تێكهه‌ڵكێشانی حه‌ج و عومره
له‌م باسه‌دا قسه له‌سه‌ر تێهه‌ڵکێشانی حه‌ج و عومره ده‌که‌ین.
بابه‌تی یه‌كه‌م
حه‌ج بداته ده‌م عومره
ئایا ده‌شێت حه‌ج بداته ده‌م عومره؟[1] واته عومره بكات و یه‌كسه‌ر حه‌ج به‌دوایدا؛ یه‌عنی له سه‌ره‌تاوه به نیه‌تی عومره كردن ئیحرامی پۆشیوه‌و كاته‌كه‌ش مانگه‌كانی حه‌ج كردنه، دوای ته‌واوكردنی عومره‌كه‌ی خواستی حه‌جه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا بكات و ببێته قارین، ئایا ده‌شێت؟.
جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون به‌ڵێ ده‌شێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پێش ته‌واف كردن ئه‌م نییه‌ته‌ی هێنابێت. ئه‌مما ئه‌گه‌ر یه‌ک هه‌نگاویشی له ته‌وافدا هه‌ڵهێنابێته‌وه ناشێت، چونكه عومره‌كه‌ی ته‌واو كردووه و چۆته خواپه‌رستی سه‌ربه‌خۆی تره‌وه كه حه‌ج كردنه. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش حاڵه‌ته‌كه‌ی خاتوو عائیشه‌یه خوا لێی رازی بێت كه له ئیحرامی عومره‌دا بوو گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌ریف سوڕی مانگانه‌ی بۆ هات، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمانی پێدا كه نییه‌تی حه‌ج بهێنێت، پێی فه‌رموو: «يَسَعُكِ طَوَافُكِ بِالبَيْتِ وَبَيْنَ الصَّفَا وَالمرْوَةِ لِحَجِّكِ وَعُمْرَتِكِ»[2]؛ «ته‌واف كردنه‌كه‌ت به ده‌وری كه‌عبه‌و سه‌فاو مه‌ڕوه كردنه‌كه‌ت جێی حه‌جه‌که‌ی بۆ گرتوویت و جێی عومره‌که‌شت». ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیه‌ت هێنانی حه‌جه‌كه‌ی نه‌بووه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عومره‌كه‌ی.
حه‌نه‌فییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی جمهوری شه‌رعناسانه‌وه ده‌فه‌رموون نابێت. ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان له بۆچوونی ئه‌مان كردووه فه‌رموویانه: ئه‌م به‌ڵگه‌یه بۆ حاڵه‌تی زه‌رووه‌ت بووه، چونكه نه‌ده‌كرا خاتووعائیشه عومره‌كه‌ی به‌و حاڵه‌وه ته‌واو بكات، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمانی دا به‌و كه‌سانه‌ی كه ئاژه‌ڵی قوربانییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌هێنابوو، ئیحرام بكه‌نه‌وه و هه‌ر عومره‌كه‌یان بۆ حسێب ببێت، ئیتر چۆن ده‌شێت عومره‌كه بخرێته سه‌ر حه‌ج؟
بابه‌تی دووه‌م
عومره بداته ده‌م حه‌ج
ئایا ده‌شێت عومره بداته ده‌م حه‌ج؟.[3] واته نیه‌تی حه‌جی هێناو كردی پاشان خواستی عومره‌شی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئیمامی مالیک و قه‌ولی نوێی ئیمامی شافیعی و بۆچوونی ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه كه دروست نییه و نابێت؛ چونكه ئاوا نابێته قیران. ئه‌مه په‌سه‌ندكراوی شێخولئیسلام ئیبنووته‌یمییه‌شه.
به‌ڵام ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه ده‌فه‌رموێ ده‌شێت چونكه له ئه‌سڵدا قیران (عومره‌و حه‌ج پێكه‌وه) له ئیفراد چاكتره، چونكه خواپه‌رستی زیاتری تێدایه كه عومره‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر نییه‌تی حه‌جی هێناو دواتر عومره‌ی خسته پاڵ ده‌بێته قیران به‌ڵام ده‌بێ دوو ته‌واف و دوو سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه بكات. شێخ ئیبنو عوسه‌یمین ره‌حمه‌تی خوای لێبێت بۆچوونی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی پێ په‌سه‌ند بووه. به‌رگریوانان له‌م بۆچوونه ئه‌وه‌شیان به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه كه ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت به مه‌رفووعی گێڕاوێتیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رموویه‌تی: «أَتَانِي اللَّيْلَةَ آتٍ مِنْ رَبِّي فَقَالَ صَلِّ فِي هَذَا الْوَادِي الْمُبَارَكِ وَقُلْ عُمْرَةً فِي حَجَّةٍ»[4]؛ «یه‌کێک ئه‌مشه‌و له‌لای خوای گه‌وره‌وه هاته لام و پێی وتم نوێژ له‌م دۆڵه پیرۆزه‌دا بكه و بڵێ نیه‌تی عومره‌یه‌كم له‌گه‌ڵ حه‌جه‌كه‌مدا هێنا».
