X

گەڕان




قورئانه‌وانی

ناوه‌كانی سوره‌تی فاتیحه‌

10/28/2025 7:47:03 PM   |   121 :بینراو

تەفسیری سورەتی «فاتیحە»([1])

   الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على رسوله الأمین (محمد) وعلى آله وصحبه أجمعین..

 

ناوی سورەتەکە:

ئیمامی سیووتی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە کتێبی (الإتقان في علوم القرآن)ـەکەیدا بیست و قسوور ناوی بۆ ئەم سورەتە مەزنە هێناوەتەوە کە دیارە هەندێکیان نازناو (لەقەب)ن و هەندێکی تریان وەسفی سیفەتی سورەتەکەن.

 لەناو قورئانەوانان (القراء)دا باو بووە، سورەتەکە وا ناو ببرێت، بەڵام ئەو ناوانەی لە فەرموودەی پێغەمبەری خوادا (صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هاتوون، سێ دانەن: (فاتحة الکتاب) و (السَّبعُ المَثاني) و (أمُّ القرآن)، يان (أمُّ الكتاب)، ئێمەش هەر ئەم سێ ناوەی باس دەکەین.

   ١. (فاتحة الکتاب): فەرموودەی زۆر هەیە کە ئەم سورەتە بەم ناوەیەوە باس دەکات:

   - بوخاری و موسلیم لە عوبادەى کوڕی سامیت «عبادة بن صامت»ـەوە (خوا لێی ڕازی بێت)  دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا (صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: (لا صَلاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرأ بِفاتحة الكتابِ).

 واتە: "نوێژی هیچ کەسێک دروست نابێت، ئەگەر  سورەتی «فاتیحە»ی تێدا نەخوێنرێت."

  • «فاتیحە»، ناوێکی ئەوەندە بەناوبانگ و بەربڵاوی سورەتەکەیە کە وەکوو تاکە ناوی لێ هاتووە.

   (الفاتحة) لە ڕووی زمانەوانییەوە لە (الفتح)ـەوە وەرگیراوە کە کرداری ڕابردووەکەى: (فَتَحَ/ يَفْتَحُ، فَتحاً وهو فاتح وذلك مفتوح).

 (الفَتح): لابردنی بەربەستی چوونە ژوورەوەی جێگایەکە کە دەخوازرێت بچنە ناویەوە، مانای شێوازی داڕشتنەکەی ئەوەیە کە وەسفکراوەکە بەربەست لادەدات و ڕێ دەکاتەوە..   بۆ دەستپێکی ڕەفتار: «گوفتار و کردار» بەکاردێت کە وەکوو کردنەوەی دەرگایەک دەبێت بۆ چوونە ژوورەوەی جێگایەک.

  • هەندێک زمانەوان و ئەهلی تەفسیر فەرموویانە: (الفاتحة) لە ئەسڵدا هەر بە مانای (الفتح)ـەکەیە، وەکوو (الكاذبة) کە بە مانای (الكذِب)، یان (الباقیة) بە مانای (البقاء)ـە، وەکوو خوای گەورە دەفەرموێت:

   ﱡﭐ         (الحاقة: ٨).

 واتە: "بزانە کەسیان لێ دەبینیت مابێتەوە؟!" یان (الطاغیة) کە ئیبنو عەبباس (خوا لێیان ڕازی بێت) فەرمووی: (الطغیان)ـە، وەکوو دەفەرموێت: ﱡﭐ       (الحاقة: ٥).

 واتە: بەڵام (سەموود)، قەومی سەییدنا ساڵح (سەلامی خوای لەسەر بێت) ئەوە بەو هاوارە تۆقێنەرە فەوتان کە لە سنوور دەرچوو بوو.. ئیبنو عەبباس (خوا لێیان ڕازی بێت) فەرمووی: (بطغیانهم)، واتە: بە لە سنوور دەرچوونیان.

 

   هەروەها (الحاقة) بە مانای: (الحق) و (الخاطئة)، بە مانای: (الخطأ)ـە.

