فه‌زڵ و گه‌وره‌یی حه‌ج و عومره زۆرن، وا لێره‌دا هه‌ندێکیان دێنینه‌وه:
١- حه‌ج كردن هه‌موو گوناحێكی رابردوو ده‌سڕێته‌وه:
الف- ئه‌بو هوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «مَنْ حَجَّ فَلَمْ يَرْفُثْ[1] وَلَمْ يَفْسُقْ رَجَعَ كَيَوْمٍ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ»[2]؛ «هه‌ر كه‌سێک حه‌جی كرد‌و نه‌كه‌وته سوعبه‌ت و قسه‌ی ئیساره‌ی جنسی (له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خۆی) و گوناحی تری نه‌كرد، كه له حه‌ج كردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌كو ئه‌و رۆژه‌ی ده‌بێت كه له‌دایك بووه (بۆته‌وه به بێگوناح)».
ب- له ریوایه‌تی ئیمامی موسلیمدا هاتووه: « مَن أتى هذا البيت فلمْ يرفثْ ولم يفسقْ رَجَعَ كَما وَلَدَتْهُ أُمُّهُ»[3]؛ «هه‌ر که‌سێک بێته زیاره‌تی ئه‌م ماڵه‌ی خوا به‌و مه‌رجه‌ی نه‌كه‌وێته سوعبه‌ت و قسه‌ی ئیساره‌ی جنسی (له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خۆی) و گوناحی تر وا ده‌گه‌ڕیته‌وه ماڵی خۆی هه‌روه‌کو ئه‌و کاته‌ی له‌دایکبووه (دێته‌وه سه‌ر بێگوناحیی)».
٢- عومره بۆ عومره‌و حه‌جی سه‌رڕاستانه گوناحی نێوانیان ده‌سڕنه‌وه:
ئه‌بوهوڕه‌یڕه خوا لیی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: « الْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الْجَنَّةَ»[4]؛ «له‌م عومره بۆ عومره‌ی داهاتوو، هه‌روه‌ها حه‌جی سه‌رڕاستانه پاداشتیان غه‌یری به‌هه‌شت نابێت».
٣- حه‌ج کردن هه‌موو شتێکی پێش خۆی مه‌فح ده‌کاته‌وه:
عه‌مری كوڕی عاس خوا لێی رازی بێت ویستی له‌سه‌ر ئیسلام به‌یعه‌ت به پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بدات، عه‌رزی كرد به‌و مه‌رجه‌ی خوای گه‌وره له گوناحه‌كانی رابردووم خۆش ببێت! پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێی فه‌رموو: «أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ الْإِسْلَامَ يَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهُ، وَأَنَّ الْهِجْرَةَ تَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهَا، وَأَنَّ الْحَجَّ يَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهُ»[5]؛ «مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه كه موسوڵمان‌بوون هه‌موو گوناحی پێشوو ده‌سڕێته‌وه؟ هیجره‌ت كردنیش هه‌موو گوناحی پێشوو ده‌سڕێته‌وه؟ حه‌ج كردنیش هه‌موو گوناحی پێشوو ده‌سڕێته‌وه».
٤- حه‌جی سه‌رڕاستانه باشترین ره‌فتاره له‌دوای جیهادکردن:
ئه‌بوهوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پرسیاریان عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد: «أَيُّ الْعَمَلِ أَفْضَلُ؟ فَقَالَ إِيمَانٌ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ. قِيلَ ثُمَّ مَاذَا؟ قَالَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ. قِيلَ ثُمَّ مَاذَا؟ قَالَ حَجٌّ مَبْرُورٌ»[6]؛ «چ كار‌و كرده‌وه‌یه‌ک له‌هه‌مووان چاكتره؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: باوه‌ڕهێنان به‌خوای گه‌وره‌و به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). عه‌رزیان كرد پاشان چی؟ فه‌رمووی: جیهادكردن له‌پێناوی خوادا. عه‌رزیان كرد: پاشان چی؟ فه‌رمووی: حه‌ج كردنێكی سه‌رڕاستانه».
