جۆره‌کانی ئاو و ئه‌حکامیان
باسی یه‌که‌م: جۆری یه‌که‌می ئاو (ئاوی رووت)
باسی دووه‌م: جۆری دووه‌می ئاو (ئه‌و ئاوه‌ی شتی پاکی تێکه‌وتووه)
باسی سێیه‌م: جۆری سێیه‌می ئاو (ئه‌و ئاوه‌ی شتی پیسی تێکه‌وتووه)
باسی چواره‌م: جۆری چواره‌می ئاو (ئاوی تکاوه له ده‌سنوێژو غوسڵ و به‌کارھێنانه‌وه‌ی)
باسی پێنجه‌م: به‌رماوه
باسی یه‌که‌م
جۆری یه‌که‌می ئاو (ئاوی رووت)
ئه‌وی پیسی پێ پاک ده‌کرێته‌وه ئاوی ئاساییه که له ئۆکسجین و ھایدرۆجین پێکھاتووه که سه‌رچاوه‌که‌ی باران و کانی و روبارو ده‌ریاو زه‌ریاکانه چونکه له ھه‌موو شله‌مه‌نییه‌کی تر زیاتر توانای پاک کردنه‌وه‌ی ھه‌یه‌و زۆرتر ده‌مێنێته‌وه‌و ئاسان ده‌ست ده‌که‌وێت.
بابه‌تی یه‌که‌م
پێناسه‌ی ئاوی رووت
ئاوی رووت واته ئه‌و ئاوه‌ی که ھه‌م خۆی له خۆیدا پاکه‌و ھه‌م پاکه‌ره‌وه‌شه، ئه‌وه‌یه که ھیچی تری تێکه‌ڵ نه‌بووه وه‌کو ئاوی باران و ده‌ریاو روبارو بیر‌و کانی، سوێر بێت یان شیرین، سارد بێت یان گه‌رم. بۆ نموونه به چا یان به گوڵاو ناوترێت ئاوی رووت.
بابه‌تی دووه‌م
جۆره‌کانی ئاوی رووت
ئاوی رووت، چوار جۆری هه‌یه:
١- ئاوی باران و به‌فرو ته‌رزه: ھه‌مووی پاکه‌و به‌ڵگه‌ی پاکێتیشی له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاءً لِّيُطَهِّرَكُم بِهِ» [الأَنْفَالِ:١١]؛ «خوای گه‌وره ئاوێک له ئاسمانه‌وه ده‌نێرێته خواره‌وه تا پاکتان کاته‌وه پێی». ھه‌روه‌ھا: «وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا» [الْفُرْقَان:٤٨]؛ «ئاوێکی پاکمان له ئاسمانه‌وه ناردۆته خواره‌وه (باراندووه)».
ئه‌بوھوڕه‌یره - خوای لێی رازی بێت - ده‌گێڕێته‌وه: «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا كَبَّرَ فِي الصَّلاَةِ سَكَتَ هُنَيَّةً قَبْلَ أَنْ يَقْرَأَ فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ بِأَبِي أَنْتَ وَأُمِّي أَرَأَيْتَ سُكُوتَكَ بَيْنَ التَّكْبِيرِ وَالْقِرَاءَةِ مَا تَقُولُ؟ قَالَ: أَقُولُ اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَاىَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَاىَ كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَاىَ بِالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ»[1]؛ «که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) نوێژی داده‌به‌ست، دوای ته‌کبیره‌ی ئیحرام (چوونه ناو نوێژ) و پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه ماوه‌یه‌کی که‌م بێده‌نگ ده‌بوو، منیش لێم پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، دایک و باوکم به قوربانت بن، ئه‌وه له نێوان ته‌کبیرو خوێندنه‌که‌ت (سوره‌تی فاتیحه)دا بێده‌نگ ده‌بیت چی ده‌فه‌رموویت؟ فه‌رمووی: ده‌ڵێم: خوایه له گوناھه‌کانم دوورم خه‌ره‌وه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خۆرھه‌ڵات و خۆرئاوات دوور خستۆته‌وه، خوایه پاکم که‌ره‌وه له گوناھه‌کانم وه‌کو که جل و به‌رگی سپی له چڵک و چه‌په‌ڵ پاک ده‌کرێته‌وه. خوایه له گوناهه‌کانمم بشۆره‌وه به به‌فرو باران و ته‌رزه».
٢- ئاوی ده‌ریا: به‌ڵگه‌ی پاکێتی ئه‌میش له سوننه‌تدا هاتووه:
ئه‌بوھوڕه‌یره - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه: «سَأَلَ رَجُلٌ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا نَرْكَبُ الْبَحْرَ وَنَحْمِلُ مَعَنَا الْقَلِيلَ مِنَ الْمَاءِ فَإِنْ تَوَضَّأْنَا بِهِ عَطِشْنَا أَفَنَتَوَضَّأُ مِنْ مَاءِ الْبَحْرِ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ الْحِلُّ مَيْتَتُهُ»[2]؛ «کابرایه‌ک له پێغه‌مبه‌ری (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه که گه‌شتی ده‌ریا ده‌که‌ین، ئاو که‌م له‌گه‌ڵ خۆمان ھه‌ڵ ده‌گرین، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژی پێبگرین بێ ئاو ده‌مێنینه‌وه‌و تینوومان ده‌بێت، ئایا بۆمان ھه‌یه له ده‌ریا ده‌ستنوێژ بشۆین؟ پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: ئاوی ده‌ریا پاک و پاککهرهوهیهو مردارهوهبووهکهشی حه‌ڵاڵه».
پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)له وه‌ڵامی کابرادا نه‌یفه‌رموو: به‌ڵێ، تا ته‌نها پاکێتی ده‌ریا روون بکاته‌وه‌و به‌س، به‌ڵکو حوکمێکی تریشی روون کرده‌وه -گه‌رچی پرسیاریشی ده‌رباره‌ی لێ نه‌کرا بوو- که بریتییه له حه‌ڵاڵێتی مرداره‌وه‌بووی ناو ده‌ریا. ئیبنولعه‌ره‌بی ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه زیاتر شت فێر بین و موفتیش فێری شێوازی فه‌توادان بکات.
که ده‌فه‌رموێ مرداره‌وه‌بووی ده‌ریاکه، واته ئه‌وی له ناویدا ده‌ژی و مردار بۆته‌وه نه‌ک یه‌کێک له‌سه‌ر
ووشکانی ده‌ژی و که‌وتۆته ناوی تێیدا مردووه، ئه‌میان حه‌ڵاڵ نییه. ئیمامی شافیعی ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده ده‌فه‌رموێ: نیوه‌ی زانستی پاکژییه.
