مامۆستا كرێكار به‌شاهیدیی دۆستان و دوژمنانی كه‌سێكی مه‌وسوعی (ئینسكلۆپیدیایی)ه، زانیاری و رۆشنبیرییه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه، خاوه‌نی فیكری سه‌ربه‌خۆیه، خاوه‌نی دیدی سیاسییه، نوسه‌رو ره‌وانبێژه.. سه‌رباری ئه‌مانه‌یش كه‌سێكی به‌كرداره، رێكخستنی كردووه، حزبی دروستكردووه، بێپاڵپشتیی هیچ حزب و ده‌وڵه‌تێك خۆی پێكه‌وه‌ناوه‌و جه‌ماوه‌ری خۆی دروستكردووه‌و به‌ئاڕاسته‌ی خۆی پاراستوونی، بۆیه به‌شاهیدیی میدیاكان هه‌رگۆڤارێك بابه‌تێك یان دیدارێكی ئه‌وی تێدابێت زۆرتر‌و زووتر ده‌فرۆشرێ!! ئه‌مه وایكردووه داواكاریی زۆربێت له‌سه‌ری.. ئێمه‌یش وه‌كو (رێگای شه‌رع) هه‌ر له‌یه‌كه‌م ژماره‌مانه‌وه، هه‌م خۆمان و هه‌م خوێنه‌ران و دۆستان كۆمه‌ڵێك پرسیاری «خۆمانه»مان له‌لاكۆببوه‌وه كه بیگه‌یه‌نینه مامۆستا كرێكار تا وه‌لێممان ده‌ستكه‌وێت.. خۆمانه به‌مانای شه‌رعییانه‌ی دوور له‌باسه پشێوه‌كانی فیكر‌و باسه ئاڵۆزه‌كانی سیاسه‌ت و باسه ئاڵۆزكاوه‌كانی هه‌واڵ و شیكاریی..
نوسینه‌كانی مامۆستا كرێكار ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و ته‌فسیرو فه‌رمووده‌و شه‌رع و زانسته‌كانیتری مه‌لایه‌تی ـ به‌ئیعترافی ئه‌وانه‌یش كه لایه‌نگری بۆچوونه‌كانی نین ـ خستویه‌تییه ریزی مه‌لا چاوكراوه‌كانی كورده‌وه، ئه‌مه‌یش لایه‌نێكیتری شاراوه‌ی مامۆستا كرێكاره.. كه ئێمه ئه‌م دیداره‌مان بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ی رێكخستووه..
ئه‌مه بیست پرسیاری هه‌ڵبژارده‌ی ئێمه‌یه كه لیژنه‌یه‌ك ئاماده‌یكردووه.. ده‌كرێت زۆرینه‌یان له‌داهاتوودا رووبه‌ڕووی كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانیتریش بكه‌ینه‌وه.. إن شا‌ء الله..
پرسیار: با سه‌ره‌تا له‌و كتێبی نوێژه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین كه به‌رگی یه‌كه‌می كه‌وتۆته‌به‌رده‌ست.. به‌ڵێ نوێژ گرنگه، به‌لێم بۆچی ئێستا ده‌ستتكردووه به‌نووسینی؟!
م. كرێكار: بسم الله الرحمن الرحیم .. كتێبی نوێژه‌كه كه الحمدلله به‌رگی یه‌كه‌می كه‌وتۆته به‌رده‌ست، له‌ڕاستیدا سێ به‌رگی وایه‌و به‌هه‌موویان باسی نوێژ به‌كه‌مێك ته‌فسیلات ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ست، باسه‌كانیتریش ده‌بنه دوو به‌رگی دیكه: باسی نوێژه سوننه‌ته‌كان، باسی نوێژی جه‌ماعه‌ت، بێگومان هه‌ینی و جه‌ژنه‌كان و ئینجا نوێژی جه‌نازه.. ئه‌مانه هه‌مووی پێویسته له‌به‌رده‌ستی هه‌موو موسوڵمانێكی خوێنده‌واردا هه‌بێت.. ئه‌مما بۆچی ئێستا ئه‌وه‌م نوسیووه، راستییه‌كه‌ی من ده‌مویست هه‌موو نوێژه‌كه له‌كتێبێكی دووسه‌د لاپه‌ڕه‌ییدا بنووسم و بیخه‌مه به‌رده‌ست ئه‌و موسوڵمانانه‌ی ئه‌وروپا كه پرسیاریان ده‌رباره‌ی نوێژ زۆر بۆ ده‌ناردم، به‌لێم كه ده‌ستمكرد به‌نووسین، هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی ئیسلامی نزیك و دوور وتیان: یه‌كجاری به‌ته‌فسیل بینووسه‌و با دوایی یه‌كێكیتر كورته‌كه‌ی بخاته‌به‌رده‌ست.. ئیتر هه‌رله‌وكاته‌ی من ده‌ستنووسی به‌شی یه‌كه‌مم ته‌واوكرد كه ده‌رباره‌ی پاكژییه، كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی، كورتیكردۆته‌وه‌و إن شا‌ء الله ئه‌وه‌ی ئه‌ویش به‌شێوه‌ی كتێبێكی موخته‌سه‌ر ده‌كه‌وێته‌به‌رده‌ست.. به‌لێم وازوو نا.. دوای نووسینی كتێبه‌كه ده‌موت: خۆزگه له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نمه‌وه ئه‌م كتێبی نوێژه‌م بنووسیایه، به‌لێم ئیتر خوا یارمه‌تیده‌رمان بێت و زوو ته‌واوی بكه‌م..
پرسیار: بۆچی كورد بایه‌خدانی به‌خوێندنی شه‌رع نه‌ماوه؟!
م. كرێكار: هۆكار زۆرن بۆ ئه‌وه، له‌وانه: نه‌مانی حوجره‌و درووستنه‌كردنی په‌یمانگه‌و دیراساتی شه‌رعی و سستیی زاناكان، له‌ملایشه‌وه بایه‌خدانی زۆری ئه‌هلی رابوونی ئیسلامی به‌بواری فیكر‌و سیاسه‌ت كه ئیخوان هێنایه كوردستانه‌وه، ئیخوانیش هه‌رله‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازیانه‌وه زۆر بایه‌خیان به‌زانستی شه‌رعی نه‌داوه، بۆیه نا‌بینیت ته‌نزیمێكی جیهانیی وا گرنگی وه‌كو ئیخوان كه سێ ملیۆن ئه‌ندامیان هه‌یه، زانكۆیه‌كی شه‌رعییان له‌هیچ شوێنێكدا نییه!! هه‌روه‌ها نه‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان بۆ فێربوون له‌زانكۆكانی ئه‌زهه‌رو مه‌دینه‌و شوێنی‌تر.. به‌داخه‌وه له‌به‌ر حوكمی قه‌ومیی به‌عس و كاردانه‌وه‌ی قه‌ومیی كوردیی، قوتابیی كورد نه‌یتوانیووه له‌به‌غدادو موسڵ و رومادیش بخوێنێت! ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه له‌وه‌تای عێراقی نوێ وه‌كو ده‌وڵه‌ت دروستبووه حكومه‌ته یه‌كله‌دواییه‌كه‌كانی هه‌موویان بێدینبوون و دژایه‌تیی دینه‌كه‌یان كردووه، ده‌سه‌لێتی كوردییش زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌و باره‌یه‌وه..
پرسیار: هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، بۆچی رۆڵی مه‌لای كورد وا پوكاوه‌ته‌وه؟!
م. كرێكار: خۆیان وایانله‌خۆیانكردووه.. خۆیان ئاسان ده‌سته‌مۆی حاكمه‌كان كردووه.. دیدی هه‌ندێكیان لێڵ بووه، به‌وه‌ی پێیسروشتییه كادیرێكی عاره‌قخۆری حزبێك له‌شانه‌یه‌كی حزبیدا داینێت و ته‌سقیفیبكات!! له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م فیكره‌كه‌ی پێبگۆڕێت و پێشه‌وایه‌تیبكات.. ئه‌گه‌ر كه‌مێك گوێ له‌به‌هانه‌یان بگرین ده‌بێت بڵێین: سیستمی خوێندنی حوجره‌و مه‌لایه‌تییش به‌رپرسه له‌په‌یوه‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی مه‌لاو فیكر، مه‌لاو سیاسه‌ت، مه‌لاو واقیعناسیی.. بۆیه (90%)ی مه‌لای كورد، له‌فیكردا نه‌خوێنده‌وارن و له‌سیاسه‌تدا كۆڵه‌وارن..
