‌وه له زولحوله‌یفه‌وه به ئیحرامپۆشی ته‌شریفی به‌ره‌و مه‌ككه هێنابوو. بێگومان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ رۆژه عومره‌كه‌شی ته‌واو كرد ئینجا خاتوو مه‌یموونه‌ی ماره كرد. ریوایه‌ته‌كانی تریش ئه‌م بۆچوونه به‌هێز ده‌كه‌ن؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
ه- حه‌رامێتی خوازبێنی و ماره‌كردن حوكمێكه هه‌ر چوار خوله‌فای راشیدینی به‌ڕێز له سه‌ری رۆیشتوون؛ ئه‌بوغه‌ته‌فان له باوكیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رمووی: «أَنّ عُمَرَ فَرّقَ بَيْنَهُمَا؛ يَعْنِي رَجُلًا تَزَوَّجَ وَهُوَ مُحْرِمٌ»[24]؛ «سه‌یدنا عومه‌ر خوا لێی رازی بێت ژن و مێردێكی لێک جوێ كرده‌وه چونكه كابرا له كاتی ئیحرامپۆشیدا ماره‌ی كردبوو».
هه‌روه‌ها سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت ده‌یفه‌رموو: «لَا يَنْكِحُ المُحْرِمُ، فَإِنْ نَكَحَ رُدَّ نِكَاحَهُ»[25]؛ «نابێت ئیحرامپۆش هاوسه‌رگیری بكات ئه‌گه‌ر كردی پێی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه».
١٠ و ١١- گوناحكاری و تاوان و جه‌نگ و جیدال:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلاَ رَفَثَ وَلاَ فُسُوقَ وَلاَ جِدَالَ فِي الْحَجِّ» [البقرة: ١٩٧]؛ «هه‌ر كه‌سێک ئیحرامی حه‌ج كردنی له‌و مانگانه‌دا پۆشی (ئیتر ده‌بێت هۆشی له‌وه نه‌بڕێت كه) له كات و شوێن و مه‌راسیمی حه‌جدا نابێت قسه‌ی ورووژاندنی جنس و گوناحكاریی و جه‌نگ و جیدال بكات».
هه‌ر كه‌سێك نییه‌تی حه‌ج یان عومره‌ی هێناو ئیحرامی پۆشی ئیتر كۆمه‌ڵێک ره‌فتاری لێ قه‌ده‌غه ده‌بێت جا گوفتار بن یان كردار، وه‌كو سه‌رجێیی (جیماع) كردن و قسه‌ی ئاشقانی و ئیساره كردنی حه‌زی جنسی، بێگومان ده‌سبازی و ماچكردن و هاوشێوه‌شیان. هه‌روه‌ها له گوفتاری رێلێگیراوه: باسی سه‌رجێیی كردنی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، یان وه‌سفی پیاو و ئافره‌تانێک كه دیونی یان گێڕانه‌وه‌ی نوكته‌ی وا كه خرۆشانی حه‌زو جۆشان دروست بكات یان به هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵێ ئه‌گه‌ر ئیحراممان كرده‌وه وا ده‌كه‌ین و وا ده‌كه‌ین (مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی جیماع و ده‌سبازی بێت)؛ ئه‌مانه هه‌موو وه‌كو ئه‌هلی ته‌فسیر له ئیبنوعه‌بباس و ئیبنو عومه‌ر و عه‌تاء و قه‌تاده‌وه نه‌قڵیان كردووه وا له بازنه‌ی « رَفَثَ»ه كه‌دا.
ئه‌مما «فُسُوقَ» به شێوه‌یه‌كی گشتی گوناح و تاوان ده‌گرێته‌وه، له جنێودانێكه‌وه‌یه تا ده‌گاته شیرک و كوفر، له تانه‌و ته‌شه‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته گوناحه گه‌وره‌كان (الكبائر). ئه‌مه پوخته‌ی بۆچوونی ئیبنوعه‌بباس و عه‌تاء و موجاهید و تاووس و عیكره‌مه و سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یرو موحه‌ممه‌دی كوڕی كه‌عب و حه‌سه‌نی به‌سری و قه‌تاده‌و نه‌خه‌عی و زوهری و ره‌بیع و ئه‌نه‌س و موقاتیل و موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسحاق و نافیع و شه‌رعناسانی تره. ده‌فه‌رموون: ئه‌نجامدانی هه‌موو گوناحه‌كان له مه‌ودای ساڵه‌كه‌دا هه‌ر حه‌رامه به‌ڵام له كات و شوێنی حه‌ج و عومره‌دا تاوانه‌كه‌ی قورستتر ده‌بێت.
