باسی یه‌که‌م
پێناسه‌ی پیسی
له باسی پاکژیدا مه‌به‌ست له پیسی ئه‌و شتانه‌یه که به پێناسه‌ی شه‌رع پیسن، ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌گه‌ر موسوڵمان به‌شێکی لێیان به‌رکه‌وت ده‌بێت رایدات و بیشوات؛ جا به جه‌سته‌وه بێت یان پۆشاک یان جێگا. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَثِيَابَكَ فَطَهِّر» ]الْمُدَّثِّر:٤]؛ «پۆشاکت پاک که‌ره‌وه». ھه‌روه‌ھا: «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ» [الْبَقَرَة:٢٢٢]؛ «خوای گه‌وره تۆبه‌کاران و پاکژه‌وانانی خۆش ده‌وێت». پێغه‌مبه‌ری خواش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ»[1]؛ «پاکژی نیوه‌ی باوه‌ڕه».
باسی دووه‌م
جۆره‌کانی پیسی
پیسی چه‌ندین جۆری هه‌یه؛ ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڵگه‌ی شه‌رعی به پیسی داناون ئه‌مانه‌ن:
١ و٢- پیسایی و میزی مرۆڤ:
به کۆڕای زانایانی ئیسلام ھه‌ردووکیان پیسن.
الف- پیسایی: له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «إِذَا وَطِئَ أَحَدُكُمْ بِنَعْلَيْهِ الأَذَى فَإِنَّ التُّرَابَ لَهُ طَهُورٌ»[2]؛ «ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان به نه‌عله‌که‌ی پێی به پیساییه‌کدا نا، با بزانێت که خۆڵ پاکی ده‌کاته‌وه». واته به خۆڵ پاک کردنه‌وه‌که‌ی به‌سه بۆ حوکمی پاکژێتی. به‌ڵگه‌ی تریش زۆرن وه‌کو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی فه‌رمان به تارات گرتن و خۆپاکردنه‌وه‌ی دوای ده‌س به‌ئاو گه‌یاندن ده‌که‌ن که دواتر باسیان ده‌که‌ین إِنْ شَاءَ اللَّه.
ب- میز: ئه‌میش پیسه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌ی لای سه‌یدنا ئه‌نه‌سه - خوا لێی رازی بێت- که ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ أَعْرَابِيًّا بَالَ فِي الْمَسْجِدِ فَقَامَ إِلَيْهِ بَعْضُ الْقَوْمِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: دَعُوهُ، لا تُزْرِمُوهُ. قَالَ: فَلَمَّا فَرَغَ دَعَا بِدَلْوٍ مِنْ مَاءٍ فَصَبَّهُ عَلَيْهِ»[3]؛ «ئه‌عرابیه‌ک ھاته ناو مزگه‌وت و میزی کرد، کۆمه‌ڵه که‌سێک په‌لاماریان دا نه‌یھێڵن. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: لێی گه‌ڕێن، مه‌یشڵه‌ژێنن (تا میزکردنه‌که‌ی پێ نه‌بڕن) که ته‌واو بوو پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمانی دا دۆلکه‌یه‌ک ئاویان ھێنا‌و کردی به شوێن میزه‌که‌یدا».
٣- مه‌زی:
مه‌زی ئاوێکی روونی لینجه له کاتی ده‌سبازی یان بیر کردنه‌وه له سه‌رجێیی (جیماع) له عه‌وره‌ت دێته ده‌ره‌وه، به ژن و پیاودا دێت به‌ڵام له ژناندا زۆرتر‌و روونتره.[4] ھیچ له‌زه‌تێکی پێوه نیه‌و به شێوه‌ی ھه‌ڵقوڵانیش نایات و خاوبوونه‌وه‌ی له‌شیشی به دوودا نایات، ئه‌مه به کۆڕای زانایان پیسه.[5] بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمانی به شتنه‌وه‌ی عه‌وره‌ت داوه لێی؛ وه‌کوو له‌م دوو فه‌رمووده‌دا هاتووه:
الف- پرسیاریان لێ کردووه ده‌رباره‌ی مه‌زی، فه‌رموویه‌تی: «يَغْسِلُ ذَكَرَهُ وَيَتَوَضَّأْ»[6]؛ «زه‌که‌ری ده‌شواته‌وه‌و ده‌سنوێژ ده‌گرێت».
