ئه‌و شتانه‌ی هه‌بوونی توانا ده‌یانگرێته‌وه
وتمان مه‌رجی پێنجه‌می فه‌رزبوونی حه‌ج توانایه؛ به‌ڵام توانا چه‌ند به‌شه‌و چ شتانێک ده‌گرێته‌وه؟ له وه‌ڵامدا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه به‌رچاو.
١- توانای جه‌سته‌یی:
ساغ و سه‌لامه‌تی له نه‌خۆشی و هه‌بوونی ته‌ندروستی ته‌واوی وا كه ره‌فتاره‌كانی (گوفتاره‌و كردار)ی حه‌ج
كردنی پێ بهێنرێته دی. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌خۆشی و نوقسانی و پیری نه‌یده‌توانی، ده‌شێت كه‌سێكی تر حه‌جه‌كه‌ی بۆ بكات؛ ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «أَنَّ امْرَأَةً مِنْ خَثْعَمٍ قَالَتْ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ أَبِي أَدْرَكَتْهُ فَرِيضَةُ اللَّهِ فِي الْحَجِّ وَهُوَ شَيْخٌ كَبِيرٌ لاَ يَسْتَطِيعُ أَنْ يَسْتَوِيَ عَلَى الرَّاحِلَةِ أَفَأَحُجُّ عَنْهُ؟ قَالَ: حُجِّي عَنْهُ»[1]؛ «ئافره‌تێک له هۆزی خه‌سعه‌م عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد باوكم كه حه‌ج كردنی له‌سه‌ر فه‌رز بووه پیرو په‌ككه‌وته‌یه‌و ناتوانێت خۆی به سواریشه‌وه راگرێت، من حه‌جی بۆ بكه‌م؟ فه‌رمووی: حه‌جی بۆ بكه».
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه هه‌ر كه‌سێک مه‌رجه‌كانی حه‌ج كردنی تێدا بوو، به‌ڵام نه‌خۆش بوو یان كه‌م‌ئه‌ندام یان په‌ككه‌وته بوو فه‌رزێتی حه‌جه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت كه خۆی بیكات به‌ڵام له گرتنی جێگر‌و وه‌كیلدا كه بۆی بكه‌ن، راجوێ بوون:[2]
ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه و مالیک ده‌فه‌رموون: فه‌رز نییه له‌سه‌ری وه‌كیل بگرێت تا حه‌جی له جیاتی بكات. به‌ڵام شافیعییه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كان و هه‌ر دوو یاوه‌ری ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌فه‌رموون ده‌بێ كه‌سێک بكات به وه‌كیلی تا حه‌جه‌كه‌ی بۆ بكات. پێم وایه فه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاناچێت و ده‌بێت كه‌سێكی بۆ به كرێ بگرێت تا له جیاتی ئه‌و حه‌جه‌كه بكات؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ. چونكه له هه‌ندێک رێگای تره‌وه له باسی ئافره‌ته‌كه‌ی هۆزی خه‌سعه‌مدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له ئافره‌ته‌كه ده‌پرسێت: «أَرَأَيْتِ إنْ كانَ عَلَى أَبْیكِ دَيْنٌ أَكُنْتِ قَاضِيَتَهُ؟ قَالَتْ: نَعَمْ. قَالَ: فَدَیْنُ اللهِ اَحَقُّ اَنْ یُقْضَى»[3]؛ «ئه‌گه‌ر قه‌رز له‌سه‌ر باوكت بوایه بۆت ده‌بژارده‌وه؟ (بۆت ده‌دایه‌وه؟) عه‌رزی كرد: به‌ڵێ. فه‌رمووی: ده‌ی خۆ قه‌رزی خوای گه‌وره شایانتره بدرێته‌وه».
كاركردن به‌م بۆ چوونه‌شه كه ده‌بینین ئێستا له وڵاتی حه‌ره‌مه‌ین نووسینگه‌ی تایبه‌ت دامه‌زرێنراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌خوازن كه‌سانی شاره‌زای حه‌جكردن (له قوتابیانی شه‌رع و ئه‌وانه‌ی حه‌جیان زۆر كردووه) بۆ كه‌س‌وكاری بێ‌توانایان به‌كرێ بگرن، پاره‌یان ده‌ده‌نێ و گرێبه‌ست له نێوانیاندا واژۆ ده‌كرێت و حه‌جه‌كه ده‌كرێت والحمد للّه.
