سه‌رتاشین و کورت کردنه‌وه‌ی
جمهوری شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه سه‌رتاشین یان كورت كردنه‌وه‌ی قژ له حه‌جدا واجبێكه، ئه‌وه بۆچوونی حه‌نه‌فی و مالیكی و حه‌نبه‌لییه‌كانه.[1] به‌ڵام ئیمامی شافیعی و رای په‌سه‌ندی مه‌زهه‌بی شافیعی ئه‌وه‌یه كه روكنی حه‌جه.[2] هۆی راجوێییان نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌میان یان ئه‌ویان.
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ سه‌رتاشین یان كورت كردنه‌وه‌ی قژ به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت و كۆڕا سه‌لمێنراوه:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «لَقَدْ صَدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بِالْحَقِّ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاء اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُؤُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لا تَخَافُونَ» (الفتح: ٢٧)؛ «خوای گه‌وره خه‌ونه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) به راست گێڕا كه به دڵنیاییه‌وه به ویستی خوای گه‌وره به ئه‌مانه‌وه ده‌چنه كه‌عبه‌وه، هه‌تانه سه‌ری تاشیوه و هه‌شتانه كورتی كردۆته‌وه و ترستان له هیچ نابێت». كه‌وابوو سه‌رتاشین له حه‌جدا واجبه.
ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دوعای بۆ ئه‌وانه كرد كه سه‌ریان تاشیوه، فه‌رمووی: «اللَّهُمَّ ارْحَمِ الْمُحَلِّقِينَ. قَالُوا وَالْمُقَصِّرِينَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: اللَّهُمَّ ارْحَمِ الْمُحَلِّقِينَ. قَالُوا وَالْمُقَصِّرِينَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: اللَّهُمَّ ارْحَمِ الْمُحَلِّقِينَ. قَالُوا وَالْمُقَصِّرِينَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ وَالْمُقَصِّرِينَ»[3]؛ «خوایه ره‌حم به‌و كه‌سانه بكه كه سه‌ریان تاشیوه، عه‌رزیان كرد ئه‌دی ئه‌وانه‌ی كورتیان كردۆته‌وه؟ فه‌رموویه‌وه خوایه ره‌حم به‌و كه‌سانه بكه كه سه‌ریان تاشیوه، عه‌رزیان كرد: ئه‌دی ئه‌وانه‌ی كورتیان كردۆته‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ هه‌ر فه‌رموویه‌وه: خوایه ره‌حم به‌و كه‌سانه بكه كه سه‌ریان تاشیوه، عه‌رزیان كرد: ئه‌دی ئه‌وانه‌ی كورتیان كردۆته‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ ئینجا فه‌رمووی به‌وانه‌ش كه كورتیان كردۆته‌وه.
فه‌زڵی تاشین به سه‌ر کورت کردنه‌وه‌دا:
تاشینی قژ چاكتره وه‌ک له كورت كردنه‌وه‌ی؛ له‌و ریوایه‌ته‌ی پێشوودا ئه‌مه ده‌رده‌که‌وێت. تاشینه‌كه‌شی فه‌رز نییه، مه‌گه‌ر خۆی نه‌زری كردبێت. ئه‌گه‌ر كورتیشی كرده‌وه قژی كۆ ده‌كاته‌وه و به‌قه‌ده‌ر سه‌ره په‌نجه‌یه‌كی لێ كورت ده‌كاته‌وه، كه‌متر یان زیاتریش ئاساییه.