٥- باشترین و جوانترین جیهاد بۆ ئافره‌تان حه‌جێکی سه‌رڕاستانه‌یه:
الف- له خاتووعائیشه‌وه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕنه‌وه كه عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كرد: «يَا رَسُولَ اللَّهِ نَرَى الْجِهَادَ أَفْضَلَ الْعَمَلِ أَفَلا نُجَاهِدُ؟ قَالَ لا لَكِنَّ أَفْضَلَ الْجِهَادِ حَجٌّ مَبْرُورٌ. قالَتْ عائِشةُ رَضي اللهُ عنها فَلا أَدَعُ الحَجَّ بَعدَ إذْ سَمعْتُ هذا مِن رسولِ اللهِ صلی الله علیه وسلم»[7]؛ «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌بینین جیهادكردن چاكترین كار‌و كرده‌وه‌یه ئێمه ژنان جیهاد نه‌كه‌ین؟ فه‌رمووی نا، به‌ڵام باشترین جيهاد (بۆ ئێوه) حه‌ج كردنێكی سه‌رڕاستانه‌یه. خاتووعائیشه خوا لیی رازی بێت فه‌رمووی: له‌و زه‌مانه‌وه که ئه‌مه‌م له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بیست وازم له حه‌ج کردن نه‌هێناوه».
ب- له ریوایه‌تێکی ترییدا خاتوو عائیشه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌پرسێت: « يَا رَسُول الله! هَل على النِّسَاء جِهَاد؟ قَالَ النَّبِي صلى الله عَلَيْهِ وَسلم: عَلَيْهِنَّ جِهَاد لَا قتال فِيهِ: الْحَج وَالْعمْرَة»[8]؛ «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئافره‌تان جیهادیان له‌سه‌ره؟ فه‌رمووی: جیهادێکیان له‌سه‌ره که کوشتاری تێدا نییه: حه‌ج و عومره‌یه».
ج- له ریوایه‌ته‌که‌ی لای نه‌سائیدا هاتووه که عه‌رزی کرد: « يَا رسولَ الله نَرَي الجِهَادَ أفْضَلَ العمَلَ أفَلاَ نُجَاهِدُ قَالَ لاَ لكِنْ أفْضل الجِهادِ حَجٌّ مَبرُورٌ»[9]؛ «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وا ده‌بینین که جیهادکردن باشترین کار بێت، ده‌فه‌رموویت جیهادتان وه‌لدا بکه‌ین؟ فه‌رمووی: نا، به‌ڵام باشترین جیهاد حه‌جێکی سه‌رڕاستانه‌یه».
٦- حه‌ج و عومره هه‌ژاریی و گوناح لاده‌ده‌ن، پاداشتی حه‌جکردن به‌هه‌شته:
ئیبنومه‌سعوود خوا لیی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «تَابِعُوا بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ، فَإِنَّهُمَا يَنْفِيَانِ الْفَقْرَ وَالذُّنُوبَ، كَمَا يَنْفِي الْكِيرُ خَبَثَ الْحَدِيدِ وَالذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ، وَلَيْسَ لِلْحَجَّةِ الْمَبْرُورَةِ ثَوَابٌ إِلَّا الْجَنَّةُ»[10]؛ «عومره به‌دوای حه‌جدا بکه‌ن، حه‌ج و عومره هه‌ژاریی و گوناح راده‌ده‌ن، هه‌روه‌کو که موشه‌ده‌مه ئاسن و زێڕو زیو له خڵته پاک ده‌کاته‌وه. پاداشتی حه‌جی سه‌رڕاستانه هه‌ر به‌هه‌شته»
.
٧_ حاجی و عومره‌وان وه‌فدن ده‌چنه ماڵی خوایه گه‌وره:
ئه‌بوهوڕه‌یڕه خوا لیی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: « وَفْدُ اللَّهِ ثَلَاثَةٌ: الْغَازِي وَالْحَاجُّ وَالْمُعْتَمِرُ»[11]؛ «وه‌فدانێک که به‌ره‌و خوای گه‌وره ده‌چن سێ پۆلن: موجاهیدو حاجی و عومره‌وان». له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه - له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره - له سه‌فه‌ری دوورودرێژدا ده‌بن، بۆیه ئاوا رێزی تایبه‌تی لێناون[12].