ئه‌مما ده‌رباره‌ی « جِدَال» هه‌ندێک له ئه‌هلی ته‌فسیر و شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون: موناقه‌شه‌ی توند و سه‌خته له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌كانی حه‌ج، كه بۆچی ئه‌میان ئه‌وه‌نده‌یه و بۆچی وایه و بۆچی ئه‌وی تریان ئاوایه‌و...، له‌كاتێكدا كه خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به جوانترین شێوه روونیان كردۆته‌وه چونكه عه‌ره‌به‌كان له پێش ئیسلامدا ببوون به دوو لایه‌ن؛ لایه‌نی قوڕه‌یش و هاوپه‌یمانانی له كێوی مه‌شعه‌ری حه‌رام له موزده‌لیفه كۆ ده‌بوونه‌وه‌و عه‌ره‌به‌كانی تر له عه‌ره‌فات كۆ ده‌بوونه‌وه‌و لێیان ده‌بووه موجاده‌له‌و ناكۆكی، چونكه هه‌ر كه‌سه‌یان ده‌یوت دیدو هه‌ڵوێستی ئێمه راستتره! تا خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌م ناكۆكییانه‌یان نه‌هێشت و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌مووان چووه عه‌ره‌فات.
هه‌ندێكی تر ئه‌هلی ته‌فسیر و شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون جیداله‌كه بریتییه له‌و ناكۆكی و پشیوییه‌ی له‌سه‌ر شتێک دروست ده‌بێت، هه‌رچی شتێک بێت وه‌كو ئیبنو مه‌سعوود ده‌یفه‌رموو: هه‌موو قسه‌یه‌كه توڕه‌بوون و رق هه‌ستاندنی به‌رامبه‌ره‌كه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه.[26]
ده‌شێت له سه‌رده‌مانی یه‌كه‌می ئیسلامدا «جِدَالَ»ه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و راجوێیی و ناكۆكییه‌ی كۆن بووبێت، به‌ڵام بۆچوونی دووه‌م گشتگیرترو شیاوتری هه‌موو زه‌مانێكه. خۆ له‌م زه‌مانه‌دا موناقه‌شه‌ی یه‌كه‌م كه‌متره یان نییه، به‌ڵام یه‌كتر تووڕه‌كردن زۆره و موجاده‌له‌ی سه‌رده‌مانی عه‌بباسییه‌كان و ئێستای ئێمه موناقه‌شه‌ی بیر‌و دیدی فیكری و عه‌قائیدی و سیاسییه و نه‌ک هه‌ر تووڕه بوون به‌ڵکو شه‌ڕو پێكدادانیشی لێده‌كه‌وێته‌وه كه به‌ته‌ئكید حه‌رامه‌و پێم وایه هه‌رچی شتێک ببێت به هۆكاری موجاده‌له‌و شه‌ڕه‌قسه‌و ریابازی و شانازی و لووتبه‌رزی و قبوڵ نه‌كردنی حه‌ق هه‌مووی بكه‌وێته بازنه‌ی رێلێگیراوه‌كه‌وه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
١٢- راوكردنی نێچیری كێوی:
چ به كوشتنی یان سه‌ربڕینی بێت چ به ئاماژه بۆ كردن و نیشانكردنی بێت، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا» [المائدة: ٩٦]؛ «مادام له ئیحرام پۆشیدان راوكردنی نێچیری كێویتان لێ حه‌رامه». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْتُلُواْ الصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ» [المائدة: ٩٥]؛ «ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مادام له ئیحرامدا بن بۆتان نییه راو بكه‌ن».