   - (الفاتحة)، چونکە لەسەر وەزنی (الفاعلة)یە، چاوگی (الفتح)ـە دەشێت (مفعول) بێت و بە مانای دەستپێکی ئەنجامدانی ڕەفتار بێت، یان ناوی بکەر (اسم فاعل)ـە و بە مانای یەکەمین شت دێت وەکوو پاڵنەری کردنەوەی دەرگا.

 ئەسڵەکەشی (فاتِحُ الكتاب)ـە، (هاء التأنیث)ـەکەی چووەتە سەر، تا لە (وەسف)ـەوە بیگۆڕێت بۆ «ناو»، وەکوو تەفتازانی لە شەرحی (الکشاف)دا فەرموویەتى: کە بۆ مێیینەیی (التأنیث) نییە، وەکوو: (الغائبة و العافیة و العاقبة) و هاوشێوەیانە، هەر وەکوو دەڵێن: (فلان خاتمة العلماء).

 واتە: فڵان زانا کۆتایی زنجیرەی زانایانە، پەیوەندیی بە (تأنیث)ـەوە نییە.

   - بە هەر یەکێک لەو دوو لێکدانەوەیە، (فاتحة) وەسفە دەستپێکی قورئانی پێ وەسف کراوە کە ئیزافە کراوە بۆ (الکتاب) و بوو بە: (فاتحة الکتاب)، هەرچەند زاراوەکە لێکدراوە و دوو وشەیە، بەڵام بە زاڵبوونی بووە بە یەک ناو بۆ سورەتەکە..

   - کە وا بوو: (فاتحة الکتاب) دەستپێکی قورئانخوێندنە بۆ ئەو کەسەی کە قورئان لە سەرەتایەوە دەخوێنێت.

   - کە دەوترێت: بۆیە پێی وتراوە: (فاتحة الکتاب)، چونکە یەکەمین سورەتە کە هاتووەتە خورارەوە، پێ ناچێت ئەم بۆچوونە پێکابێتی، چونکە لە هەر دوو سەحیحی: بوخاری و موسلیم و لای ئەوانی تریش، فەرموودەی سەحیح هەیە کە دەفەرموێت: یەکەمین ئایەت و سورەت هاتە خوارێ: ﱡﭐ     (العلق: ١) بوو.

   - دەوترێت: (سورەتی فاتحة الکتاب) بە ئیزافەکردنی ناوی گشتی، (سورەت)ـە بۆ ناوێکی تایبەتی کە (فاتحة الکتاب)ـە و  ئاشکرایە چەند ئایەتێکی دیاریکراوی قورئانە، بە (الحمد لله) دەست پێ دەکات و بە (الضالین) کۆتایی دێت.

   - نووسەرانی قورئانیش بە نووسینی سورەتی «فاتیحە»، دەستیان بە نووسینەوەی قورئان کرد.

   «فاتیحە» دەستپێکی قورئانخوێندنی ناو نوێژیشە.

   لە سەردەمی وەحییەوە ناوی «فاتیحە» بەم سورەتە پیرۆزەوەیە.

   - یاوەرە نووسەرەکانی وەحی کە بۆ یەکەمین جار هەموو قورئانیان نووسییەوە، لەوەدا یەکڕا بوون کە سورەتی «فاتیحە» بکەن بە یەکەمین سورەتی دەستپێکی قورئان.

ئەو نووسخانەی ئەوان، بوو بە «قورئانی ئیمام» کە هەموو جارێک و تا ئێستا لەبەر نووسخەی ئەو قورئانە ئەسڵییانە، قورئان دەنووسرایەوە کە لای «خەلیفە» دەبوو.

 

   ٢ - (السَّبعُ المثاني): ئەم ناوەش هەر بە بەڵگە سەلمێنراوە.

   - ئیمامی بوخاری لە سەعیدی کوڕی موعەللا «سعید بن المعلا»وە (خوا لێی ڕازی بێت)  دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا (صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی:
( «الحمد لله رب العالمین» هي السبع المثاني والقرآنُ العظيمُ الذي أُوتيتُهُ ).  

 واتە: "سورەتی (الحمد لله رب العالمین)، هەر سورەتی حەوت ئایەتە پاڵ یەکدراوەکانە کە لەگەڵ قورئانی مەزندا پێم بەخشراوە."