ب- ریوایه‌ته‌که‌ی سه‌یدنا میقدادی کوڕی ئه‌سوه‌د که ده‌فه‌رموێ: « أَنَّ عَلِيَّ بْنَ أَبِي طَالِبٍ أَمَرَ أَنْ يَسْأَلَ لَهُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ أَحَدِنَا يَخْرُجُ مِنْهُ الْمَذْيُ مَاذَا عَلَيْهِ؟ فَإِنَّ عِنْدِي ابْنَتَهُ وَأَنَا اسْتَحْيِ أَنْ أَسْأَلَهُ، قَالَ الْمِقْدَادُ: فَسَأَلْتُهُ فَقَالَ: إذَا وَجَدَ أَحَدُكُمْ ذَلِكَ فَلْيَغْسِلْ فَرْجَهُ وَلْيَتَوَضَّأْ وُضُوءَهُ لِلصَّلَاةِ»[7]؛ «عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب فه‌رمانی پێدام پرسیاری بۆ بکه‌م له پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌رباره‌ی یه‌کێکمان که مه‌زیی لێدێت، چی له سه‌ره؟ کچه‌که‌ی خێزانمه‌و شه‌رم ده‌که‌م خۆم پرسیاری لێبکه‌م. میقداد ده‌ڵێ: پرسیارم لێکرد، فه‌رمووی: هه‌ر یه‌که‌تان بینی مه‌زیی لێهاتووه زه‌که‌ری ده‌شواته‌وه‌و ده‌سنوێژ ده‌گرێت وه‌کو که
بۆ نوێژ ده‌سنوێژ ده‌گرێت».
٤- وه‌دی:
ئه‌میان ئاوێکی خه‌ستی لینجه دوای میز کردن دێته ده‌ره‌وه، ئه‌میش به کۆڕای زانایان پیسه. ئیبنوعه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت- فه‌رمووی: غوسڵ ده‌رکردن له ھاتنه ده‌ره‌وه‌ی مه‌نیه، ئه‌مما وه‌دی و مه‌زی زه‌که‌رتیان لێ بشۆره‌وه‌و ده‌سنوێژت وه‌کو بۆ نوێژ بگره.[8]
٥- خوێنی حه‌یز (عاده‌ی مانگانه‌ی ژنان):
ئه‌میش پیسه‌و بێنوێژییه، چونکه ئه‌سمائی کچی ئه‌بوبه‌کری سددیق - خوا لێیان رازی بێت- فه‌رموی: «جَاءَتِ امْرَأَةٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَتْ إِحْدَانَا يُصِيبُ ثَوْبَهَا مِنْ دَمِ الْحَيْضَةِ كَيْفَ تَصْنَعُ بِهِ قَالَ: تَحُتُّهُ ثُمَّ تَقْرُصُهُ بِالْمَاءِ ثُمَّ تَنْضَحُهُ ثُمَّ تُصَلِّي فِيهِ»[9]؛ «ئافره‌تێک ھاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) و لێی پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جاری وا ھه‌یه یه‌کێکمان خوێنی حه‌یز به‌ر پۆشاکه‌کانی ده‌که‌وێت، چی بکات؟ فه‌رمووی: لایده پاشان له‌گه‌ڵ ئاو پێدا کردنیدا ده‌ستی لێ بخشێنه (ھه‌ڵیگڵۆفه) پاشان ئاوی تری پێدا بپڕژێنه، ئینجا نوێژی پێوه بکه».