پرسیار: هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه، بۆچی مه‌لای سوننی نه‌یتوانیووه وه‌كو مه‌لای شیعه فیقهێكی ده‌ستووریی بخاته‌به‌رده‌ست؟!
م. كرێكار: نا، ئه‌مه زۆروانییه، راسته له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌لای سوننی خاوه‌ن ده‌سه‌لێتی سیاسی بووه‌و شیعه هه‌میشه به‌رهه‌ڵستكاربوون.. به‌رهه‌ڵستكاریش زیاتر كه‌لێن و كونه‌كان كه‌شفده‌كات و له‌سه‌ریانده‌نووسێت..ئێستایش مه‌لای شیعه ئه‌وه (30) ساڵه له‌به‌رسێبه‌ری ده‌وڵه‌تی خۆیاندا به‌ئازادیی توێژینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.. به‌لێم به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌راوردی نێوان فیقهی ده‌ستووریی سوننی و شیعه پێش شۆڕشه‌كه‌ی ئیمام خومه‌ینی بكه‌ین، سه‌رچاوه‌ی فیقهی ده‌ستووریی شیعه بێموباله‌غه ناگاته پێنجیه‌كی فیقهی ده‌ستووریی سوننی.. كه ده‌وترێت: فیقهی ده‌ستووریی ئیسلامی، خه‌ڵك یه‌كسه‌ر كتێبی (الأحكام السلطانية)ی ماوه‌ردیی بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ساڵی (450 ك) كۆچیدواییكردووه (ئێستا 1432ی كۆچییه) به‌لێم سه‌رچاوه‌ی فیقهی ده‌ستووریی سوننی زۆر له‌وه كۆنتره، خۆ ئیمامی ئه‌بویوسف كه كتێبی (الخراج)ی بۆ هاروونه‌ڕه‌شید نووسی زۆر كۆنتره.. ئه‌و كتێبه نه‌خشه‌ی گشتیی سیستمی دارایی ده‌وڵه‌ت بوو.. هه‌مووی باسی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تی ئابووری و پاره‌و نرخدابه‌زین و ده‌یان رێسای زه‌وی و چاندن و بازرگانی و ماف و ئه‌ركی ئابووری بوو.. بۆیه له‌سه‌رده‌می سێ خه‌لیفه‌دا (مه‌هدی و هادی و هاروونه‌ڕه‌شید) هه‌ربه‌قازیی قازییه‌كان هێڵرایه‌وه تا له‌ساڵی (182ك/ 728ز)دا كۆچیدواییكرد.. ره‌حمه‌تی خوای لێبێت..
پرسیار: مه‌به‌ست له‌فێربوونی زانستی شه‌رعی چییه؟ ده‌بێت چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژیانی تاك و كۆمه‌ڵی موسوڵمانان هه‌بێت؟!
م. كرێكار: شه‌رعناسان زانستی شه‌رعییان كردووه به‌سێ پۆله‌وه:
ـ زانسته بنچینه‌ییه‌كان(العلوم الأساسية) كه زانینی گشتیی قورئان و فه‌رمووده (زانسته‌كانی ریوایه‌ت) ده‌گرێته‌وه..
ـ زانسته وه‌رگیراوه‌كان (العلوم المستنبطة)كه بریتین له‌عه‌قیده‌و فیقهو ته‌زكیه‌ی نه‌فس (كه پێیده‌وترێت: الرقائق)و ئادابی كۆمه‌لێیه‌تی (كه پێیده‌وترێت: الآداب الشرعية) كه بریتییه له‌دابونه‌ریتی كۆمه‌لێیه‌تی، ره‌فتارو ره‌وشت..
ـ زانسته هۆكاره‌كان: كه ئه‌م چواره‌ن به‌ته‌فسیلاتیانه‌وه:
1) قورئانه‌وانی (ته‌جویدو ته‌فسیرو هۆكاری هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئایه‌ت و زانستی ناسخ و مه‌نسوخ .. هتد). ئیمامی سیوتی (911 ك) ده‌فه‌رموێت: (80) به‌شن..
2) فه‌رمووده‌وانی: كه بریتییه له‌زانسته‌كانی دیرایه‌ت (زاراوه‌كانی فه‌رمووده).. ئیبنوسه‌لاح ده‌فه‌رموێت: (65) به‌شن.
3) زانسته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی: كه بریتین له‌ڕێزمان و سه‌رف و ره‌وانبێژیی و وشه‌و فه‌رهه‌نگ و شیعر‌و ئه‌ده‌ب..
4) ئوسوڵی فیقه: زانین و ناسینی حاكم و به‌ڵگه‌ی حوكم و شێوازه‌كانی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌و ئه‌وه‌ی حوكمده‌درێت و ئه‌وه‌ی حوكمیپێده‌درێت.. هه‌روه‌ها ده‌شێت چه‌ند زانستێكیتری سه‌رده‌م بخرێته‌سه‌ری تا ئه‌و فه‌قێیه‌ی شه‌رع ده‌خوێنێت چاوكراوه‌ی واقیعه‌كه‌یش بێت، له‌وانه: حاكمێتیی، فیكری سیاسی، ده‌وڵه‌ت، ململانێی هێز.. تا به‌ڕاستی ببێته مه‌لای خاوه‌ن ئه‌م دوازده عیلمه: عه‌قیده، قورئانه‌وانی، فه‌رمووده‌وانی، فیقه، ئوسوڵی فیقه، حاكمێتیی، زمانی عه‌ره‌بی، ته‌زكیه، ئادابی كۆمه‌لێیه‌تی، فیكری سیاسی، ده‌وڵه‌ت، ململانێی هێز..
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م زانستانه دروستیده‌كه‌ن، داڕشتنی كه‌سایه‌تیی موسوڵمانه، به‌شیاوێتیی لایه‌نی ژیریی، رۆحی، ئه‌خلاقی بۆ هه‌ڵگرتنی په‌یامی خوایی.. داڕشتنی كه‌سایه‌تی له‌و بوارانه‌وه كارێكی قورسی رۆژانه‌و دوورمه‌دایه‌و پشووی درێژی ده‌وێت.. به‌رهه‌مه‌كه‌یشی دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پارسه‌نگ و خاوه‌ن هه‌ست و هۆشی به‌رپرسانه‌یه..
پرسیار: سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنت به‌خوێندنی شه‌رعی چۆن بوو؟!
م. كرێكار: من كه ده‌ستم به‌ئیسلامه‌تیی كرد زۆر بێكه‌سبووم.. دایك وباوكێكی نه‌خوێنده‌وارم هه‌بوو (ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت)، هیچكه‌سێك نه‌بوو هانمدا بۆ خوێندنی په‌یمانگه‌ی ئیسلامی، یان فه‌قێیه‌تی، یان ده‌رسێكی حوجره، كتێبیش به‌كوردی نه‌بوو، بۆیه تا زانكۆیشم ته‌واوكرد ته‌جویدم نه‌ده‌زانی! به‌لێم هه‌رله‌زانكۆ چوومه خزمه‌ت مامۆستا شێخ عه‌بدولله‌تـیفی به‌رزنجی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) كه مامۆستایشمان بوو له‌زانكۆ، له‌مزگه‌وت ده‌رسم له‌خزمه‌تیدا ده‌خوێند.. ته‌نانه‌ت ئه‌و شه‌رحی ئیبنوعه‌قیله‌ی له‌زانكۆیش ده‌مانخوێند له‌لای خۆی له‌مزگه‌وت جارێكی‌تر ده‌مخوێنده‌وه.. ئینجا له‌خزمه‌تی ئه‌ودا چاومكرایه‌وه‌و بازنه‌ی زانسته شه‌رعییه‌كانم زانی.. له‌خزمه‌تی ئه‌وو مامۆستا عه‌بدوڕه‌حمانی به‌رزنجیی هه‌ولێردا (كه هه‌ندێك ده‌رسی ئوسوڵ و فه‌رائیزیشم له‌خزمه‌تی ئه‌ودا خوێند) زانیم ئه‌م ئیسلامه چ ده‌ریایه‌كه‌و چۆن هه‌زاران زانای گه‌وره‌ی ئه‌م ئوممه‌ته پێوه‌یماندووبوون.. له‌زانكۆیش زانسته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌مان خوێند‌و دواتریش له‌پاكستان چاووگوێم له‌زانكۆ ئیسلامییه جیاوازه‌كانیدا كرایه‌وه.. تا خۆم كه‌وتمه ناو سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كانه‌وه..
