X

گەڕان




گشتی

ئایا ئێمە موسوڵمانین؟

1/1/2026 6:30:18 PM   |   283 :بینراو

ئایا ئێمە موسوڵمانین؟
نووسەر: محەمەد قـ.ـوتب
وەرگێر: نجم الدین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د، ئوسامە بەرزنجی
خوێنەری بەڕێز، ئەم کتێبەی بەردەستت وەرگێڕدراوی کتێبی (هل نحن مسلمون؟!)ی محەمەد قـ.ـوتبە (ڕەحمەتی خوای لێبێت)
هەموو موسڵمانێکی خاوەن هەست و پەرۆشی بۆ ئوممەتی موسڵمان، بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە ڕادەچڵەکێت، کاتێك دەبینێت بێبـ.ـاوەڕان چۆن و چەند و بە چ شێوازێك هەموو هەوڵ و تەقەڵایان داوە بۆ ئەوەی ئەم ئوممەتی موسڵمانە زەلیل و ژێردەستە بکەن و شـ.ـەریعەتی پیرۆزی ئیسلام لە واقیعی ژیان و کۆمەڵگە داماڵن.  
نووسەری بەڕێز؛ خۆی خەڵکی میسڕ بووە، بۆیە دەبینیت زۆرجار ئەو پلان و پیلانانەی بێبـ.ـاوەڕان باسدەکات و هەڵیان دەسەنگێنێت، کە لە میسڕ ڕوویانداوە، بەڵام بە خوێندنەوەیان خوێنەر بۆی دەردەکەوێت، کە ئەوە تەنها لە میسڕ نەبووە، بەڵکوو لە کوردستان و هەموو وڵاتانی دیکەی موسڵمانانیش هەمان پیلان و ئامانجیان هەبووە و کاریان بۆی کردووە و بەردەوامیشن لەسەری، ئەگەرچی هەندێکجار لە هەر وڵات و لە هەر سەردەمێكدا پیلانی جیاوازیان بەکار هێناوە و گۆڕانکارییان تیایدا کردووە، بەڵام ئامانجەکەیان تەنیا یەك شت بووە: 
(کەنارخستنی شـ.ـەریعەتی پیرۆزی ئیسلام لە واقیعی ژیان و کۆمەڵگە و نەهێشتنی لە دەر و دەروونی موسڵماناندا).


گشتی