پێشه‌کییه‌ک ده‌رباره‌ی روکنه‌کانی حه‌ج
ئه‌م ره‌فتارانه‌ی به خاڵ ریزمان كردبوون راڤه‌و باسێكی ته‌فسیلیان ده‌وێت تا زیاتر روون ببنه‌وه، چونكه هه‌یانه روكنه، به ئه‌نجام نه‌دانی حه‌جه‌كه له‌سه‌ر بكه‌ره‌كه لاناچێت، هه‌شیانه پێویستییه‌كی ئه‌و روكنه‌یه و به‌شێكه له ته‌واو و راست و دروستی، هه‌شیانه سوننه‌ته وه‌هه‌روه‌ها. لێره‌وه إن شا‌ء اللَّه دێینه سه‌ر باسی روكنه‌كان، هه‌ر روكنه‌و چه‌ند باسی پێویستی و سوننه‌ت و په‌سه‌ندو رێپێنه‌دراو ده‌گرێته خۆ. ئێمه هه‌ر روکنێک له به‌شێکی تایبه‌تدا باس ده‌که‌ین؛ هه‌ر یه‌که‌ش لق و چڵی زۆری لێ ده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رعناسان له‌سه‌ر چوار روكنی حه‌ج رێكن كه بریتین له: ئیحرام، وه‌ستانی كێوی عه‌ره‌فات، ته‌وافی ئیفازه و سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه منیش باس له‌م چوار روکنه ده‌که‌م. ئه‌ڵبه‌ت حه‌نه‌فییه‌كان ته‌نها دوو له‌م چواره‌یان لا روكنه: وه‌ستانی كێوی عه‌ره‌فات و ته‌وافی ئیفازه. شافیعییه‌كانیش چواره ناوبراوه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رتاشین یان كورتكردنه‌وه‌ی قژ.
ئێستا به پشتیوانی خوای گه‌وره ده‌چینه سه‌ر هه‌ر یه‌که له‌م روکنانه.
روکنی یه‌که‌می حه‌ج (ئیحرام)
باسی یه‌كه‌م: پێناسه‌و ئه‌حكامی ئیحرام
باسی دووه‌م: تێكهه‌ڵكێشانی حه‌ج و عومره
باسی سێیه‌م: تێپه‌ر بوون له میقات بێ ئیحرام
باسی چواره‌م: سوننه‌ته‌كانی ئیحرام
باسی پێنجه‌م: ته‌لبیه‌و كات و شوێنی وتنی
باسی شه‌شه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له ئیحرامپۆش
باسی حه‌وته‌م: داخڵبوونی مه‌ككه‌وه
باسی یه‌كه‌م
پێناسه‌و ئه‌حكامی ئیحرام
له‌م باسه‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر پێناسه‌و ئه‌حکامی ئیحرامه وه‌کو روکنی یه‌که‌می حه‌ج.
بابه‌تی یه‌كه‌م
پێناسه‌و جۆری ئیحرام
الف- پێناسه‌ی ئیحرام:
ئیحرام بریتییه له نیه‌ت هێنانی حه‌ج كردن یان عومره كردن له میقاته‌وه (كات و شوێنی ده‌سپێک). ئیحرام به پێناسه‌ی جمهوری پێشه‌وایانی شه‌رع روكنێكی حه‌جه، به‌ڵام لای حه‌نه‌فییه‌كان مه‌رجی راست و دروستی حه‌جه. پاشان وشه‌كه زاڵ بووه به‌سه‌ر ئه‌و دوو پارچه خاولییه گه‌وره و ئه‌ستوره‌دا كه ته‌نها له كاتی حه‌ج و عومره‌دا ده‌پۆشرێت، بۆیه زۆر كه‌س هه‌روا ده‌زانێت كه ده‌وترێت ئیحرام مه‌به‌ست له پۆشینی ئه‌و دوو پارچه‌یه بێت.[1] به‌ڵام خوێندكارانی شه‌رع ده‌بێ ئه‌وه لێک جودا بكه‌نه‌وه كه ئیحرام نیه‌ته‌كه‌یه و هه‌ر ده‌بێ خالیسه‌ن له‌به‌ر خوا پاک بكرێته‌وه؛ خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی نییه‌تی پاک ده‌فه‌رموێ: «وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء» [البینة: ٥]؛ «وا فه‌رمانیان پێ درابوو كه ته‌نها ده‌بێ روویان له حه‌ق بێت و دیندارییان له‌به‌ر خاتری خوا بێت و به‌س». پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ: «إِنَّمَا الْاَعْمَالُ بِالنِّيَّات»[2]؛ «هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌ک به پێی مه‌به‌ست و نیازه‌كه‌یه‌تی».
ب- جۆره‌كانی ئیحرام:
واته ئه‌و چۆنیه‌تییانه‌ی كه ره‌فتاره‌كانی حه‌جی پێ ده‌كرێت؛ ئه‌مه سێ جۆره:
١- ئیفڕاد (هه‌ر حه‌ج):
ئه‌وه‌یه كه حاجی نیه‌تی ته‌نها حه‌جه‌كه ده‌هێنێت نه‌ک عومره‌ش له‌گه‌ڵیدا نیه‌ته‌كه‌ش وا ده‌هێنێت «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ بِحَجَّ» واته «خوایه گیان وا وه‌ڵامی بانگهێشته‌كه‌ت به حه‌ج كردنێک ده‌ده‌مه‌وه»، وا دێم حه‌جێک ده‌كه‌م چونكه تۆ فه‌رمووته وه‌رنه زیاره‌تی ماڵه‌كه‌ی من له مه‌ككه. پاشان که حه‌جه‌که‌ی ته‌واو کرد عومره‌ش ده‌کات.