له ریوایه‌تی ئه‌بو قه‌تاده‌شدا خوا لێی رازی بێت هاتووه: «فَلَمَّا انْصَرَفُوا أَحْرَمُوا كُلُّهُمْ إِلا أَبُو قَتَادَةَ لَمْ يُحْرِمْ، فَبَيْنَمَا هُمْ يَسِيرُونَ إِذْ رَأَوْا حُمُرَ وَحْشٍ، فَحَمَلَ أَبُو قَتَادَةَ عَلَى الْحُمُرِ فَعَقَرَ مِنْهَا أَتَانًا، فَنَزَلُوا فَأَكَلُوا مِنْ لَحْمِهَا، وَقَالُوا: أَنَأْكُلُ لَحْمَ صَيْدٍ وَنَحْنُ مُحْرِمُونَ؟ فَحَمَلْنَا مَا بَقِيَ مِنْ لَحْمِ الأَتَان، فَلَمَّا أَتَوْا رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا كُنَّا أَحْرَمْنَا، وَقَدْ كَانَ أَبُو قَتَادَةَ لَمْ يُحْرِمْ، فَرَأَيْنَا حُمُرَ وَحْشٍ فَحَمَلَ عَلَيْهَا أَبُو قَتَادَةَ فَعَقَرَ مِنْهَا أَتَانًا، فَنَزَلْنَا فَأَكَلْنَا مِنْ لَحْمِهَا، ثُمَّ قُلْنَا: أَنَأْكُلُ لَحْمَ صَيْدٍ وَنَحْنُ مُحْرِمُونَ، فَحَمَلْنَا مَا بَقِيَ مِنْ لَحْمِهَا قَالَ: أَمِنْكُمْ أَحَدٌ أَمَرَهُ أَنْ يَحْمِلَ عَلَيْهَا، أَوْ أَشَارَ إِلَيْهَا؟ قَالُوا: لا، قَالَ: فَكُلُوا مَا بَقِيَ مِنْ لَحْمِهَا»[27]؛ «كه به‌ره‌و حه‌ج چوون نییه‌تیان هێناو ئیحرامیان پۆشی جگه له ئه‌بو قه‌تاده كه ئیحرامی نه‌پۆشی. له‌و كاته‌ی كه له رێ بوون كۆمه‌ڵێک كه‌ری وه‌حشییان (زێبرا) بینی، ئه‌بو قه‌تاده هه‌ڵمه‌تێكی بۆ كردن ماكه‌رێكی لێ گرتن سه‌ری بڕی، كه لایاندا گۆشته‌كه‌یان خوارد، به‌ڵام له ناو خۆیاندا وتیان: چۆن ده‌شێت ئێمه ئیحراممان پۆشیوه‌و گۆشتی راوكراویش ده‌خۆین! ئیتر ئه‌و بڕه گۆشته‌ی مابۆوه له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرت و هاتنه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئێمه ئیحراممان به‌ستبوو ته‌نها ئه‌بو قه‌تاده ئیحرامی نه‌پۆشیبوو، له رێگا كۆمه‌ڵێک كه‌ری وه‌حشیمان دی، ئه‌بوقه‌تاده هه‌ڵمه‌تی بۆ بردن، ماكه‌رێكی لێ گرتن و سه‌ری بڕی، ئیتر كه لاماندا گۆشته‌كه‌یمان خوارد، پاشان وتمان جا كه ئێمه له ئیحرامداین چۆن شیاوه گۆشتی راو بخۆێن، ئیتر ئه‌وه‌ی كه مابۆوه هه‌ڵمان گرته‌وه (و نه‌مانخوارد). پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: كه‌ستان پێتان وت هه‌ڵمه‌تیان بۆ ببات یان ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ن؟ عه‌رزیان كرد: نه‌خێر. فه‌رمووی: ده‌ی سا ئه‌وه‌ش بخۆن كه لێی ماوه‌ته‌وه».
كه‌وابوو ئه‌وكه‌سه‌ی كه ئیحرامی پۆشیوه بۆی نییه راوی نێچیری كێوی بكات، بۆشی نییه یارمه‌تیده‌ری راوچی بێت یان وه‌كو ده‌لیل (رێنیشانده‌ر) نێچیره‌كه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه یان ئاماژه‌ی بۆ بكات و پێی بڵێت یان وتبێتی بۆم بكوژن.
١٣- خواردنی گۆشتی نێچیرێک كه به فه‌رمانی ئه‌م راو كراوه یان به‌شدار بووه تێیدا:
ناشێت ئیحرامپۆش له گۆشتی نێچیرێک بخوات كه به فه‌رمانی ئه‌و راو كراوه یان به به‌شداریی ئه‌و، یان ئه‌و
نێچیره‌كه‌ی دۆزیوه‌ته بۆ راوچییه‌كه یان ئاماژه‌ی بۆ كردووه؛ به كورتی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک به‌شداریی تێدا كردبێت بۆی نییه بیخوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێک راوی كردبوو ئه‌م بۆی هه‌یه بیخوات به مه‌رجێک له‌به‌ر خاتری ئه‌م راو نه‌كرا بێت. عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی عوسمانی ته‌یمی ده‌گێڕێته‌وه: «كُنَّا مَعَ طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ وَنَحْنُ حُرُمٌ فَأُهْدِيَ لَهُ طَيْرٌ وَطَلْحَةُ رَاقِدٌ فَمِنَّا مَنْ أَكَلَ وَمِنَّا مَنْ تَوَرَّعَ فَلَمَّا اسْتَيْقَظَ طَلْحَةُ وَفَّقَ مَنْ أَكَلَهُ وَقَالَ أَكَلْنَاهُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»[28]؛ «له خزمه‌تی سه‌یدنا ته‌ڵحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵڵادا بووین، ئیحراممان پۆشیبوو، باڵنده‌یه‌كیان به دیاری بۆ هێنا (وا دیاره به كوڵاوی) سه‌یدنا ته‌ڵحه نووستبوو، ئێمه‌ش هه‌مانبوو خواردی و هه‌مانبوو له ته‌قواكاریی خۆیدا ده‌ستی لێگرته‌وه‌و نه‌یخوارد، كه سه‌یدنا ته‌ڵحه خه‌به‌ری بۆوه كاری ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ند كرد كه خواردیان و فه‌رمووی له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بووین و خواردوومانه».