حوکمی مرداره‌وه‌بووی ده‌ریا:
ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه مرداره‌وه‌بووی ده‌ریا غه‌یری ماسی به حه‌ڵاڵ نازانێت، ئیمامی ئه‌حمه‌د ھه‌مووی پێ حه‌ڵاڵه جگه له بۆق و مارماسی و تیمساح، چونکه بۆق و مارماسی ته‌بیعه‌ت ناچێته سه‌ریان، تیمساحیش که‌ڵبه‌ی ھه‌یه‌و دڕنده‌یه. ئه‌مما ئیمامی مالیک و شافیعی ھه‌موو شتێکی ده‌ریا به حه‌ڵاڵ ده‌زانن، به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ» [الْمَائِدَة:٩٦]؛ «ئه‌وی له ده‌ریادا راوی ده‌که‌ن ھه‌روه‌ھا خۆراکه‌کانی بۆتان حه‌ڵاڵه». «صَيْدُ» لێره‌دا به مانای راو کراوه‌که‌یه نه‌ک راوکردن. به پێی ئه‌م به‌ڵگه روونه راشکاوه راستترین را به لامه‌وه ئه‌وه‌یه که ھه‌موو شتێکی ده‌ریا حه‌ڵاڵه.
٣- ئاوی زه‌مزه‌م: عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب - خوا لێی رازی بێت- گێڕایه‌وه که: «أنَّ رسُولَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دَعَا بِسَجْلٍ مِنْ ماءِ زَمْزَم، فَشَرِبَ مِنْهُ، وتَوَضَّأ»[3]؛ «پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)داوای دۆلکه‌یه‌ک ئاوی بیری زه‌مزه‌می کرد، که ھێنایان لێی خوارده‌وه‌و ده‌ستنوێژی پێگرت».
٤- ئاوی گۆڕاو: چ به ھۆی زۆر مانه‌وه‌وه گۆڕا بێت، چ به ھۆی جێگه‌و رێگه‌یه‌وه بێت، وه چ به ھۆی ئه‌وه بێت که شتی پاکی تێکه‌وتبێت و لێی جیا نه‌کرێته‌وه، وه‌کو قه‌وزه‌و گه‌ڵاو گیا‌و.. ھتد. چونکه ئه‌مانه سیفه‌تی ئاوی رووت له ئاوه‌که دانابڕن، ئه‌مه‌ش کۆڕا (ئیجماع)ی زانایانی له‌سه‌ره. ئه‌و رێسایه‌ی ھه‌موو ئه‌م جۆره ئاوانه ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌یه که ھه‌ر ئاوێک سیفه‌تی ئاوی رووتی پێوه بوو بۆ ده‌ستنوێژ شتن ده‌شێت؛ خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: «فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا» [الْمَائِدَة:٦]؛ «ئه‌گه‌ر ئاوتان ده‌ست نه‌که‌وت ته‌یه‌مموم بکه‌ن». که‌واته هه‌ر شتێک ناوی ئاوی له سه‌ر بێت گه‌رچی گۆڕابێتیش به‌ڵام بۆ ده‌سنوێژ ده‌بێت.
باسی دووه‌م
جۆری دووه‌می ئاو (ئه‌و ئاوه‌ی شتی پاکی تێکه‌وتووه)
بریتییه له‌و ئاوه‌ی شتی پاکی وه‌کو خۆڵ و گڵ وسابوون و عه‌ترو چاو ئاردو زه‌عفه‌ران و.. ھتد تێکه‌وتووه که له ئاوه‌که جیا ناکرێته‌وه. حوکمی ئه‌میش پاک و پاکه‌ره‌وه‌یه چونکه سیفه‌تی ئاوی رووتی پێوه ماوه. ئوممه عه‌تییه که ئافره‌ته سه‌حابییه‌کی پێغه‌مبه‌ره (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)ده‌گێڕێته‌وه: «دَخَلَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حِينَ تُوُفِّيَتِ ابْنَتُهُ فَقَالَ: اغْسِلْنَهَا ثَلاَثًا أَوْ خَمْسًا أَوْ أَكْثَرَ مِنْ ذَلِكَ إِنْ رَأَيْتُنَّ ذَلِكَ بِمَاءٍ وَسِدْرٍ وَاجْعَلْنَ فِي الآخِرَةِ كَافُورًا أَوْ شَيْئًا مِنْ كَافُورٍ فَإِذَا فَرَغْتُنَّ فَآذِنَّنِي. قَالَتْ فَلَمَّا فَرَغْنَا آذَنَّاهُ فَأَعْطَانَا حِقْوَهُ فَقَالَ : أَشْعِرْنَهَا إِيَّاهُ»؛[4] «کاتێک زه‌ینه‌بی کچی پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) کۆچی دوایی کرد پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ته‌شریفی ھێنا بۆ لامان و فه‌رمووی: سێ جار یان پێنج جار یان زیاتر ئه‌گه‌ر پێتان باش بوو به سیدرو ئاو بیشۆن، کۆتا جاریش کافور یان شتێکی تری وه‌کو کافوری تێکه‌ن، که له شتنیشی ته‌واو بوون با‌نگم که‌ن. ئێمه‌ش دوایی که ته‌واو بووین بانگمان کرد، که ھات عه‌باکه‌ی خۆی داینێ و فه‌رمووی: تێوه‌ی پێچن».
ئه‌گه‌ر سیفه‌تی ئاوی رووتی پێوه نه‌ما پاکه به‌ڵام وه‌کو زانایان فه‌رموویانه پاکه‌ره‌وه نامێنێت.[5] ئوممهھانی ده‌گێڕێته‌وه: «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اغْتَسَلَ وَمَيْمُونَةُ مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ فِي قَصْعَةٍ فِيهَا أَثَرُ الْعَجِينِ»[6]؛ «پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) و مهیمونهخانی خێزانی له ته‌شتێکدا پێکه‌وه خۆیان شت که ھه‌ویری کۆنی پێوه بوو».
ئاشکرایه که ھه‌ر شتێک زیندووی پێ پاک ده‌بێته‌وه بۆ شتنی مردووش ده‌شێت. بۆیه له ھه‌ر دوو فه‌رمووده‌که‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که ئاو ھه‌ر چه‌ند شتی پاکی تێ بکه‌وێت -مادام سیفه‌تی ئاوی رووتی پێوه بمێنێت- ھه‌ر به پاک و پاکه‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه.
باسی سێیه‌م
جۆری سێیه‌می ئاو (ئه‌و ئاوه‌ی شتی پیسی تێکه‌وتووه)
ئه‌و ئاوه‌ی شتی پیسی تێده‌که‌وێت دوو حاڵه‌ته:
یه‌که‌م- ئه‌و ئاوه‌ی که پیسییه‌که، تام یان بۆن یان ره‌نگی گۆڕیووه:
ئیبنولمونزیرو ئیبنولمولهققهن کۆڕای زانایانیان له‌م باره‌وه ھێناوه‌ته‌وه که ئه‌و ئاوه - زۆر بێت یان که‌م- بۆ پاکردنه‌وه ناشێت.[7]
دووه‌م- ئه‌و ئاوه‌ی که ھیچ سیفه‌تێکی نه‌گۆڕاوه‌و به سیفه‌تی ئاوێتی ھه‌ر ماوه:
هه‌ندێک له زانایان (شافیعییه‌کان) ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ئاوه‌که که‌م بێت و پیسی تێبکه‌وێت ئه‌وه ئاوه‌که خۆیشی پیس بووه؛ چونکه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له‌و فه‌رمووده‌دا که ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی کردووه ده‌فه‌رموێ: «طُهُورُ إِنَاءِ أَحَدِكُمْ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الْكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ أُولاَهُنَّ بِالتُّرَابِ»[8]؛ «ئه‌گه‌ر سه‌گێک ده‌می خسته ناو ده‌فر (قاپ)ی یه‌کێکتانه‌وه بۆ پاکبوونه‌وه‌ی با حه‌وت جار بیشواته‌وه‌و یه‌که‌م جاره‌که‌یان با به گڵ بێت». ده‌فه‌رموون: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاوێکی که‌م پیسی تێکه‌وت، ئه‌و ئاوه خۆشی حوکمی پیسی وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام جمھوری زانایان رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئاوه پیس نه‌بووه[9] چونکه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «الْمَاءُ طَهُورٌ لاَ يُنَجِّسُهُ شَىْءٌ»[10]؛ «ئاو پاکه‌و ھیچ پیسی ناکات»، که‌وا بوو ئاوه‌که - که‌م بێت یان زۆر - پاک و پاکه‌ره‌وه‌یه.