٢- هه‌بوونی پاره‌و سامان:
ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌و سامان هه‌بێت كه به‌شی سه‌فه‌رو مانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بكات كه زیاده‌ی مه‌سروفی ماڵ و منداڵ و قه‌رزدانه‌وه و پێداویستییه‌كانی ژیان و رۆزی په‌یداكردنی خۆی بووبێت. ئه‌مه بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایانه جگه له مالیكییه‌كان. جمهور ده‌فه‌رموون ده‌بێ پاره‌ی مه‌سروفی خاو و خێزانی خۆیی دابین كردبێت (خۆیان و ئه‌وانه‌ی تریش كه به‌خێویان ده‌كات)، كرێ خانوویان، خواردن و پۆشاک و پاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییان، چونكه ئه‌مانه ئه‌م مافانه‌یان له سه‌رێتی و مافی ئه‌مان له پێشتره وه‌ک له حه‌ج كردن. پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێ: «كَفَى بِالْمَرْءِ إِثْمًا أَنْ يُضَيِّعَ مَنْ يَقُوتُ»[4]؛ «ئه‌وه‌نده گوناحه به‌سه كه كه‌سێک ئه‌وانه وه‌ل كات و له ده‌ستی بچن كه له سه‌رێتی به‌خێویان بكات». ئه‌گه‌ر له ده‌ستی چوون، زۆر زۆر گوناحبار ده‌بێت پێی. جا لێره‌دا پێویسته چه‌ند حاڵه‌تێک باس بکه‌ین:
الف- قه‌رزار بێت و ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانی بداته‌وه به‌شی حه‌جه‌كه‌ی ناكات: حه‌جی له‌سه‌ر نییه.
ب- خاوه‌ن قه‌رزه‌كه رێی بدات بچێت حه‌جه‌كه‌ی بكات: حه‌جی له‌سه‌ر نییه، چونكه قه‌رز له گه‌ردنیدایه كه مافی خه‌ڵكییه.
ج- ئه‌گه‌ر قه‌رزاری حكومه‌ت بوو، مانگانه له مووچه‌كه‌ی ده‌بڕرێت، به‌ڵام قه‌رزار ماوه: حه‌جی له‌سه‌ره چونكه ده‌توانێت حه‌جه‌كه بكات، مه‌رجه‌كانی توانینی تێدایه، ده‌شێت قه‌رزی حكومه‌ت پاره‌ی بانک بووبێت و تا ١٥-٢٠ ساڵ ته‌واو نه‌بێت.
د- كه‌مێک له پاره‌كه‌ی نوقسانه‌و بۆ نموونه سایه‌ق ته‌كسییه‌و ئه‌گه‌ر سه‌یاره‌كه‌ی بفرۆشێت پاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات: حه‌جی له‌سه‌ر نییه، چونكه سه‌یاره‌ی ته‌كسی و هه‌موو ئامرازێكی تری بژێوی (وه‌كو تراكتۆر‌و گاسن و گاجووت و ئه‌ده‌واتی ئاسنگه‌ری و پیشه‌كانی تر) ده‌بێت بمێنن چونكه پاره په‌یداكردنی بژێویی خۆی وماڵ ومنداڵی پێوه‌یه.
ه- پاره‌ی خۆی و ماڵ و منداڵی دابین كردووه وه‌كو خێزانێكی ئاسایی به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندانه ژیاون: حه‌جی له‌سه‌ره‌و زێده مه‌سرووف ناشێت ببێته عوزری حه‌ج نه‌كردن.[5]
و- ناشێت قوتابییه یان مه‌لایه، كتێبه‌كانی بفرۆشێت و پێی بچێته حه‌ج! یان له شارێكی قه‌ره‌باڵغدایه و سه‌یاره‌ی هه‌یه ناشێت پێی بوترێت سه‌یاره‌كه‌ت بفرۆشه و بچۆ بۆ حه‌ج! مه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ک سه‌یاره‌ی هه‌بێت كه زۆر موحتاجی نییه.