٦- ته‌رسی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی گۆشتیان ناخورێت:
ئیبنومه‌سعوود - خوا لێی رازی بێت- فه‌رمووی: «أَتَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْغَائِطَ، فَأَمَرَنِي أَنْ آتِيَهُ بِثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ، فَوَجَدْتُ حَجَرَيْنِ، وَالْتَمَسْتُ الثَّالِثَ فَلَمْ أَجِدْهُ، فَأَخَذْتُ رَوْثَةً، فَأَتَيْتُهُ بِهَا، فَأَخَذَ الْحَجَرَيْنِ وَأَلْقَى الرَّوْثَةَ وَقَالَ: هَذَا رِكْسٌ»[10]؛ «پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) وویستی ده‌ست به ئاو بگه‌یێنێت، فه‌رمووی سێ به‌ردۆچکه‌م بۆ بێنه، منیش دوو به‌ردۆچکه‌م دۆزییه‌وه، هه‌رچی گه‌ڕام سێیه‌مینم نه‌دۆزییه‌وه، بۆیه ته‌رسێکی گوێدرێژ (پیسایی گوێدرێژه که ووشک بووبێته‌وه)م بۆ ھێنا، دوو به‌رده‌که‌ی وه‌رگرت و ته‌رسه‌که‌ی فڕێ‌دا فه‌رمووی: ئه‌ویان پیسه». که‌وابوو ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌رسی ھه‌موو ئاژه‌ڵێک که گوشتی نه‌خورێت پیسه.
٧- لیکی سه‌گ:
ھه‌رچه‌نده له شوێنی تردا باسمان کردووه به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست ریزبه‌ندییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، لیکی سه‌گ بێگومان پیسه چونکه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «طُهُورُ إِنَاءِ أَحَدِكُمْ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الْكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ أُولاَهُنَّ بِالتُّرَابِ»[11]؛ «ئه‌گه‌ر سه‌گێک ده‌می خسته ناو ده‌فر (قاپ)ی یه‌کێتانه‌وه بۆ پاکبوونه‌وه‌ی با حه‌وت جار بیشواته‌وه‌و یه‌که‌م جاره‌که‌یان با به گڵ بێت».
٨- جه‌سته‌ی سه‌گ:
یه‌کێک له کێشه‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژئاواییه‌کان و ھاونه‌ریتیاندا ده‌ژین کێشه‌ی سه‌گه‌کانیانه، ئه‌وان که به سابوون و شامپۆ ده‌یانشۆن و وه‌ک منداڵێک بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بن له ھاوڕێ و دراوسێ موسوڵمانه‌کانیان که ھه‌ر به گڵاویان ده‌زانن!! بێگومان ئه‌وان سه‌یری ئه‌وه ناکه‌ن که ئێمه‌ی موسوڵمان سه‌یری حوکمه شه‌رعیه‌که ده‌که‌ین، به‌ڵام له ھه‌مان کاتیش‌دا بۆ موسوڵمانانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ش ھه‌ر کێشه‌یه، چونکه جاری وا ھه‌یه له پاس یان شه‌مه‌نده‌فه‌ردا که‌سانێک سوار ده‌بن سه‌گیان پێیه‌و جاری وا ھه‌یه له ته‌نیشت کابرای موسڵمانه‌وه جێیان بۆ ده‌ست ده‌که‌وێت، له‌م جێ و رێیانه‌دا موسوڵمان بۆی ھه‌یه ئه‌وه‌نده سڵ نه‌کاته‌وه، چونکه جاری وا ھه‌یه سه‌گه‌کان (به تایبه‌تی ھی پۆلیس) راھێنراون له‌سه‌ر په‌لاماردانی ئه‌و که‌سه‌ی سڵیان زۆر لێ ده‌کاته‌وه‌و لێیان ده‌ترسێت، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌گێک به‌ر موسوڵمانێک که‌وت (له‌شیان) مادام ھه‌ر دوو لا وشک بن گڵاو نابێت، له‌وه‌ش دڵنیا به که زۆرجار سه‌گ ده‌میت لێ نزیک ده‌کاته‌وه