پرسیار: موسوڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌دا چۆن هه‌وڵبده‌ن بۆ فێربوونی زانستی شه‌رعی؟! كه جیاوازیی زۆره له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا..
م. كرێكار: ده‌بێت سیستمی فه‌قێیه‌تی زیندووبكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌ویان سیستمی خوێندنی شه‌رعییه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش فه‌قێ باشتر پێده‌گات، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌و كۆلیژی ئیسلامیی جیاواز كه زانسته شه‌رعییه‌كان به‌تێروته‌سه‌لی بخوێنێت.. ئینجا ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ زانكۆ ئیسلامییه‌كانی ده‌ره‌وه تا هانبدرێن لقی خوێندنی خۆیان له‌كوردستان بكه‌نه‌وه.. ئه‌گه‌ر هیممه‌تی باش بكرێت، ئه‌مه به‌بێ پاره‌ی حكومه‌ت دێته‌دی.. چونكه خه‌ڵكی كورد بۆ خزمه‌تی دینه‌كه سه‌خیین.. به‌لێم ئێمه هیممه‌تمان پوكاوه‌ته‌وه، ئێمه كۆڵی مه‌سئولییه‌تی قیامه‌تمان داناوه‌و زیاد له‌پێویست خه‌ریكبووین به‌حه‌مامۆكێی سیاسه‌ته‌وه!!
پرسیار: بۆچی هه‌ندێك له‌موسوڵمانان پێیانوایه ته‌نها فێربوونی زانستی شه‌رعی به‌سه بۆ هێنانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلامی؟! له‌كاتێكدا شێوازی فێربوونه‌كه‌یشیان نابێته هۆكاری گۆڕانكاریی له‌واقیعی ژیانیاندا..
م. كرێكار: ئه‌وه‌ش كورتبینییه‌كیتره، خه‌ڵكێك پێیوابێت زانینی زانسته شه‌رعییه‌كان به‌سن بۆ گۆڕینی ئه‌و واقیعه‌مان.. هه‌موو دانیشتوانی باشووری كوردستان ببنه سه‌له‌فی، خۆ سه‌له‌فێتیی نابێته حاكم.. باشه خۆ له‌باشووری كوردستانی ئێمه‌دا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مه‌لای ره‌سمیی سه‌ربه‌ئه‌وقافمان هه‌یه‌و هه‌رهه‌موویشیان مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعییان خوێندووه، ئه‌دی بۆچی مه‌زهه‌بی شافیعی نابێته ده‌ستووری ولێت كه (95%)ی كوردیش موسوڵمانن و شافیعی مه‌زهه‌بن!! كه‌وابوو واقیعه‌كه پێویستی به‌دیدوڕێی عه‌قیده‌و فیكر‌و حاكمێتیی و سیاسه‌تی شه‌رعییه، پێش زانسته شه‌رعییه‌كانی دیكه.. پاشان چ رێگرێك هه‌یه له‌وه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه بخوێنرێن؟!
پرسیار: ئه‌وانه‌ی پێیانوایه نابێت له‌بانگه‌وازدا باسی سیاسه‌ت و حوكمی ئیسلامیی بكه‌ن، تا چه‌ند پێچه‌وانه‌ی ده‌ق و ئاڕاسته‌ی مێژووی ئوممه‌تی ئیسلامن؟!
م. كرێكار: تا كۆتاپله.. سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی بانگه‌وازی ئه‌م دینه كه عه‌قیده‌كه‌یه، بریتی‌بوو له‌ناسینی به‌ره‌ی كوفر‌و ئیمان و وه‌لائوبه‌رائی دینه‌كه كه هه‌ڵوێستوه‌رگرتنبوو له‌جاهیلییه‌ت.. خۆ له‌مه‌ككه نه نوێژ هه‌بوو نه رۆژوو، نه زه‌كات هه‌بوو نه حه‌ج .. نه هیچ عیباده‌تێك فه‌رزبووبوو، ئه‌دی بۆچی خوای گه‌وره باس له‌عیباده‌ت ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:.(قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ. لا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ. وَلا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ. وَلا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ. وَلا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ. لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ) الكافرون. ئا ئه‌م عیباده‌ته‌ی كه باسی ده‌فه‌رموێت چییه؟َّ
ئه‌مه ئه‌و دۆستایه‌تی و دوژمندارێتییه‌یه كه له‌به‌ره‌ی كوفر‌و ئیماندا ده‌بێت ده‌ركه‌وێت.. كابرا زانستی عه‌قیده ده‌خوێنێت، به‌لێم نازانێت و ناوێرێت به‌ئیحتیلالی كافریش بڵێت: كافره‌و هه‌ڵوێستێكی ئیمانییانه دژی وه‌ربگرێت.. ئه‌وانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌قڵی خۆیشیانن نه‌ك هه‌ر پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازو بزاوتی مێژووی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێبێت).. باشه یه‌كه‌مین واتایه‌ك كه له‌بانگه‌وازی (لا إله إلا الله) فێرده‌بین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نییه كه: هۆ خه‌ڵكینه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوانه‌بێت كافره، هه‌ركه‌سێك نێرراوانی خوای پێڕاستنه‌بێت كافره، هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وانه‌بێت كه هه‌موو ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه هاتوون كافره.. هه‌ركه‌سێك رێبازێكیتری غه‌یری ئه‌م دینه بكاته مه‌نهه‌جی ژیانی خۆی یان خه‌ڵكیتر كافره، هه‌ركه‌سێك یاسایه‌كی دژ به‌م قورئانه داڕێژێت كافره.. ده‌ی خۆ ئه‌مانه به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كانی دینه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین هاواری بانگه‌وازی ته‌وحیده‌كه‌دا ئاشكرا دراون به‌گوێی خه‌ڵكیداو سه‌بر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمندارانه‌یشیان گیراوه.. ئێستا بۆچی كابرای وشكه‌سه‌له‌فی ئاماده‌ی ئه‌م ململانێیه نییه؟! ئه‌مه فه‌لسه‌فاندنی به‌زیوییه‌و هیچیتر.. ده‌نا كه‌ر له‌كوێ كه‌وتووه‌و كورتان له‌كوێ دڕاوه؟!
پرسیار: بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی خوایی ئه‌ركی هه‌موو موسوڵمانێكه، باشه بۆچی له‌ناو كوردا بووه به‌ئه‌ركی حزبی ئیسلامیی و وه‌زیفه‌ی مه‌لای ره‌سمی (ئه‌ویش له‌سه‌ر مینبه‌ره‌وه)؟!
