پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تای باسی حه‌جدا پێناسه‌ی چه‌ند زاراوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بخه‌ینه به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی به چاوڕۆشنییه‌کی زیاتره‌وه بچینه سه‌ر باس و بابه‌ته‌کانی دوایی.
١- پێناسه‌ی «المناسك»:
الف- له زمانه‌وانیدا:
«المَناسك» له رووی زمانه‌وانییه‌وه کۆی «مَنْسِک»ه که له «نَسكَ یَنْسُكُ مَنْسِکاً»ه‌وه هاتووه؛ ئیبنولئه‌سیر ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ: «المَناسِكُ» کۆی «مَنْسِک»ه به سه‌ر و ژێری پیتی سینه‌وه (واته هه‌م منسِك دروسته‌و هه‌م منسَك) که بریتییه له ره‌فتاره‌کانی خواپه‌رستیی. به چاوگ و کات و شوێنی ئه‌و خواپه‌رستییانه ده‌وترێت: مه‌نسک، بۆیه به هه‌موو ره‌فتاره خواپه‌رستییه‌کانی کات و شوێن و چۆنیه‌تیی حه‌جکردنه‌که وتراوه مه‌ناسک. هه‌روه‌ها «المنسِك» به مانای «المَذْبَح»یشه واته سه‌ربڕینی ئاژه‌ل بۆ قوربانی. «النَّسیکَةُ»یش بریتییه له «الذَّبیحَةُ» واته ئاژه‌ڵی سه‌ربڕراو. کۆیه‌که‌شی «نُسُك»ه. هه‌روه‌ها مانای«النُّسُك»، ملکه‌چی و خواپه‌رستنه. نوسوک هه‌موو ئه‌وه‌یه که شه‌رع فه‌رمانی پێداوه، وه‌رع هه‌موو ئه‌وه‌یه که شه‌رع به‌رهه‌ڵستی لێکردووه که بکرێت. «النَّاسِكُ» بریتییه له « العابِدُ» واته خواپه‌رست. له سه‌عله‌بیان پرسی (که زانایه‌کی زمانه‌وانییه): مانای ناسِک چییه؟ فه‌رمووی: له سه‌بیکه‌وه وه‌رگیراوه که زنجیری زیوی خالیسه که هیچ غه‌شێکی تێدا نه‌بێت. هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که کابرای خواپه‌رستیش وا بۆ خوای گه‌وره پاک بۆته‌وه که غه‌شی تێدا نه‌ماوه.[1] خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا» [البقرة: ١٢٨] یه‌عنی «مُتَعَبَّدَاتِنا»[2] واته «خوایه دروشمه‌کانی خواپه‌رستیمان نیشانده». که ده‌وترێت: «عَلیهِ نُسُكٌ» واته «علیهِ دَمٌ یُریقُهُ»؛ «خوێنێکی له‌سه‌ره بیڕێژێت»، قوربانییه‌کی له‌سه‌ره بیکات[3].
ب- له زاراوه‌دا:
له رووی زاراوه‌ییشه‌وه «مناسكُ الحجِّ» بریتییه له‌و خواپه‌رستییانه‌ی که له کات و شوێنی حه‌جدا ئه‌نجام
ده‌درێن. یان بڵێین بریتییه له‌و خواپه‌رستییانه‌ی له حه‌ج و عومره‌دا ده‌کرێن[4].
2- پێناسه‌ی حه‌ج:
الف- له زمانه‌وانیدا:
«الحج» له زمانه‌وانیدا نیاز‌و مه‌به‌ست و رووکردنه شتێکه، به‌ڵام شه‌رع تایبه‌تی کردووه به‌ئه‌نجامدانی ره‌فتارێکی دیاریکراو به نیازێکی تایبه‌ت، به چه‌ند مه‌رجێکی زانراو[5]. جورجانی ده‌فه‌رموێ: چوونه بۆ زیاره‌تی شتێکی به مه‌زن و پیرۆز دانراو[6]. که‌وابوو به دیده‌نی و زیاره‌تكردن و چوونه‌سه‌ردان و شوێنی پیرۆز ده‌وترێت «الحَجُّ» و «الحِجُّ». هه‌ر ئه‌م مانایه‌شه که به‌سه‌ر حه‌ج کردندا دابڕاوه. «حَجَّهُ حِجّاً» واته مه‌به‌ستی چوونه زیاره‌تی بوو. «حَجَجْتُه» واته جار له دوای جار چوومه زیاره‌تی. حه‌ج راستتره له حیج.[7]
ب- له زاراوه‌دا:
«حه‌ج» له مانای زاراوه‌ییدا چوونه‌ماڵی خوای گه‌وره (كه‌عبه)یه بۆ به‌جیهێنانی خواپه‌رستی به ره‌فتار (گوفتارو کردار)ی تایبه‌ت ، له لایه‌ن که‌سی تایبه‌ته‌وه، به‌مه‌رجی تایبه‌ت، له‌كات و شوێنی تایبه‌تدا.[8] له كوردییشدا که ده‌وترێت حه‌ج هه‌ر وشه عه‌ره‌بییه‌كه‌یه که کوردیش وه‌كو موسوڵمانانی تر وه‌ریانگرتووه‌و به‌کاریانهێناوه كه هه‌ر به مانا زاراواییه‌كه‌یه‌تی.
٣- پێناسه‌ی عومره:
الف- له زمانه‌وانیدا:
«العمرة» و «الإعتمار» له رووی زمانه‌وانییه‌وه بریتییه له‌و دیده‌نی وزیاره‌ته‌ی که خۆشه‌ویستیی پێ گه‌ش
ده‌بێته‌وه. [9]
ب- له زاراوه‌دا:
زیاره‌ت کردنی که‌عبه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی خواپه‌رستییه دیاریکراوه‌کان[10]. هه‌روه‌ها وترواوه: ئه‌نجامدانی خواپه‌رستییه به ته‌واف کردنی ماڵی خوا‌و سه‌عیی نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه‌و سه‌رتاشین و کورتکردنه‌وه‌ی قژ[11].
[1]. ابن الأثیر، النهایة في غریب الحدیث والأثر: ٥/٤٨.
[2]. ابن منظور، لسان العرب ١:٠/٤٩٩؛ الفیرزآبادي، القاموس المحیط: ١٢٣٣.
[3]. الفیومي، المصباح المنیر: ٢/٦٠٤.
[4]. محمـد فؤاد رواس، معجم لغة الفقهاء: ٤٣٣؛ سعدی أبو حبیب، القاموس الفقهي لغة واصطلاحاً: ٣٥٢.
[5]. ابن الأثیر، النهایة في غریب الحدیث: ١/٣٤٠.
[6]. الجرجاني، التعریفات: ١١٥؛ سعدی أبو حبیب، القاموس الفقهي: ٧٧.
[7]. ئيمامی نه‌وه‌وی، المجموع: ٧/٧.
[8]. ابن تیمیّة، شرح العمدة في بیان مناسك الحج والعمرة: ١/٧٥؛ جورجانی، التعریفات: ١١٥.
[9] الراغب الاصفهاني: مفردات ألفاظ القرآ‌ن ل٥٩٦، الفیومي: المصباح المنیر ٢/٤٢٩، ابن الأثیر: النهایة ٣/٢٩٧.
[10] سه‌عدی ئه‌بوحه‌بیب: القاموس الفقهي لغة واصطلاحا ل ٢٦٢.
[11]محمـد بن صالح العثیمین: الشرح الممتع علی زاد المستقنع ٧/٨، وزارة الأوقاف الکویتیة: الموسوعة الفقهیة ٣٠/٣١٤.