به‌ڵام ھه‌ر بۆنت ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ر زانیت لووتی ته‌ڕ نه‌بووه یان لیکیت به‌ر نه‌که‌وتووه، مه‌که‌وه‌ره وه‌سوه‌سه‌وه‌و ھه‌ر وا حسێب بکه‌یت گڵاو بوویت، ئه‌گه‌ر سه‌گه‌که یان موسوڵمانه‌که ته‌ڕ بوو گڵاو ده‌بێت، بێگومان ئه‌گه‌ر لیکی یان میزو پیسایی سه‌گ به‌ر موسوڵمان بکه‌وێت مه‌علوومه که گڵاو ده‌بێت. به ده‌ردی کورد ده‌ڵێ بۆ بیسمیل کردنیشی (واته گڵاو ده‌رکردنی) ده‌بێت حه‌وت جار بیشۆیت، گه‌ر گڵت ده‌ست که‌وت ئه‌وه یه‌که‌مین جاریان به قوڕاوه‌که‌ی، ئه‌مما ئه‌گه‌ر گڵ و خۆڵت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت، وه‌کو ئه‌وانه‌ی له شاره سه‌ره‌کیه‌کان ده‌ژین، یه‌که‌م جاره‌که‌یان - له‌سه‌ر مه‌زھه‌بی مالیکی- به سابوون بیشۆ، ئومێده إِنْ شَاءَ اللَّه گڵاوییه‌که‌ی ده‌رچووبێت. فه‌توای ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی ئه‌وروپاش (که ٣٢ زانان) له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه.
٩- گۆشتی به‌راز:
ئه‌مه‌ش به کۆڕای شه‌رعناسان پیسه. چونکه ئایه‌تی راشکاو ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: «قُل لاَّ أَجِدُ فِي مَا أُوْحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلاَّ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ» [الأَنْعَامِ:١٤٥]؛ «بڵێ: من له‌وه‌دا که وه‌حیم بۆ ھاتووه خواردنێک نابینم که حه‌رام کرابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که مرداره‌وه‌بوو بێت، ھه‌روه‌ھا خوێنی رژاوو گۆشتی به‌راز، چونکه ئه‌مانه پیسن». جێی خه‌مه که موسوڵمان ده‌بینیت له چێشتخانه‌یه‌کی به‌رازفرۆشیدا کار ده‌کات و رۆژانه ده‌ست له گۆشته‌که ده‌دات بێئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ربه‌سته ده‌روونیه‌ی لا مابێت! بێگومان ئه‌وه کارێکه ھه‌م حه‌رامه‌و ھه‌م پیسه.
١٠- مرداره‌وه‌بوو:
ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ن که ھه‌ر له خۆوه مردار بوونه‌ته‌وه‌و سه‌رنه‌بڕراون، ئه‌میش ھه‌ر پیسه. به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ته‌که‌ی پێشوو (الأَنْعَامِ: ١٤٥) و ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) که ده‌فه‌رموێ: «إِذَا دُبِغَ الْإِهَابُ فَقَدْ طَهُرَ»[12]؛ «ئه‌گه‌ر پێسته خۆش کرا ئه‌وه بێگومان پاک بۆته‌وه». که‌وابوو پێسته‌ی مرداره‌وه‌بوو پێش خۆشکردنی پیسه.
به‌ڵام ئه‌م حوکمه‌ی مرداره‌وه‌بوو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه:
الف- مرداره‌وه‌بووی ده‌ریا:
ماسی بێت یان گیانله‌به‌ری دیکه. چونکه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «أُحِلَّتْ لَنَا مَيْتَتَانِ وَدَمَانِ فَأَمَّا الْمَيْتَتَانِ فَالْحُوتُ وَالْجَرَادُ وَأَمَّا الدَّمَانِ فَالْكَبِدُ وَالطِّحَالُ»[13]؛ «دوو مرداره‌وه‌بوو و دوو خوێنمان بۆ حه‌ڵاڵ کراوه؛ دوو مرداره‌وه‌بووه‌که ماسی و کولله‌ن، دوو خوێنه‌که‌ش جگه‌رو سپڵن».