هه‌رچی كه‌لوپه‌ل و ئامێرێكی به‌رهه‌م و پێداویستییه‌كی كه‌سابه‌ت كردنی هه‌بێت و خۆی و ماڵ و منداڵی موحتاجی بن ناشێت بیانفرۆشێت تا مه‌سروفی حه‌ج كردنی دابین بكات؛ ئه‌مانه له شه‌رعدا كه پێیان ده‌وترێت «الْحَوائِج الأَصْليَة» ده‌بێت بمێنن.
٣- ئه‌مانی رێگا‌و بان:
له كاتی هه‌بوونی جه‌رده‌و رێگردا حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز نامێنێت با هه‌موو تواناشی ته‌واو بێت؛ ئه‌م ئه‌مانه هه‌ر ئه‌مانی رێگا‌و مانه‌وه‌كه‌ی نییه، ئه‌مانی ماڵ و منداڵ و پاره‌و سامانه‌كانیشیه‌تی. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌مانی نه‌گرتنیشه؛ چونكه ده‌شێت ده‌وڵه‌وتێكی كافر ناوی دابێته پۆلیسی جیهانی و له هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه‌وه سه‌فه‌ر بكات یا لێی بنیشێته‌وه مه‌ترسی گرتنی هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستی حه‌ج كردنێتی.
٤- هه‌بوونی مافی سه‌فه‌رو چوونه حه‌ج:
كابرا له‌ش‌ساغه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌مانی هه‌یه به‌ڵام پاسپۆرتی نییه، یان هه‌یه‌تی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات (خروجیه)ی ناده‌نێ یان پاسپۆرتی هه‌یه و خروجییه‌شی وه‌رگرتووه، به‌ڵام سعوودییه‌كان ڤیزه‌ی چوونه وڵاتی حه‌ره‌مه‌ینی ناده‌نێ، ئه‌مانه به‌ربه‌ستی حه‌ج كردنن، له‌سه‌ری نییه به قاچاخه‌ڕێ له یه‌مه‌نه‌وه خۆی به وڵات‌دا بكات! پێم وانییه پاسپۆرت و خروجیه و ڤیزه‌ی ته‌زویریشی له‌سه‌ر بێت با ئاسانیش ده‌ستی بكه‌وێت. لێره‌شدا چه‌ند حاڵه‌ت هه‌یه:
الف- هه‌موو شتێكی ته‌واوه به‌ڵام به بێ به‌رتیل ناوی ناخه‌نه لیستی حاجیانه‌وه: بۆی هه‌یه به‌رتیله‌كه بدات و بچێته حه‌ج، چونكه شه‌رعناسان فه‌رموویانه ئه‌مه وه‌كو جه‌رده‌و رێگره كه به بڕێک سامان و پاره رێ به حاجی بدات بچێته حه‌جه‌كه‌ی.
ب- هه‌موو شتێكی ته‌واوه به‌ڵام نه‌خۆشی هه‌یه و خه‌مێتی تا دێته‌وه بمرێت: ئه‌مه عوزر نییه، ده‌بێ بچێت و حه‌جی خۆی بكات. ئه‌مما ئه‌گه‌ر ئاگاداری نه‌خۆشه‌که بوو و كه‌سی تر نه‌بوو به خه‌می نه‌خۆشه‌كه‌وه بێت پێم وایه عوزره بۆ دواخستنی حه‌جه‌كه‌ی؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
د- گه‌نجه‌و نایه‌وێت جارێ حه‌ج بكات چونكه ده‌ترسێت دوایی بكه‌وێته‌وه گوناحه‌وه، ده‌ڵێ كه پیر بووم ده‌چم!: ئه‌مه عوزر نییه و هه‌موو ساڵێكی دواخستنی گوناحبارییه‌كی نوێی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، كه‌س نه‌یفه‌رمووه حاجی دوای هاتنه‌وه‌ی مه‌عسووم ده‌بێت و گوناح ناكات!.