م. كرێكار: هه‌ردووكیانت راستن، خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه.. به‌داخه‌وه. ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی پلانی دوژمنانه كه ده‌ڵێت: وشككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاڕاسته‌وانیی دینی و هاندانی دینداریی .. به‌ڕاستی ئه‌وه مایه‌ی خه‌مه، چونكه به‌درێژایی مێژووی موسوڵمانان ئه‌ركی بانگه‌واز له‌سه‌ر زانایان بووه، زانایان و مینبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ئوممه‌تی موسوڵمان بوون.. زانایان و شه‌رعناسان و بانگخوازان نوخبه‌ی نێوان ده‌سه‌لێت و ئوممه‌ت بوون، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌زۆرینه‌ی سه‌رده‌مه‌كاندا به‌ردی قه‌پان بوون و نه‌یانهێشتووه ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه لاسه‌نگبكه‌وێت.. ئه‌وان كۆڵی بانگه‌وازه‌كه‌یان بۆ بیرخستنه‌وه‌و هاندانه‌وه‌ی دینداریی له‌سه‌رشانبووه، نه‌ك سیاسه‌تمه‌داران.. به‌لێم به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه حزبایه‌تیی رۆژئاوایی جۆره‌كانی كۆمه‌ڵكاریی ئوممه‌تی خۆمانی خسته‌كه‌نار، زیانی زۆرمان لێكه‌وت، چونكه له‌كۆمه‌ڵكارییه حزبایه‌تییه‌كه‌دا مونافیسمان زۆره، به‌لێم له‌شێوازی كۆمه‌ڵكاریی ئوممه‌تییه‌كه‌ی خۆماندا كه‌سانی غه‌یره موسوڵمان ناتوانن ببنه خاوه‌نی مه‌نهه‌جی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه.. هۆیه‌كیتر ئه‌وه‌بوو كه زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی و واجیهه‌ی ئه‌و سێ حزبه ئیسلامییه‌ی باشووری كوردستان (كه من نزیكه‌ی سه‌د كه‌سیان لێ ده‌ناسم) هه‌موویان داعی و په‌روه‌رده‌كارو ئاڕاسته‌وانی گه‌نجه‌كانی مزگه‌وت بوون، به‌لێم له‌پڕ بۆ كاری حزبایه‌تی هه‌موویان بوونه واجیهه‌و شوێنه‌كانیان به‌تاڵ كه‌وت، ئه‌وانه‌ی هاتنه شوێنیان ئه‌زموونی بانگه‌وازیان كه‌مبوو، له‌كاركردندا قاڵنه‌بووبوونه‌وه.. له‌گه‌ڵ زیادبوونی تین و فشاری جاهیلییه‌تیشدا بانگه‌وازه‌كه كرژده‌بوو، لای حزبییه‌كان ده‌بوو به‌كۆبوونه‌وه‌ی حزبییانه‌و له‌مزگه‌وتیش ده‌بوو به‌ئه‌ركی مه‌لای ره‌سمیی ئه‌وقاف.. ئاوا له‌و نێوانه‌دا بانگه‌وازه‌كه كپكرا.. بۆیه ئێستا ده‌بینیت دینداران به‌هه‌زارانن به‌لێم هیچكه‌سێك نییه ئاڕاسته‌یانبكاتّ! چونكه له‌ولاوه ئه‌وقاف و ئاسایش ناهێڵن ده‌رسی مزگه‌وته‌كان دابنرێنه‌وه‌و له‌ملاوه‌ش دینداره‌كان نابن به‌ئه‌ندامی حزبه ئیسلامییه‌كان.. كه وابوو بێئاڕاسته ده‌مێننه‌وه..
پرسیار: زۆركه‌س له‌زۆر ولێت له‌ده‌ست بێسه‌روبه‌ره‌یی فه‌توادان هاواریانه.. ئه‌وقافه‌كان، مه‌لاكان، حزبه سیاسییه ئیسلامییه‌كان، هه‌روه‌ها لاوه دینداره‌كانیش.. ئایا ئه‌مه دیارده‌ی په‌تایه؟! گه‌ڕه‌لاوژێیه یان رێ له‌یه‌كتری گرتنه؟!
م. كرێكار: هیچیان نییه‌و ئه‌و هاتوهاواره له‌جێی خۆیدانییه.. ئه‌وه‌ی له‌فه‌توادان ده‌ترسێت حكومه‌تی بێ‌دین و عه‌له‌مانی و كه‌سایه‌تییه دوژمنه‌كانی ئیسلامن كه ده‌یانه‌وێت به‌كه‌یفی خۆیان و به‌ده‌م تریقه‌ی پێكه‌نینیانه‌وه تاپڕه شڕه به‌ئیسلامه‌وه بنێن و رۆژئاوا چی له‌ئینجیل و پاپاو كه‌نیسه كردووه، ئه‌مانیش وا له‌قورئان و پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و مزگه‌وت بكه‌ن و شه‌وانیش له‌سه‌ر مێزی شه‌راب نوكته بگێڕنه‌وه.. هه‌ندێك لایه‌نی حزبی ئیسلامی و مه‌لای دواكه‌وتوویش خه‌می پله‌وپایه‌ی كۆمه‌لێیه‌تیی خۆیانه كه له‌قده‌بێت.. ده‌نا فه‌توا جێی مه‌ترسی نییه.. فه‌توا پێش هه‌موو شتێك ئیعتیمادده‌كاته سه‌ر به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌و بۆچوونی یاوه‌ران، یان ده‌بێت له‌م سێ سه‌رچاوه‌یه‌وه ئیستینباتكرابێت.. ده‌نا ته‌شیی بێكلكه.. مه‌لایه‌ك با هه‌ربڵێت: ئیمامی شافیعی وایفه‌رموو، ئه‌گه‌ر ده مه‌ئمووم لێیانوه‌رنه‌گرت، خۆ سزانادرێن.. به‌لێم ئه‌گه‌ر وتی: ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌و سه‌حیحه، وه‌ریاننه‌گرت حه‌تمه‌ن له‌قیامه‌تدا سزاده‌درێن، سزاكه‌یش به‌گوێره‌ی جۆری هه‌ڵوێستی هه‌ریه‌كێكیانه، ده‌شێت تێیاندابێت سزاكه‌ی سزای كافربێت و ده‌شێت هه‌یانبێت سزای فاسقی به‌ركه‌وێت، ده‌شێت هه‌یانبێت خاوه‌ن عوزربێت و به‌ر ره‌حمه‌تی خوا بكه‌وێت.. چونكه خوای گه‌وره ده‌رهه‌قی پێغه‌مبه‌ره مه‌عسوومه‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا)الحشر_7_ واته: هه‌رچی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم داوایلێكردن ئه‌نجامیده‌ن وه‌ریگرن، به‌رهه‌ڵستیی هه‌رچی شتێكیشی لێ‌كردن توخنی نه‌كه‌ون.. ده‌سه‌لێتداری سیاسیی ولێته موسوڵماننشینه‌كان هه‌میشه له‌هه‌وڵیئه‌وه‌دان فه‌توادان كۆنترۆڵكه‌ن و به‌حسابی خۆیان ئه‌ویش وه‌كو خوتبه‌ی هه‌ینی بهێننه‌وه به‌رده‌ستی ئه‌وقاف.. ئه‌مه‌یش نه‌شیاوه‌و جێگه‌ی قبوڵكردن نییه. چونكه ده‌شێت كابرایه‌كی حه‌نه‌فی له‌سعودیه بژی و فه‌توای زانایانی حه‌ره‌مه‌ینی پێقبوڵنه‌بێت، نامه ده‌نێرێت بۆ پاكستان و به‌پێی وه‌لآمی ئه‌وان ره‌فتارده‌كات.. چونكه وه‌لێمی موفتی كیشوه‌ربڕه!! موفتیش ئه‌و كه‌سه نییه كه عه‌مامه‌كه‌ی چوار كیلۆیه یان نیوه‌تیره‌كه‌ی بیست سانتیمه‌تره، یان له‌ئه‌وقاف به‌رپرسه! موفتی ده‌شێت قوتابییه‌كی زانكۆ بێت.. ده‌شێت شوان بووبێت و بووبێته فه‌قێ و پاشان مه‌لای دوازده عیلم.. مه‌گه‌ر حافزی حه‌كه‌می (1342ـ1377ك) وانه‌بووه؟! تا (14) ساڵیشی هه‌رشوانێكی نه‌خوێنده‌واربوو، پاشان بۆ زانست لێبڕا..
پرسیار: بۆچی ئه‌وقاف نه‌بێته به‌رپرسی فه‌توا؟!
م. كرێكار: نا، نابێت كه‌سێك یان لیژنه‌یه‌ك یان لایه‌نێك ببێته تاقه به‌رپرسی فه‌توا، ته‌نانه‌ت ئه‌زهه‌ریش، نه‌ك ئه‌وقافه نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ی كوردستان.. ئه‌گه‌ر ئه‌زهه‌ر فه‌توا بۆ میسرییه‌كان ده‌ركات، به‌لێم هه‌زار كه‌س له‌ئیخوانولموسلیمین بڵێن: ئێمه له‌شێخ یوسف قه‌ره‌زاوییه‌وه فه‌توا وه‌رده‌گرین. ئایا ئه‌زهه‌ر یان لایه‌نێكیتر ده‌توانێت ناچاریی وه‌رگرتنی فه‌توای ئه‌زهه‌ریان بكات؟! نا، ناتوانێت.. هه‌موو موسوڵمانێك ئازاده له‌وه‌رگرتنی فه‌توای زانایاندا.. هیچكه‌سێك ناتوانێت كه‌سیتر ناچاری وه‌رگرتنی نه‌ك فه‌توا به‌ڵكو مه‌زهه‌بیش بكات.. ئه‌گه‌ر كوردێك تا ده‌مرێت هیچ فه‌توایه‌كی له‌مه‌زهه‌بی شافیعییه‌وه وه‌رنه‌گرت، ئایا ده‌توانین پێیبڵێین كاره‌كه‌ی ناشه‌رعیبووه؟! نا.. هه‌موو مه‌دخه‌لییه‌كانی كوردستان فه‌توا له‌ئیبنبازی ره‌حمه‌تی و ئیبنوعوسه‌یمینی ره‌حمه‌تی و ئیبنفه‌وزانه‌وه وه‌رده‌گرن، هیچكه‌سێك ده‌توانێت یان بۆی هه‌یه مه‌نعیانبكات؟! نه‌خێر..