   - ئیمامی ئیبنو کەسیر لە تەفسیرەکەیدا دەفەرموێت: ئەوە ڕاستە کە پێی وتراوە: (السَّبْعُ المثَاني)، چونکە لە هەمووکاتێکی نوێژدا دەخوێنرێت.

   - ئیمامی ئەحمەد ڕیوایەتێکی لە ئەبو هورەیرەوە (خوا لێی ڕازی بێت) هێناوە کە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەربارەی (أمُّ القرآن) فەرمووی:

   ـ (هي أمُّ القرآن، وهي السَّبعُ المثاني، وهي القرآن العظيم).

 واتە: "سورەتی «فاتیحە»، «أمُّ القرآن» و «السَّبعُ المثاني» و قورئانی مەزنە."

   - ئیمامی ئیبنو جەریر لە تەفسیرەکەیدا ڕیوایەتێکی، هەر لە ئەبو هورەیرەوە (خوا لێی ڕازی بێت)  هێناوە کە دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا (صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی:  (هي أمُّ القرآن، وهي فاتحة الكتاب وهي السَّبعُ المثاني)..

   - ئیمامی زەمەخشەری لە تەفسیرەکەیدا دەفەرموێت: "سورەتەکە ناوی تریشی هەیە، لەوانە: (الکنز، الوافیة، سورة الحمد، سورة الصلاة)."

   - «سەعلەبی» دەفەرموێت: "سوفیانی کوڕی عویەینە دەیفەرموو: (فاتحة الکتاب: الوافیة)یە."

   - بەیهەقی ڕیوایەتی لە (سەییدنا عەلی و ئیبنو عەبباس و ئەبو هورەیرە)وە (خوا لێیان ڕازی بێت) هێناوەتەوە کە دەستەواژەی: (سَبْعاً من المثاني)يان بە سورەتی «فاتیحە» لێک داوەتەوە.

   - وەسفی بە (المثاني): (المثاني) لەسەر وەزنی (مفاعل)ـە و کۆی (مُثَنَّى)یە، واتە: (دوان/ دوانە، جووت)، یان (مُثْنى) كە سووکەڵەی (مُثَنَّى)یە، یان (مَثْنى)ی سووکەڵەی (مَثنى)یە؛ وەکوو (مَعْنى)ی سووکەڵەی (مَعني) هەمووشیان، هەر بە مانای بە «دوان» کردنە کە یەک شت دەخرێتە پاڵ شتێکی تر، وەکوو پێنووسی دووەم دەخرێتـە پاڵ پێنووسی یەکەم، پێنووسی سێیەم دەخرێـتە پاڵ پێنووسی دووەم و... هتد.

   - بۆیە سورەتی «فاتیحە» بە (المثاني) وەسف کراوە، لەبەر ئەوەی ئایەتەکانی بە ڕیز لە نوێژدا دەخوێنرێن و لە هەموو ڕکاتێکدا دووپات دەکرێتەوە.

     ٣ - (أمُّ القرآن) و (أمُّ الكتاب): ئەم ناوەشی هەر بە فەرموودە سەلمێنراوە.

   - ئیمامی بوخاری لە صحیحەکەیدا (کتاب الطب)، لاپەڕە ٢٢٠، ژمارە (١٩)، لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە کە:

   پێیان وتووە: (أمّ القرآن)، وەکوو دایکێکیان حسێب کردووە کە ئەسڵی منداڵەکەیەتی.

   - لە فەرموودەی سەحیحدا هاتووە کە پێغەمبەری خوا (صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: (كُلُّ صَلاةٍ لَمْ يُقرأ فيها بأمِّ القرآن فهي خِداجٌ).([2])

 واتە: "هەر نوێژێک (أمُّ القرآن)ی تێدا نەخوێنرێت، ئەو نوێژە کەلێنى تێ کەوتووە و نوقسانە."