کورت کردنه‌وه‌ی قژی ئافره‌تان:
ئافره‌تان كه‌مێک له قژیان كورت ده‌كه‌نه‌وه؛ ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «قَالَ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَيْسَ عَلَى النِّسَاءِ حَلْقٌ إِنَّمَا عَلَى النِّسَاءِ التَّقْصِيرُ»[4]؛ «ئافره‌تان قژ تاشینیان له‌سه‌ر نییه، هه‌ر كورتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره»، ئه‌مه ئیجماعی له‌سه‌ره؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ. ئه‌ڵبه‌ت بڕو راده‌ی دیاری‌کراو نه له قورئانداو نه له‌سوننه‌تدا نه‌هاتووه كه ئافره‌تی ئیحرامپۆش (ئه‌وی له عومره‌و حه‌جدایه) چه‌ند له قژی كورت ده‌كاته‌وه، هه‌ندێک له شه‌رعناسان فه‌رموویانه به قه‌ده‌ر سه‌ره په‌نجه‌یه‌ک له پرچ (كه‌زیی)یه‌كانی ببڕێت به‌سه‌ێ ئه‌وه بۆچوونی ئیمام شافیعی و ئه‌حمه‌د و ئه‌بوسه‌وره كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت. هه‌ندێكی تریان ده‌فه‌رموون گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌گاته چاره‌كێكی قژی.[5] پێم وایه هه‌رچه‌ند كورتی كاته‌وه شیاوه مادام نه‌گاته ئاست و شێوه‌ی قژی ئاسایی پیاوان؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
كاتی سه‌رتاشین و كورتكردنه‌وه‌ی:
سوننه‌ت وایه كه سه‌رتاشین یان كورت كردنه‌وه‌ی بخاته رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌یتان ره‌جم كردن ده‌بێته‌وه و قوربانییه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌و كاته قژی بتاشێت یان كورتی بكاته‌وه. جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون تاشین و كورت كردنه‌وه‌ی قژ په‌یوه‌ندی به زه‌مان و مه‌كان (كات و شوێن)ه‌وه نییه، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له رۆژانی قوربانی كردن‌دا له حه‌ره‌م بیكات. به‌ڵام حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموون: به‌ڵێ په‌یوه‌سته به حه‌ره‌م و رۆژانی قوربانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و كات و شوێنه‌دا نه‌یكرد پێشی خست یان دوای خست ئیحرام به‌ستنی كۆتایی دێت و ده‌بێت قوربانییه‌كیش بكات.[6]
له سوننه‌ته‌كانی سه‌رتاشین:
١- خۆی نه‌یتاشێت كه‌سێكی تر بۆی بتاشێت.
٢- سه‌ره‌تا لای راستی سه‌ری بتاشێت، چونكه ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَتَى مِنًى فَأَتَى الْجَمْرَةَ فَرَمَاهَا ثُمَّ أَتَى مَنْزِلَهُ بِمِنًى وَنَحَرَ ثُمَّ قَالَ لِلْحَلاَّقِ:خُذْ. وَأَشَارَ إِلَى جَانِبِهِ الأَيْمَنِ ثُمَّ الأَيْسَرِ ثُمَّ جَعَلَ يُعْطِيهِ النَّاسَ»[7]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی هێنایه مینا، چووه شه‌یتان ره‌جم كردن پاشان ته‌شریفی هێنایه‌وه مینا و قوربانییه‌كه‌ی كرد، پاشان به سه‌رتاشه‌كه‌ی فه‌رموو: بگره، ئاماژه‌ی بۆ لای راستی سه‌ری كرد‌و پاشان لای چه‌پی سه‌ری و پاشان دایه خه‌ڵكی».
٣- له‌گه‌ڵ سه‌رتاشینه‌که‌دا نینۆک و به‌رسمێڵیشی بکات؛ ئیبنو لمونزیر ده‌فه‌رموێ: سه‌لمێنراوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كه سه‌ری پیرۆزی تاشی نینۆكه‌كانیشی كرد. ئیبنو عومه‌ریش خوا لێیان رازی بێت له حه‌ج یان عومره‌دا هه‌موو جارێک كه سه‌ری ده‌تاشی له ريش و سمێڵیشی ده‌گرت.[8]
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره‌ش دروست ده‌بێت که سه‌رتاس ده‌بێت چ بكات؟ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ری تاسه‌و مووی پێوه نییه نه تاشینی له‌سه‌ره و نه كه‌فاره‌ت؛ جمهوری پێشه‌وایان ده‌فه‌رموون مه‌گه‌ر له‌به‌ر سوننه‌ت گوێزان (موس)ه‌كه به‌سه‌ریدا بهێنێت، به‌ڵام حه‌نه‌فیه‌كان ده‌فه‌رموون ئه‌مه واجبه له‌سه‌ری .
[1]. فتح القدير: ٢/١٧٨و٢٥٢؛ شرح الرسالة بحاشية العدوية: ١/٤٧٨؛ المغني: ٣/٤٣٥؛ الفروع: ٣/٥١٣.
[3]. بوخاری: ١٧٢٧؛ موسليم: ١٣٠١.
[4]. ئه‌بو داوود: ١٩٨٥؛ داريمی: ١٩٠٥؛ سه‌حيحه (صحيح فقه السنة: ٢/٢٧٠).
[5]. ابن أبي شيبة، المصنف: ١/١١٥-١١٧؛ جامع أحكام النساء: ٢/٥٦٦.
[6]. فتح القدير: ٢/١٧٨؛ المغني: ٣/٤٣٥؛ الفروع: ٣/٥١٣.