حه‌ج كردن له جیاتی خه‌ڵكی تر
١- حه‌ج كردن له جیاتی كه‌سی بێ‌توانا (معضوب):
مه‌به‌ست له بێ‌توانایی لێره‌دا نوقسانی جه‌سته‌و نه‌خۆشی و په‌ككه‌وته‌ییه كه تواناكانی تری حه‌ج كردنی ته‌واوه. كه‌سانی وا كه‌سانێک به‌كرێ ده‌گرن حه‌جیان بۆ بكات؛ ئه‌مه‌ش ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنوعه‌بباسه خوا لێیان رازی بێت كه گێڕایه‌وه: «أَنَّ امْرَأَةً مِنْ خَثْعَمٍ قَالَتْ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ أَبِي أَدْرَكَتْهُ فَرِيضَةُ اللَّهِ فِي الْحَجِّ وَهُوَ شَيْخٌ كَبِيرٌ لاَ يَسْتَطِيعُ أَنْ يَسْتَوِيَ عَلَى الرَّاحِلَةِ أَفَأَحُجُّ عَنْهُ؟ قَالَ: حُجِّي عَنْهُ»[1]؛ «ئافره‌تێک له هۆزی خه‌سعه‌م عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد: باوكم كه حه‌ج كردنی له‌سه‌ر فه‌رز بووه، پیرو په‌ككه‌وته‌یه‌و ناتوانێت خۆی به سواریشه‌وه راگرێت، من حه‌جی بۆ بكه‌م؟ فه‌رمووی: حه‌جی بۆ بكه». له ریوایه‌ته‌که‌ی تردا: «أَرَأَيْتِ إنْ كانَ عَلَى أَبْیكِ دَيْنٌ أَكُنْتِ قَاضِيَتَهُ؟ قَالَتْ: نَعَمْ. قَالَ: فَدَیْنُ اللهِ اَحَقُّ اَنْ یُقْضَى»[2]؛ «ئه‌گه‌ر قه‌رز له‌سه‌ر باوكت بوایه بۆت ده‌بژارده‌وه؟ (بۆت ده‌دایه‌وه؟) عه‌رزی كرد: به‌ڵێ. فه‌رمووی: ده‌ی خۆ قه‌رزی خوای گه‌وره شایانتره بدرێته‌وه».
پاش ئه‌وه‌ی حه‌جی بۆ کرا چاک ببێته‌وه:
كه‌سێک له‌به‌ر نه‌خۆشییه‌كی به‌رده‌وام یان نوقسانی هه‌ردوو قاچ حه‌جی بۆ كرا، پاشان چاكبۆوه یان دوو قاچی سه‌ناعی چاكی بۆ كرا ئایا ده‌بێت حه‌ج بكاته‌وه؟[3]
هه‌ندێک له شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون: نه‌خێر، چونكه حه‌جی به فه‌رز له‌سه‌ر نه‌ماوه، ئاخر ئه‌و قه‌رزه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی بۆ دراوه‌ته‌وه (وه‌كو له ریوایه‌تی ئافره‌ته خه‌سعه‌میه‌كه‌دا هاتووه). ئه‌مه بۆ چوونی حه‌نبه‌لییه‌كان و ئیمامی ئیسحاق و ئیبنوحه‌زمه. به‌ڵام ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه و شافیعی و ئیبنولمونزیر ده‌فه‌رموون: به‌ڵێ حه‌جه فه‌رزه‌كه‌ی له سه‌ر ماوه، چونكه وادیاره له نه‌خۆشییه‌كه‌ی بێ هیوا نه‌بوون و ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی مابوو.