ب- کولله: پاکه‌و خواردنیشی جائیزه به پێی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێشوو.
ج- مرداره‌وه‌بووی ئه‌و حه‌شه‌راتانه‌ی خوێنی شله‌یان تێدا نیه:
ئه‌مه به پێناسه‌ی زانایانی پێشینه، ده‌نا خوێنیشیان تێدایه‌و شله‌شه، به‌ڵام له جێی ھیمۆگڵۆبین که خوێنه‌که
سوور ده‌کات ھیمۆسیانینیان تێدایه که خوێنه‌که‌یان زه‌رد ده‌کات، وه‌کو ھه‌نگ و مێرووله‌و مێش و مێشووله. ئه‌مانه به زیندوویی و به مردوویی پاکن. پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي إِنَاءِ أَحَدِكُمْ، فَلْيَغْمِسْهُ كُلَّهُ، ثُمَّ لْيَطْرَحْهُ، فَإِنَّ فِي أَحَدِ جَنَاحَيْهِ شِفَاءً وَفِي الآخَرِ دَاءً»[14]؛ «ئه‌گه‌ر مێش که‌وته قاپی یه‌کێکتانه‌وه با ھه‌موو له‌شی تێدا نقوم کات پاشان فڕێی دات، چونکه نه‌خۆشی به باڵێکیه‌وه‌یه‌تی و چاره‌سه‌ره‌که‌ش به باڵه‌که‌ی تریه‌وه‌یه‌تی». ئه‌مه یه‌کێکه له موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن -صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- که ئه‌وه‌ی فه‌رمووه، چونکه ئه‌مڕۆ پزیشکی ده‌ریخستووه که باڵێکی مێش میکرۆب ھه‌ڵده‌گرێت، باڵه‌که‌ی تریشی جۆره دژه به‌کتریایه‌کی تێدایه که پێی ده‌وترێت (باکتریۆفاج) واته ھه‌ڵلووشی به‌کتریا، که زۆر گچکه‌یه‌و درێژیه‌که‌ی وا له نێوان ٢٠-٢٥ میلی میکرۆندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانرێت مێشه‌که به چ باڵێکیدا که‌وتۆته شله‌مه‌نیه‌که‌وه بۆیه نقومکردنی ھه‌موو گیانی مێشه‌که وا ده‌کات باکتریۆفاجه‌که خێرا بڕژێت و ھه‌موو میکرۆبه‌کان له‌ناو به‌رێت.[15]
د- ئێسک و قۆچ و نینۆک و چڕنوک و په‌ڕو مووی مرداره‌وه‌بوو:
ئه‌مانه‌و ھه‌رچی وه‌کو ئه‌مانه‌ن ھه‌مووی پاکن، ھیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر پیسییان نه‌ھاتووه. ئیمامی بوخاری له سه‌حيحه‌که‌ی خۆیدا (١/٣٤٢) ئه‌وه‌ی نه‌قڵ کردووه که ئیمامی زوھری ده‌رباره‌ی ئێسکی مرداره‌وه‌بووی وه‌کو فیل و ئه‌وانه فه‌رمووی: «زۆرم له زانایانی سه‌له‌ف بینی که بێخه‌مانه سه‌ریان به شانه‌یه‌ک داده‌ھێنا که له ئێسکی فیل دروست کرابوو یان خۆیان به رۆنی له‌شی چه‌ور ده‌کردو ھیچ مه‌ناعه‌تیشیان لێی نه‌بوو». ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌ی که ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت گێڕاوێتیه‌وه که بزنێکیان به خێر دا به که‌نیزه‌کێکی خاتوو مه‌یمونه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌ڵام دوایی مردار بۆوه‌و فڕێیاندا، پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له‌وێوه تێپه‌ڕی فه‌رمووی: «هَلاَّ أَخَذْتُمْ إِهَابَهَا فَدَبَغْتُمُوهُ فَانْتَفَعْتُمْ بِهِ»؛ «ئه‌دی بۆچی نه‌تانگروو تا پێسته‌که‌ی لێکه‌نه‌وه‌و که‌ڵکی لێوه‌رگرن؟»، «فَقَالُوا إِنَّهَا مَيْتَةٌ»؛ « وتیان: ئاخر مردار بووبۆوه»، فه‌رموی: «إِنَّمَا حَرُمَ أَكْلُهَا».[16]؛ «ئێ خۆ ته‌نها خواردنی حه‌رام کراوه». ئیبنوعه‌بباسیش ئایه‌ته‌که‌ی ١٤٥ی سوره‌تی ئه‌نعامی بۆ
خوێندنه‌وه. که‌وابوو پێسته‌که‌ی حه‌رام نه‌بووه.
