پێشتر باسمان كرد كه باشتر وایه حاجی كه ئیحرام ده‌به‌ستێت بڵێ: خوایه له هه‌ر جێیه‌كدا رێم لێ‌گیرا دواتر له‌ویۆه ده‌ست پێ ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر رێی لێ‌گیراو دواتر ئازاد بوو هه‌ر له‌وێوه ته‌كمیله‌ی ده‌كات. ئه‌گه‌ر رێی لێ‌گیراو ئیتر مۆڵه‌تی پێنه‌درا بچێته مه‌ککه، قوربانییه‌كی ده‌كه‌وێته سه‌ر چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ» [البقرة: ١٩٦]؛ «ئه‌گه‌ر رێتان لێ‌گیرا و نه‌گه‌یشتنه مه‌ككه قوربانییه‌كه‌تان له‌سه‌ره (كه له‌و شوێنه‌دا بیكه‌ن كه رێتان لێگیراوه)» ئینجا هه‌ر له‌وێ سه‌ری ده‌تاشێت. ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: «خَرَجْنَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُعْتَمِرِينَ، فَحَالَ كُفَّارُ قُرَيْشٍ دُونَ الْبَيْتِ، فَنَحَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بُدْنَهُ، وَحَلَقَ رَأْسَهُ»[1]؛ «له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌مانویست بچینه مه‌ككه بۆ عومره به‌ڵام كافرانی قوڕه‌یش رێ‌یان لێگرتین و نه‌یانهێشت ئیتر پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هه‌ر له‌و شوێنه‌دا قوربانییه‌كه‌ی سه‌ربڕی و سه‌ری تاشی».
ئه‌گه‌ر رێی لێ‌گیراو قوربانیشی پێ نه‌بوو، هه‌ر نه‌شیتوانی بچێته مه‌ككه، ئیحرام ده‌كاته‌وه‌و هیچی له‌سه‌ر نامێنێت، نه قوربانی و نه رۆژوو و نه سزا، ئه‌مما شافیعییه‌كان[2] و حه‌نبه‌لییه‌كان[3] كه ئه‌م حاڵه‌ته‌یان چواندووه به حاڵه‌تی ته‌مه‌تتوع، وه‌كو شێخ ئیبنو عوسه‌یمینی ره‌حمه‌تی ده‌فه‌رموێ: له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه جێ سه‌رنجه:[4]
١- له رۆژه‌كه‌ی حوده‌یبییه‌دا كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ته‌شریفی ده‌هێنا بۆ مه‌ككه بۆ عومره‌و قوڕه‌یش رێی لێگرت هه‌زاران یاوه‌ری هه‌ژارو نه‌داری له خزمه‌تدا بوو، نه‌سه‌لمێنراوه به كه‌سیانی فه‌رمووبێت مادام قوربانیت نییه ده رۆژه‌كه به‌ڕۆژوو به. خوا په‌رستیش به ده‌ق ده‌سه‌لمێت كه لێره‌دا نییه.
٢- حوكمی ته‌مه‌تتوع و رێ لێگرتن له یه‌ک ئایه‌تدایه، كه له جیاتی ته‌مه‌تتوعه‌كه قوربانی كردنیان بۆ دیاری كراوه، به‌ڵام له باسی تایبه‌تی رێ لێگرتنه‌كه‌دا عاماژه‌ی به رۆژوو نه‌داوه‌و یه‌كسه‌ر ده‌چێته سه‌ر حوكمی ره‌فتارێكی تر كه سه‌رتاشینه (وَلاَ تَحْلِقُواْ رُؤُوسَكُمْ) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێلێگیراوێک که قوربانی نییه هیچی تری له‌سه‌ر نییه له به‌ڕۆژوو بوون یان شتێکی تر، كه‌وابوو چوواندنه‌كه‌یان به ته‌مه‌تتوع له جێی خۆیدا نییه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٣- ئه‌م چوواندن و به‌راورد كردنه (قیاس) جیاوازی خاڵی له نێواندا هه‌یه، چونكه جیاوازی له نێوان ته‌مه‌تتوع و رێ لێگیراویدا زۆر گه‌وره‌یه، رێ لێ‌گیراو نه‌گه‌یشتۆته مه‌به‌ست له عومره‌و حه‌جه‌كه‌یدا به‌ڵام موته‌مه‌تتیع عومره‌كه‌ی كردووه‌و ئیحرامی كردۆته‌وه و مه‌به‌ستی حه‌جه‌كه‌شی هاتۆته دی؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
[4]. الشرح الممتع: ٧/٢١٢ و ٤٤٨.