٢- قیران (حه‌ج و عومره پێكه‌وه):
حاجی نیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومره پێكه‌وه ده‌هێنێت؛ نیه‌ته‌كه‌ش وا ده‌هێنێت: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ حَجًّا وَعُمْرَةً»؛ «خوایه گیان وا وه‌ڵامی بانگهێشته‌كه‌ت به حه‌ج و عومره‌یه‌ک ده‌ده‌مه‌وه». ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه سه‌ره‌تا عومره‌كه ده‌ست پێده‌كات و پێش ته‌واف كردن حه‌جه‌كه تێكه‌ڵ به عومره‌كه ده‌بێت. بۆیه جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون: حه‌ج و عومره‌كه تێكه‌ڵكێش ده‌بن، ته‌وافه جیاكانیان (كه هه‌ریه‌كه‌یان ته‌وافێک ده‌خوازێت) ده‌بنه یه‌ک ته‌واف. سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه که ده‌بێ بۆ هه‌ردووكیان به‌جیا بكرێت، لێره‌دا یه‌ک جار ده‌کرێت بۆ هه‌ردووکیان. به‌ڵام حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون هه‌ر ده‌بێت دوو ته‌واف و دوو سه‌عیی بكات.
ئه‌وی قارینه (واته حه‌ج و عومره‌كه پێكه‌وه ده‌كات) پێویسته له‌سه‌ری قور‌بانی بكات.
٣- ته‌مه‌تتوع (عومره پێش ده‌خات):
واته نیه‌تی به‌جێهێنانی عومره ده‌هێنێت و ئه‌نجامی ده‌دات (له هه‌مان مانگه‌كانی حه‌جدا ده‌یكات: شه‌ووال و زیلقه‌عده و زیلحیججه) پاشان ئیحرام ده‌كاته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ حاجییه‌كان ئیحرام بۆ حه‌ج ده‌به‌ستێت.
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه موته‌مه‌تتیع (ئه‌و كه‌سه‌ی عومره ده‌كات و پاشان حه‌ج) ده‌بێ قور‌بانی بكات.
نیه‌ت هێنان بێ دیاری کردنی شێوه‌که‌ی:
ئایا ده‌شێت نیه‌تی حه‌ج بهێنێت بێ دیاری كردنی شێوه‌یه‌كی؟ یه‌عنی كه‌سێک ئه‌م شێوازانه نه‌زانێت و نیه‌تی حه‌ج كردن بهێنێت و ئیحرام بپۆشێت یان بڵێ نیه‌تم وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌یناسێت و ده‌زانێت شاره‌زای حه‌جه‌كه‌یه (وه‌كو مه‌لایه‌ک كه له گه‌ڵیاندا بێت) ئایا ئه‌مه شیاوه؟ جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون: به‌ڵێ جائیزه‌و نییه‌ت و ئیحرامی دروسته، چونكه سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت كه هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له کاتی حه‌جدا لێی پرسی: كه نییه‌تت هێنا چیت وت؟ سه‌یدنا عه‌لی عه‌رزی كرد: وتم «لَبَّيْكَ بِإِهْلاَلٍ كَإِهْلاَلِ النَّبِيِّ النبی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»[3]؛ «خوایه وا وه‌ڵامی بانگهێشته‌كه‌تم وا دایه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نییه‌تی لێهێناوه».
بابه‌تی دووه‌م
شه‌رعێتی جۆره‌كانی ئیحرام
١- گومان له‌وه‌دا نییه كه له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی حه‌جدا كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كردی هه‌ر سێ جۆره‌كانی ئیحرام جائیز بوو، یاوه‌ران خوا لێیان رازی بێت له‌و حه‌جه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌یانبووه ته‌مه‌تتوعی كردووه و هه‌یانه قارین بووه و هه‌شیان بووه ئیفرادی كردووه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) سه‌رپشكی كردبوون كه هه‌ر كامێكیان ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه. خاتوو عائیشه خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ الله صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: مَنْ أَرَادَ مِنْكُمْ أَنْ يُهِلَّ بِحَجٍّ وَعُمْرَةٍ فَلْيَفْعَلْ وَمَنْ أَرَادَ أَنْ يُهِلَّ بِحَجٍّ فَلْيُهِلَّ وَمَنْ أَرَادَ أَنْ يُهِلَّ بِعُمْرَةٍ فَلْيُهِلَّ»[4]؛ «له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) چووینه حه‌ج فه‌رمووی: هه‌ر كه‌سێک ده‌یه‌وێت نیه‌تی حه‌ج و عومره پێكه‌وه بهێنێت بۆی هه‌یه با وابكات، هه‌ر كه‌سێک ده‌یه‌وێت هه‌ر نیه‌تی حه‌جی لێ بهێنێت با بیكات، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت نیه‌تی هه‌ر عومره‌ی لێ بهێنێت با وا بكات».
٢- پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هه‌ر له‌و حه‌جه‌یدا حه‌ج و عومره‌ی پێكه‌وه پێكردن (قیران) بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمان پێیان بفه‌رموێ؛ خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت فه‌رمووی:«فَنَزَلْنَا بِسَرِفَ قَالَتْ فَخَرَجَ إِلَى أَصْحَابِهِ فَقَالَ: مَنْ لَمْ يَكُنْ مِنْكُمْ مَعَهُ هَدْىٌ فَأَحَبَّ أَنْ يَجْعَلَهَا عُمْرَةً فَلْيَفْعَلْ، وَمَنْ كَانَ مَعَهُ الْهَدْىُ فَلاَ»[5]؛ «كه له ناوچه‌ی سه‌ریف دابه‌زین، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی برده ناو یاوه‌رانه‌وه و پێی فه‌رموون هه‌ر كه‌سێكتان كه قور‌بانی پێ نییه و ده‌یه‌وێت نییه‌تی عومره‌ی لێ بهێنێت با وا بكات، ئه‌مما ئه‌وانه‌ی كه ئاژه‌ڵی قوربانیه‌كانیان پێیه با وا نه‌كه‌ن، نه‌یكه‌نه ته‌نها عومره.