٨- حاجی و عومره‌وان هه‌رچییه‌ک داوا له خوای گه‌وره بکه‌ن بۆیان ده‌هێنێته دی:
ئیبنوعومه‌ر خوالێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: « الغازي في سبيل الله والحاج والمعتمر وفد الله دعاهم فأجابوه ، وسألوه فأعطاهم»[13]؛ «موجاهیدانێک که له پێناوی خوای گه‌وره‌دا جیهاد ده‌که‌ن و حاجی و عومره‌وانانێک که سه‌رڕاستانه چوونه‌ته ماڵی خوا، ئه‌مانه وه‌فدانی خوای گه‌وره‌ن، خوای گه‌وره بانگێشتی کردن و ئه‌وانیش وه‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه چوون، بۆیه ئه‌مان هه‌رچییه‌ک داوا بکه‌ن، خوای گه‌وره بۆیان جێبه‌جێ ده‌کات».
٩- جیهادی به‌ساڵاچوو و گچکه‌و لاواز‌و ئافره‌تان حه‌ج و عومره‌یه:
ئه‌بوهوڕه‌یڕه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: « جِهادُ الكبيرِ و الصَّغيرِ والضَّعيفِ والمَرأةِ: الحَجُّ والعُمرةُ»[14]؛ «ره‌فتارێک که بۆ که‌سانی پیرو بچووک و که‌سانی لاواز‌و زه‌عیف و ئافره‌تان به جیهاد دژی کافرانی شه‌ڕانیی حسێب ده‌کرێت: حه‌ج و عومره‌یه».
١٠- داروبه‌رد له‌گه‌ڵ حاجی و عومره‌واندا «له‌ببه‌یک کردنه‌که‌ی» ده‌ڵێنه‌وه:
سه‌هلی کوڕی سه‌عد خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «مَا مِن مُلَبٍّ یُلَبِّي الَّا لَبَّی مَا عَن یَمینهِ وَشِمالهِ مِن حَجَرٍ أو شَجَرٍ أو مَدَرٍ، حتَّی تَنْقَطِعَ الأرضُ مِن هاهُنا وهاهُنا»[15]؛ «هه‌ر حاجییه‌ک که له‌ببه‌یک بڵێت هه‌موو بوونه‌وه‌ر له راست و چه‌پییه‌وه له به‌رد و دار‌و خشت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا له‌ببه‌یکه‌که ده‌ڵێنه‌وه، تا ده‌گاته ئه‌و سه‌ری زه‌وی له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه(واته هه‌موو بوونه‌وه‌رانی زه‌وی)».
١١- حه‌ج كردن هۆی که‌ناردانه له ئاگری دۆزه‌خ:
خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: «مَا مِنْ يَوْمٍ أَكْثَرَ مِنْ أَنْ يُعْتِقَ اللَّهُ فِيهِ عَبْدًا مِنْ النَّارِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ »[16]؛ «هیچ رۆژێک نییه خوای گه‌وره خه‌ڵكی تێدا له ئاگری دۆزه‌خ عه‌فو بكات وه‌كو رۆژی عه‌رفه (له كێوی عه‌ره‌فات)». چونكه حاجییه‌كان له‌و رۆژه‌دا زاهیره‌ن گوناحیان پێوه نه‌ماوه‌و شایانی ئه‌و لێبوردنه‌ی خوای گه‌وره بوون به پێی به‌ڵێنی خوای گه‌وره خۆی. ته‌کمیله‌ی فه‌رمووده‌که مژده‌یه‌کی خۆشیتریشی تێدایه: « وَإِنَّهُ لَيَدْنُو ، ثُمَّ يُبَاهِي بِهِمُ الْمَلائِكَةَ فَيَقُولُ : مَا أَرَادَ هَؤُلَاءِ»؛ «خوای گه‌وره نزیک ده‌بێته‌وه‌و حاجییه‌کان به‌رامبه‌ر فریشته‌کان ده‌کاته مایه‌ی شانازی کردنی خۆی. لێیان ده‌پرسێت: ئه‌وانه چی‌یان ده‌وێت؟ واته: بۆچی وا ماڵ و حاڵ و ولاتانی خۆیانیان جێهێشتووه؟».
12_ باشترین دوعا دوعای حاجییه‌کانه له شاخی عه‌ره‌فات:
عه‌مری کوڕی شوعه‌یب له باوکییه‌وه له باپیریه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی: « أَفْضَلُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَأَفْضَلُ مَا قُلْت أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي: لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكُ لَهُ»؛ «چاکترین دوعا، دوعای رۆژی عه‌رفه‌یه، باشترین شتێک که من و پێغه‌مبه‌رانی پێش من فه‌رموویانه « لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكُ لَهُ»ه، واته هیچ خوایه‌ک نییه شایانی خوایه‌تی بێت جگه له خوای گه‌وره، که یه‌که‌و هیچ هاوبه‌شێکی له هیچ سیفه‌تێکیدا نییه».