پێم وایه بۆچوونی یه‌كه‌م په‌سه‌ندتره چونكه كه حه‌ج كردنی ئافره‌ته خه‌سعه‌مییه‌كه[4] كه‌وتبێته بری حه‌جی باوكه پیره‌كه‌ی، هه‌موو حه‌ج كردنێک بۆ «معضوب» حه‌جه فه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناهێڵێت، فه‌رزكردنه‌وه‌شی ده‌قێكی راشكاوی ده‌وێت؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٢- حه‌ج كردن بۆ كه‌سی خاوه‌ن توانای مردوو: [5]
كه‌سێک هه‌موو توانایه‌كی حه‌ج كردنی هه‌بوو، به‌ڵام حه‌جی نه‌كردو مرد، ئایا ده‌شێت له میراته‌كه‌ی خۆی یان خۆبه‌خشێک حه‌جه‌كه‌ی له جیاتی بكات؟
شافیعییه‌كان و ئیمامی ئه‌حمه‌د و ده‌سته‌یه‌ک له پێشه‌وایانی سه‌له‌ف ده‌فه‌رموون: به‌ڵێ حه‌جی بۆ ده‌كه‌ن پێش دابه‌شكردنی میراته‌كه‌ی، پێش قه‌رزدانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه له‌سه‌ر مردووه‌كه بووه به‌شی مه‌سرووفی حه‌ج كردنێک جیا ده‌كه‌نه‌وه‌و كاتی حه‌ج كردن كه‌سێكی بۆ به‌كرێ ده‌گرن پێی كه حه‌جی بۆ بكات. فه‌رمووده‌كه‌ش فه‌رمووی كه قه‌رزی خوای گه‌وره له پێشتره بدرێته‌وه.
ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و مالیک ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر وه‌سێتی نه‌كردبوو كه حه‌جی بۆ بكه‌ن بۆی ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌سێتی كردبوو بۆی بكه‌ن له سێیه‌كی میراته‌كه‌ی به‌شی مه‌سرووفی حه‌ج كردنێک جیا ده‌كه‌نه‌وه تا پێی بكه‌ن بۆی.
پێم وایه بۆچوونی یه‌كه‌م په‌سه‌ندتره له‌به‌ر هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ئافره‌ته خه‌سعه‌میه‌كه‌و سازاوێتی زۆرتری له‌گه‌ڵ به‌زه‌یی و سۆزی ئیسلامه‌تیدا، چونكه كابرا كه كه‌مته‌رخه‌مبووه یان هۆیه‌كی نه‌زانراو رێی لێگرتووه خۆی حه‌جه‌كه بكات، بۆچی به قه‌رزارییه‌وه بچێته‌وه حزووری خوای گه‌وره؟ بۆچی له سامانه جێماوه‌كه‌ی خۆی ئه‌و كۆڵه قورسه‌ی له‌سه‌ر لا نه‌درێت؟ له بۆچوونی دووه‌مدا (ئه‌گه‌ر وه‌سێتی نه‌كردبوو) هه‌ر له ئه‌ستۆیدا ده‌مێنێت، له كاتێكدا هه‌موو كه‌س له قیامه‌تدا چاوه‌ڕوانی سووكه چاكه‌یه‌كیشه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
3- حه‌جی سوننه‌ت بۆ خه‌ڵكی تر:
جمهوری پێشه‌وایان و شه‌رعناسانی حه‌نه‌فی و حه‌نبه‌لی و مالیكییه‌كان (ئه‌گه‌ر چی زۆر په‌سه‌ند نییه لایان) هه‌روه‌ها زۆر له شه‌رعناسانی شافیعی ده‌فه‌رموون: ده‌شێت كه‌سێک حه‌جی سوننه‌ت له جیاتی كه‌سێكی تر بكات كه هه‌ردووكیان پێشتر حه‌جی فه‌رزی خۆیان كردبێت (له‌گه‌ڵ راجوێیی مالیكییه‌كاندا)؛ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێک پێشتر حه‌جی فه‌رزی خۆیی كردووه و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ئێستاش ده‌یه‌وێت بچێته حه‌جی سوننه‌ت، به‌ڵام له كاتی حه‌جدا سه‌فه‌رێكی بازرگانی هاتۆته رێ، بۆیه كه‌سێكی تر به كرێ ده‌گرێت كه حه‌جی سوننه‌تی بۆ بكات. شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون كه جێگرێتی (وه‌كاله‌ت) له حه‌جی فه‌رزدا شیاو بێت به ته‌ئكید بۆ حه‌جی سوننه‌ت شیاوتره؛ ئه‌مه‌ش وایه، وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٤- حه‌ج کردنی ئافره‌ت له جێی كه‌سانی تر:[6]
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكن كه ئافره‌ت ده‌توانێت حه‌ج بۆ ئافره‌تی كه‌سانی خۆی یان غه‌یره بكات، هه‌روه‌كو كه شیاویشه حه‌ج بۆ پیاوانی كه‌سانی خۆی یان غه‌یره بكات، كه‌وابوو ده‌شێت ئه‌و ئافره‌ته‌ی حه‌جی فه‌رزی خۆیی كردووه، حه‌ج بۆ كه‌سانی تریش بكات. ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی باشه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی به یاسای تاغووتانه‌یان ناهێڵن گه‌نج له‌هه‌ر دوو توخمه‌كه بچنه حه‌ج؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش:
الف- ریوایه‌تی به‌سه‌رهاتی ئافره‌ته خه‌سعه‌مییه‌كه‌ی حه‌جی بۆ باوكی كرد (زۆر جارمان باسه‌كه‌ی پێشتر هێنایه‌وه).