پرسیار: هه‌ندێك كه‌س ده‌پرسن بۆچی عه‌له‌مانییه‌ت كوفره؟!
م. كرێكار: له‌به‌رئه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت جوێده‌كاته‌وه.. ئه‌وه‌ش یه‌عنی ره‌فزكردنه‌وه‌ی (76) ئایه‌تی قورئان و هه‌موو سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم، له‌مه‌دینه كه ده‌وڵه‌تی دامه‌زراندووه‌و خوله‌فای راشیدینی ئه‌م ئوممه‌ته له‌سه‌ری رۆیشتوون و (129)ساڵ ئوممه‌ته‌كه‌یش سیستمی سیاسیی خیلافه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ریعه‌ته دامه‌زراندووه كه له‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و هه‌ڵوێستانه‌وه وه‌رگیراون! عه‌له‌مانییه‌ت یه‌عنی ره‌فزكردنه‌وه‌ی ئه‌مه، یه‌عنی دین نابێت ببێت به‌مه‌رجه‌عییه‌تی ده‌ستوورو یاسا..
پرسیار: زۆرینه‌ی لاوه دینداره‌كانی ئێمه ئێران به‌كێشه ده‌زانن، كه‌چی حزبێكی وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرپته‌وی له‌گه‌ڵدا هه‌یه.. بۆچی؟!
م. كرێكار: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران خۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی دروستكردووه.. ئێمه‌و ئێوه كه ئێران به‌كێشه ده‌زانین له‌به‌رئه‌وه‌ی چاومان زیته‌و دیدمان روونه‌و ده‌بینین كه شۆڕشی ئێرانی شیعه‌گه‌رێتییه‌كه‌ی هه‌روه‌كو شیعه‌گه‌رێتیی فاتیمی و سه‌فه‌وییه‌كانه.. له‌ڕووی سیاسییشه‌وه شۆڕشێكی به‌رچاو ته‌سكه.. ئه‌وه ماوه‌ی (31)ساڵه له‌بێدادیی و ئیعدامات و مه‌حروومبوون زیاتر هیچیتری نه‌داوه‌ته سوننییه‌كانی ولێت، هیچ مافێكی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌داوه‌ته ئه‌و هه‌موو میلله‌تانه‌ی كه وه‌كو كورد له‌و ولێته‌دا ده‌ژین.. كابرای كوردی داماو ده‌بێت به‌فارسی ته‌شه‌ییوع بخوێنێت! ئه‌مه له‌دوو جه‌مسه‌ره‌وه زوڵمه، جه‌مسه‌ری دینی كه به‌زۆر مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رێتیی پێده‌خوێنن، جه‌مسه‌ریی قه‌ومی كه ته‌نانه‌ت ئه‌و شیعه‌گه‌رێتییه‌یش كه به‌زۆر ده‌بێت بیخوێنێت به‌زمانی فارسییه‌و ئه‌م له‌زمانه زگماگه‌كه‌ی خۆی مه‌حروومه.. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێران سوننییه گێله‌كان ده‌عوه‌تی هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت ده‌كات و پێیانده‌ڵێت: (شیعه‌و سوننی فه‌رقی نییه، ره‌هبه‌ر فه‌قه‌ت خومه‌ینییه).. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی موخابه‌راتی ئێرانی سه‌دانی له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا كردۆته كۆیله‌ی خۆی و چی بوێت پێیانجێبه‌جێده‌كات.. ئێران رۆڵێكی ته‌دمیریی له‌ولێتی ئێمه‌دا ده‌بینێت.. به‌لێم ده‌بێت دڵنیابین كه بێداهاتووه. هه‌تا ماون هه‌رده‌بێت ته‌شه‌ییوعه‌كه‌یان وا به‌چرپه‌چرپ و شێوازی موخابه‌راتییانه بلێوبكه‌نه‌وه..شیعه نا‌وێرن له‌فه‌زای كراوه‌دا ئیشبكه‌ن..
پرسیار: پێتوایه ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر م. عه‌لی باپیر دروستكردووه، یان وه‌كو شیعه‌گه‌رێتیی؟!
م. كرێكار: وه‌ك هه‌ردووكیان.. سه‌ره‌تا وه‌كو شیعه‌گه‌ریی و مه‌زهه‌ب كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروستكردبوو، چونكه م. عه‌لی باپیر له‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا (له‌بیست ساڵییدا) بوو، هێشتا به‌دیدوڕێی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئاشنا نه‌بووبوو، هێشتا مه‌دره‌سه سیاسییه‌كانی سوننی وه‌كو ئیخوان و ته‌حریرو سه‌له‌فێتیی سیاسی نه‌ناسیبوو، یه‌كسه‌ر كه‌وته به‌ربریقه‌و هاژه‌ی شۆڕشی ئیمام خومه‌ینی و له‌ئێران سوننه‌یه‌تییه‌كه‌ی خۆمانی له‌دیدی شیعه‌وه بینییه‌وه، بۆیه دیدو تێڕوانینی لێڵبوو، پێناسه‌كانی لێتێكه‌ڵبوو.. ئه‌م كارتێكردنه سه‌ره‌تاییه‌ی لێ‌بوو به‌سێڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌ماخ و تا ئێستایش هه‌رله‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌بینێت.. نا‌بینیت له‌كتێبه‌كانیدا چه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ریی شیعه‌گه‌رێتی و مه‌هدێتییدایه.. دوو نموونه‌ی ئه‌و كاریگه‌رێتییه‌ت له‌دوو كتێبی جیاوازیی خۆیدا بۆ ده‌هێنمه‌وه:
ـ له‌لاپه‌ڕه (64)ی به‌رگی یه‌كه‌می زنجیره‌ی ئیمان و عه‌قیده‌ی ئیسلامییدا ده‌ڵێت: (كه‌واته ئیمان له‌پێناسه‌ی ئه‌هلی سوننه‌تدا چوار پێكهێنه‌ری هه‌یه) له‌په‌ڕاوێزی خواره‌وه‌ی هه‌مان لاپه‌ڕه (64)یشدا هه‌رخۆی نووسیویه‌تی: (هه‌روه‌ها شیعه‌ی دوازده ئیمامی(الشيعة الإثنا عشرية) ..) ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه وانییه‌و ته‌دلیسێكی گه‌وره‌یشه، شیرینكردنی شیعه‌گه‌رێتییه‌كه‌یه له‌لای ئه‌هلی سوننه‌ت كه گوایه فه‌رقمان له‌گه‌ڵ شیعه‌دا ته‌نانه‌ت له‌پێناسه‌ی ئیمانیشدا نییه.. ده با حه‌قیقه‌تی پێناسه‌ی شیعه‌ت له‌م رووه‌وه بخه‌مه‌به‌رده‌ست كه م. عه‌لی باپیر به‌خۆڕایی ریكلامیانبۆده‌كات: شیعه پێیانوانییه كه پاداشتی خوایی له‌قیامه‌تدا له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه چاكه‌كانه، یان سزا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كرده‌وه خراپه‌كانه! ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر نوێژ‌و رۆژوو ئه‌ركانیتری ئیسلامه‌كه‌یش نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئیمانه‌و به‌س.. یه‌عنی ئه‌گه‌ر شیعه‌یه‌ك باوه‌ڕی به‌مه‌عسومییه‌تی دوازده ئیمامه‌كه هه‌بوو، ئیتر نه نوێژی كردبێت نه رۆژوو، نه زه‌كاتی دابێت و نه حه‌جی كردبێت، به‌ڵكو له‌جێی ئه‌وه قه‌تڵ و زیناو شه‌رابخۆریی و خراپه‌كارییتریشی كردبێت، هه‌رموسوڵمانه‌و پاداشتی له‌سه‌ر ئه‌و ئیمانه‌ی ده‌بێت كه به‌دوازده ئیمامه‌كه هه‌یه‌تی، نه‌ك له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی.. چونكه كردار به‌شێك نییه له‌پێكهاته‌ی باوه‌ڕ.. به‌ته‌واوی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه كه م. عه‌لی باپیر فه‌رموویه‌تی.. كوله‌ینی (كه وه‌كو بوخاری ئێمه وایه) له‌ئوسوڵی كافییه‌كه‌یداو له‌به‌رگی دووه‌م/ لاپه‌ڕه (24)دا بابێكی هێناوه‌ته‌وه به‌ناوی(باب أن الإسلام يحقن به الدم وأن الثواب على الإيمان) واته: به‌شی ئه‌و باسه‌ی كه ده‌ڵێت: موسوڵمان‌بوون