له ریوایه‌تی ئیبنوعه‌بباسیشدا خوا لێیان رازی بێت هاتووه: «قَالَ لَمَّا صَلَّى الصُّبْحَ: مَنْ شَاءَ أَنْ يَجْعَلَهَا عُمْرَةً، فَلْيَجْعَلْهَا عُمْرَةً »[6]؛ «جه‌نابی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه نوێژی به‌یانی کرد به یاوه‌رانی فه‌رموو: ئه‌وی ده‌یه‌وێت هه‌ر نییه‌تی عومره‌ی لێ بهێنێت با وا بكات».
٣- خاتوو عائیشه ده‌گێڕێته‌وه: «خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَلاَ نُرَى إِلاَّ أَنَّهُ الْحَجُّ فَلَمَّا قَدِمْنَا مَكَّةَ تَطَوَّفْنَا بِالْبَيْتِ فَأَمَرَ رَسُولُ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَنْ لَمْ يَكُنْ سَاقَ الْهَدْيَ أَنْ يَحِلَّ، فَحَلَّ مَنْ لَمْ يَكُنْ سَاقَ الْهَدْيَ، وَنِسَاؤُهُ لَمْ يَسُقْنَ فَأَحْلَلْنَ»[7]؛ «له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) چووینه حه‌ج هه‌روامان ده‌زانی هه‌مووی هه‌ر حه‌ج كردنه، كه چووینه مه‌ككه‌و ته‌وافمان به ده‌وری كه‌عبه‌دا كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: هه‌ر كه‌سێک قور‌بانی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێناوه با ئیحرام بكاته‌وه، ئیتر هه‌موو ئه‌وانه‌ی قوربانییان نه‌هێنا بوو ئیحرامیان كرده‌وه، خێزانه‌كانی خۆشی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قوربانییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌هێنابوو بۆیه كۆتاییان به ئیحرامپۆشییان هێنا.
له ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنوعه‌بباسدا خوا لێیان رازی بێت هاتووه: «فَأَمَرَهُمْ أَنْ يَجْعَلُوهَا عُمْرَةً فَتَعَاظَمَ ذَلِكَ عِنْدَهُمْ فَقَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ أَىُّ الْحِلِّ قَالَ: حِلٌّ كُلُّهُ»[8]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمانی پێدان كه بیكه‌نه عومره، یاوه‌ران به‌لایانه‌وه زۆر قورس بوو، بۆیه عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئه‌مه چ جۆرێكی ئیحرام كردنه‌وه‌یه؟ فه‌رمووی: ئیحرام كردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تییه».
به روانگه‌ی ئه‌م ریوایه‌ته سه‌حیحانه‌وه شه‌رعناسان له حوكمی شه‌رعێتی هه‌رسێ جۆره‌كه‌دا راجوێ بوون:
جه‌ماوه‌ری شه‌رعناسانی سه‌له‌ف و خه‌له‌ف له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه هه‌ر سێ شێوه‌كه‌ی حه‌ج و عه‌مره (ئیفرادو قیران و ته‌مه‌تتوع) شیاون و موسوڵمانان سه‌رپشكن له‌وه‌دا كه كامیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؛ هه‌ندێک له شه‌رعناسانی وه‌كو ئیمامی نه‌وه‌وی و ئیبنوقودامه‌و خه‌تتابی ده‌فه‌رموون كۆڕا (ئیجماع)ی له‌سه‌ره.[9] ئیمامی نه‌وه‌وی (رحمه اللّه) دوای ئه‌وه‌ی راو بۆچوونی یاوه‌ران و تابیعینی هێناوه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێ: كۆڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سێ شێوه‌ی ئیفڕادو قیران و ته‌مه‌تتوع جائیزن.[10]
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێک پێشه‌واو توێژه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێزی وه‌كو ئیمامی ئیبنوحه‌زم و ئیبنولقه‌یم هاوڕای ئه‌مه نین كه ده‌فه‌رموون: بۆچوونی ئیبنوعه‌بباس و ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ریی خوا لێیان رازی بێت ئه‌وه بووه كه ته‌مه‌تتوع له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه فه‌رز ده‌بێت كه ئاژه‌ڵی قور‌بانی نه‌بردبێت، ئه‌گه‌ر ته‌وافی كرد‌و چووه سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه‌وه بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ده‌بێت ئیحرام بكاته‌وه؛ ده‌فه‌رموون چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمانی به یاوه‌ران دا كه كۆتایی به مه‌راسیمی حه‌ج بهێنن و عومره‌یه‌ک حسێب بكه‌ن، ته‌ئكیدیی له‌وه كرده‌وه‌و وه‌كو فه‌رمان پێی فه‌رموون كه ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌وانیش به فه‌رمان لێی تێگه‌یشتن بۆیه به لایانه‌وه سه‌یرو قورس بوو، سستیان له جێبه‌جێكردنیدا ده‌نوواندا. خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «فَدَخَلَ عَلَيَّ وَهُوَ غَضْبَانُ، فَقُلْتُ: مَنْ أَغْضَبَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَدْخَلَهُ اللَّهُ النَّارَ؟، قَالَ: أَوَمَا شَعَرْتِ أَنِّي أَمَرْتُ النَّاسَ بِأَمْرٍ، فَإِذَا هُمْ يَتَرَدَّدُونَ»[11]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) زۆر به تووڕه‌ییه‌وه هاته ژووره‌وه بۆ لای من عه‌رزم كرد: كێ تووڕه‌ی كردوویت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) خوا بیخاته ئاگره‌وه؟، فه‌رمووی: چما نه‌تدی كه فه‌رمانم به خه‌ڵكه‌كه كرد ئاوا راڕابوون له راپه‌ڕاندنیدا؟».
ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون: ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی فه‌رزێتییه كه له پێغه‌مبه‌ری خوایان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پرسی كه ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیحرامی حه‌ج كردنه‌یان هه‌ر بۆ ئه‌مساڵیانه یان هه‌تا هه‌تایه وه‌ڵامی دانه‌وه‌كه تا رۆژی قیامه‌ت هه‌روا ده‌بێت: «أَلِعَامِنَا هَذَا أَمْ لِأَبَدٍ؟ فَشَبَّكَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَصَابِعَهُ وَاحِدَةً فِي الْأُخْرَى وَقَالَ: دَخَلَتِ الْعُمْرَةُ فِي الْحَجِّ مَرَّتَيْنِ، لَا بَلْ لِأَبَدٍ أَبَدٍ»[12]؛ «عه‌رزیان كرد ئه‌مه هه‌ر بۆ ئه‌مساڵمانه یان بۆ هه‌تا هه‌تایییه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) په‌نجه‌كانی ده‌ستی راستی به ناو په‌نجه‌كانی ده‌ستی چه‌پیدا تێكچه‌ڕاندو فه‌رمووی: عومره كه چووه ناو حه‌جه‌كه‌وه، ئه‌مه بۆ هه‌تا هه‌تایه، ئه‌مه بۆ هه‌تا هه‌تا وا ده‌بێت».
كورته‌ی ئه‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێک به ئومێدی حه‌ج كردن چووه میقات (كات و شوێنی ده‌سپێكی حه‌ج) ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی قور‌بانی كردنی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بردبوو، فه‌رزه له‌سه‌ری كه ئیحرامی عومره (ته‌نها عومره) بپۆشێت، واته نییه‌تی كردنی عومره بهێنێت نه‌ک حه‌ج و عومره یان حه‌ج به ته‌نها. جا كه عومره‌كه‌ی ته‌واو كرد ئیحرامه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و كۆتایی به هه‌موو ره‌فتارێكی بهێنێت و ئیحرام دا‌نێت، پۆشاكی ئاسایی بپۆشێت پاشان كه حه‌ج ده‌ستی پێكرد سه‌ر له‌نوێ ئیحرام ببه‌ستێته‌وه، چونكه ئه‌مجاره‌یان نیازی حه‌جی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی قور‌بانی له‌گه‌ڵ خۆی برده میقات ئه‌وه بۆی هه‌یه نییه‌تی ئیفڕاد یان قیران بهێنێت.[13]
بابه‌تی سێیه‌م
چاکترین شێوازی ئیحرام
شه‌رعناسان له دیاریكردنی چاكترین شێوه‌ی نییه‌ت (ئیحرام)دا راجوێ بوون، چونكه له پێناسه كردنی حه‌جه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) راجوێ بوون كه ئایا حه‌جی ئیفرادی كردووه یان قیڕان یا ته‌مه‌تتوع؟
بۆچوونی یه‌كه‌م- ئیفڕاد چاكترینه:
ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی مالیک و رای به‌ربڵاوی ئیمامی شافیعییه كه له سه‌یدنا عومه‌رو سه‌یدنا عوسمان و ئیبنو عومه‌ر و جابر و خاتوو عائیشه‌وه ریوایه‌ت كراوه؛[14] به‌ڵگه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه:
١- «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَهَلَّ بِالْحَجِّ»[15]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نیه‌تی حه‌جكردنی لێهێنا». له ریوایه‌تێكی تری‌دا هاتووه: «أَهَلَّ بِالْحَجِّ مُفْرَدًا»[16]؛ «نیه‌تی ته‌نها حه‌جی هه‌بوو».
٢- خه‌لیفه‌كانی راشیدین هه‌روا حه‌جیان كردووه و به‌رده‌وامیش بوون له‌سه‌ری. ئه‌مه ره‌فتاری سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر و سه‌یدنا عومه‌رو سه‌یدنا عوسمان بووه، به‌ڵام له سه‌یدنا عه‌لیدا خوا لێیان رازی بێت راجوێ بوون.
٣- سه‌یدنا عومه‌ر خوا لێی رازی بێت ده‌یفه‌رموو: «فَافْصِلُوا بِحَجِّكُمْ عَنْ عُمْرَتِكُمْ فَإِنَّهُ أَتَمُّ لِحَجِّكُمْ وَعُمْرَتِكُمْ»[17]؛ «حه‌جه‌كه‌تان له عومره كردنه‌كه‌تان جیاكه‌نه‌وه (هه‌ر یه‌كه‌یان به جیا بكه‌ن) ئه‌مه ته‌واوكارانه‌یه هه‌م بۆ حه‌جه‌كه‌تان و هه‌م بۆ عومه‌ره‌كه‌تان».