ب- موسای كوڕی سه‌له‌مه خوا لێی رازی بێت له ئیبنو عه‌بباسه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که ئافره‌تێک پرسیاری کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): «أَنَّ أُمَّهَا مَاتَتْ وَلَمْ تَحُجَّ أَفَيُجْزِئُ عَنْ أُمِّهَا أَنْ تَحُجَّ عَنْهَا قَالَ: نَعَمْ لَوْ كَانَ عَلَى أُمِّهَا دَيْنٌ فَقَضَتْهُ عَنْهَا أَلَمْ يَكُنْ يُجْزِئُ عَنْهَا فَلْتَحُجَّ عَنْ أُمِّهَا»[7]؛ «كه دایكی كۆچی دوایی كردووه و حه‌جی نه‌كردووه، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌جی بۆ بكات جێی بۆ ده‌گرێت؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ چما ئه‌گه‌ر دایكی قه‌رزار بووایه و ئه‌م قه‌رزه‌كه‌ی بۆ بدایاته‌وه، قه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ما؟ با حه‌جه‌كه‌ی له جیاتی دایكی بكات»، واته قه‌رزه‌كه‌ش نه‌ده‌ما و فه‌رزه‌كه‌ش نامێنێت.
5- مه‌رجی جێگری حه‌ج:
له چه‌ند بڕگه‌ی پێشوودا بۆمان ده‌رکه‌وت که جێگری حه‌ج شییاوه، به‌ڵام بێگومان مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌ج بۆ كه‌سێک ده‌كات بێگومان ده‌بێت موسوڵمان و باڵغ و ژیر‌و سه‌ربه‌ست بێت، که‌واته ناشێت کافر یان ناباڵغ یان شێت یان منداڵێک حه‌جی بۆ بكات. هه‌روه‌ها ده‌بێت كه‌سه جێگره‌كه حه‌جی فه‌رزی ته‌مه‌نی خۆیی كردبێت.[8] ناشێت هه‌ژارێكی ناتوانا به‌كرێ بگرێت تا حه‌جی بۆ بكات، چونكه هه‌ژاره‌كه جارێ حه‌جی فه‌رزی بۆ خۆی نه‌كردووه. ئه‌مه بۆچوونی شافیعییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كان و زۆرینه‌ی شه‌رعناسانی سه‌له‌فه كه ده‌فه‌رموون له یاوه‌راندا كه‌س پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بووه. به‌ڵگه‌شیان ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنوعه‌بباسه خوا لێیان رازی بێت كه گێڕایه‌وه: «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَمِعَ رَجُلاً يَقُولُ: لَبَّيْكَ عَنْ شُبْرُمَةَ، قَالَ: مَنْ شُبْرُمَةُ؟ قَالَ: أَخٌ لِي - أَوْ قَرِيبٌ لِي -. قَالَ: حَجَجْتَ عَنْ نَفْسِكَ؟ قَالَ: لا، قَالَ: حُجَّ عَنْ نَفْسِكَ ثُمَّ حُجَّ عَنْ شُبْرُمَةَ»[9]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) گوێی لێ‌بوو (له كاتی حه‌جكردندا) كابرایه‌ک ته‌لبییه‌ی ده‌كردو ده‌یوت: «له‌ببه‌یكه خوایه ئه‌مه‌م له جیاتی شوبرومه‌یه»، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لێی پرسی: شوبرو‌مه كێیه؟ عه‌رزی كرد برامه (یان خزممه). لێی پرسییه‌وه: ئه‌دی حه‌جت بۆ خۆت كردووه؟ عه‌رزی كرد: نه‌خێر. فه‌رمووی ده‌ی سا جارێ حه‌جی خۆت بكه پاشان له جیاتی شوبرو‌مه حه‌ج بكه».