خوێنی پێده‌پارێزرێت به‌لێم پاداشت له‌سه‌ر ئیمان ده‌درێته‌وه.. ئیبنوموته‌ههیریی حیللی ده‌ڵێت: (مه‌سه‌له‌ی ئیمامه‌تی دوازده ئیمامه‌كه یه‌كێكه له‌و روكنانه‌ی ئیمان كه به‌هۆیه‌وه ئیماندار له‌به‌هه‌شتدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌غه‌زه‌بی خوای ره‌حمان قوتاری ده‌بێت..) كه وابوو شیعه‌یش وه‌كو غولاتی مورجیئه‌ن و كردار له‌لایان به‌شێكنییه له‌پێكهاته‌ی باوه‌ڕ.. ئیدی چۆن م. عه‌لی باپیر ئه‌و شایه‌تییه ناهه‌قییه‌ی بۆداون تا بیانكات به‌ناو پێناسه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا؟! ـ م. عه‌لی باپیر هه‌ر له‌و كتێبه‌یداو له‌لاپه‌ڕه (64ـ69)دا باسی پێناسه‌ی ئه‌هلی بیدعه‌ت بۆ ئیمان ده‌كات.. به‌خاڵبه‌ندی باسی جه‌همییه‌كان و كه‌ڕڕامییه‌كان و مورجیئه‌كان و خه‌واریج و موعته‌زیله‌كان و ئه‌شعه‌رییه‌كان و ماتۆریدییه‌كان ده‌كات.. به‌لێم باسی شیعه‌ی ره‌وافیز ناكات نه له‌ڕیزی پێناسه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت بۆ ئیمان (جگه له‌و په‌راوێزه شایه‌تییه ناهه‌قییه‌ی)و نه له‌ڕیزی ئه‌هلی بیدعه‌ت.. ئه‌مه‌یش ته‌دلیسێكی گه‌وره‌یه.. ئه‌مه رێبزركردنی لاوی سوننیی كورده كه متمانه‌یانپێكردووه‌و كتێبه‌كه‌ی ده‌خوێننه‌وه.. ـ له‌كتێبی ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانه‌كه‌یدا (كه زۆر شوێنی ئیلغاكردنه‌وه‌ی ئه‌قڵ و گه‌وجاندنی دینییه) له‌لاپه‌ڕه (292)دا ده‌ڵێت: (جارێكیش زۆر دڵم توندبوو، دڵم زۆر ناڕه‌حه‌تبوو، دوعامكرد، له‌خه‌ونمدا دوو مه‌لائیكه هاتن و هێندێ قسه‌یان پێكه‌وه‌كرد، وه‌ك بڵێی یه‌ك سه‌تڵ نووریان پێداكردم، له‌حاڵه‌تێكی دڵ ناڕه‌حه‌تیدا بووم، یه‌ك سه‌تڵ نووریان پێداكردم، وه‌ك بڵێی ته‌ڵقینیانكرد كه ئه‌و ئایه‌ته‌ش بخوێنمه‌وه: ((((لَقَدْ صدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بِالْحَقِّ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاء اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُؤُوسَكُمْ وَمُقَصرينَ لا تَخَافُونَ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَلِكَ فَتْحًا قَرِيبًا) الفتح_27_ ئیتر به‌رده‌وامده‌بێت له‌گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی سه‌یرتر به‌پرته‌قاڵی مه‌لائیكه‌ت و زانینی بارودۆخی كه‌شوهه‌واو باركردنی ماڵیان بۆ هه‌ولێرو ته‌نانه‌ت نوێژنه‌كردنی به‌یانییه‌كی یه‌كێك له‌هاوڕێ و موریده‌كانیشی.. ئه‌مه كه دوو فریشته بێن و سه‌تڵه‌نوور بكه‌ن به‌سه‌ریدا، ده‌شێت هه‌رڕوداوی (شق الصدر)ه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت j و له‌ئه‌قڵی باتینی ئه‌ودا قه‌ناعه‌ته‌و چه‌سپیووه، به‌لێم له‌ژێر قه‌هری زیندان و قسه‌ی نه‌فس و وڕێنه‌ی كاتی ئه‌شكه‌نجه‌و زه‌لیلیدا بۆی بووه‌ته‌وه به‌حاڵه‌تێكی هه‌وه‌سی ده‌روون و ده‌یه‌وێت ئه‌وه به‌شوێنكه‌وتووه‌كانی بڵێت: كه زیندان ئه‌وی له‌هه‌موو گوناح و نوقسانییه‌ك پاككردۆته‌وه.. سه‌رجه‌می كتێبه‌كه لافی مه‌هدێتییه له‌سه‌ر شێوه‌و دیدی شیعه‌كان.. خۆزگه سه‌له‌فییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ ده‌یانخوێنده‌وه..
پرسیار: هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی گۆڤاری رێگای سیاسییه‌وه، پاشان پاشكۆی رێگای هزرو ئینجا رێگای شه‌رع، ده‌وترێ: هه‌موویان سه‌ر به‌مامۆستا كرێكارن.. ئه‌مه تا چه‌ند وایه؟
م. كرێكار: نا، راست نییه.. من ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێمنقبوڵكات له‌وه‌تای خۆم وه‌كو داعییه‌كی موسوڵمان ناسیووه هه‌میشه هه‌وڵی پێشخستنی كاری ئیسلامییم داوه.. ئه‌و زه‌مانانه‌ی لاوێتییه‌كه‌ی ئێمه‌یش ئه‌و هه‌موو خه‌ت و باڵ و ناكۆكیی و بێ ره‌حمیی و بێ قه‌درییه نه‌بوو.. بۆیه پشتیوانی هه‌موو كارێكی خێرمان ده‌كرد.. خێرێك بۆ ماڵه شه‌هیدێك، ماڵه گیراوێك، كرێخانووی ده‌ستكورتێك، یارمه‌تیدانی قوتابییه‌ك. كاتێك كاك ماكوان و كاك سۆران عومه‌ر په‌یوه‌ندییانپێوه‌كردم كه حه‌ز ده‌كه‌ن گۆڤارێك ده‌ركه‌ن و ده‌یانه‌وێت من پشتیانبگرم، پێموتن: بەڵام من پاره‌م بۆ گۆڤار‌و شتی وا پێكۆناكرێته‌وه، وتیان: ئێمه پشتیوانیی مه‌عنه‌وییمان له‌جه‌نابت ده‌وێت.. پرسیم: چۆن؟ وتیان: ئه‌گه‌ر بابه‌تمان بۆ بنووسیت.. وتم: تا چه‌ندین ژماره ده‌رنه‌چێت و رێ و رێبازتان نه‌زانم هیچتان بۆ نانووسم، ئه‌مه ئاوا ده‌ستیپێكرد، ئینجا له‌شه‌شه‌م ژماره‌یاندا من بابه‌تێكم بۆ نووسین.. ئه‌و دیداره‌ی له‌ژماره دوودا بڵاویانكردبۆوه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ منیاندا نه‌كردبوو، رۆژنامه‌وانێكیتر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مندا كردبوو، دوایی به‌وانی فرۆشتبۆوه.. كه كاك سۆران عومه‌ر ره‌سمی منی له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی دانابوو، ئه‌وه‌نده زوو سێ هه‌زار دانه‌كه‌ی فرشرابوو، ئه‌مجاره وه‌كو خۆی بۆی گێڕامه‌وه چوار هه‌زاری تری لێچاپكراو فرۆشرا.. ئه‌مه بوو به‌ده‌عمێكی باش بۆیان، ئیتر دوژمن و ناحه‌زه‌كانی منیش و ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان كرده به‌ڵگه‌ی ئه‌وه كه گوایه رێگا هیی منه! من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم كه دیدو تێڕوانینی ئێستای من بۆ كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامی وه‌كو شێوه حزبییه‌كه‌ی جاران نه‌ماوه.. من ده‌مه‌وێت مه‌دره‌سه‌یه‌كی دیدوڕێی نوێ بخه‌ینه به‌رده‌ستی نه‌وه‌ی نوێی كورد كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی عه‌قیده‌و فیكر‌و سیاسه‌ت و ته‌زكیه‌و ره‌وشت له‌خۆبگرێت.. ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌یش ئاشكرا‌و راشكاو‌و گشتیی بێت، تا ببێته موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی.. تا هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌بێت سوودیلێوه‌ربگرێت.. ئێمه كه ئێستا خۆمان ناتوانین حزبێك دروستبكه‌ین، تموحی ئه‌وه‌مان هه‌یه سبه‌ینێ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و دیدوڕێیه‌ی ئێمه‌وه حزب و رێكخراو دروستبكه‌ن.. گۆڤاری رێگا هیی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه كه ده‌ریده‌كه‌ن..