ھ- فرۆو شیر‌و ئه‌وی له ریخۆڵه‌ی مرداره‌وه‌بوودا بووه:
ئه‌مانه‌ش زاھیره‌ن پاک و حه‌ڵاڵن، چونکه کاتێک موسوڵمانان عێراقیان ئازاد کرد په‌نیری فارسیان بۆ ده‌ھات و ده‌یانخوارد که ئاشکرایه ئه‌وانه مه‌جووسی بوون و سه‌ربڕاویشیان وه‌کو مرداره‌وه‌بوو حسێب کراوه، په‌نیره‌که‌شیان به‌و فرۆیه ده‌مه‌یاند که له ریخۆڵه‌ی ئاژه‌ڵه‌کانیان دوای سه‌ربڕین یان مرداربوونه‌وه‌یان ده‌ریان ده‌ھێنان، چونکه که ده‌رباره‌ی په‌نیرو رۆن و فرۆیان له سه‌لمانی فارسی پرسیاریان کرد - خوا لێی رازی بێت- که ئه‌و کاته والی سه‌یدنا عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب بوو - خوا لێی رازی بێت- له عێراق فه‌رموبووی: «حه‌ڵاڵ ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره له کتێبه‌که‌یدا حه‌ڵاڵی کردووه‌و حه‌رامیش ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره له کتێبه‌که‌یدا حه‌رامی کردووه، ئه‌وه‌ی که لێی بێده‌نگ بووه ئه‌وه‌یه که عه‌فوی لێ دراوه».[17] حه‌ممادی کوڕی سه‌له‌مه‌ش ده‌یفه‌رموو: ھیچ ئیشکالێک له به‌کارھێنانی په‌ڕ دا نیه.
١١- ئه‌و پارچه گۆشته‌ی له گیانله‌به‌رێکی زیندوو ده‌کرێته‌وه:
ھه‌ر حوکمی مرداره‌وه‌بووی ھه‌یه‌و پیسه، چونکه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «مَا قُطِعَ مِنَ الْبَهِيمَةِ وَهِيَ حَيَّةٌ فَمَا قُطِعَ مِنْهَا فَهُوَ مَيْتَةٌ»[18]؛ «ئه‌و پارچه گۆشته‌ی له گیانله‌به‌رێکی زیندوو ده‌کرێته‌وه ھه‌ر مرداره‌وه بووه».
١٢- به‌رماوه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی گۆشتیان ناخورێت:
ئه‌گه‌ر ئاوه‌که له دوو قوولله که‌متربوو (٢٠٠ کلگم له ئاوی شیرین) وه‌کو ئه‌وه‌ی دوای خورادنه‌وه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه له قاپێکدا ماوه‌ته‌وه‌و که‌مه. ئه‌سڵیش له‌مه‌دا فه‌رمووده‌ی قولله‌ته‌ینه‌که‌یه که فه‌رمووی: «إِذَا كَانَ اَلْمَاءَ قُلَّتَيْنِ لَمْ يَحْمِلْ اَلْخَبَثَ»[19]؛ «ئه‌گه‌ر ئاو گه‌یشته بڕی دوو قولله ئیتر ھه‌رچی تێکه‌وێت پیسی ناکات».