باسی سێیه‌م
تێپه‌ر بوون له میقات بێ ئیحرام
حاجی بۆی نییه به بێ ئیحرام له شوێنی ده‌سپێک (میقات) تێپه‌ڕێت.[5] كۆڕای شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێک كه نیازی حه‌ج یان عومره یان هه‌ردووكیانی هه‌یه و گه‌یشتۆته میقات (كات و شوێنی ده‌سپێكی حه‌ج) و ئیحرامی نه‌به‌ستووه، یان نییه‌تی نه‌هێناوه و له سنوری میقات به‌ره‌و مه‌ككه تێپه‌ڕیوه گوناحبار بووه، گوناحه‌كه‌شی له‌سه‌ر لاناچێت هه‌تا نه‌یێته‌وه میقات و نییه‌ت نه‌هێنێته‌وه ئینجا بۆی هه‌یه مه‌راسیمی حه‌ج یان عومره یان حه‌ج و عومره‌كه‌ی بكات. ئه‌گه‌ر زوو گه‌ڕایه‌وه میقات، پێش ئه‌وه‌ی روكنێكی كردبێت وه‌كو وه‌ستانی عه‌ره‌فات یان سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه یان سوننه‌تێک وه‌كو ته‌وافی كه‌عبه قوربانی زیاده‌ی ناكه‌وێته سه‌ر. ئه‌وه بۆچوونی شافیعییه‌كان و سوفیانی سه‌وری و ئیمامی ئه‌بو یوسف و ئه‌بو سه‌وره.
ئیمامی مالیک و عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌ک و ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموون هه‌ر به‌گه‌ڕانه‌وه‌كه گوناحه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاناكه‌وێت، به‌ڵكو قوربانییه‌كی زیاده‌شی ده‌كه‌وێته سه‌ر.
ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر به‌ده‌م «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ»ه‌وه هاته‌وه میقات قوربانی زیاده‌ی له‌سه‌ر نابێت.
ئیبنولمونزیر له حه‌سه‌نی به‌سری و نه‌خه‌عییه‌وه گێڕاوێتییه‌وه كه هه‌رچه‌ند له میقات به بێ نییه‌ت و ئیحرام تێپه‌ڕ بووبێت هیچی قوربانی زیاده ناكه‌وێته سه‌ر.
ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و باقی حه‌ج و عومره‌كه‌ی كرد به بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایان حه‌جه‌كه‌ی دروسته، به‌ڵام قوربانییه‌كی زیاده‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
ئیحرام پۆشین پێش میقات:[6]
شه‌رعناسانی سه‌له‌ف و خه‌له‌ف فه‌رموویانه كه نییه‌تی حه‌ج و ئیحرام پۆشین باش نییه له پێش میقات (كات و شوێنی ده‌سپێكی حه‌ج و عومره)دا بكرێت، داوود ده‌فه‌رموێ: جائیز نییه. به‌ڵام بۆچوونی ئه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆڕا (ئیجماع)ی سه‌له‌ف و خه‌له‌ف دروست ناكات؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
که‌سێک رێی ده‌كه‌وێته سه‌ر دوومیقات:
بۆ نموونه حاجیانی شام و میسر (كه میقاتی خۆیان جوحفه‌یه) رێ‌یان بکه‌وێته سه‌ر میقاتی خه‌ڵكی مه‌دینه، ناشێت بڵێن له میقاتی ئه‌هلی مه‌دینه‌وه ئیحرام نابه‌ستین و ده‌ڕۆین تا ده‌گه‌ینه میقاتی خۆمان! به‌ڵكو ده‌بێت له میقاتی خه‌ڵكی مه‌دینه‌وه نیه‌ت بهێنن و ئیحرام بپۆشن؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه میقاتی حه‌ج كردنی دیاری كرد فه‌رمووی: «وَلِمَنْ أَتَى عَلَيْهِنَّ مِنْ غَيْرِ أَهْلِهِنَّ»[7]؛ «ئه‌م شوێنانه میقاتی خه‌ڵكی ئه‌م شوێنانه ومیقاتی ئه‌و خه‌ڵكه‌شه كه رێی به‌سه‌ر ئه‌ماندا دێت». كه‌وابوو هه‌ر كه‌سێک رێی چووه سه‌ر یه‌كه‌مین میقات، ئیحرام ده‌به‌ستێت با میقاتی خۆشی نه‌بووبێت. ئه‌مه بۆچوونی شافیعییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كانه.
ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه و ئیمامی مالیک و په‌سه‌ندكراوی ئیمامی ئیبنوته‌یمییه ئه‌وه‌یه كه پێویست نیه له‌سه‌ری كه له‌و میقاته‌وه (كه هی خۆی نیه) ئیحرام ببه‌ستێت، به‌ڵکو جائیزه له‌وێوه ئیحرام نه‌به‌ستێت و به پۆشاكی ئاسایی خۆیه‌وه به‌رده‌وام بێت تا له میقاتی خۆیدا ئیحرام ده‌به‌ستێت.
پێم وایه بۆچوونی یه‌كه‌م بگیرێته به‌ر چاكتره له رووی ئیحتیا‌ت كردنه‌وه؛ چونكه ئه‌گه‌ر له میقاتی یه‌كه‌میش تێپه‌ڕی هه‌لی میقاتی خۆی ده‌مێنێت. به‌ڵام ئیحرام به‌ستنی له میقاتی خۆیدا سه‌ره‌تاو كۆتایه، ئه‌گه‌ر له‌وێ بێ ئیحرام به‌ستن تێپه‌ڕی گوناحبار ده‌بێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له‌م گوناحبارییه لادات باشتر وایه له میقاتی یه‌كه‌مه‌وه ئیحرام ببه‌ستێت؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
دوعایه‌کی گرنگ بۆ ئیحرامپۆش:
دوعایه‌ک هه‌یه پێی ده‌وترێت مه‌رجی ئیحرام پۆش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كه‌سی به‌نیازی حه‌ج یان عومره یان هه‌ردووكیان له ده‌سپێكی نییه‌ت و ئیحرام به‌ستنیه‌وه ده‌ڵێ: «اللَّهُمَّ مَحِلِّي حَيْثُ حَبَسْتَنِي»؛ «خوایه به هه‌ر شوێنێكدا به ویست و قه‌ده‌ری تۆ وه‌ستام و نه‌متوانی مه‌راسیمه‌كانی حه‌ج و عومره‌كه‌م ته‌واو كه‌م تا ئه‌وێم بۆ حساب بكه تا كه ده‌ستم پێكرده‌وه له‌وێوه بۆم حساب بێته‌وه نه‌ک بچمه‌وه سه‌ره‌تای ده‌سپێكی عومره یان حه‌جه‌كه‌م». پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌وه‌ی فێری یاوه‌ران ده‌كرد چونكه ده‌یزانی هه‌یانه له رێدا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت یان رێی لێده‌گیرێت و ناتوانێت به‌رده‌وام بێت. خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «دَخَلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى ضُبَاعَةَ بِنْتِ الزُّبَيْرِ فَقَالَ لَهَا لَعَلَّكِ أَرَدْتِ الْحَجَّ. قَالَتْ وَاللَّهِ لاَ أَجِدُنِي إِلاَّ وَجِعَةً. فَقَالَ لَهَا حُجِّي وَاشْتَرِطِي و قُولِي اللَّهُمَّ مَحِلِّي حَيْثُ حَبَسْتَنِي»[8]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی برده لای زوباعه‌ی كچی زوبه‌یر و فه‌رمووی: به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئێمه بێیته حه‌ج. عه‌رزی كرد: به‌خوا وا هه‌ست ده‌که‌م نه‌خۆشم. پێی فه‌رموو: حه‌ج بکه و مه‌رج بكه بڵێ خوایه له هه‌ر شوێنێكدا وه‌ستاندتم ئه‌وه ئه‌و شوێنه ده‌سپێكم بێته‌وه». ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی وت و دواتر به‌هۆی نه‌خۆشی و رێگرتن و هاوشێوه‌یه‌وه وه‌ستا، ده‌توانێت ئیحرام بكاته‌وه‌و بحه‌وێته‌وه و هه‌ر له‌وێوه ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ ته‌كمیله‌كردنی حه‌ج یان عومره‌كه‌ی. له‌م حاڵه‌ته‌دا قوربانی ناكه‌وێته سه‌ر.
[3]. المجموع: ٧/١٧٠؛ المغني: ٣/٥١٢؛ المبسوط: ٤/١٨٠؛ مجموع الفتاوى: ٢٦/٨٨.
[4]. بوخاری: ١٥٣٤؛ ئه‌بو داوود: ١٧٨٣؛ ئيبنو ماجه: ٢٩٧٦.
[6]. هه‌مان سه‌رچاوه: ٧/٢٠٥؛ به كورتكردنه‌وه‌وه.
[7]. بوخاری: ١٥٢٦؛ موسليم: ١١٨١.
[8] بوخاری (٥٠٨٩) موسليم (١٢٠٧).