٤- كاتێک لای سه‌یدنا عوسمان خوا لێی رازی بێت وتیان به ده‌م عومره‌كه‌وه حه‌جه‌كه‌ش بكرێت فه‌رمووی: «إِنَّ أَتَمَّ لِلْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ أَنْ لَا يَكُونَا فِي أَشْهُرِ الْحَجِّ، فَلَوْ أَخَّرْتُمْ هَذِهِ الْعُمْرَةَ حَتَّى تَزُورُوا هَذَا الْبَيْتَ زَوْرَتَيْنِ كَانَ أَفْضَلَ، فَإِنَّ اللهَ تَعَالَى قَدْ وَسَّعَ فِي الْخَيْرِ»[18]؛ «باشتره حه‌ج و عومره پێکه‌وه له مانگه‌کانی حه‌جدا نه‌بن، ئه‌گه‌ر عومره‌كه‌تان دواتر خه‌ن تا دوو جار ته‌وافی ئه‌م ماڵه (كه‌عبه) بكه‌ن چاكتره، خوای گه‌وره بواری خێری په‌ره پێداوه».
٥- كۆڕای شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه حه‌جی ئیفڕاد (ته‌نها حه‌جكردن بێ عومره) قور‌بانی كردنی تێدا فه‌رز نییه، چونكه به‌جێهێنانی حه‌جه‌كه نیشانه‌ی ته‌واوێتییه و خه‌می نوقسانی تێدا نامێنێت تا قوربانییه‌كه پڕی بكاته‌وه، وه‌كو كه له قیران و ته‌مه‌تتوعدا هه‌یه.
٦- وتراویشه كه گوایه ئوممه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه كۆیه كه ئیفڕاد (كه حه‌جه به ته‌نها) شیاوه و هیچی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام دوو شێوه‌كه‌ی تر قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌یه!
بۆچوونی دووه‌م- قیران چاكتره:
ئه‌مه بۆچوونی حه‌نه‌فییه‌كان و سوفیانی سه‌ورییه و رایه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌دیشه كه ده‌فه‌رموون ئه‌مه چاكترینه مادام قور‌بانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبێت؛ به‌ڵگه‌شیان ئه‌مانه‌یه:
١- سه‌لمێنراوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) حه‌ج و عومره‌ی پێكه‌وه به یه‌ک ئیحرام (نیه‌تهێنان) كردووه؛ ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ یقول لَبَّيْكَ عُمْرَةً وَحَجًّا»[19]؛ «گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئاوا نییه‌تی له حه‌ج هێناو فه‌رمووی: خوایه وا وه‌ڵامی بانگێهشته‌كه‌ت به عومره‌و حه‌ج كردن ده‌ده‌مه‌وه».
٢- كه سه‌یدنا عوسمان خوا لێی رازی بێت رێی له موتعه (واته حه‌ج كردن و عومره‌كردن پێكه‌وه نه‌ک هاوسه‌رگیریی موتعه!) گرت سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت پێی فه‌رموو: «مَا تُرِيدُ إِلَى أَمْرٍ فَعَلَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَنْهَى عَنْهُ، فَقَالَ عُثْمَانُ: دَعْنَا مِنْكَ، فَقَالَ: إِنِّي لَا أَسْتَطِيعُ أَنْ أَدَعَكَ، فَلَمَّا أَنْ رَأَى عَلِيٌّ ذَلِكَ أَهَلَّ بِهِمَا جَمِيعًا»[20]؛ «رێ له كارێك ده‌گریت كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كردوێتی؟ سه‌یدنا عوسمان فه‌رمووی: لێمان گه‌ڕێ. سه‌یدنا عه‌لی فه‌رمووی: ناتوانم لێت گه‌ڕێم. به‌ڵام كه سه‌یدنا عه‌لی بینی سه‌یدنا عوسمان سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی چووه سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی سه‌یدنا عوسمان و نییه‌تی حه‌ج و عومره (قیران)ی پێكه‌وه هێنا.
٣- ئه‌و كه‌سه‌ی قارینه (حه‌ج و عومره پێكه‌وه ده‌كات) ده‌بێت قور‌بانی بكات، خۆ ئه‌م قور‌بانی كردنه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی نوقسانیه‌ک نییه له حه‌ج كردنه‌كه‌یدا هه‌بووبێت، ئه‌مه خواپه‌رستییه‌كی تایبه‌ت به‌و كات و شوێنه‌یه؛ هه‌موو خواپه‌رستییه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به خێر به‌خشینه‌و سامان به‌خشینه چاكترن له خواپه‌رستیه‌ک كه ته‌نها ره‌فتار (گوفتار و كردار)ی به‌ده‌ن ده‌خوازێت (بێگومان جگه له نوێژ).
٤- ئه‌و كه‌سه‌ی كه قارینه (حه‌ج و عومره پێكه‌وه ده‌كات) له ریزی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه زوو خوا په‌رستییه‌كانیان به‌جێ ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش چاكتره له دواخستنی.
بۆچوونی سێیه‌م- ته‌مه‌تتوع چاكتره:
ئه‌مه‌شیان بۆچوونی ئیمامی ئه‌حمه‌دو قه‌ولێكی ئیمامی شافیعی و بۆچوونی ئیمامی ئیبنوحه‌زم و په‌سه‌ندكراوی ئیمامی ئیبنولقه‌ییمه كه له ئیبنو عه‌بباس و ئیبنو عومه‌ر و ئیبنو زوبه‌یرو خاتوو عائیشه و كۆمه‌ڵێک له پێشه‌وایانی سه‌له‌فه‌وه ریوایه‌ت كراوه.[21] به‌ڵگه‌ی ئه‌مانیش ئه‌مانه‌یه:
١- ریوایه‌ته‌كه‌ی خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت كه هه‌واڵی به عوروه‌ی کوڕی زوبه‌یر دا که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌مه‌تتوعی عومره‌ی كرد تا گه‌یشتنه كاتی حه‌ج، خه‌ڵكه‌كه‌ش وه‌كو جه‌نابی هه‌ر ته‌مه‌تتوعیان له‌گه‌ڵدا كرد.[22] ئیمامی زوهری ده‌فه‌رموێ: سالم له ئیبنو عومه‌ره‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هه‌ر ئاوای بۆ منیش گێڕایه‌وه.[23]
٢- عیمڕانی كوڕی حوسه‌ین (حصین) خوا لێی رازی بێت گێڕایه‌وه: «تَمَتَّعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَتَمَتَّعْنَا مَعَهُ»[24]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌مه‌تتوعی كرد، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و ته‌مه‌تتوعمان كرد (سه‌ره‌تا عومره پاشان حه‌ج)».