١٣- گۆشتی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی گۆشتیان ناخورێت:
ئه‌نه‌س - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: رۆژی غه‌زای خه‌یبه‌ر گۆشتی که‌رمان ده‌ست که‌وت پێغه‌مبه‌ر
(صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) بانگی کرد فه‌رمووی: «إِنَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يَنْهَاكُمْ عَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ فَإِنَّهَا رِجْسٌ أَوْ نَجِسٌ»[20]؛ «خوا‌و پێغه‌مبه‌ری - خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- به‌رھه‌ڵستی خواردنی گۆشتی که‌رتان لێده‌که‌ن، چونکه پیسه». ھه‌روه‌ھا فه‌رمووده‌که‌ی سه‌له‌مه‌ی کوڕی ئه‌کوه‌ع که له رۆژی غه‌زای خه‌یبه‌ردا ئێواره‌یان به‌سه‌ردا ھاتبوو، ئیتر ئاگرێکی زۆر کرابۆوه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) لێی پرسیبوو: «مَا هَذِهِ النَّارُ عَلَى أَىِّ شَىْءٍ تُوقِدُونَ»؛ «ئه‌و ئاگرانه چین و چیان له‌سه‌ره؟»، فه‌رمووی: گۆشتیان له‌سه‌ره. پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «عَلَى أَىِّ لَحْمٍ»؛ «گۆشتی چی؟!»، فه‌رمووی: «گۆشتی گوێدرێژ (که‌ر)ی خۆماڵی»، پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «أَهْرِيقُوهَا وَاكْسِرُوهَا»؛ بیڕێژن و بیشکێنن»، یه‌کێک وتی: «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بیشیڕێژین و بیشیشکێنین؟!»، فه‌رموی: «أَوْ ذَاكَ»[21]؛ «یان ھه‌ر ئه‌ویان» (هه‌ر بیڕێژن).
ئه‌م فه‌رموودانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی پیسه چونکه فه‌رمووده‌ی یه‌که‌م راشکاوانه فه‌رمووی پیسه، دووه‌میش فه‌رمووی بیڕێژن و مه‌نجه‌ڵه‌کانیش بشکێنن به‌ڵام دواتر رێیدا مه‌نجه‌ڵه‌کانیان بشۆنه‌وه‌و ھه‌ڵیگرنه‌وه.
[1]. مُسْلِم: ١؛ التِّرْمِذِيّ: ٣٥١٧؛ الدَّارِمِيّ: ٦٥٩؛ أَحْمَدُ: ٤/٢٥٠ و ٥:٣٤٢.
[2]. أَبُودَاوُد: ٣٨٥؛ ھه‌روه‌ھا ئیبنو حیببان به سه‌حیحیان داناوه، شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تیش (له سه‌حیحی سونه‌نی ئه‌بوداوود: ٨٣٤) له ریزی سه‌حیحدا ھێناوێتیه‌وه.
[3]. بُخَاري: ٦٠٢٥؛ مُسْلِم: ٢٨٤.
[4]. فَتْح اَلْبَارِي: ١/٣٧٩؛ شَرْحُ صَحِيحِ مُسْلِمٍ: ١/٥٩٩ و ٣/٢١٣.
[5]. النَّوَوِي، المَجْمُوع: ٢/٦؛ ابن قُدَامَة المَقْدِسِيُّ، الْمُغْنِي: ١/١٦٨.
[6]. بُخَاري: ٢٦٩؛ مُسْلِم: ٣٠٣؛ النَّسَائِيّ: ١٥٢؛ أَحْمَدُ: ١/١٢٥.