ھه‌روه‌ھا فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌بوسه‌عیدی خودری -خوا لێی رازی بێت- که لای ھه‌موو پێشه‌وایانی فه‌رمووده وه‌کو ئهحمهدو یه‌حیای کوڕی مه‌عین و ئیبنوحه‌زم و ئیبنوحیببان و حاکم و ئیبنوخوزه‌یمه‌و ئیبنوته‌یمییه مه‌قبووله (جگه له ئیبنوقهتتان که بۆچوونی له رای ئه‌و زانایانه‌ی پێشوو به‌ھێزتر نیه) که ده‌فه‌رموێ (واته ئه‌بوسه‌عید) له پێغه‌مبه‌ریان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پرسی: «يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنَتَوَضَّأُ مِنْ بِئْرِ بُضَاعَةَ؟ فَقَالَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّ الْمَاءَ طَهُورٌ لاَ يُنَجِّسُهُ شَيْءٌ»[11]؛ «ئه‌رێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا له بیره‌که‌ی بوزاعه (بُضَاعَةَ) ده‌ستنوێژ بگرین؟ فه‌رموی: ئاو خۆی پاکه ھیچ شتێک پیسی ناکات».[12]
ئه‌مه‌ش مه‌زھه‌بی ئیبنوعه‌بباس و ئهبوھوڕهیرهو حه‌سه‌نی به‌سری و ئیبنولموسهییب و عیکرهمهو ئیبنوئهبیلهیلا و سه‌وری و داوودی زاھیری و نه‌خه‌عی و مالیک و ئه‌وانی تره. بۆیه ئیمامی غه‌زالی ده‌یفه‌رموو: خۆزگه مه‌زھه‌بی شافیعی له مه‌سه‌له‌ی حوکمی ئاودا وه‌کو مه‌زھه‌بی ئیمامی مالیک بوایه![13] بۆیه غه‌زالی ره‌حمه‌تی وا ده‌فه‌رموێ چونکه خۆی شافیعییهو شافیعییه‌کان ئیعتیمادیان کردۆته سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ک که باس له سه‌ر سه‌نه‌د و مه‌تنه‌که‌ی زۆره، بۆیه له بۆچوونه فیقھیهکهی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به ته‌واوی -وه‌کو مه‌زھه‌بی ئیمامی مالیک و ئه‌حمه‌د- نه‌یانپێکاوه. فه‌رمووده‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ئیبنوعومه‌ر - خوا لێیان رازی بێت- ده‌یگێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمویه‌تی: «إِذَا كَانَ اَلْمَاءَ قُلَّتَيْنِ لَمْ يَحْمِلْ اَلْخَبَثَ»[14]؛ «ئه‌گه‌ر ئاو گه‌یشته بڕی دوو قولـله[15] ئیتر ھه‌رچی تێکه‌وێت پیسی ناکات».
شێخ سهییدسابق له «فقه السنة»که‌یدا ره‌چاوی ھه‌ندێک له زانایانی فه‌رمووده‌ی کردووه، له‌وانه‌ی که ئه‌م فه‌رمووده‌یان به «مُضْطَرَبٌ سَنَدَاً وَمَتْنَاً» ناساندووه،[16] زه‌عفی فه‌رمووده‌که له رووی سهنهدهکهیهوه ئه‌وه‌یه که ته‌نھا ئیبنوعومه‌ر ریوایه‌تی کردووه‌و، له‌ویشه‌وه ته‌نھا عوبه‌یدوڵڵای کوڕی، له رووی ده‌ق (مه‌تن)هکهشیهوه: چونکه فه‌رمووده‌ی تر ھه‌یه باسی سێ قولله و یه‌کێکی تر باسی چل قولله ده‌کات، قوللهش لای ھه‌موان روون نه‌بووه، له دیاری کردنی قه‌باره‌ی گۆزه‌که‌دا رایان لێک دوور که‌وتۆته‌وه، ھه‌ر چه‌نده ھه‌ندێکیان فه‌رموویانه به قولله‌ی هه‌جه‌ر (ھۆزێکه) پێوانه ده‌کرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ریوایه‌تی تری‌دا ھاتووه ده‌فه‌رموێ: «لَم یُنَجَّسْ» نه‌ک «لَمْ يَحْمِلْ الخَبَثَ».
زۆر له زانایان له موناقه‌شه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌دا به‌شدار بوون، شه‌وکانی بۆچوونی ھه‌موانی باس کردووه‌و
پاشان به سه‌حيحی داناوه، شێخ ئه‌حمه‌د شاکری میسری و شێخی ئه‌لبانیش فه‌رمووده‌که‌یان به سه‌حيح داناوه.[17]
ئه‌و رێسایه‌ی ئه‌م جۆره ئاوانه دیاری ده‌کات گۆڕان و نه‌گۆڕانی تام و بۆن و ره‌نگی ئاوه‌که‌یه، ھه‌ر کامێک له‌مانه گۆڕا ئاوه‌که پاکژ نامێنێت جا ئیتر ئه‌و ئاوه که‌م بێت یان زۆر، ئیبنولمونزیرو ئیمامی نه‌وه‌وی کۆڕای زانایانیان له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌قڵ کردووه. ئه‌مه رای ئیمامی مالیک و زاھیریه‌کان و ئیبنوتهیمییهو ئیبنولقه‌ییم و شه‌رعناسانی نهجدیشه. ھه‌موویان ده‌فه‌رموون: ھه‌ر ئاوێک پیسی تێکه‌وت به‌ڵام تام و بۆن و ره‌نگی نه‌گۆڕی پاکژ ده‌مێنێت.