٣- ئه‌بو جه‌مره خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «تَمَتَّعْتُ فَنَهَانِي نَاسٌ، فَسَأَلْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، فَأَمَرَنِي بِهَا. فَرَأَيْتُ فِي الْمَنَامِ كَأَنَّ رَجُلًا يَقُولُ لِي: حَجٌّ مَبْرُورٌ وَعُمْرَةٌ مُتَقَبَّلَةٌ فَأَخْبَرْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ، فَقَالَ: سُنَّة النَّبِيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ»[25]؛ «عومره‌و حه‌جم به ته‌مه‌تتوع کرد، خه‌ڵكانێک به‌رهه‌ڵستییان لێكردم بۆیه پرسیارم له ئیبنو عه‌بباس كرد خوا لێی رازی بێت فه‌رمانی پێدام بیكه‌م. پاشان له خه‌ونمدا كه‌سێكم دی پێی وتم حه‌جێكی پاک و عومره‌یه‌كی قبووڵه، كه بۆ ئیبنو عه‌بباسم گێڕایه‌وه فه‌رمووی: ئه‌دی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)».
4- ریوایه‌ته‌كه‌ی جابر خوا لێی رازی بێت كه فه‌رمووی: «حَججْنَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ سَاقَ الْبُدْنَ مَعَهُ وَقَدْ أَهَلُّوا بِالْحَجِّ مُفْرَدًا فَقَالَ لَهُمْ أَحِلُّوا مِنْ إِحْرَامِكُمْ بِطَوَافِ الْبَيْتِ وَبَيْنَ الصَّفَا وَالْمَرْوَةِ وَقَصِّرُوا ثُمَّ أَقِيمُوا حَلَالًا حَتَّى إِذَا كَانَ يَوْمُ التَّرْوِيَةِ فَأَهِلُّوا بِالْحَجِّ وَاجْعَلُوا الَّتِي قَدِمْتُمْ بِهَا مُتْعَةً فَقَالُوا كَيْفَ نَجْعَلُهَا مُتْعَةً وَقَدْ سَمَّيْنَا الْحَجَّ فَقَالَ افْعَلُوا مَا أَمَرْتُكُمْ فَلَوْلَا أَنِّي سُقْتُ الْهَدْيَ لَفَعَلْتُ مِثْلَ الَّذِي أَمَرْتُكُمْ بِه»[26]؛ «له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) حه‌جمان كرد، كاتێک كه ئاژه‌ڵی قور‌بانی پێش خۆی دابوو (تا له حه‌ج بیكاته قور‌بانی) خه‌ڵكه‌كه‌ش نییه‌تی حه‌جیان (ته‌نها حه‌ج به ئیفڕاد) هێنابوو. دوایی پێی فه‌رموون دوای ته‌وافی كه‌عبه‌و سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه ئیحرام بكه‌نه‌وه‌و بچنه‌وه سه‌ر ئه‌و حه‌ڵاڵانه‌ی رێتان لێ گیرابوو لێیان تا رۆژی ته‌رویه (٨ی زیلحیججه)، ئه‌و كاته نییه‌تی حه‌ج كردن بهێنن و ئه‌وه‌ی كردووتانه به عومره‌ی حسێب بكه‌ن. عه‌رزیان كرد: جا چۆن به عومره‌ی دانێین كه نییه‌تی حه‌جمان لێهێناوه؟ فه‌رمووی: ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ن كه فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م منیش ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی قوربانیم نه‌هێنایه وه‌كو ئه‌وه‌م ده‌كرد كه به ئێوه‌ی ده‌ڵێم».
٥- ته‌مه‌تتوع به تایبه‌ت ناوی له قورئاندا هاتووه كه نیشانه‌ی فه‌زڵ و چاكێتییه‌تی: «فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ» [البقرة: ١٩٦]؛ «هه‌ر كه‌سێک عومره‌كه‌ی ئه‌نجام دا تا كاتی حه‌ج كردن با ئه‌گه‌ر له توانایدایه قور‌بانی بكات»، خوای گه‌وره ناوی ئیفڕادو قیرانی نه‌هێناوه.
٦- ته‌مه‌تتوع كه ئاسانتریشه پاداشتی حه‌ج و عومره‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه مادام له مانگه‌كانی حه‌جدا بووه.
٧- هه‌ر كاتێک له ریوایه‌ته‌كاندا گوفتار و كرداری پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نه‌سازان گوفتاری پێش ده‌خرێت.
بۆچوونی چواره‌م- به پێی حاڵه‌تی حاجی ده‌گۆڕێت:
ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی ئیبنوته‌یمییه‌یه كه له دوای توێژینه‌وه‌ی بۆچوونی پێشه‌وایان و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و شیكاریی ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه ته‌فسیلات ده‌خوازێت به‌م شێوه‌یه:[27]
١- ئه‌گه‌ر به سه‌فه‌رێكی تایبه‌ت حه‌ج بكات و به سه‌فه‌رێكی تر عومره بكات ئه‌مه باشتره له قیڕان و ته‌مه‌تتوع
كه یه‌ک سه‌فه‌ریان بۆ بكات؛ واته سه‌فه‌رێكی پێش مانگه‌كانی حه‌ج كردووه و عومره‌یه‌كی كردووه. ئه‌مه ئه‌و ئیفڕاده‌یه كه خوله‌فای به‌ڕێزی راشیدین به‌رگرییان لێكردووه و خه‌ڵكیان بۆ هانداوه.