مه‌رجێتی هه‌بوونی مه‌حره‌م بۆ حه‌ج کردنی ئافره‌ت:
ئایا هه‌بوونی مه‌حره‌م مه‌رجه بۆ حه‌ج كردنی ئافره‌ت؟ واته یه‌كێک له مێرد یان باوک، كوڕ، مام، برازا، خوشكه‌زا، خاڵ و ئه‌وانه‌ی به شیر خواردن بوونه‌ته مه‌حره‌می، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به خزمایه‌تی بوون به مه‌حره‌می، وه‌ک خه‌زووری، كوڕی مێرده‌كه‌ی، باوه پیاره‌كه‌ی (مێردی دایكی) و زاوای (مێردی كچه‌كه‌ی) له‌گه‌ڵ ته‌فسیلاتێكی تردا كه ده‌شێت له‌سه‌رچاوه‌كانی شه‌رعدا سۆراغ بكرێن.[6] شه‌رعناسان له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا که ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مه‌حره‌می نه‌بوو فه‌رزی حه‌ج كردنی له‌سه‌ر ئه‌مێنێت یان نا، بوون به خاوه‌ن سێ بۆچوون:[7]
بۆچوونی یه‌كه‌م- هه‌بوونی مه‌حره‌م مه‌رجی فه‌رزبوونه:
ئه‌مه بۆ چوونی حه‌نه‌فیئه‌كان و حه‌نبه‌لییه‌كانه كه ده‌فه‌رموون با له‌ش‌ساغ و پاره‌داریش بێت، با رێگاش ئه‌مان بێت، مادام مه‌حره‌می نییه حه‌جی له‌سه‌ر نییه، كه مردیش پاره‌ی حه‌ج كردنێک له سامانی لا ناده‌ی بۆ حه‌ج كردن بۆی؛ به‌ڵگه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه فه‌رمووده‌ی ئیبنوعه‌بباسه خوا لێیان رازی بێت که ده‌گێڕێته‌وه: «سَمِعْتُ رَسُولَ اَللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَخْطُبُ، يَقُولُ: لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّاَ مَعَهَا ذُو مَحْرَمٍ، وَلَا تُسَافِرُ المَرْأَةُ إِلَّا مَعَ ذِي مَحْرَمٍ» فَقَامَ رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اَللَّهِ، إِنَّ امْرَأَتِي خَرَجَتْ حَاجَّةً وَإِنِّي اكْتُتِبْتُ فِي غَزْوَةِ كَذَا وَكَذَا، قَالَ: انْطَلِقْ، فَحُجَّ مَعَ امْرَأَتِكَ»[8]؛ «گوێم لێ‌بوو جارێک پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وتاری ده‌داو فه‌رمووی: هیچ پیاوێک به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی نامه‌حره‌مدا نه‌بێت (خه‌لوه دروست نه‌كات) مه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه كه‌سێكی مه‌حره‌می خۆیی له‌گه‌ڵدابێت، هیچ ئافره‌تێكیش بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر نه‌كات. كابرایه‌ک هه‌ستایه سه‌رپێ و عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من خۆم بۆ غه‌زای ئه‌وێ و ئه‌وێ ناونووس کردووه‌وخێزانه‌كه‌م چووه بۆ حه‌ج كردن، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێی فه‌رموو: بڕۆ بگه‌ره ژنه‌كه‌ت و حه‌جه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه».
بۆچوونی دووه‌م- هه‌بوونی مه‌حره‌م مه‌رجی ئه‌نجامدانی حه‌ج كردنه نه‌ک فه‌رزێتی حه‌جه‌كه:
ئه‌مه بۆچوونی شافیعییه‌كان و مالیكییه‌كانه كه ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر له ژیانیدا مه‌حره‌می هه‌بێت فه‌رزێتی حه‌جه‌كه‌ی له‌سه‌ره كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێک پیاو و ئافره‌تی تری چاک و ئه‌مینداری ده‌س كه‌وت كه ئه‌وانیش ده‌چنه حه‌ج حه‌جه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، با مه‌حره‌میشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت؛ چونكه مه‌ترسی فیتنه‌و كێشه‌ی نییه و له‌گه‌ڵ كارواندایه. ئه‌گه‌ر ئاوا حه‌جه‌كه‌ی نه‌كرد و مرد، ده‌بێ له میراته‌كه‌ی پێش به‌شكردنی، پاره‌ی حه‌ج كردنێكی لێ وه‌لانێن و كه‌سێكی بۆ به‌كرێ بگرن حه‌جه‌كه‌ی بۆ بكات. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌ته‌نها و به بێ مه‌حره‌میش بچێته حه‌ج و بگه‌ڕێته‌وه حه‌جه‌كه‌ی دروسته به‌ڵام گوناحبار ده‌بێت له‌و لایه‌نه‌وه كه سه‌فه‌ری به بێ مه‌حره‌م كردووه. به‌ڵگه‌شیان شیكاری و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) که ده‌فه‌رموێ: «يُوشِكُ أَنْ تَخْرُجَ الظَّعِينَةُ مِنْ الْحِيرَةِ تَؤُمُّ الْبَيْتَ لَا جِوَارَ مَعَهَا، لَا تَخَافُ إلَّا اللَّهَ»[9]؛ «زه‌مانێک دێت و نزیکیشه که ئافره‌تی سوار (ئه‌وی سواری حوشتر بووه و له كه‌ژاوه‌دایه) له حیره‌وه به ته‌نها به بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی له گه‌ڵدا بێت به‌ره‌و ماڵی خوا ده‌كه‌وێته رێ، جگه له خوای گه‌وره‌ش ترسی له هیچ نابێت». ئه‌مان ده‌فه‌رموون: ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مانی بۆ مسۆگه‌ر ببوو به ته‌نهاش ده‌توانێت بچێته حه‌ج.