که‌وابوو ھه‌ر ئاوێک پیسی تێکه‌وت و ره‌نگ یان تام یان بۆنی گۆڕی پیسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی لێ لادرا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌سڵه پاکه‌که‌ی، وه‌کو زۆرینه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له مه‌رکه‌زی شاره گه‌وره‌کانی رۆژئاوادا به‌کار دێت که له ھه‌ندێك ووڵاتدا حه‌فتاو پێنج له سه‌دی ئاوی زێرابهو پاک کراوه‌ته‌وه.[18] لیژنه‌ی ھه‌میشه‌یی زانایانی جه‌زیره فه‌توایان له‌سه‌ر پاکی ئه‌م جۆره ئاوه داوه که پاک بۆته‌وه‌و بۆ ھه‌موو پێداویستیه‌کانی موسوڵمان به تایبه‌تی ده‌سنوێژو غوسڵی ده‌شێت.[19]
باسی چواره‌م
جۆری چواره‌می ئاو
(ئاوی تکاوه له ده‌سنوێژو غوسڵ و به‌کارھێنانه‌وه‌ی)
ئه‌م ئاوه دوو جۆره:
یه‌که‌م- ئاوی تکاوه له ده‌سنوێژ: ئه‌و ئاوه‌یه که له دهموچاوو ئه‌ندامانی ده‌سنوێژی موسوڵمان که‌وتۆته خواره‌وه. شه‌رعناسان ھه‌ر له کۆنه‌وه موناقه‌شه‌ی ئه‌م جۆره ئاوه‌یان لا بۆته باس، که ئایا ھه‌ر به پاکی ده‌مێنێته‌وه یان به به‌کارھێنانه‌که‌ی پیس ده‌بێت و جارێکی دیکه ناشێت بۆ پاکژیی به‌کار بھێنرێته‌وه؟! شه‌رعناسان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا دوو پۆلن:
پۆلی یه‌که‌م: ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه پاکه و پاکه‌ره‌وه ماوه:
ئه‌مه رای سه‌یدنا عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب و ئیبنوعومه‌رو ئه‌بو ئومامه‌و کۆمه‌ڵێکی زۆری سه‌له‌فه، ھه‌روه‌ھا رای ناسراوو به‌ناوبانگی مه‌زھه‌بی ئیمامی مالیک و ریوایه‌تێکی لای ئیمامی شافیعی و ئه‌حمه‌دیشه، ھه‌روه‌ھا رای ئیمامی ئیبنوحه‌زم و ئیبنولمونزیره‌و شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه‌ش ئه‌میانی پێ په‌سه‌ندتر بووه.[20] ھه‌ندێک له به‌ڵگه‌ی ئه‌مان:
١- ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که ئاو پاکه‌و ھیچ شتێک پیسی ناکات، وه‌کو له فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)ھاتووه که: «الْمَاءَ طَهُورٌ لاَ يُنَجِّسُهُ شَيْءٌ»[21]؛ «ئاو پاکه‌و ھیچ شتێک پیسی ناکات». مه‌گه‌ر تام یان بۆن یان ره‌نگی گۆڕا بێت، یان پێناسه‌ی ئاوی ره‌ھا (موتڵه‌ق)ی به‌سه‌ردا نه‌چه‌سپێته‌وه.
٢- ئه‌وه سه‌لمێنراوه که یاوه‌ران ئاوی ماوه له ده‌سنوێژی پێغه‌مبه‌ری خوایان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌کار ده‌ھێنایه‌وه؛ بۆ نموونه له‌م فه‌رموودانه‌ی خواره‌وه‌دا:
الف- ئه‌بو جوحه‌یفه - خوا لێی رازی بێت - ده‌گێڕێته‌وه: «خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِالْهَاجِرَةِ، قَالَ: فَتَوَضَّأَ فَجَعَلَ النَّاسُ يَتَمَسَّحُونَ بِفَضْلِ وَضُوئِهِ»[22]؛ «دوای نیوه‌ڕۆیه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ته‌شریفی ھێنایه لامان، ده‌سنوێژی شت که ته‌واو بوو کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک په‌لاماری ئاوی ماوه‌ی ده‌سنوێژه‌که‌یان دا‌و ده‌ستیان پێ ته‌ڕ ده‌کردو به دهموچاوو له‌شی خۆیاندا ده‌ھێنایه‌وه». ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی - ره‌حمه‌تی خوا لێبێت - ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاوی به‌کارھاتووی ده‌سنوێژ پاکه.[23]
ب- فه‌رمووده‌که‌ی مه‌سوه‌ره‌ی کوڕی مه‌خره‌مه - خوا لێی رازی بێت - که ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: «وَإِذَا تَوَضَّأَ كَادُوا يَقْتَتِلُونَ عَلَى وَضُوئِهِ»[24]؛ «که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌سنوێژی ده‌شت، یاوه‌ران خه‌ریک بوو شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئاوی ده‌سنوێژه‌که‌ی ده‌کرد».
ج- له ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌رییه‌وه - خوا لێی رازی بێت - گێڕراوه‌ته‌وه: «دَعَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِقَدَحٍ فِيهِ مَاءٌ فَغَسَلَ يَدَيْهِ وَوَجْهَهُ فِيهِ وَمَجَّ فِيهِ ثُمَّ قَالَ لَهُمَا اشْرَبَا مِنْهُ وَأَفْرِغَا عَلَى وُجُوهِكُمَا وَنُحُورِكُمَا»؛[25] «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) داوای ده‌فر (قاپ)ێک ئاوی کرد، که بۆیان ھێنا ده‌ست و ده‌موچاوی تێدا شت و له ده‌می وه‌ردا، پاشان به‌م و به بیلالی فه‌رموو: لێی بخۆنه‌وه‌و بیکه‌ن به‌سه‌ر دهموچاوو ملتاندا».
٣- ئه‌و فه‌رمووده‌ی که ئیبنوعومه‌ر - خوا لێیان رازی بێت- ده‌یگێڕێته‌وه، ده‌فه‌رموێ: «كَانَ الرِّجَالُ وَالنِّسَاءِ يَتَوَضَّئُونَ فِي زَمَانِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَمِيعًا»[26]؛ «له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ژنان و پیاوان پێکه‌وه ده‌سنوێژیان ده‌شت».
له ریوایه‌تێکی تردا له رێی عوبه‌یدوڵڵای کوڕی نافیعه‌وه ده‌فه‌رموێ: «كُنَّا نَتَوَضَّأ نَحْنُ والنِّسَاءُ عَلَى عَهْدِ رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ إنَاءٍ وَاحِدٍ نُدْلِي فِيهِ أيدِينَا»[27]؛ «له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ژن و پیاو له ته‌شتێکدا ده‌سنوێژمان ده‌شت، ھه‌موومان له یه‌ک کاتدا ده‌ستمان تێیدابوو».
٤- فه‌رمووده‌که‌ی ئیبنوعه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت - که ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
كَانَ يَغْتَسِلُ بِفَضْلِ مَيْمُونَةَ»[28]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) غوسڵی ھه‌ر به‌و ئاوه ده‌رده‌کرد که خاتوو مه‌یموونه‌ی خێزانی - خوا لێی رازی بێت خۆی پێ شتبوو».
٥- روبه‌ییعی کچی موعه‌وویز - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: «إنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَسَحَ رَأْسَهُ مِنْ فَضْلِ مَاءٍ كَانَ بِيَدَيْهِ»[29]؛«پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) مه‌سحی سه‌ری به‌و ئاوه زیاده کرد که به ده‌ستی پیرۆزیه‌وه مابوو».
٦- ئیبنولمونزیر کۆڕای شه‌رعناسانی نه‌قڵ کردووه[30] که فه‌رموویانه: ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌سنوێژی موسوڵمان ده‌تکێته‌وه سه‌ر پۆشاکه‌که‌ی پاکه، جا که ئه‌و حوکمه له‌سه‌ر پاکێتی ئاوا بنبڕانه بێت چی به بێ ھه‌بوونی به‌ڵگه رێ له‌وه ده‌گرێت ده‌سنوێژی پێ بشۆرێته‌وه؟! ئه‌وی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه چ به‌ڵگه‌یه‌کی پێیه؟!
