باسی یه‌که‌م
پێناسه‌ی ده‌ستنوێژ
ا- له رووی زمانه‌وانییه‌وه:
ده‌ستنوێژ له کوردی‌دا وه‌کو زاراوه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به «الْوُضُوء»ی عه‌ره‌بی دانراوه که ئاماژه‌ی تێدایه بۆ شتنی ده‌ست و ئه‌ندامه دیاری کراوه‌کانی تری له‌ش وه‌ک پێشه‌کی نوێژ. به‌ڵام ئه‌سڵه‌که‌ی له زمانه‌وانی عه‌ره‌بیدا له چاووگی «الوَضاَءَة»ه‌وه ھاتووه که به مانای پاک‌وخاوێنی و ته‌ڕو پاراوییه. «الْوُضُوءَ» به ھه‌بوونی بۆر (ضَمَّة) له‌سه‌ر واوه‌که‌ی به مانای کرداری ده‌ستنوێژ گرتنهکهیه، به ھه‌بوونی سه‌ر «فَتْحَة» له‌سه‌ر واوه‌که‌ی (الوَضُوء) مانای ئه‌و ئاوه ده‌گه‌ێنێت که ده‌ستنوێژه‌که‌ی پێ ده‌گیرێت.[1]
ب- له رووی زمانه‌وانییه‌وه:
له رووی زاروهییشهوه بریتیه له به‌کارھێنانی ئاو بۆ ھه‌ندێک ئه‌ندامی له‌ش (ده‌ست و دهموچاوو سه‌رو پێ) تا رێی نوێژکردن و خواپه‌رستنی تری پێ بکرێته‌وه.
باسی دووه‌م
حوکمی شه‌رعی ده‌ستنوێژ
ده‌ستنوێژ گرتن ره‌فتارێکی شه‌رعییه چونکه به‌ڵگه‌ی له قورئان و سوننه‌ت و کۆڕای زانایاندا ھه‌یه:
١- قورئان:
خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ» [الْمَائِدَة: ٦]؛ «ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان ھێناوه ئه‌گه‌ر بۆ نوێژ ھه‌ستان با دهموچاوو ده‌ستان تا ئانیشک شتبێت و مه‌سحی سه‌رتان کردبێت وپێیهکانیشتان تا قوله‌پێ شتبێت».
٢- سوننه‌ت:
فه‌رمووده‌ی زۆر ھه‌یه که گرتنی ده‌ستنوێژ بۆ نوێژ کردن به فه‌رز ده‌ناسێنن؛ وه‌کو:
الف- ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «لاَ تُقْبَلُ صَلاَةُ أَحَدِكُمْ إِذَا أَحْدَثَ وَلَمْ يَتَوَضَّأ»[2]؛ «نوێژی ھیچ که‌سێکتان قبووڵ نابێت ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژی شکابێت و نه‌یگرتبێته‌وه».
ب- ئیبنوعومه‌ر - خوالێیان رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌یفه‌رموو: «لاَ يَقْبَلُ اللهُ صَلاةً بِغَيرِ طُهُورٍ»[3]؛ «خوای گه‌وره نوێژ له ھیچتان به‌بێ ده‌ستنوێژ قبووڵ ناکات».
ج- ئیبنوعه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «إِنَّمَا أُمِرْتُ بِالْوُضُوءِ إِذَا قُمْتُ إِلَى الصَّلاَةِ»[4]؛ «فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێکراوه که ھه‌ستام بۆ نوێژ ده‌بێت ده‌ستنوێژم ھه‌بێت».
د- ئه‌بو سه‌عیدی خودری - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «مِفْتَاحُ الصَّلاَةِ الطُّهُورُ وَتَحْرِيمُهَا التَّكْبِيرُ وَتَحْلِيلُهَا التَّسْلِيمُ»[5]؛ «کلیلی نوێژ ده‌ستنوێژه، سه‌ره‌تای حه‌رامبوونی قسه (وه ره‌فتاره‌کانی تر) تێیدا ته‌کبیری دهسپێکێتی، رێدانهوه به قسه دوای سه‌لام دانه‌وه‌یه‌تی».
٣- کۆڕای زانایان:
ئه‌وه به‌ناوبانگه که شه‌رعناسان فه‌رموویانه: نوێژ به بێ ده‌ستنوێژ نابێت، مه‌گه‌ر که‌سێک به ھیچ کلۆجێک نه‌توانێت بیگرێت.[6]
[1]. القَامُوسُ: ١/٣٣؛ مُخْتَار الصِّحَاح: ٥٧٥؛ المَجْمُوع: ١/٣٥٥.
[2]. بُخَاري: ١٣٥؛ مُسْلِم: ٢٢٥.
[4]. التِّرْمِذِيّ: ١٨٤٨؛ أَبُودَاوُد: ٣٧٦٠؛ النَّسَائِيّ: ١/٧٣؛ بڕوانه: الأَلْبَانِي، صَحِيحُ الجَامِع: ٢٣٣٣.
[5]. التِّرْمِذِيّ: ١٨٤٨؛ أَبُودَاوُد: ٦٠؛ ابن مَاجَه: ٢٧٥؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْه السُّنَة: ١/١٠٨) ده‌فه‌رموێ: «حَسَنٌ لِغَيْرِه».، شێخی ئه‌لبانیش (له صَحِيحُ الجَامِع: ٥٧٦١) به سه‌حيحی داناوه.
[6]. ابن الْمُنْذِرِ، الأَوْسَطُ: ١/١٠٧.