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته ریوایه‌تی زۆره‌و فه‌رمووده‌وانان قسه‌یان له‌سه‌ر سه‌نه‌دو مه‌رفووعی و مه‌وقووفێتی كردووه، به‌رامبه‌ران فه‌رموویانه زه‌عیفه و ناشێت ببێته به‌ڵگه‌ی حوكم.
ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه و مالیک ده‌فه‌رموون: ده‌شێت جێگر حه‌ج بۆ كه‌سێكی تر بكات با خۆشی حه‌جی فه‌رزی خۆیی نه‌كردبێت؛ ده‌فه‌رموون به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ران زه‌عیفه‌و ئێمه‌ش به‌ڵگه‌ی ئافره‌ته خه‌سعه‌میه‌كه‌مان هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێی فه‌رموو: «حُجِّي عَنْهُ».[10]
پێم وایه بۆ چوونی یه‌كه‌م په‌سه‌ندتره و به‌ڵگه‌شیان به‌هێزتره، چونكه له لایه‌كه‌وه ریوایه‌ته‌كه‌ی شوبرو‌مه شێخی ئه‌لبانی به‌سه‌حیحی ناساندووه، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ رێسای ئیسلامدا له ئه‌نجامدانی كاری خێردا ده‌گونجێت كه له هه‌موو كارێكی چاكه‌و خێردا خۆت له پێشتریی؛ ته‌نانه‌ت له دوعاكردنیشدا که به خۆت ده‌ست پێده‌كه‌یت پاشان دایک و باوک و موسوڵمانان. هه‌روه‌ها له باسی مه‌سروف كردنیشدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به یاوه‌ره‌كه‌ی فه‌رموو: «إِبْدَأ بِنَفْسِكْ»[11]؛ «له خۆته‌وه ده‌ست پێبكه». پاشان شه‌رعناسانی پۆلی یه‌كه‌م كه فه‌رموویانه له یاوه‌راندا بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بووه، به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه، به دڵنیاییه‌وه بۆچوونی یاوه‌ر له پێشتره وه‌ک له بۆچوونی تابیعین و دواتریان. حه‌ج كردنی خۆی پاشان حه‌ج كردن بۆ خه‌ڵكی تر راجوێییه‌كان كۆتایی پێ ده‌هێنێت، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ئافره‌ته خه‌سعه‌میه‌كه‌ی نه‌پرسیوه كه ئایا حه‌جی فه‌رزی خۆیی كردووه یان نا، ناشێت ببێته به‌ڵگه‌ی، چونكه ده‌شێت زانیبێتی كه حه‌جی خۆیی كردووه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
[1]. بوخاری: ١٨٥٥؛ موسليم: ١٣٣٤.
[2]. بوخاری: ٥٦٩٩؛ نه‌سائی: ٥/١١٦.
[3]. المغني: ٣/٤٤٩؛ المحلى:٧/٦٢.
[4]. بوخاری: ٦٦٩٩؛ نه‌سائی: ٥/١١٦.
[5]. المجموع: ٧/٩٣؛ المحلى: ٧/٦٢.
[6]. مجموع الفتاوى: ٢٦/١٣.
[7]. موسليم: ١١٤٩؛ ئه‌حمه‌د: ١/٢٧٩؛ ترمزی: ٦٦٧.
[8]. المحموع: ٧/٩٨؛ المغني: ٣/٢٤٥؛ الفروع: ٣/٢٦٥.
[9]. ئه‌بوداوود: ١٨١١؛ ئیبنوماجه: ٢٩٠٣؛ به‌یهه‌قی: ٤/٣٣٦؛ هه‌ندێک فه‌رموده‌وان فه‌رموویانه زه‌عیفه، هه‌ندێكی تر فه‌رموویانه مه‌رفووعه و هه‌ندێكی تر فه‌رموویانه مه‌وقووفه له‌سه‌ر ئیبنوعه‌بباس خۆی. شێخی ئه‌لبانی (رحمه الله) تۆێژینه‌وه‌ی بۆ هه‌موو رێگاكانی ریوایه‌ته‌كان كردووه‌و پاشان فه‌رموویه‌تی سه‌حیحه (صحیح الجامع: ٣١٢٨).
[10]. بوخاری: ١٨٥٥؛ موسليم: ١٣٣٤.