پۆلی دووه‌م: ئه‌وانه‌ی که فه‌رموویانه پاک نه‌ماوه‌و ناشێت به‌کار بێته‌وه:
به‌ڵگه‌ی ئه‌مان فه‌رمووده‌که‌ی حومه‌یدی حیمیهرییه:
«عَنْ حُمَيْدٍ الْحِمْيَرِيِّ قَالَ لَقِيتُ رَجُلًا صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَرْبَعَ سِنِينَ كَمَا صَحِبَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ قَالَ نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ تَغْتَسِلَ الْمَرْأَةُ بِفَضْلِ الرَّجُلِ أَوْ يَغْتَسِلَ الرَّجُلُ بِفَضْلِ الْمَرْأَةِ زَادَ مُسَدَّدٌ وَلْيَغْتَرِفَا جَمِيعًا»[31]؛ «حومه‌یدی حیمیه‌ری گێڕایه‌وه که پیاوێکی بینی که چوار ساڵ له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا بوو (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) هه‌روه‌کوو چۆن ئه‌بوهوڕه‌یڕه له خزمه‌تیدا بوو، ئه‌و گێڕایه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی کردووه له‌وه‌ی ژن به ئاوی ماوه‌ی به‌ر پیاو غوسڵی خۆی ده‌رکات، ھه‌ر وه‌کو که نابێت پیاو به ئاوی ماوه‌ی به‌ر ژن غوسڵی خۆی ده‌رکات، با ھه‌ردووکیان ھه‌ر لێی ھه‌ڵھێنجن». ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون به پێی فه‌رمووده‌که دیاره که جائیز نیه ئاوی به‌کارھێنراوی یه‌کتری به‌کار بھێنن. که‌وابوو ئاوی به‌کارھێنراو پاکیش بێت پاککه‌ره‌وه نه‌ماوه.
ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی که به‌رگری له سه‌حیحێتی فه‌رمووده‌که کردووه ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌کانی تریش که پۆلی یه‌که‌م کردوویانه‌ته به‌ڵگه سه‌حیحن، که‌وابوو ئه‌وه‌ی روون ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی حومه‌ید ده‌یگێڕێته‌وه بۆ پاک و خاوێنی زیاتره، نه‌ک بۆ رێ لێگرتنی ته‌واوی. که‌وابوو به‌ڵگه‌که‌ی پۆلی دووه‌م ئه‌وه‌نده به‌ھێز نیه رای شه‌رعناسانی پۆلی یه‌که‌م لاواز کات.
دووه‌م- ئاوی تکاوه له غوسڵ:
ئه‌و ئاوه‌یه که له غوسڵه‌وانێک تکاوه‌ته‌وه. شه‌رعناسان ده‌رباره‌ی پاکێتی و به‌کارھێنانه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه‌ش وه‌کو به‌کارھێنراوی ده‌سنوێژ دوو پۆلن:
پۆلی یه‌که‌م: ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه پاک ماوه‌و ده‌شێت به‌کاربێته‌وه:
ئه‌مه رای سه‌یدنا عومه‌رو ئه‌بوھوڕه‌یڕه‌و ئیبنوعه‌بباس و ئیبنوعومه‌رو سه‌عدوی کوڕی ئه‌بو وه‌ققاس و کۆمه‌ڵێک له شه‌رعناسانی سه‌له‌ف و ئه‌بوعوبه‌یدو ئیبنولمونزیرو ئه‌وانه‌یه، ھه‌روه‌ھا مه‌زھه‌بی حه‌نه‌فی و مالیکی و شافیعی و ریوایه‌تێکی ئیمامی ئه‌حمه‌ده،[32] به‌ڵگه‌شیان:
١- فه‌رمووده‌که‌ی ئیبنوعه‌بباسه - خوا لێی رازی بێت- که فه‌رموویه‌تی: «أنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كانَ يَغْتَسِلُ بِفَضْلِ مَيمُونَةَ»[33]؛ «پێغه‌مبه‌ر - صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- به‌و ئاوه‌ی له خۆشتنی مه‌یمونه‌ی خێزانی ده‌مایه‌وه غوسڵی خۆی ده‌رده‌کرد».
٢- عائیشه‌خان - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: «من و پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له جه‌نابه‌تدا بووین، له یه‌ک ته‌شتدا غوسڵمان ده‌رده‌کرد».[34]
٣- ئه‌و فه‌رمووده‌ش به‌ڵگه‌یه که ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که «أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَقِيَهُ فِي بَعْضِ طَرِيقِ الْمَدِينَةِ وَهْوَ جُنُبٌ، فَانْخَنَسْتُ مِنْهُ، فَذَهَبَ فَاغْتَسَلَ، ثُمَّ جَاءَ فَقَالَ: أَيْنَ كُنْتَ يَا أَبَا هُرَيْرَةَ. قَالَ كُنْتُ جُنُبًا، فَكَرِهْتُ أَنْ أُجَالِسَكَ وَأَنَا عَلَى غَيْرِ طَهَارَةٍ. فَقَالَ: سُبْحَانَ اللَّهِ، إِنَّ الْمُؤْمِنَ لاَ يَنْجُسُ»[35]؛ «جارێک له کۆڵانێکی مه‌دینه‌دا پێغه‌مبه‌ری بینی (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شی گران بوو (له جه‌نابه‌تدا بوو) نه‌ھاته خزمه‌تی، پاشان - دوای غوسڵ ده‌رکردن- ھاته‌وه خزمه‌تی، پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) لێی پرسی: ئه‌رێ ئه‌بوھوڕه‌یڕه له کوێ بوویت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: له جه‌نابه‌تدا بووم، بۆیه حه‌زم نه‌کرد به له‌شی پیسه‌وه له خزمه‌تتدا بم. ئه‌ویش فه‌رمووی: پاک و بێخه‌وشی بۆ خوا، موسوڵمان پیس نابێت». جا که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «موسوڵمان پیس نابێت» که‌وا بوو ئه‌و ئاوه‌ش که خۆی پێ شتووه‌و ئه‌وی له غوسڵ و ده‌ستنوێژی تکاوه‌ته‌وه ھه‌مووی ھه‌ر پاک ماوه‌و به‌کارھێنانه‌وه‌شی ئاساییه.
ئیبنولمونزیر ده‌فه‌رموێ: عه‌لی کوڕی ئهبوتاليب و ئیبنوعومه‌رو ئه‌بو ئومامه‌و عه‌تاء و حه‌سه‌ن و مه‌کحول و نه‌خه‌عی ده‌فه‌رمون: ھه‌رکه‌س مه‌سحی سه‌ری له بیر چوو، ئه‌و کاته‌ی بیری ده‌که‌وێته‌وه ده‌توانێت ھه‌ر به ته‌ڕی ریشی - ئه‌گه‌ر پێوه‌ی مابوو- ده‌ستی ته‌ڕ کات و مه‌سحی سه‌ری پێ‌بکات. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاوی به‌کارھێنراو به‌لای ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه پاک و پاکه‌ره‌وه‌یه. ئیمامی مالیک و ئیمامی شافیعی خۆیان ئه‌م رایه‌یان وه‌رگرتووه، ئیبنوحه‌زم ده‌فه‌رموێ: سوفیانی سه‌وری و ئه‌بوسه‌ورو ھه‌موو زاھیریه‌کانیش رایان وایه.
