حه‌ج كردن به پاره‌ی حه‌رام[1]
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی له رێی حه‌رامه‌وه بوو یان سه‌یاره‌یه‌كی زه‌وتكراوی هه‌بوو، یان بلیتی فڕۆكه‌كه‌ی ماشیبۆوه (دزینی یاسایی له كۆمپانیاكه‌ی) یان هه‌ر رێگایه‌كی تری حه‌رامی گرته به‌ر و پێی چووه حه‌ج، شه‌رعناسان به گشتی ده‌فه‌رموون حه‌جه‌كه‌ی دروسته به‌ڵام گوناحبارێتی حه‌رامخۆرییه‌كه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر ماوه، چونكه ده‌بوو ئه‌و سامانه دزراوانه بۆ خاوه‌نیان بگه‌ڕێنێته‌وه و تۆبه‌ی پێش حه‌ج كردن لێ كردبن. جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون حه‌جه‌كه‌ی به مه‌رجه‌كانی كردووه بۆیه دروسته، حه‌رامێتی سامان و هۆكاره‌كه‌ی هۆی ده‌ره‌كین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر راست و دروستی حه‌ج كردن نییه.
به‌ڵام ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێ فه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاناچێت و حه‌جی سوننه‌تیشی جائیز نییه، چونكه له فه‌رمووده‌دا هاتووه: «إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إِلَّا طَيِّبًا»[2]؛ «خوای گه‌وره پاكه‌و غه‌یری پاكیش قبووڵ ناكات». به‌ڵگه‌یه‌كی تری ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌و ریوایه‌ته مه‌رفووعه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: «إِذَا خَرَجَ الرَّجُلُ حَاجًّا بِنَفَقَةٍ طَيِّبَةٍ وَوَضَعَ رِجْلَهُ فِي الْغَرْزِ فَنَادَى: لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، نَادَاهُ مُنَادٍ مِنَ السَّمَاءِ: لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ، زَادُكَ حَلَالٌ، وَرَاحِلَتُكَ حَلَالٌ، وَحَجُّكُ مَبْرُورٌ غَيْرُ مَأْزُورٍ، وَإِذَا خَرَجَ بِالنَّفَقَةِ الْخَبِيثَةِ، فَوَضَعَ رِجْلَهُ فِي الْغَرْزِ، فَنَادَى: لَبَّيْكَ، نَادَاهُ مُنَادٍ مِنَ السَّمَاءِ: لَا لَبَّيْكَ وَلَا سَعْدَيْكَ، زَادُكَ حَرَامٌ وَنَفَقَتُكَ حَرَامٌ، وَحَجُّكَ غَيْرُ مَبْرُورٍ»[3]؛ «ئه‌و كاته‌ی حاجییه‌ک به پاره‌ی حه‌ڵاڵه‌وه به‌ره‌و حه‌ج خۆ رێک ده‌خات و ده‌كه‌وێته رێ هه‌ر كه سواری وڵاخه‌كه‌ی بوو (یان هه‌ر كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵهێنایه‌وه) و وتی: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ» (واته: خوایه گیان واهاتم به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه كه خه‌ڵكت بانگهێشتی ماڵی خۆت كردووه) له ئاسمانه‌وه بانگ ده‌كرێت : تۆش گیان به خێر هاتیت، به‌خته‌وه‌ر بیت، خۆراكت حه‌ڵاڵه‌و به سواریی حه‌ڵاڵ هاتوویت، ده‌ی سا حه‌جێكی پاک‌كه‌ره‌وه‌ت به نسیب بێت دوور له گوناح و تاوان. ئه‌گه‌ر به پاره‌ی حه‌رام خۆرا‌ک و زادو مه‌سروفی حه‌جه‌كه‌ی رێک خستبوو هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه كه هه‌ڵیده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ «لَبَّيْك» له ئاسمانه‌وه بانگ ده‌كرێت به‌خێر نه‌هاتیت و به‌خته‌وه‌ریش نه‌بێت خۆراكت حه‌رامه‌و مه‌سروفاتت حه‌رام.. ده‌ی سا حه‌جێكی پڕ گوناح و دوور له پاكبوونه‌وه‌ی گوناحت به نسیب ببێت».
پێم وایه رای جمهوری شه‌رعناسان په‌سه‌ندتره، شیكارییه‌كه‌شیان به‌هێزتره، چونكه فه‌رمووده‌ی «إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إِلَّا طَيِّبًا» هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی تێدا نییه راسته‌وخۆو تایبه‌تی بۆی ببێته به‌ڵگه، فه‌رمووده‌كه‌ی تریش فه‌رمووده‌وانان زۆر به زه‌عیفیان داناوه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
بێگومان كه حه‌جكردنی فه‌رزی خۆیی به پاره‌ی حه‌رام كرد‌و فه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاچوو، بۆشی هه‌یه پاره حه‌رامه‌كه‌ی بكاته مه‌سروفی باوك و دایك و كه‌سانی تر و الله اعلم.. مه‌رجیش نییه پێیان بڵێ پاره‌كه‌م حه‌رامه.
[2]. موسليم: ١٠١٥؛ ترمزی: ٢٩٨٦.
[3]. ته‌به‌ڕانی و ئه‌بونوعه‌یم فه‌رموویانه: زه‌عیفه (صحیح فقه السنة: ٢/١٦٩).