به‌رامبه‌ران ده‌فه‌رموون: «ئه‌وه هه‌واڵدانه له داهاتوو نه‌ک به‌ڵگه‌ی سه‌فه‌ری ئافره‌ت به ته‌نها».
بۆچوونی سێیه‌م- ئافره‌تی بێ مه‌حره‌م بۆی هه‌یه به بێ مه‌حره‌م حه‌ج بكات:
ئه‌مه‌ش بۆچوونی زاهیرییه‌كانه كه ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر مه‌حره‌می نه‌بوو، یان هه‌یبوو به‌ڵام ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵیدا بچێته حه‌ج، خۆی به بێ مه‌حره‌م حه‌جه‌كه‌ی ده‌كات چونكه فه‌رزه له سه‌ریی و به نه‌بوونی مه‌حره‌م لاناچێت؛ به‌ڵگه‌یشیان هه‌ر ئه‌و ریوایه‌ته‌یه كه پۆلی دووه‌می پێشه‌وایان كردوویانه به به‌ڵگه‌ی حوكمی شه‌رعی خۆیان.
پێم وایه - وَاللَّهُ أَعْلَمُ - بۆچوونی مالیكییه‌كان و شافیعییه‌كان په‌سه‌ندتره؛ به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ده‌شێت ئافره‌تی موسوڵمان به بێ مه‌حره‌میش بچێته حه‌ج؛ چونكه له لایه‌كه‌وه حه‌ج كردن به كاروانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تانه‌و ده‌زانرێت كێ له‌گه‌ڵ كێیه‌و ئافره‌تانیش عاده‌ته‌ن پێكه‌وه ده‌بن، له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌فه‌ر زۆرینه‌ی به فڕۆكه‌یه‌وه‌و له بنی دنیاوه (باكوری نه‌رویج یان باشووری ئوستڕالیا) به كه‌متر له پازده سه‌عات ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی جدده‌و شوێنیان له ئوتێل بۆ گیراوه. سه‌فه‌ری تری ئافره‌تان به فڕۆكه هه‌ر له ئه‌ماندایه‌و پێم وایه ده‌شێت به بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بكه‌ن مادام له گه‌یشتنیدا مه‌حره‌می ده‌بێت پێشوازی لێ بكات؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
رێگرتنی مێرد له خێزانه‌که‌ی بۆ چوونه حه‌ج:
ده‌رباره‌ی داواکاری ژن له مێرده‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی رێی بدات بچێته حه‌ج پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو بکرێت: [10]
١- ئه‌گه‌ر مه‌رجی فه‌رزبوونی حه‌ج له ئافره‌تێكدا هاته دی و ویستی بچێته حه‌ج بێگومان په‌سه‌ندتره داوای مۆڵه‌ت و گه‌ردن ئازادی له مێره‌ده‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیشی نه‌دات ئه‌م هه‌ر بۆی هه‌یه به قسه‌ی مێرده‌كه‌ی نه‌كات و حه‌جی خۆی بكات، چونكه مێرد بۆی نییه رێگا له ژنی بگرێت له به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كانیدا؛ نوێژ‌و رۆژوو بێت یان زه‌كات و حه‌ج كردن.