پۆلی دووه‌م: ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه پاک نه‌ماوه‌و ناشێت به‌کار بێته‌وه:
ئه‌مه مه‌زھه‌بی ئیبنوعومه‌رو عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌رجيس (سَرْجِسَ) و جوه‌یرییه‌ی کچی حارسه - خوا لێیان رازی بێت-، ھه‌روه‌ھا رای حه‌سه‌نی به‌سری و ئهحمهدو ئیسحاق و شه‌عبی و ئیمامی مالیک و ئه‌وزاعی و شافیعی (له یه‌کێک له قه‌وله‌کانیدا)، ھه‌روه‌ھا شه‌رعناسانی مه‌دره‌سه‌ی ره‌ئی و داوودی زاھیریی.[36] به‌ڵگه‌شیان:
١- حه‌که‌می کوڕی عه‌مر - خوا لێی رازی بێت - گێڕایه‌وه که: « نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يَتَوَضَّأَ الرَّجُلُ بِفَضْلِ طَهُورِ الْمَرْأَةِ»[37]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی له‌وه‌کردووه که پیاو ده‌سنوێژ به ئاوی ماوه‌ی ده‌سنوێژی ژن بشوات».
٢- فه‌رمووده‌که‌ی لای حومه‌یدی حیمیه‌ری که ده‌فه‌رموێ: «لَقِيتُ رَجُلًا صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَرْبَعَ سِنِينَ كَمَا صَحِبَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ قَالَ نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ تَغْتَسِلَ الْمَرْأَةُ بِفَضْلِ الرَّجُلِ أَوْ يَغْتَسِلَ الرَّجُلُ بِفَضْلِ الْمَرْأَةِ زَادَ مُسَدَّدٌ وَلْيَغْتَرِفَا جَمِيعًا»[38]؛ «حومه‌یدی حیمیه‌ری گێڕایه‌وه که پیاوێکی بینی که چوار ساڵ له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا بوو (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) هه‌روه‌کوو چۆن ئه‌بوهوڕه‌یڕه له خزمه‌تیدا بوو، ئه‌و گێڕایه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی کردووه له‌وه‌ی ژن به ئاوی ماوه‌ی به‌ر پیاو غوسڵی خۆی ده‌رکات، ھه‌ر وه‌کو که نابێت پیاو به ئاوی ماوه‌ی به‌ر ژن غوسڵی خۆی ده‌رکات، با ھه‌ردووکیان ھه‌ر لێی ھه‌ڵھێنجن». یه‌عنی له یه‌ک کاتدا بۆ نموونه به جام له سه‌تڵێک یان له ته‌شتێکی ده‌رکه‌ن و بیکه‌ن به‌سه‌رو له‌شی خۆیاندا.
٣- ئه‌وه‌ی که له سه‌یدنا عه‌لی کوڕی ئهبوتالیبهوه - خوا لێی رازی بێت- گێڕراوه‌ته‌وه که: «كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَهْلُهُ يَغْتَسِلُونَ مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ وَلاَ يَغْتَسِلُ أَحَدُهُمَا بِفَضْلِ صَاحِبِهِ»[39]؛ «پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا له یه‌ک ته‌شتدا خۆیان ده‌شت به‌ڵام ھیچیان ئاوی تکاوه‌ی ئه‌وی تریانی به‌کار نه‌ده‌ھێنا».
٤- ئه‌م زانا به‌ڕێزانه به‌ڵگه به‌و فه‌رمووده‌ش دێننه‌وه که ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «لَا يَغْتَسِلُ أَحَدُكُمْ فِي اَلْمَاءِ اَلدَّائِمِ وَهُوَ جُنُبٌ»؛[40] «که‌ستان که جه‌نابه‌تتان له‌سه‌ر بوو خۆ له ئاوێکی وه‌ستاودا نه‌شوات». یان ئه‌وه‌ی که «نَهَى أَنْ تَغْتَسِلَ الْمَرْأَةُ بِفَضْلِ الرَّجُلِ أَوْ يَغْتَسِلَ الرَّجُلُ بِفَضْلِ الْمَرْأَةِ»[41]؛ «پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی له‌وه کردووه که ژن به ئاوی به‌کارھێنراوی پیاو بۆ غوسڵ خۆی بشوات و پیاویش به‌و ئاوه‌ی ژنێک بۆ غوسڵ ده‌رکردنی به کاری ھێناوه خۆی بشوات». شافیعییه‌کان ده‌فه‌رموون: ئه‌م به‌رھه‌ڵستی کردنه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له‌به‌ر پیس نه‌کردنی ئاوه‌که‌یه، که‌وابوو ئاوه به‌کارھێنراوه‌که سیفه‌تی ئاوی پاکژی نه‌ماوه. ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئه‌بویوسف ده‌فه‌رموون: ھه‌ر پیس بووه!
٥-ھه‌روه‌ھا ئه‌و فه‌رمووده‌یه ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ی بۆچوونی خۆیان که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «لاَ يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِي الْمَاءِ الدَّائِمِ وَلاَ يَغْتَسِلْ فِيهِ مِنَ الْجَنَابَةِ».[42]؛ «که‌ستان میز نه‌کاته ئاوی وه‌ستاوه‌و که جه‌نابه‌تیشی له‌سه‌ر بوو خۆی له ئاوێکی وه‌ستاودا نه‌شوات». ده‌فه‌رموون: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئاوه به‌کارھێنراوه‌ش وه‌کو میز پیسییه!
پۆلی یه‌که‌م له وه‌ڵامیاندا فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابوایه پێویست بوو ئه‌و ته‌شت و مه‌نجه‌ڵ و له‌گه‌نانه‌ی ده‌ستنوێژیان تێدا ده‌گیرێت دواتر بشۆرانایه‌ته‌وه، یان ئه‌و به‌رگ و پۆشاکانه‌ی ئاوی به‌کارھێنراوی ده‌سنوێژو غوسڵیان به‌رده‌که‌وت ده‌بوو بشۆرانایه‌وه!! ئه‌مه‌ش که‌س نه‌یوتووه، چونکه ئه‌و ته‌شت و مه‌نجه‌ڵانه به کۆڕای ھه‌موو شه‌رعناسان پاکن. سه‌نعانی له کتێبی «سُبُلُ السَّلامِ»دا ده‌فه‌رموێ: دیاره فه‌رمووده‌که به‌رھه‌ڵستی له میزکردن و خۆشتنه‌که پێکه‌وه‌و له‌یه‌ک کاتدا له ھه‌مان ئاودا ده‌کات. واته میز مه‌که‌نه ئاوێکی وه‌ستاوه‌وه‌و پاشانیش خۆتانی تێدا بشۆنه‌وه. مالیکییه‌کان ده‌فه‌رموون: به‌کارھێنانه‌وه‌ی ئاوێک که به کارھاتبێت مه‌کروھه.[43]
ئه‌وه‌ی بۆچوونی ورده‌کارترو به‌ڵگه‌ی به‌ھێزتره رای پۆلی یه‌که‌مه، به‌ڵام زۆر له شه‌رعناسان فه‌رموویانه: ده‌شێت به‌ڵگه‌ی ھه‌ردوولا لێکدرێت و بووترێت:[44] له لایه‌نی ئیحتیاته‌وه باشتر وایه ئاوی به‌کارنه‌ھێنراو بۆ ده‌سنوێژو غوسڵ به‌کاربھێنرێت، ئه‌گینا به‌ڵگه‌یه‌کی به‌ھێز له‌سه‌ر ئه‌وه نیه که ئاوی تکاوه له ده‌سنوێژو غوسڵ پیس بووبێت؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.[45]
[1]. بُخَارِي: ٧٤٤؛ مُسْلِم: ٥٩٨؛ أَبُودَاوُد: ٧٨١؛ أَحْمَدُ: ٢:٢٣١؛ النَّسَائِيّ: ٦٠.