[7]. بُخَاري: ٢٦٩؛ النَّسَائِيّ: ١٥٢؛ أَحْمَدُ: ١/١٢٥؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/١١٥؛ شێخی ئه‌لبانی (له صَّحِيح أَبِي دَاوُد: ١٩٠) ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه.
[8]. سُنَن الْبَيْهَقِيّ: ١/١١٥؛ ئه‌لبانی (له سه‌حیحی سُنَن أَبِي دَاوُد: ١٩٠ و له الْبَيْهَقِيُّ: ١/١١٥) به سه‌حیحی داناوه.
[9]. بُخَاري: ٢٢٧؛ مُسْلِم: ٢٩١.
[10]. بُخَاري: ١٥٦؛ التِّرْمِذِيّ: ١٧؛ النَّسَائِيّ: ٤٢؛ ابن خُزَيْمَةَ، زیاده‌ی باسی گوێژدرێژه‌که لای ئه‌مه؛ ئه‌لبانیش (له سه‌حیحی ابن مَاجَهْ: ٢٥٣) به سه‌حیحی ناساندووه.
[11]. مُسْلِم: ٩١ و ٢٧٩؛ آلبانی، صَحِيحُ الجَامِع الصَّغِير: ٣٩٣٣.
[12]. مُسْلِم: ٣٦٦ ؛ أَبُودَاوُد، عَوْنُ المَعْبُودِ: ٤١٠٥؛ آلبانی، صَحِيحُ الجَامِع الصَّغِير: ١/٥١.
[13]. ابن مَاجَهْ: ٣٢١٨ و ٣٣١٤؛ أَحْمَدُ: ٢/٩٧ به سه‌نه‌دی سه‌حیح؛ به‌یهه‌قی: ١/٢٥٤؛ آلبانی، صَحِيحُ الجَامِع الصَّغِير: ٢١٠.
[14]. بُخَاري: ٣٣٢٠؛ آلبانی، صَحِيحُ الجَامِع الصَّغِير: ٨٣٧.
[15]. دکتۆر ئه‌مین ره‌زا مامۆستای شکاویی ئێسک له کۆلیجی پزیشکی زانکۆی ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی میسر باسێکی جوان و دورودرێژی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی زۆر زانستیانه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کردووه که چۆن پێش ساڵانی سیه‌کانی چه‌رخی رابوردوو پێش که‌شف کردنی سلفا چاره‌سه‌ری شکاوی و برینی گه‌نیویان به مێش ده‌کرد.
[16]. بُخَاري: ٤/١٠؛ مُسْلِم: ١٠٠؛ أَبُودَاوُد: ٤١٢٠؛ النَّسَائِيَّ: ٤٢٣٥؛ التِّرْمِذِيّ: ١٧٢٧؛ ابن مَاجَهْ: ٣٦١٠؛ الدَّارَقُطْنِيُّ: ١/٤٧. فقه السنة: ١/٢٤.
[18]. التِّرْمِذِيّ: ١٤٨٠؛ أَبُودَاوُد: ٢٨٥٨؛ ابن مَاجَه: ٣٢١٦.
[19]. أَبُودَاوُد: ١/١٧؛ النَّسَائِيَّ: ١/٤٦؛ التِّرْمِذِيّ: ٦٧؛ أَحْمَدُ: ١/٣١٤؛ الدَّارَقُطْنِيُّ: ١/١٨٧؛ الحاکم: ١/١٣٣، به سه‌حیحیشی ناساندووه، ھه‌روه‌ھا شێخی ئه‌لبانی (له صَحِيحُ الجَامِع: ٧٥٨).
[20]. حه‌دیسێکی سه‌حیحه؛ بڕوانه: أَحْمَدُ: ٥/٣٠٣؛ بۆ خاوه‌ن سونه‌نه‌کان بڕوانه آلبانی، إِرْوَاءُ الغَلِیل: ١٧٣.