شیعرەکانم ...
> ئەگەر نەبوونە بەستەی کرێکارێک با خەلفەیەک وەک تەڵاشە بەرد نقومی ژێر جەبلەیەکی ناوکاریان کات..
> با بەرد ھەڵکەنێک ژێر تاوێرە بەردیان نێ و نووزەیان ببڕێت ..
> گەر نەبوونە (ھۆو)ی جوتیارێک با خۆی بە گاسنەکەی ژێر گڵیان نێ..
> ئەگەر نەبوونە زەنگەڵەی کاروان و قەتارچی ، با روویان وەک قۆریەکەی رەش کرێن ..
> ئەگەر نەبوونە سروودی قوتابیانی زانکۆ، با زمانیان لە زیندانی ئاسایش (ئەمن) دا بقرتێنرێن ..
> گەر نەبوونە قردێلەی ژێر سەرپۆشی خوشکێکی موسوڵمان ، با بدرێنە دەست (سارتەر)ێ..
> گەر نەبوونە گڕوگاڵی مناڵانی ئیسلام ، با بخرێنە بەر رمی ھۆلاکۆ ئاشتیخوازەکانی سەدەی بیستەم..
> ئەگەر نەبوونە سروودی موجاھیدانی ئیسلام، با ژێر تانکی (ستالین)ەکان کەون لە ئەفغان و سوریاو عێراق و سۆمال..
> گەر نەبوونە ئاھی کۆست کەوتووی بێ شوانی کورد با پەتی (ئومەییە) جاھیلییەکانیان بکرێتە مل . کە لە مێژووی نوێ و داھاتوودا لە (دار الندوة) کۆ دەبنەوە..
> گەر وا نەبوون ، مەھێڵن لە ھیچ چاپخانەیەکدا لەدایک بن..
كرێكار/1983