[2]. أَبُودَاوُد: ٨٣؛ النَّسَائِيّ: ٥٩؛ التِّرْمِذِيّ: ٦٩؛ ابْنُ مَاجَه: ٣٨٦؛ ئیمامی ترمزی ده‌فه‌رموێ: «ئه‌م حه‌دیسه حه‌سه‌ن و سه‌حيحه، ده‌رباره‌شی له موحه‌ممه‌دی کوڕی ئیسماعیلی بوخاریم پرسی، ئه‌ویش فه‌رمووی: سه‌حیحه». شێخی ئال به‌سسام که له گه‌وره زانایانی حه‌ره‌م بوو ره‌حمه‌تی خوای لێبێت (له ١/٢/٢٠٠٣ کۆچی دوایی کرد) له «تَيْسِيرُ العَلام ١/٨٩»دا دفه‌رموێ: ئوممه‌ت ھه‌مووی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی قبووڵ کردوه، زیاتر له ٣٠ پێشه‌وای فه‌رمووده به سه‌حیحیان زانیوه، ناوی زۆریشیان ده‌ھێنێت.
[3]. عه‌بدوڵڵای کوڕی ئه‌حمه‌د له «الزَّوَائِد ١/٧٦» ھێناوێتیه‌وه‌و شێخ ئه‌حمه‌د شاکر ده‌فه‌رموێ سهحيحهو ئه‌لبانیش (له إِرْوَاءُ الغَلِیل: ١٣)دا به حه‌سه‌نی ناساندووه.
[4]. بُخَاري: ١٢٥٨؛ مُسْلِم: ٩٣٩؛ أَبُودَاوُد: ٣١٤٢؛ النَّسَائِيَّ: ١٨٨٠؛ ابنُ مَاجَه: ١٤٥٨؛ التِّرْمِذِيّ: ٩٩٠، ده‌رباره‌شی ده‌فه‌رموێ «حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ».
[5]. ابنُ قُدَامَة، الْمُغْنِي: ١/١٢؛ النَّوَوِيّ، المَجْمُوع: ١/٥٠؛ المُقْبِلي، البَحْرُ الزخار: ١/٢٧.
[6]. أَحْمَدُ: ٦/٣٤٢؛ النَّسَائِيّ: ٢٤٠؛ ابْنُ مَاجَه: ٣٧٨؛ ابن خُزَيْمَةَ: ٢٤٠.
[7]. سَيِّد سَابِق، فِقهَ السَّنَةَ ١/١٦.
[8]. مُسْلِم: ٣/١٨٣.
[9]. الشَوكَانِي، نَيِلُ الْأَوْطَار: ١/٤١؛ ابن رُشْد، بِدَايَة المُجْتَهِدُ: ١/٢٤؛ ابن قُدَامَة المَقْدِسِيّ، الْمُغْنِي: ١/٢٢؛ الخَطِيبُ الشَّربِيْنِي، مُغَنِّي المُحْتَاج: ١/٢١.
[10]. أَبُودَاوُد: ٦٧؛ شێخی ئه‌لبانی به سه‌حيحی ناساندووه.
[11]. أَبُودَاوُد: ٦٦؛ التِّرْمِذِيّ: ٦٦، به حه‌سه‌نی داناوه؛ النَّسَائِيَّ: ٣٢٥؛ أَحْمَدُ: ٣/٣١ و ٨٦؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/٤ و ٢٥٧؛ الدَّارَقُطْنِيُّ: ١١؛ ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل ده‌فه‌رموێ: حه‌دیسی بیری بوزاعه سه‌حيحه .
[12]. بێگومان به‌و مه‌رجه‌ی یه‌کێک له سێ وه‌سفه‌کانی تام و ره‌نگ و بۆنی نه‌گۆڕا بێت.
[13]. سَيِّد سَابِق، فِقهَ السَّنَةَ: ١٧.
[14]. أَبُودَاوُد ١/١٧؛ النَّسَائِيَّ ١/٤٦؛ التِّرْمِذِيّ: ٦٧؛ أَحْمَدُ: ١/٣١٤؛ الدَّارَقُطْنِيُّ: ١/١٨٧؛ الْحَاكِمِ: ١/١٣٣، به سه‌حیحی ناساندووه.
[15]. قولله: گۆزه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و زه‌مانه بووه به حساباتی ئێستای ئێمه ده‌کاته ١٥٧ کلگم، شێخ ئال به‌سسام (له تَيْسِيرُ العّلَام: ١/٩٦)دا ده‌فه‌رموێ ٥٠٠ ره‌تڵی عێراقی واته ٢٠٠ کلگم له ئاوی شیرین.
[16]. وه‌کو به‌یھه‌قی و موززی و ئیبنوته‌یمییه (تَيْسِيرُ العّلَام١/٩٥).
[17]. بڕوانه: الألْبَانِي، إِرْوَاءُ الغَلِیل: ١/٦٠ و صَحِيحُ الجَامِع: ٧٥٨.
[18]. له‌ساڵی ١٩٩٥ دا له ناوه‌ڕاستی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا کۆشکێکی زۆر گه‌وره‌م بینی که ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌نی ره‌نگاوڕه‌نگی جوانی لێکرابوو، له ھاوڕێکانم پرسی ئه‌مه چیه وا جوانه، وتیان ئه‌مه زێرابی شاره‌و لێره‌دا ئاوه‌ڕۆکه سه‌ر له نوێ پاک ده‌کرێته‌وه‌و به‌کار ده‌ھێنرێته‌وه.
[19]. بڕیاری ژماره ٦٤ له ٢٥/١٠/١٣٩٨ و بڕیاری خولی ١١ که له ١٣ی ره‌جه‌بی ١٤٠٩ به‌رانبه‌ر ١٩٨٩ گیرا،
[20]. ابن قُدَامَة، الْمُغْنِي: ١/٣١؛ النَّوَوِيّ، المَجْمُوع ١/٢٠٥؛ ابن حَزْم، المُحَلّىٰ: ١/١٨٣؛ ابن تَيْمِيَةَ، مَجْمُوع الفَتَاوَىٰ: ٢٠/٥١٩؛ ابن الْمُنْذِرِ، الأَوْسَطُ: ١/٢٨٥.