٢- ئه‌گه‌ر حه‌ج كردنی ژنه‌كه له‌به‌ر نه‌زرێک بوو كردبووی، هه‌ر بۆی هه‌یه بێ ره‌زامه‌ندیی مێرده‌كه بچێته حه‌ج مه‌گه‌ر نه‌زره‌كه‌ی وا كردبێت ره‌زامه‌ندیی مێرده‌كه‌ی بخوازێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی وتبێتی: نه‌زرم بێت پێكه‌وه «له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا» بچینه حه‌ج.
٣- ئه‌گه‌ر ژنه‌كه حه‌جی فه‌رزی ته‌مه‌نی كردبوو ده‌یویست حه‌جی سوننه‌ت (تطوع) بكات، مێرده‌كه‌ی بۆی هه‌یه رێی لێبگرێت. شه‌رعناسان له‌مه‌دا راجوێ نین چونكه وه‌كو رۆژوو گرتنی سوننه‌تێتی كه بێ مۆ‌ڵه‌تی مێردی نابێت.
حه‌ج کردنی ئافره‌ت له عیدده‌دا:
ئه‌و ئافره‌ته‌ی له عیدده‌دایه ئایا ده‌چێته حه‌ج؟[11] جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌هۆی ته‌ڵاقدانی یان مردنی مێرده‌كه‌یه‌وه له عیدده‌دایه له‌و كاته‌یدا حه‌جی له‌سه‌ر نییه، چونكه هه‌ر بۆ حوكمێكی تری شه‌رع له ماڵ نایاته ده‌ره‌وه؛خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئافره‌ت ده‌فه‌رموێ: «لا تُخْرِجُوهُنَّ مِن بُيُوتِهِنَّ وَلا يَخْرُجْنَ..» [الطلاق: ١]؛ «نه ئێوه له ماڵه‌كانیان بیانكه‌نه ده‌ره‌وه نه خۆشیان بچنه ده‌ره‌وه». كه‌وابوو ده‌توانێت له كاتێكی تردا حه‌جه‌كه‌ی بكات.
به‌ڵام حه‌نبه‌لییه‌كان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر عیدده‌كه‌ی به هۆی ته‌ڵاقدانیه‌وه بوو، ته‌ڵاقدانی كۆتایی، بۆی هه‌یه بچێته حه‌ج، چونكه رێگرتنی چوونه ده‌ره‌وه تایبه‌ته به خاوه‌ن عیدده‌ی مێردمردوو، نه‌ک ته‌ڵاقدراو.
پێم وانیه خاوه‌ن عیدده‌ی ته‌ڵاقدراو له خاوه‌ن عیدده‌ی مێردمردوو جیاواز بێت، جوداكردنه‌وه‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی ده‌وێت كه پێناچێت له‌به‌رده‌ستی شه‌رعناسانی حه‌نبه‌لیدا هه‌بێت.
[1]. بوخاری: ١٨٥٥؛ موسليم: ١٣٣٤.
[2]. فتح القدير: ٢/١٢٥؛ الكافي: ١/٢١٤؛ نهاية المحتاج: ٢/٣٨٥.
[3]. بوخاری: ٥٦٩٩؛ نه‌سائی: ٥/١١٦.
[4]. أبو داوود: ١٦٧٦. سه‌حيحه (الاروا‌ء: ٩٨٩).
[5]. ابن عثيمين، الشرح الممتع: ٣/١٣٨.
[6]. الشرح الممتع: ٣/١٤٣ و١٤٤.
[7]. البدائع: ٣/١٠٨٩؛ بداية المجتهد: ١/٣٤٨؛ المجموع: ٧/٦٨؛ المغني: ٣/٢٣٠؛ المحلى: ٧/٤٧.
[8]. بوخاری: ٣٠٠٦؛ موسليم: ١٣٤١.
[10]. فتح القدير: ٢/١٣٠؛ الأم: ٢/١١٧؛ المغني: ٣/٢٤٠؛ المحلى: ٧/٥٢.
[11]. مغني المحتاج: ١/٥٣٦؛ المغني (٣/٢٤٠).