ناوی:
- سه‌عیدی كوڕی محمـد دیب كوڕی محمود حه‌ووای النعیمییه، له ٢٧/٩/١٩٣٥ له شاری حه‌مای سوریا له‌دايك بووه، له ژێر سه‌رپه‌رشتی باوكی‌دا په‌روه‌رده بووه‌و خێزانه‌كه‌یان هه‌ر له زووه‌وه به چاندن و بازرگانیه‌وه خه‌ریك بوون.
خوێندنی:
- ئاماده‌یی له شاری حه‌ماو كۆلیجی شه‌ریعه‌تی له دیمه‌شق ته‌واو كردووه.
مامۆستایه‌تی:
- له ساڵی ١٩٦٦-١٩٧٠ مامۆستای په‌روه‌رده‌و زمانی عه‌ره‌بی بوو له سعودیه.
- له ١٩٧٠-١٩٧٣ش له سوریا هه‌ر مامۆستایه‌تییه‌كه‌ی كردووه.
چالاكی سیاسی:
- ساڵی ١٩٥٢ چۆته ڕیزی (الإخوان المسلمون)ە وه.
- ساڵی ١٩٧٣-١٩٧٨له سوریا زیندان بووه له‌سه‌ر ئه‌و (بیان الدستور)ە ی كه سه‌رانی ڕابوونی ئیسلامی له سوریا نووسیان بۆ به ئیسلامی كردنی سیستمی حوكمی سوریایی.
- ساڵی ١٩٧٩-١٩٨٢ یه‌كێك بوو له سه‌ركردایه‌تی ئیخوان له سوریا.
- ساڵی ١٩٨٢-١٩٨٤ یه‌كێك بوو له شورای ڕێكخراوی نێو ده‌وڵه‌تی ئیخوان.
- ساڵی ١٩٨٥-١٩٨٧ یه‌كێك بوو له‌سه‌ركردایه‌تی شۆڕی سوریا.
- له ته‌مه‌نی ئه‌ودا ئیخوانی سوریا بوونه پێنج گرووپی جیاواز، بۆیه ئه‌ویش له دوو ساڵی كۆتایی ته‌مه‌نیدا وازی له ئیخوان هێنا!
دیدو بیری:
باوه‌ڕی وا بوو كه كۆمه‌ڵكاری ئیسلامی نوێ پێویسته له‌سه‌ر چه‌ند بنچینه‌یه‌ك داڕێژرێت، له‌وانه:
- هه‌ر ووڵاته‌و ڕێكخستنی خۆی جودا بێت.
- هه‌وڵ بدرێت ئوممه‌تی ئیسلامی یه‌كخرێته‌وه.
- پله‌ی خیلافه‌تی ئیسلامی زیندوو بكرێته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كانی:
١- الأساس في التفسیر (١١به‌رگی گه‌وره‌یه).
٢- الأساس في السنة (١٤به‌رگی گه‌وره‌یه).
٣- الأساس في قواعد المعرفة وضوابط الفهم للنصوص.
٤- زنجیره‌ی التربیة والتزكية (وه‌كو: تربیتنا الروحیة والمستخلص فی تزكیة الأنفس).
٥- زنجیره‌ی الأصول الثلاثة: الله جل جلاله، الرسول صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، الإسلام (٣به‌رگی گه‌وره‌ن).
٦- زنجیره‌ی فقه الدعوة والعمل الاسلامی (وه‌كو: جند الله ثقافة وأخلاقًا، من أجل خطوة إلى الأمام على طریق الجهاد المبارك، فی آفاق التعلیم).
٧- جگه له كتێبی تری جیاوازی وه‌كو: المدخل الی دعوة الاخوان المسلمون، هذه تجربتي... وهذه شهادتي، عقد القرن الخامس عشر الهجري القادم.
وه‌فاتی:
له كۆتایی ژیانیدا تووشی نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت بوو، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر جێگا مایه‌وه‌و زیاتر له سێ مانگ زمانی شكا، تا له ڕۆژی ٩/٣/١٩٨٩ له نه‌خۆشخانه له شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن كۆچی دوایی كرد... ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت.
مامۆستا سه‌عید یه‌كێكه له ئیخوانه سۆفیه‌كان، بەڵام به چاوێكی كراوه‌و خواناسییه‌وه، خاڵییش نییه له هه‌ندێ بیدعه... بەڵام به ته‌ئكید بۆ خۆی مه‌دره‌سه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و وەکو شێخ زوهه‌یر الشاویشی به‌ڕێوه‌به‌ری المكتب الاسلامی ده‌رباره‌ی ده‌ڵێ: سه‌عید حه‌ووا یه‌كێكه له‌و داعیه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ناسیومن، چونكه له ماوه‌ی ته‌مه‌نێكی كه‌مدا، كه(٥٧)ساڵ بوو توانی ئه‌و زانیاری و فیكره‌ی هه‌یه‌تی به خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆری بگه‌ێنێت، ئه‌و هه‌موو نووسینه‌ی كه له‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆیدا نووسینی ده‌یپاڵێون بۆ ریزی نوسه‌ره زۆرنووسه‌كانی سه‌رده‌م.
مامۆستا خوا لێی خۆشبێ خۆی له نوسینه‌وه‌ی ژیانی خۆیدا نوسیوێتی، كه عه‌ره‌بم كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێك ئیسلامی (كوردی دید قه‌ومی) هه‌ر ده‌ڵێن كورده!!