   - قورئانەوانان و ئەهلی تەفسیر، سێ بۆچوونیان لە ناونانی سورەتی «فاتیحە»دا بە (أمُّ القرآن) هەبوو:

   يەکەم: لەبەر ئەوەی دەستپێکی نووسینەوە و خوێندنەوەی قورئانە و وەکوو ئەسڵ وایە بۆ هەموو قورئان، هەر وەکوو دایک کە ئەسڵی پەیدابوونی منداڵەکانییەتی، بۆیە ئەهلی تەفسیر فەرموویانە کە: "سورەتی «فاتیحە»ش وەکوو دایکە بۆ سورەتەکانی تر لەو لایەنەوە کە پێشترە و سەرەتای سورەتەکانی قورئانە."

   دووەم: ناوەڕۆکی سورەتەکە هەموو  مەبەستەکانی قورئانی پیرۆزی لە خۆ گرتووە، لە: عەقیدە و عیبادەت و شەریعەت، لە پەروەردگارێتی و خوایەتی و ناو و سیفاتی خوای گەورە و حاکمێتی و دەسەڵاتی ڕەهای ئەو.. لە ستاییشکردنی خوای گەورە و بە دوور گرتنی لە هەموو کەموکورتی و نوقسانییەک، لە سەلماندنی تاکی و پاکیی خوای گەورە و سەلماندنی زیندووبوونەوە و ڕۆژی دوایی و حەشر و حساباتی، هەروەها لە فەرمان و بەرهەڵستی و بەڵێن و هەڕەشەکانی..

هەموو واتاکانیش جەخت لە هەوڵدانی عەبد دەکەنەوە، تا سەرفرازی و بەختەوەری هەر دوو دنیای بەدەست بهێنێت کە بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و توخن نەکەوتنی بەرهەڵستییەکانی دەبێت.

 ئەم فەرمان و بەرهەڵستیيەش لەو سیفەتەیەوە دێت کە خوای گەورە، کردگارە و خاوەنە و هەر خۆی مافی بێسنووری ئەو فەرمانکردن و بەرهەڵستیکردنەى هەیە.

 بوونی خواى گەورە و یەکبوونی، بەڵگەنەویستن. ئەو عەبدانەی بە سیفەتەکانی تەوحیدییەوە دەیناسن و دەیپەرستن و بەشەریعەتەکەیەوە پابەند دەبن و ڕەفتار و ڕەوشتی خۆیان لەسەر ڕێسا ڕەوشتییەکان و هیی پێغەمبەران (سەلامی خوایان لەسەر بێت)  و یاوەرانیان دادەڕێژن کە شایانی نیعمەتی هیدایەتدانی زۆرتر و ڕێز و نازی زۆرتر و پاداشتی چاکی قیامەت دەبن.

بە پێچەوانەشەوە، ئەوەی سەرکەش و یاخی دەبێت و گوێ بە وەحی نادات و خواى گەورە بە ڕاست و دروست و ڕەوایی ناناسێت و نایپەرستێت و بەشەریعەتەکەیەوە پابەند نابێت و دەروونی نەخۆش و بەرەڵڵا و لاسەنگ و لاسار دەبێت، ئەوە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا سزای دەدات.

   جا هەر وەک چۆن سورەتی ئیخڵاس (قُلْ هو الله أحد) سێیەکی قورئانە، هەر وەک لە فەرموودەی سەحیحدا هاتووە: ئیمامی ئەحمەد و نەسائی لە (الیوم واللیلة) و ئەبو عوبەید لە (الفضائل)ـەکەیدا و ئیبنو مەنیع و موحەممەدی کوڕی نەصر و ئیبنو مەردەوی لە ئوبەی کوڕی کەعب «ابي بن كعب»ـەوە (خوا لێی ڕازی بێت)  دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا (صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: (مَنْ قرَأَ (قُلْ هو الله أحد) فكأنَّها قرأ ثُلثَ القرآن).

 واتە: "هەر کەسێک (قل هو الله أحد) بخوێنێت، وەکوو ئەوەیە کە سێیەکی قورئانی خوێندبێت." هەر وەک چۆن ئەم سورەتە ئاوایە، سورەتی «فاتیحە»ش (أم القرآن)ـە، چونکە ئەو هەموو تەوەر و باسە گرنگانەی تێدایە.

