گرنگی پاکژی
پاکژی یه‌کێک له گرنگترین حوکمه‌کانی ئیسلامه. گرنگی پاکژی بۆ کۆمه‌ڵه خاڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه که له خواره‌وه باس له هه‌ندێکیان ده‌که‌ین:
١- پاکژی مه‌رجی دروستی نوێژه چونکه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)ده‌فه‌رموێ: « لا تُقْبَلُ صَلاةُ مَنْ أحْدَثَ حَتَّى يَتَوَضَّأَ»[1]؛ «نوێژی ئه‌و که‌سه دروست نابێت که بێ‌ده‌سنوێژ بووه تا ده‌سنوێژ نه‌گرێته‌وه». نوێژکردن به ده‌سنوێژه‌وه خوا به مه‌زن زانینه. به‌ڵام بێ‌ده‌سنوێژی و له‌شگرانی - ھه‌رچه‌نده پیسی دیار نین - به‌ڵام به پیسی مه‌عنه‌وی حسێبن و ده‌بێت خۆیان لێ پاک کرێته‌وه تا بتوانرێت رێی په‌رستنه‌کان بگیرێته به‌ر. له‌شگرانی و بێ‌ده‌سنوێژی ده‌بنه به‌ربه‌ستی ئه‌و په‌رستن و خوا به مه‌زن دانانه‌و پێچه‌وانه‌ی پاکیشن.
٢- خوای په‌روه‌ردگار مه‌تحی پاکژه‌وانانی کردووه که فه‌رموویه‌تی: « إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ» [الْبَقَرَةِ:٢٢٢]؛ «خوای گه‌وره تۆبه‌کاران و پاکژه‌وانانی خۆش ده‌وێت». مه‌تحی ئه‌ھلی مزگه‌وته‌که‌ی قیبای مه‌دینه‌یشی ئاوا کردووه: « فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُواْ وَاللّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ» [التَّوْبَة:١٠٨]؛ «پیاوانی وای تێدایه حه‌ز ده‌که‌ن پاک ببنه‌وه، خوای گه‌وره‌ش پاکژه‌وانانی خۆش ده‌وێت».
٣- خۆ پاک نه‌کردنه‌وه له نه‌جاسه‌ت و که‌مته‌رخه‌می له پاکژی ھۆکارێکه بۆ شایان بوونی ئه‌شکه‌نجه‌و ژانی گۆڕ! ئیبنوعه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت - ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)به لای دوو گۆڕدا تێپه‌ڕی فه‌رمووی: « إِنَّهُمَا يُعَذَّبَانِ وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ أَمَّا هَذَا فَكَانَ لاَ يَسْتَنْزِهُ مِنْ بَوْلِهِ...»[2]؛ « خاوه‌نی ئه‌م دوو گۆڕه ئێستا ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن، به دیدی پێشووی خۆیان له‌سه‌ر شتێکی زۆر گه‌وره‌ش نیه که ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن! ئه‌مه‌یان کاتی میز کردنی خۆی پاک نه‌ده‌کرده‌وه..».
٤- پاکژی یه‌که‌مین ده‌روازه‌ی چوونه ناو په‌رستنه‌کانه. یه‌که‌م روکنی په‌رستنه‌کان که فه‌رز بوو نوێژه‌کان بوون، ئینجا زه‌کات، ئینجا رۆژوو، ئینجا حه‌ج. ده‌سنوێژیش پێشه‌کی نوێژه‌که‌یه، بۆیه ھه‌موو کتێبه فیقھییه‌کان به باسی پاکژی ده‌ست پێ ده‌که‌ن. پێغه‌مبه‌ری خوایش (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)ده‌فه‌رموێ: «مِفْتَاحُ الصَّلاَةِ الطُّهُورُ»[3]؛ «کلیلی نوێژ پاکژییه». چونکه ده‌سنوێژ مه‌رجی نوێژه‌و هه‌میشه مه‌رج (شرط) پێش مه‌رجکراوه (مشروط)؛ که‌واته ده‌بێت حه‌تمه‌ن پاکژی پێشی نوێژ که‌وێت. ئیمامی موسلیمیش له ئه‌بومالیکی ئه‌شعه‌رییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)فه‌رمووی: « الطَّهُورُ شَطْرُ الْإِيمَانِ»[4]؛ «پاکژی نیوه‌ی باوه‌ڕه».
[1]. بُخَارِي: ١٣٥؛ مُسْلِم: ٢٢٥.
[2]. أَبُودَاوُد: ٢٠؛ النَّسَائِيَّ : ٣١ و ٢٠٦٩؛ إبْنُ مَاجَه: ٣٤٧؛ سه‌نه‌ده‌که‌ش سه‌حيحه.
[3]. ئه‌حمه‌د و خاوه‌نی شه‌ش کتێبه‌که (جگه نه‌سائی) ریوایه‌تیان کردووه.