پرسیار: خه‌سمه‌كانی ئێوه ده‌ڵێن: ئێوه به‌گژی هه‌موو لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا ده‌چنه‌وه، بۆیه ئیقتیدایشتان به‌ئیمام ئیبنوته‌یمییه زۆرتره وه‌ك له‌ئیمامێكی به‌ڕێزی وه‌كو ئیمامی شافیعی.. چونكه خه‌سمه كۆن و نوێیه‌كانی ئیمام ئیبنوته‌یمییه‌یش ده‌ڵێن: ئه‌و به‌گژی هه‌موو لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا چۆته‌وه، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
م. كرێكار: سه‌ره‌تا هه‌ردووك ئیمامی به‌ڕێز بۆ ئێمه هه‌رئیمامن و ئیمام شافیعییش له‌پێشتره.. ئیمامی سه‌ره‌كیی ئێمه‌یش به‌ڵگه‌ی شه‌رعییه.. ئه‌مما له‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئێمه به‌هه‌ڵوێستێكی ئیمامی موجته‌هیدو موجاهید ئیبنوته‌یمییه بشوبهێنرێت، با بۆ سوكایه‌تیش بێت، هه‌ر گه‌وره‌ییه بۆ ئێمه.. چونكه ئیمام ئیبنوته‌یمییه پێشوایه‌كی به‌ڕێزی ئوممه‌ته‌كه‌یه .. من وا ده‌زانم هۆی ئه‌و قسه‌یه دركنه‌كردنی سه‌له‌فێتییه‌كه‌ی ئیمام و سوننیگه‌رێتییه‌كه‌ی ئێمه‌یه، ئینتیمای هه‌موومانه بۆ مه‌نهه‌ج و عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت.. با له‌گه‌ڵ رێز‌و به‌زه‌ییماندا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی واتێده‌گه‌ن ئێمه به‌گژی ئیسلامییه‌كاندا ده‌چینه‌وه، ئینتیماكه روونبكه‌ینه‌وه، كه ئێمه‌یش له‌سه‌دان پێشه‌وای وه‌كو ئیمام شافیعی و ئیمام ئیبنوته‌یمییه‌وه وه‌رمانگرتووه:
ئه‌و ده‌سته‌و پێڕو مه‌زهه‌بانه‌ی له‌مه‌نهه‌جی عه‌قیده‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا ناكۆكبوون، یان به‌قه‌ولی ئه‌وانه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌گژیاندا چوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان وه‌كو حافزی ئه‌سفه‌هانی له‌كتێبی(الحجة في بيان المحجة 2/409)دا دا ده‌فه‌رموێت: – له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌كییدا- جیاوازبوون، ئه‌مانه‌ن:
1) موشه‌ببیهه: كه له‌باسی زاتی خوادا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا جیاوازبوون.
2) جه‌همییه: كه له‌باسه‌كانی سیفاتی خوادا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا جیاوازبوون.
3) قه‌ده‌ری: كه له‌باسه‌كانی كرداری خوادا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا جیاوازبوون.
4) خه‌واریج: كه له‌باسه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی خوادا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا جیاوازبوون.
5) مورجیئه: كه له‌باسه‌كانی ئیماندا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا جیاوازبوون.
6) موعته‌زیله: كه له‌پێناسه‌ی قورئاندا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا جیاوازبوون.
7) رافیزه: كه له‌باسه‌كانی ئیمامه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا جیاوازبوون.
جگه له‌ده‌سته‌وتاقم و دیدی فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق و ته‌سه‌وفی ده‌ره‌كیی و شیركییاتی مه‌جوسیی و مانه‌وی و ئه‌وانی دیكه‌یش..
ئیمام ئیبنوته‌یمییه‌ی ره‌حمه‌تی، رووبه‌ڕووی ئه‌مانه‌و ئیحتیلالی مه‌غۆلیش ده‌بووه‌وه.. ئێستایش كه ئێمه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌مانه‌و ئیحتیلالیش ده‌بینه‌وه، خه‌واڵووانی به‌رسێبه‌ر پێیانوایه ئێمه حه‌زمان له‌به‌گژداچوونه‌وه‌ی موسوڵمانانه.. ئه‌وه‌ی سه‌تحییانه بیرده‌كاته‌وه چۆن له‌قولێیی ئه‌م ململانێیه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تی سه‌رده‌م سه‌رده‌رده‌كات، كه ده‌یان موخابه‌رات و سه‌نته‌ره‌كانی دیراساتی ستراتیژێتیی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا پێیه‌وه سه‌رقاڵن..
بۆئه‌وه‌ی پێناسه‌كه‌یش روونتربێت، ده‌بێت ئه‌وه بڵێین: كه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت پێناسه‌ی دووده‌سته موسوڵمانه.. یه‌كه‌میان/ ئه‌و كۆمه‌ڵه موسوڵمانه‌یه كه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی یاوه‌ران و تابیعین ده‌ڕۆن و له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێیانده‌ڵێن: سه‌له‌فی (به‌هه‌موو باڵه‌كانیانه‌وه).. ئه‌مه چه‌قی بازنه‌كه‌یه.. دووه‌میان/ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ن كه له‌به‌رامبه‌ر شیعه‌دا پۆلێنده‌كرێن و پێیانده‌وترێت: ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت.. ئه‌مانه سه‌له‌فییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌و خه‌واریج و مورجیئه‌و موعته‌زیله‌و ئه‌شعه‌ریی و ماتۆریدی و سۆفییش ده‌گرێته‌وه.. كه هه‌موومان له‌بازنه‌ی سوننیداین و شیعه‌یش به‌رامبه‌رمانه..
پرسیار: ده‌وترێ: زۆر له‌كوردانی هه‌نده‌ران پرسیاری شه‌رعی له‌جه‌نابتان ده‌كه‌ن و جه‌نابت زیاتر له‌پێنج هه‌زار پرسیارت وه‌لآمداوه‌ته‌وه.. هه‌روه‌ها كوردانی هه‌نده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاڕاسته‌ی شه‌رعییان له‌جه‌نابته‌وه وه‌رده‌گرن.. بۆچوونت چۆنه به‌رامبه‌ر ئه‌مه؟!