ئه‌مما ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌ویان راو كردبێت و له ئیحرامدا بێت بۆی نییه بیخوات؛ سه‌عبی کوڕی جه‌سامه‌ی له‌یسی خوا لێی رازی بێت كه‌رێكی وه‌حشی راو كردبوو به دیاری هێنایه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، به‌ڵام جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وه‌ری نه‌گرت و ره‌تی كرده‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) عاجزیی له سیمای سه‌عبدا بینی پێی فه‌رموو: «إِنَّا لَمْ نَرُدَّهُ عَلَيْكَ إِلَّا أَنَّا حُرُمٌ»[29]؛ «هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ره‌تمان كرده‌وه چونكه ئێمه هه‌موو ئیحراممان به‌ستووه». دیاره كه له‌به‌ر خاتری پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) راوی كردبوو، جه‌نابیشی له ئیحرامدابوو، بۆیه لێی نه‌خوارد. ئه‌مه بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایانه‌و ئیبنولقه‌ییم (رحمه الله) بۆچوونی زۆر له یاوه‌ران و هه‌ڵوێستیانی له‌سه‌ر هێناوه‌ته‌وه.[30]
[1]. ئه‌مانه شێخ ئیبنو عوسه‌میینی ره‌حمه‌تی له (الشرح الممتع: ٣/١٩٥)دا باسی كردوون؛ شێخ‌یش (رحمه الله) هه‌م زانا‌و شه‌رعناسه هه‌م توێژه‌ره‌وه‌ی شه‌رعه هه‌م خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانه و شاره‌زای حه‌ج و حه‌ج كردنیشه.
[2]. بوخاری: ١٨٥١؛ موسليم: ١٢٠٦.
[3]. بوخاری: ١٨٣٨؛ ئه‌بو داوود: ١٨٢٥؛ ترمزی: ٨٣٣؛ نه‌سائی: ٥/١٣٣.
[5]. هه‌مان سه‌رچاوه: ٤/٦٥.
[6]. بوخاری: ١٥٤٢؛ موسليم: ١١٧٧.
[7]. بوخاری: ١٨٥١؛ موسليم: ١٢٠٦.
[9]. بوخاری: ١٨١٤؛ موسليم: ١٢٠١.
[11]. الشرح الممتع: ٣/١٨٦-١٧٨.
[12]. ابن المنذر: الإجماع: ٥٧؛ المغني: ٥/٣٨٨.
[16]. أضواء البيان: ٥/٤٠٤.
[19]. موسليم: ١٤٠٩؛ ئه‌بوداوود: ١٨٤١؛ ترمزی: ٨٤٠؛ نه‌سائی: ٥/٢٩٢؛ ئيبنو ماجه: ١٩٦٦.
[20]. بوخاری: ١٨٣٧؛ موسليم: ١٤١٠.
[21]. المغني: ٣/١٥٨؛ فتح الباري: ٤/٦٢؛ المحلى: ٧/٢٠٠؛ زاد المعاد: ٣/٣٧٢؛ شرح العمدة: ٢/١٩٤.
[22]. موسليم: ١٤١١؛ ئه‌بوداوود: ١٨٤٣؛ ترمزی: ٨٤٥؛ ئيبنو ماجه: ١٩٦٤.
[23]. ترمزی: ٨٤١؛ هه‌ر خۆشی به موڕسه‌ل و زه‌عیفی داناوه (صحیح فقه السنة: ٢/٢٠٥).
[24]. الموطاء: ٨٦٩؛ البيهقي: ٥/٦٦؛ ئه لبانی له (الاروا‌ء: ١٠٣٨)دا ده‌فه‌رموێ سه‌حيحه.
[25]. به‌يهه‌قی: ٥/٦٦؛ سه‌حيحه (صحيح فقه السنة: ٢/٢٠٦).
[26]. ته‌فسيری ئيبنوكه‌سير: (يه‌ک به‌رگيیه‌كه‌ی): ١٨٦-١٨٧.
[27]. بوخاری: ١٨٢٤؛ موسليم: ١١٩٦.
[28]. موسليم: ١١٩٧ و ئه وانی تر.
[29]. بوخاری: ١٨٢٥؛ موسليم: ١١٩٣.
[30]. ابن القيم، زاد المعاد: ١/٦٤؛ تهذيب السنن (كه له‌گه‌ڵ عون المعبوددايه): ٥/٢١٥.