[21]. أَبُودَاوُد: ٢٦٦؛ التِّرْمِذِيّ: ٦٦؛ النَّسَائِيَّ: ١/١٧٤؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهُ السُّنَةَ: ١/١٠٤)دا ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه.
[22]. بُخَاري: ١٨٧؛ أَحْمَدُ: ١٨٣٧٩.
[23]. ابن حَجَرٍ، فَتْحُ اَلْبَارِي: ١/٣٥٣.
[24]. بُخَاري: ١٨٩.
[25]. بُخَاري: ١٨٨.
[26]. بُخَاري: ١٩٣؛ أَبُودَاوُد: ٧٩؛ النَّسَائِيَّ: ١/٥٧؛ ابن مَاجَه: ٣٨١ .
[27]. ئه‌بوداود ھێناوێتیه‌وه‌و ده‌رھه‌قی ده‌فه‌رموێ: سه‌حيحه.
[28]. مُسْلِم: ٣٢٣؛ له فه‌رموده‌یه‌کی تری بوخاری و موسلیمدا ھاتووه که: «كاَنا يَغْتَسِلانِ فِي إنَاءٍ واحِدٍ»؛ «پێکه‌وه له یه‌ک ته‌شتی گه‌وره‌دا غوسڵیان ده‌رده‌کرد».
[29]. ئه‌بوداود: ١٣٠، الدَّارَقُطْنِيُّ: ١/٨٧؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهُ السُّنَةَ: ١/١٠٥)دا ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه.
[30]. إِبْنُ الْمُنْذِرِ، الأَوْسَطُ: ١/٢٨٨.
[31]. أَبُودَاوُد: ٨١، به سه‌حيحی داناوه.. شه‌وکانی له به‌رگری له سه‌نه‌ده‌که‌ی ده‌فه‌رموێ: به‌یهه‌قی وای راگه‌یاندووه: گوایه موڕسه‌له (یاوه‌رێک له زنجیره‌ی سه‌نه‌ده‌که‌یدا نه‌ماوه)، ئیبنو حه‌زمیش ئیددیعا ده‌کات گوایه داوود که له حه‌میدی کوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی ده‌گێڕێته‌وه زه‌عیفه. نه‌وه‌ویش فه‌رموویه‌تی: حافزانی فه‌رمووده له‌سه‌ر ئه‌وه کۆن که ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌کی زه‌عیفه. به‌ڵام ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی دوای ئه‌وه‌ی له «بلوغ المرام»دا سه‌نه‌ده‌که‌ی به سه‌حیح ناساندووه، سه‌رسامی خۆی له‌م قه‌وله‌ی نه‌وه‌وی ده‌ربڕیوه چونکه ده‌فه‌رموێ پیاوانی سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌که ھه‌موویان جێمتمانه‌ن و که‌سم له فه‌رمووده‌وانان نه‌دیوه به زه‌عیفی دانابێت. ئال به‌سسامیش ده‌فه‌رموێ ئیبنوحه‌زم له ناوی حه‌میددا به ھه‌ڵه‌دا چووه چونکه ئه‌و حه‌میده کوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمان نییه که زه‌عیفه، ئه‌مه حه‌میدی کوڕی عه‌بدوڵڵایه که شه‌رعناس و جێمتمانهیه (تَيْسِيرُ العّلَام:١/١٠٣).
[32]. عَبْدُالرَّزَّاقِ، المُصْنَّف: ١/١١٠؛ ابن أَبِي شَيْبَةَ، ١/٣٨؛ ابن الْمُنْذِرِ، الأَوْسَطُ: ١/٢٧٩؛ أَبُوعُبَيد، الطُّهُورُ: ٢٣٦؛ السَّرَخْسِيُّ، المَبْسُوطُ: ١/٦١؛ الشَّافِعِي، الأُمُ: ١/٨؛ ابن قُدَامَة، الْمُغْنِي: ١/٢٨٣.
[33]. أَبُودَاوُد: ٦٨؛ التِّرْمِذِيّ: ٦٥؛ شێخی ئه‌لبانی به سه‌حيحی داناوه (له صَحِيحُ الجَامِع: ١٩٢٧).
[34]. بُخَاري: ٢٩٩إ مُسْلِم: ٣٢١.
[35]. بُخَاري: ٨٠؛ مُسْلِم: ١١٥؛ أَبُودَاوُد: ١:٥٢؛ النَّسَائِيّ: ١/١٤٥؛ التِّرْمِذِيّ: ١٢١، ده‌رباره‌شی ده‌فه‌رموێ: «حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ»؛ ابن مَاجَهْ: ٥٣٤ وَمُسْنَدٌ أَحْمَدُ: ٢/ ٢٣٥.
[36]. الأَوْسَطُ: ١/٢٩٢؛ الْمُغْنِي: ١/٢٨٢.
[37]. أبودَاوُد: ٨٢؛ التِّرْمِذِيّ: ٦٤؛ النَّسَائِيَّ: ١/٧٩؛ ابن مَاجَه: ٣٧٣؛ أَحْمَدُ: ٥/٦٦؛ ئیبنو حه‌جه‌رو شێخی ئه‌لبانی به سه‌حیحیان داناوه به‌ڵام ئیمامی بوخاری و داره‌قوتنی و نه‌وه‌وی به زه‌عیفیان داناوه.
[38]. أَبُودَاوُد: ٨١؛ النَّسَائِيَّ: ١/١٣٠؛ الْبَيْهَقِيُّ ١ / ١٩٠. كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهُ السُّنَة: ١/١٠٦) ده‌فه‌رموێ: سه‌نه‌ده‌که‌ی سه‌حیحه.
[39]. ابن مَاجَهْ: ١/١٣٣؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهُ السُّنَة: ١/١٠٦) ده‌فه‌رموێ زه‌عیفه.
[40]. مُسْلِم:٢٨٣.
[41].أَبُودَاوُد: ٨١؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهُ السُّنَةَ) ده‌فه‌رموێ: سه‌نه‌ده‌که‌ی سه‌حیحه؛ بشڕوانه: العَوْنُ المَعْبُودِ: ١/١٤٨.
[42]. أَبُودَاوُد به‌م له‌فزه گێڕاوێتیه‌وه، ئه‌سڵه‌که‌شی له سه‌حیحه‌یندایه، بڕوانه: العَوْنُ المَعْبُودِ: ١/١٣٣. بۆ رای حه‌نه‌فییه‌کانیش بڕوانه: فَتْحُ القَدِير: ١/٨٧.
[43]. بِدَايَة المُجْتَهِد: ١/٣٧.
[44]. ابن حَجَرٍ العَسْقَّلَانِي، فَتْحِ اَلْبَارِي: ١/٣٠٠؛ الصَنْعَانِي، سُبُلُ السَّلَامِ: ١/٢٨؛ الشَوكَانِي، نَيِلُ الْأَوْطَار: ١/٢٦.
[45]. بۆ ته‌فسیلی زیاتر ده‌توانرێت جگه له‌و سه‌رچاوانه‌ی ناو براون ته‌ماشای ئه‌م سه‌رچاوانه بکرێت: ألْاِسْتِذْكار: ١/٢٥٣؛ التَّمْهِيدُ : ٤/٤٣؛ الْمُغْنِي: ١/١٩؛ الأَوْسَطُ: ١/٢٨٥.