[1]. ئیبنولئه‌ثیر ده‌فه‌رموێ: «الرفث» هه‌موو داخوزییه‌کانی پیاو له ژن ده‌گرێته‌وه له‌وکاته‌دا که رووبه‌ڕووی یه‌ک ده‌بن (النهایة في غریب الحدیث والأثر: ٢/٢٤١)؛ که‌واته له قسه‌کردنی خرۆشاندنی جنسییه‌وه ده‌گرێته‌وه بۆ ماچکردن و ده‌سبازیی تا سه‌رجێیی.
[2]. بوخاری: ١٥٢١؛ موسليم: ١٣٥٠.
[3]. موسلیم: ١٣٥٠؛ ترمزی: ١/٢٤٥.
[4]. بوخاری: ١٧٧٣؛ موسلیم: ١٣٤٩.
[6]. بوخاری: ٢٦؛ موسليم: ٨٣.
[7]. بوخاری: ١٤٢٩؛ موسلیم: ١٢١.
[8]. ئیبنوماجه: ٢٩٠١؛ شێخی ئه‌لبانی (رحمه‌الله) له «صحیح سنن ابن ماجه» (٣/١٠)دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه. له «إرواء الغلیل» (٤/١٥١)یشدا ده‌فه‌رموێ: له بوخاریشدا وه‌کو ئه‌و هاتووه. مه‌به‌ستی فه‌رمووده‌که‌ی پێشتر که له‌سه‌ره‌وه هێناومانه‌ته‌وه؛ والله أعلم.
[9]. نه‌سائی: ٢٦٢٨؛ ئه‌لبانی (رحمه‌الله) له «صحیح سنن النسائي» (٢/٢٤٠)دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[10]. ترمزی: ٨١٠؛ نه‌سائی: ٢٦٣١؛. شێخی ئه‌لبانی (رحمه‌الله) له: «صحیح سنن الترمذي» (١/٤٢٦)دا ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نی سه‌حیحه. له «صحیح سنن النسائي» (٢/٢٤٠)یشدا ده‌فه‌رمو: سه‌حیحه. لای نه‌سائی (٢٦٣٠) له ئیبنوعه‌بباسیشه‌وه خوا لێی رازی بێت به کورتی هاتووه که ده‌فه‌رموێ: « تَابِعُوا بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ، فَإِنَّهُمَا يَنْفِيَانِ الْفَقْرَ وَالذُّنُوبَ، كَمَا يَنْفِي الْكِيرُ خَبَثَ الْحَدِيدِ»؛ شێخی ئه‌لبانی (رحمه الله) ده‌رباره‌ی ئه‌میشیان له «صحیح سنن النسائي» (٢/٢٤٠)دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[11]. نه‌سائی: ٢٦٢٨؛ ئه‌لبانی (رحمه الله) له «صحیح سنن النسائي» (٢/٢٤٠)دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[12]. حاشیة السندي علی سنن النسائي: ٥/١١٣.
[13]. ئیبنوماجه: ٢٨٩٣؛ شێخی ئه‌لبانی (رحمه الله) له «صحیح سنن ابن ماجه» (٣/٨) و له «سلسلة الأحادیث الصحیحة» (١٩٢٠)دا به حه‌سه‌نی داناوه.
[14]. نه‌سائی: ٢٦٢٦؛ شێخی ئه‌لبانی له «صحیح سنن النسائي» (٢/٢٣٩)دا به حه‌سه‌نی داناوه.
[15]. ئیبنوماجه: ٢٩٢١؛ ترمزی: ٧٢٨؛ ئیبنوخوزه‌یمه: ٢٦٣٤. ئه‌لبانی له «صحیح سنن الترمذي» (١/٤٣١) و له «صحیح الترغیب والترهیب: ٢/٢٢»دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[16]. موسليم: ٢٤١٠؛ نه‌سائی، السنن الصغری: ٢٩٦٩؛ ئیبنوماجه: ٣٠١٣؛ ئیبنوخوزه‌یمه: ٢٦٤٩.