   سێیەم:  واتاکانی سورەتی «فاتیحە» و ئاماژەکانی، سەرجەم ماناکانی قورئانی تێدایە لە لایەنی: ئەحکامە کردەوەییەکانەوە، چونکە واتاکانی قورئان، یان زانستییەکن کە دەبێت بزانرێن، یان کۆمەڵێک ئەحکامی شەرعن کە دەبێت لە واقیعی کردەوەییدا بخرێنە کار.

 زانستییەکان وەکوو: تەوحید و پێغەمبەرێتی و زیندووبوونەوە و باسەکانیان کە بە ئامۆژگاری و ڕێنیشاندان و پەند و چیرۆک و گێڕانەوەی بەسەرهات دەربڕاون، یان ئەحکامەکانی شەرعن، وەکوو: پەرستنەکان و سەودا و مامەڵە و... هتد، یان پارسەنگکردنی ڕەفتارن بەپاڵفتەی دەروون (تەزکییەى نەفس) و ئاداب و مافەکان.

سورەتی «فاتیحە» هەموو ئەم تەوەر و باسانەی تێدایە:

   - هەموو ناو (اسم)ـەکان کە لە ئایەتە سەرەتاییەکانی «فاتیحە»دا هاتوون، وەکوو: (الحمد) و (رب العالمین) و (الرحمن الرحیم) و (مالك یوم الدین)، ڕێساکانی عەقیدە و خواناسی ڕوون دەکەنەوە؛ (إیاك نعبد) و (إیاك نستعین)یش نییەتی خواویستی و پابەندبوون و ڕاپەڕاندنی شەریعەتەکە ڕوون دەکەنەوە.

   عیززەددینی کوڕی عەبدولسەلام «عزالدین بن عبدالسلام» (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) کە بە «سلطان العلماء» بەناوبانگە،  لە کتێبەکەیدا (حَلُّ الرموز ومفاتيح الكنوز) دەفەرموێت: "ڕێبازی خواویستی، ڕواڵەت (ظاهر) و ناخ (باطن)ی هەیە؛ ڕواڵەتەکەی: پابەندبوونە بە شەریعەتەکەیەوە، ناخەکەشی (کە ڕەفتاری دڵە): زانینی حەقیقەتە، مەبەستیش لە «شەریعەت» و «حەقیقەت»: پیادەکردنی خواپەرستییە بەو شێوازەی کە لە عەبد داوا کراوە.

 هەموو ڕێسا و یاسای شەریعەت و حەقیقەتەکەش وا لە ﱡﭐ     دا، چونکە ( ) شەریعەتەکەیە و ( ) حەقیقەتەکەیە."

   ـ  ﱡﭐ       هەموو بارودۆخێکی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەگرێتەوە، لە: خواپەرستن و سەودا و مامەڵە و داب و ئاداب و... هتد، ﱡﭐ      ﱠ ئاماژەیە بۆ بارودۆخی تاک و کۆی قەومە گومڕاکان و چارەنووسیان!

  چیرۆک و بەسەرهات و باسی دید و بزاوت و هەڵوێستیانە لە وەحی. باسی گومڕایی و سەرگەردانی و نەفامییانە کە قورئان بە تەفسیڵ باسیان دەکات.

   لەم ڕوانگەیەوەیە کە دەوترێت: قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی گشتی وەڵامی هەموو پێداویستییەکانى تاک و کۆی مرۆڤی هەموو کات و هەموو شوێن و نەوەیەک دەداتەوە. لەبەر ئەوەیە کە خوێندنی سورەتی «فاتیحە» لە هەموو ڕکاتێکی نوێژدا فەرزە، تا بەردەوام یادەوەریی موسوڵمانان بێت کە ئەمە دید و ڕێی خواویستییە و ئەوەش ماف و ئەرک و پاداشت و سزاتانە..



([1])   هەندێک کورد دەڵێن: «فاتیحا»، پێم وایە هەڵەیە، کورد زۆر جار «کەسرە» دەکات بە «یاء» و (التاء المدورة/ هائی کۆتایی وشە) دەکات بە ئەلیف.

([2]) أخرجه مسلم وأبوداود والترمذي والنسائي وإبن ماجه وأحمد عن أبوهريرة. (ت).


قورئانه‌وانی