٢- ئه‌گه‌ر ویستی هه‌ر دوو خواپه‌رستییه‌كه (عومره وحه‌ج) پێكه‌وه بكات و له یه‌ک سه‌فه‌ریدا كردنی، واته له مانگه‌كانی حه‌ج كردن‌دا چووه مه‌ككه و قور‌بانی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بردبوو ئه‌م كه‌سه ته‌مه‌تتوع بۆی چاكتره.
٣- ئه‌گه‌ر ویستی هه‌ردوو خواپه‌رستییه‌كه (عومره و حه‌ج) پێكه‌وه بكات و له سه‌فه‌رێكیدا هه‌ردووکیان به‌جێبهێنێت و ئاژه‌ڵی قوربانیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو، ئه‌م كه‌سه‌یان قیران (حه‌ج وعومره‌كه پێكه‌وه) چاكتره بۆی، هه‌روه‌كو كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كردی، چونكه ئاژه‌ڵی قور‌بانی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو.
ئه‌مما كام له‌م شێوازانه چاكتره: ئایا قور‌بانی ببات و بیكاته قیران؟ یان قور‌بانی نه‌بات و بیكاته ته‌مه‌تتوع؟ ئیمامی ئیبنوته‌یمیه ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه بواری ئیجتهاد كردنه، چونكه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) سه‌رپشک كرد تێیداو پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) یاوه‌رانی تێدا سه‌رپشک كرد.
پێم وایه ئه‌م بۆچوونه‌ی ئیمامی ئیبنوته‌یمییه ورده‌كارانه‌تره‌و گشتگیرتره بۆ به‌ڵگه‌كان و بواری ئیجتیهادو سه‌رپشكیی حاجیه‌كانیشی تێدایه وه‌كو ئه‌وه‌ی كاروانێكی حاجییانی كورد له شه‌ووالدا یان له زیلقه‌عده‌دا بچنه مه‌ككه و عومره بكه‌ن پاشان ئه‌و ماوه زۆره‌ی هه‌یانه بتوانن بچنه شاره‌كانی تر یان وڵاتانی خلیج و له رۆژی ته‌رویه (٨ی زیلحیججه) له مه‌ككه بن و ئیحرامی حه‌ج ببه‌ستن، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر له مه‌ككه‌و مه‌دینه بمێننه‌وه و رۆژی ته‌رویه ده‌ست بكه‌ن به حه‌ج كردن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌ده‌لوا چونكه سه‌ركاروان و رێپیشانده‌ران و به‌رپرسان كه به ئه‌وقافی حكومه‌ته‌كانیانه‌وه په‌یوه‌ستن رێ‌یان لێده‌گرن ده‌شێت نییه‌تی قیران بهێنێت، واته عومره‌و حه‌جه‌كه پێكه‌وه بكات له یه‌ک كاتدا؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
بابه‌تی چواره‌م
ئیحرامی خه‌ڵکی مه‌ککه
خه‌ڵكی مه‌ككه ته‌نها مافی حه‌جی ئیفڕادیان هه‌یه.[28] خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ذَلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ» [البقرة: ١٩٦]؛ «هه‌ر كه‌سێک عومره‌كه‌ی به‌رده‌وام كرده‌وه تا كاتی حه‌ج هات (دا‌نیه ده‌م یه‌ک) ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا بێت با قور‌بانی بكات، ئه‌گه‌ر له توانایدا نه‌بوو با سێ رۆژ له حه‌ج و حه‌وت رۆژ كه گه‌ڕایه‌وه وڵات و ناو كه‌س‌وكاری به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه ده رۆژی ته‌واو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی كه‌عبه‌و مه‌ككه نین».
خوای گه‌وره به‌م ئایه‌ته ته‌مه‌تتوعی شیاو كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی مه‌ككه نین با عومره‌كه‌یان بكه‌ن و ئیحرام بكه‌نه‌وه، چونكه كه‌سوكاریان له‌وێ نین وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ككه كه بتوانن دوای عومره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و منداڵیان. ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ریوایه‌تی ئیبنوعه‌بباسه خوا لێیان رازی بێت. ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «ثُمَّ أَمَرَنَا عَشِيَّةَ التَّرْوِيَةِ أَنْ نُهِلّ بِالحَجِّ فَإِذَا فَرَغْنَا مِنَ المَنَاسِكِ جِئْنَا فَطُفْنَا بِالبَيْتِ وَبِالصَّفَا وَالمَرْوَةِ فَقَدْ تَمَّ حَجُّنَا وَعَليْنَا الهَدْيُ كَمَا قَال اللهُ تَعَالى: «فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الهَدْيِ فَمَنْ لمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ فِي الحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ»: إِلى أَمْصَارِكُم، الشَّاةُ تَجْزِي، فَجَمَعُوا نُسُكَيْنِ فِي عَامٍ بَيْنَ الحَجِّ وَالعُمْرَةِ فَإِنَّ اللهَ تَعَالى أَنْزَلهُ فِي كِتَابِهِ وَسَنَّهُ نَبِيُّهُ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَبَاحَهُ للنَّاسِ غَيْرَ أَهْل مَكَّةَ قَال اللهُ: «ذَلكَ لمَنْ لمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي المَسْجِدِ الحَرَامِ» وَأَشْهُرُ الحَجِّ التِي ذَكَرَ اللهُ تَعَالى فِي كِتَابهِ شَوَّالٌ وَذُو القَعْدَةِ وَذُو الحِجَّةِ فَمَنْ تَمَتَّعَ فِي هَذِهِ الأَشْهُرِ فَعَليْهِ دَمٌ أَوْ صَوْمٌ وَالرَّفَثُ الجِمَاعُ وَالفُسُوقُ المَعَاصِي وَالجِدَالُ المِرَاءُ»[29]؛ «پاشان ئێواره‌ی ته‌رویه فه‌رمانمان پێكرا كه نییه‌تی حه‌جكردن بهێنین، كه ته‌واو بووین هاتینه‌وه‌و ته‌وافمان كرد و سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه‌مان كرد و حه‌جه‌كه‌مان ته‌واو كرد، ئینجا قوربانیه‌كه‌مان له‌سه‌ر مابوو، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ» [البقرة: ١٩٦]؛ «هه‌ر كه‌سێک عومره‌كه‌ی به‌رده‌وام كرده‌وه تا كاتی حه‌ج هات (دا‌نیه ده‌م یه‌ک) ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا بێت با قور‌بانی بكات، ئه‌گه‌ر له توانایدا نه‌بوو با سێ رۆژ له حه‌ج و حه‌وت رۆژ كه گه‌ڕایه‌وه وڵات و ناو كه‌س‌وكاری به‌ڕۆژوو بێت»، که گه‌ڕانه‌وه وڵاتی خۆتان، به‌رخێكیش قوربانییه‌كه‌ی پێ دێتی جێ. له ساڵێكدا هه‌ر دوو خواپه‌رستییه‌كه (حه‌ج و عومره)یان كرد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ناردوێتیه خواره‌وه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بۆ خه‌ڵكی غه‌یری مه‌ككه‌ی كرده ره‌فتاری حه‌جكردن وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «ذَلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ» [البقرة: ١٩٦]؛ « ئه‌مه ده رۆژی ته‌واو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی كه‌عبه‌و مه‌ككه نین».
به‌پێی بۆچوونی ئه‌م پێشه‌وایانه وشه‌ی «ذَلِكَ» له ئایه‌ته‌كه‌دا و رسته‌ی «أَنْزَلهُ فِي كِتَابِهِ وَسَنَّهُ نَبِيُّهُ» له ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنوعه‌بباسدا ئاماژه‌یه بۆ ته‌موتتوع؛ وادیاره واش بێت وَاللَّهُ أَعْلَمُ. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئاماژه‌بێت بۆ «الهَدْي» (قوربانییه‌كه)، ئه‌و كاته مانای ئایه‌ته‌كه ده‌بێت به «هه‌ر كه‌سێک ته‌مه‌تتوعی كرد ده‌بێ قور‌بانی بكات مادام خه‌ڵكی مه‌ككه نه‌بێت». كه‌وابوو خه‌ڵكی مه‌ككه له ته‌مه‌تتوعدا قوربانییان له‌سه‌ر نییه. ئه‌مه‌ش بۆچوونی پێشه‌وایانی وه‌كو ئیمامی مالیک و شافیعی و ئه‌حمه‌د و ئیبنو حه‌زمه (رَحِمَهُمُ اللَّهُ جَمِیعاً).
[1]. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که حاجی یان عومره‌وان که غوسڵه‌كه ده‌رده‌كات یه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه ئیحرامه‌كه ده‌پۆشێت بۆیه زۆر كه‌س وا حاڵی بوون كه ئیحرام پۆشین ئه‌و دووخاولییه‌یه!
[2]. بوخاری و موسلیم؛ زۆر جار هێنراوه‌ته‌وه لێره‌دا.
[3]. بوخاری: ١٧٨٣؛ موسليم: ١٢٢١.
[5]. بوخاری: ١٥٦٠؛ موسليم: ١٢١١؛ زياده‌كه له ريوايه‌تی موسليمدايه.
[7]. بوخاری: ١٥٦١؛ موسليم: ١٢١١.
[8]. بوخاری: ١٥٦٤؛ موسليم: ١٢٤٠.
[9]. المجموع: ٧/١٤٤؛ المغني: ٣/٢٧٦؛ معالم السنن: ٢/٣٠١.
[10]. شرح صحيح مسلم: ٨/١٦٩.
[11]. موسليم: ١٢١١؛ احمد: ٦/١٧٥.
[14]. المدونة: ١/٣٦٠؛ الأم: ٢/١٤٣؛ المجموع: ٧/١٤٥.
[15]. بخاری: ١٥٦٢؛ مسلم: ١٢١١.
[17]. مسلم: ١٢١٧؛ مالک: ٧٧٨.
[18] ئه‌حمه‌د: ١/٩٢؛ ئيبنو جه‌رير: ٢/٢٠٧؛ به‌سه‌ندی سه‌حيحه‌وه (صحيح فقه السنة: ٢/١٨٤).
[19] بوخاری (٤٣٥٤) موسليم (١٢٢٢).
[20]. بوخاری: ١٥٦٩؛ موسليم: ١٢٢٢.
[21]. المجموع: ٧/١٥٠-١٥٢؛ المغني: ٣/٢٦٠؛ المحلی: ٧/٩٩؛ زاد المعاد: ٢/١٧٧.
[23]. بوخاری: ١٦٩٢؛ موسليم: ١٢٣٧.
[24]. بوخاری: ١٥٧٢؛ موسليم: ١٢٢٦؛ له‌فزی موسليمه.
[25]. بوخاری: ١٥٦٧؛ موسليم: ١٢٤٣.
[26] بوخاری (١٥٦٨) موسليم (١٢١٦).
[27]. مجموع الفتاوى: ٢٦/٨٥-٩١.
[28]. المجموع: ٧/١٦٥؛ فتح الباري: ٣/٥٠٨؛ المحلی: ٧/١٥٦.