م. كرێكار: وانازانم.. به‌تایبه‌تی كه ئێستا الحمدلله هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ئاسانبوون و ئه‌و خاوه‌ن پرسیارانه‌یش ئاسان په‌یوه‌ندی به‌مامۆستایانی گه‌ڕه‌كی خۆیانه‌وه له‌كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، یان به‌مامۆستایتری به‌ڕێزه‌وه.. منیش ئه‌وه‌نده‌ی خوای گه‌وره فێریكردبین و بۆمان بگونجێت له‌خزمه‌ت ئیسلام و ئه‌هله‌كه‌یداین.. به‌ڵێ ئه‌و كاتانه‌ی له‌ئێستا زیاتر كاتم هه‌بوو، پرسیاره نوسراوه‌كانی پاڵتۆك كه له‌لای خۆم نوسراون و وه‌لێممداونه‌ته‌وه له‌حه‌وت هه‌زار زیاترن.. ئه‌مه جگه له‌وه‌لآمی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆن و ئه‌وانه.. به‌نیسبه‌ت ئاڕاسته‌كردنه‌وه، من پێموایه له‌به‌رئه‌وه‌ی ساحه‌ی ئه‌وروپا چۆڵ‌بوو له‌مامۆستایانی ئایینی، ئه‌و لاوه به‌ڕێزانه‌یش كه ده‌رچووی زانكۆ شه‌رعییه‌كانن كه‌متر ده‌ركه‌وتن و منیش ئه‌وه بیست ساڵه له‌ئه‌وروپام و ناوم هه‌یه.. ئه‌مانه ئیحتیماله وایانكردبێت كه خه‌ڵكێك زیاتر له‌من بپرسن.. به‌هه‌رحاڵ خوای گه‌وره لێمانقبوڵكات و له‌هه‌ڵه‌و نه‌زانینمان ببورێت.. له‌و باوه‌ڕه‌دام پرسیار‌و وه‌لێمه‌كان ـ ئه‌گه‌ر لیژنه‌یه‌كیان بۆ پێكبهێنرێت و رێكبخرێنه‌وه ـ زه‌خیره‌یه‌كی باشده‌بن، چونكه زۆرینه‌یان به‌به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌و راجوێیی شه‌رعناسانه‌وه وه‌لێمدراونه‌ته‌وه..
پرسیار: پرسیارێك ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له‌كوردستان.. ئایا ئه‌و قه‌رزه‌ی بانك به‌و شێوه‌یه‌ی بانكه‌كانی كوردستان ده‌یده‌ن حه‌لێڵه؟! ئه‌گه‌ر حه‌ڵال نییه، ئایا له‌هیچ كاتێكدا ناشێت وه‌ربگیرێ؟! (تێبینی/ ئه‌م دیداره پێش ده‌رچوونی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان – ده‌رباره‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره- سازدراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بڕیاره نوێیه‌كه‌دا گۆڕانكاریكراوه، كه‌واته: حوكمی وه‌رگرتنیشی ده‌گۆڕێت. ستافی ئاماده‌كارانی دیدار)
م. كرێكار: سو‌و له‌هه‌موو دینه‌كاندا حه‌رامبووه، نزیكه‌ی دووسه‌دو په‌نجا ساڵێكه ئه‌م ده‌رده گولییه ئه‌خلاقییه به‌هۆی جوله‌كه‌وه به‌جیهاندا بلێوبۆته‌وه.. قه‌رز وه‌رگرتن له‌بانق: بریتییه له‌پاره‌په‌یداكردن به‌خودی پاره، به‌زیادكردنی بڕه‌كه‌ی له‌كاتی دانه‌وه‌یدا. ئه‌مه له‌ئیسلامدا مامه‌ڵه‌ی سو‌و (ریبا)یه‌و گومانیتێدانییه كه حه‌رامه.. حه‌رامبوونه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌بڕه زیاده‌كه‌یه‌وه نییه، كه بووترێ: ئه‌گه‌ر رێژه‌ی زیاده‌كه‌ی له‌جێی (8%) كراوه به(2%) یان ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه له‌جیاتی سو‌و (فائیده) كراوه به(رسوماتی موعامه‌له)، نا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی هه‌رحه‌رامه.. لای ئێمه پاره‌ی بانق كه به‌ڕیبایه جائیزنییه بۆ عه‌مه‌لییاتی چاویشت وه‌ریبگریت.. چونكه به‌چاوی كوێره‌وه بژیت باشتره له‌وه‌ی جه‌نگێكی دۆڕاو به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره رابگه‌یه‌نیت! وه‌كو خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی تاوانی سو‌و ده‌فه‌رموێت:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ)البقره_278-279_ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتانهێناوه ترسی خوا‌و هه‌ستی دینداریتان له‌دڵدابێت، ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن و موسوڵمانن ئه‌و سووه‌ی به‌ده‌ستتانه‌وه ماوه‌ته‌وه تووڕیهه‌ڵده‌ن.. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن ده‌ی سا جه‌نگی خۆتان به‌رامبه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا j راگه‌یه‌نن.. به‌چاوی كوێره‌وه دانیشیت باشتره وه‌ك له‌وه‌ی به‌رله‌عنه‌تی خوا بكه‌ویت كه له‌بخۆری ریباو نوسه‌رو دوو شاهیده‌كه‌یی ده‌كات، وه‌كو له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی ئیمامی موسلیمدا هاتووه كه ده‌فه‌رموێت: : (لَعَنَ اللهُ آكِلَ الرِّبَا وَمُؤَكِّلَهُ وَكاتِبَهُ وَشَاهِدَيهِ وَقالَ : هُمْ سِواءٌ)به‌چاوی كوێره‌وه دانیشیت باشتره وه‌ك له‌وه‌ی موعامه‌له‌یه‌ك بكه‌یت كه گوناحه‌كه‌ی بكرێت به‌حه‌فتاو قسوور به‌شه‌وه‌و ئه‌و به‌شه‌ی گوناحی كه‌م به‌ركه‌وتووه وه‌ك ئه‌وه وایه موسوڵمان زینای له‌گه‌ڵ دایكی خۆی كردبێت.. ده گوێبگره له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوا كه ده‌فه‌رموێت: (الرِّبَا ثَلَاثَةٌ وَسَبْعُونَ بَابًا، أَيْسَرُهَا مِثْلُ أَنْ يَنْكِحَ الرَّجُلُ أُمَّهُ). حاكم ریوایه‌تیكردووه‌و شێخی ئه‌لبانی له(صحيح الجامع الصغير 1/633)دا ده‌فه‌رموێت: سه‌حیحه.. هه‌زاران زانای ئوممه‌تی ئیسلام له‌كۆن و نوێ‌دا موعامه‌له‌ی قه‌رزی بانكیان ـ له‌به‌ر زیاده‌كه‌ی ـ به‌حه‌رام ناساندووه، ئه‌وانه‌ی به‌پێچوپه‌نا بۆ حه‌لێڵكردنی چوون ئیعتیمادیان نه‌كردۆته‌سه‌ر ئایه‌تێك یان فه‌رمووده‌یه‌ك یان هه‌ڵوێستی یاوه‌رێك.. هه‌موویان ئیعتیمادیان كردۆته‌سه‌ر چه‌ند زانایه‌كی حه‌نه‌فی كه فه‌رموویانه له‌دارولكوفردا جائیزه مامه‌ڵه‌ی ریبایی له‌گه‌ڵ كافردا ئه‌نجامبده‌یت، به‌وه‌ی كه زیاده‌ی لێوه‌رده‌گریت.. پاره‌ی بانق له‌م زه‌مانه‌دا ره‌گی گولییه‌و ته‌واونابێت.. بڕێك قه‌رز ده‌كه‌یت دوایی سووه‌كه‌ی هه‌رزیادده‌كات.. برامان هه‌یه له‌ئه‌وروپا بیست به‌رامبه‌ری قه‌رزه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌و هێشتا له‌سه‌ریماوه!!! ئه‌مه كۆیله‌ییه.. ره‌نجبه‌رێتیی ئاغایه.. ..ئافه‌رین بۆ زانایانی كوردستان كه به‌یه‌كده‌نگ موعامه‌له‌ی قه‌رزی بانقه‌كانیان ره‌تكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی زیاده‌كه‌یشدا هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر به‌حه‌رامدانانی.. ئه‌و هه‌ڵوێسته پێچه‌وانه‌یه‌یش كه مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافیعی و مه‌لا به‌شیرو مامۆستا عه‌لی قه‌ره‌داغی نواندیان و سووه‌كه‌یان حه‌لآڵكرد فه‌توایه‌كی بێ ده‌لیله‌و موسوڵمان گوناحبارده‌بێت كوێرانه بكه‌وێته دوایان..
: بۆچی جورئه‌تی حه‌رامخۆریی زیاتربووه؟!
م. كرێكار: به‌هۆی زیادبوونی نه‌زانین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌قواو هه‌ستی دینداریی..
مێژووی دیدار: 03/12/2011