باسی یه‌که‌مم
پێناسه‌ی نوێژ
نوێژ زاراوه‌یه‌كی كوردیه كه به‌رامبه‌ر « الصَّلاَة»ی عه‌ره‌بی دانراوه. « الصَّلاَة» له زمانه‌وانی عاره‌بیدا به مانای دوعا بۆ كردن و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه، خوای گه‌وره به‌و مانایه ده‌فه‌رموێ: « وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاتَک سَكَنٌ لَّهُمْ»[1]؛ « دوعایان بۆ بكه‌و بۆیان بپاڕێره‌وه چونكه دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی تۆ سوكناییان ده‌دات».
ب- له رووی شه‌رعییه‌وه: نوێژ له هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا له رووی شه‌رعییه‌وه بریتیه له په‌رستنی خوای گه‌وره به چه‌ند مه‌رجێک و به چه‌ند گوفتارو ره‌فتارێک كه به ته‌كبیره‌ی ئیحرام[2] ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به سه‌لام دانه‌وه كۆتاییان پێ دێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ نییه‌ت هێناندا ده‌بن.
[2]. تهکبيرهی ئيحرام واته: ووتنی الله اکبر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی نوێژه‌که.