سیواک
سیواکیش یه‌کێکه له سوننه‌ته سروشتییه‌کان و نیشانه‌یه‌کی به‌رزو روونی بایه‌خدانی ئیسلامه به خاوێنی و پاکێتی.
١- پێناسه‌ی سیواک:
سیواک که ھه‌ندێک کورد پێی ده‌ڵێ: سیواوک، له کرداری «سَاکَ»ه‌وه ھاتووه به مانای لێخشاند. له رووی
زاراوه‌ییه‌وه بریتیه له: ھێنان و بردنی چیلکه‌یه‌ک یان ھاوشێوه‌ی به‌سه‌ر دانه‌کاندا بۆ پاک راگرتنی، نه‌بادا زه‌ردایی لێبنیشێت.[1]
عه‌ره‌به‌کان له پێش ئیسلامیشه‌وه داری ئه‌راکیان بۆ سیواک کردن به‌کار ده‌ھێنا که ئێستا سه‌لمێنراوه که نه‌خۆشیه‌کانی کلۆری دان ناھێڵێت و پارێزگاری مینای سه‌ر ددانه‌کان ده‌کات و پووک له ئاوسان و ھه‌و کردن ده‌پارێزێت. له لایه‌کی تره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێکه‌و ده‌که‌وێته ناو ده‌م و سه‌ر زمان، مێشک ئاڕاسته ده‌داته زمان که لیک و ھۆرمۆنی تر بڕێژێت به‌مه‌ش به‌رده‌وام سه‌ر دانه‌کان ته‌ڕ ده‌مێننه‌وه. ئاشکراشه که وشکبوونی ددان ھۆکاری سه‌ره‌کی رزین و ھه‌ڵوه‌رینێتی. ئه‌گه‌ر که‌سێک داری ئه‌راکی ده‌ست نه‌که‌وت ده‌شێت دارێکی تر بکاته سیواک، یان ھه‌ر فڵچه‌یه‌ک به‌کار بھێنێت، ئه‌گه‌ر ھه‌ر نه‌بوو په‌نجه‌ی خۆی.
2- ئه‌و کاتانه‌ی سیواک کردن تێیاندا ته‌ئکیدی زۆرتری له‌سه‌ر کراوه:
سیواک کردن له ھه‌موو کاته‌کانی شه‌و و رۆژدا شتێکی باشه چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له وه‌سفیدا ده‌یفه‌رموو: «السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ»[2]؛ «سیواک پاکژکه‌ره‌وه‌ی ده‌مه‌و مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه». به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له ھه‌ندێک کاتدا زیاتر ته‌ئکید له به‌کارھێنانی سیواک کراوه‌ته‌وه، وه‌کو:
الف- کاتی ده‌سنوێژگرتن:
له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ی لای ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- که ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ كُلِّ وُضُوءٍ»[3]؛ «ئه‌گه‌ر سه‌خت نه‌بوایه له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌م فه‌رمانم پێ ده‌دان که سیواک له کاتی ھه‌موو ده‌سنوێژێکدا به‌کار بھێنن».
ب- کاتی نوێژکردن:
له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی تری لای ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- که ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «لَوْلاَ أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلاَةٍ»[4]؛ «ئه‌گه‌ر سه‌خت نه‌بوایه له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌م فه‌رمانم پێ ده‌دان که سیواک له کاتی ھه‌موو نوێژێکدا به‌کار بھێنن».
ج- کاتی قورئان خوێندن:
له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای سه‌یدنا عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیبه - خوا لێی رازی بێت- که ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمانی پێکردبووین که سیواک به‌کار بھێنین چونکه: «إنَّ الْعَبْدَ إذَا قَامَ يُصَلِّي أتَاهُ مَلَكٌ فَقَامَ خَلْفَهُ يَسْتَمِعُ الْقُرْآنَ وَيَدْنُو، فَلَا يَزَالُ يَسْتَمِعُ وَيَدْنُو حَتَّى يَضَعَ فَاهُ عَلَى فِيهِ، فَلَا يَقْرَأُ آيَةً إلَّا كَانَتْ فِي جَوفِ الْمَلَكِ»[5]؛ «له‌و کاته‌ی به‌نده‌یه‌کی خوا ھه‌ڵده‌ستێت بۆ نوێژ کردن، فریشته‌یه‌ک دێته پشتیه‌وه‌و گوێ له قورئانه‌که ده‌گرێت و زیاتر لێی نزیک ده‌بێته‌وه، ئیتر ھه‌ر وا گوێ ده‌گرێت و نزیکتر ده‌بێته‌وه تا ده‌می ده‌خاته سه‌ر ده‌می ئه‌و، ئیتر ئه‌م ھه‌ر ئایه‌تێک بخوێنێته‌وه ده‌چێته بۆشایی سینه‌ی فریشته‌که‌وه». که‌واته باشه ئینسان له‌م کاته پیرۆزه‌دا ده‌م و ددانی خاوێن بێت.
د- کاتی چوونه ماڵه‌وه:
چونکه میقدامی کوڕی شوره‌یح - خوا لێیان رازی بێت- له باوکیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ: له عائیشه‌خانمم پرسی که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) که ده‌ھاته‌وه ماڵه‌وه به چی ده‌ستی به ره‌فتاری خۆی ده‌کرد؟! فه‌رمووی: به سیواک کردن.[6]
ه- کاتی شه‌ونوێژ:
له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای سه‌یدنا حوزه‌یفه‌یه که فه‌رمووی: «كَانَ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ يَشُوصُ فَاهُ بِالسِّوَاكِ»[7]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) که بۆ شه‌ونوێژ ھه‌ڵده‌ستا سیواکی به ده‌م و دانیدا ده‌ھێنا».
و- کاتی ناخۆشی تامی ده‌م و کاتی زیادبوونی زه‌ردایی سه‌ر ددانه‌کان و پێش تێکه‌ڵاوبوونی خه‌ڵکی له رۆژانی ھه‌ینی و بۆنه‌کان.
ئیمامی ئیبنولقه‌ییم - رَحِمَه اللّه- ده‌فه‌رموێ: سیواک، ده‌م بۆن خۆش ده‌کات، گه‌ده ده‌حه‌وێنێته‌وه، ده‌نگ ساف ده‌کات، یارمه‌تی ھه‌رس کردنی خۆراک ده‌دات، ده‌زووله‌کانی ده‌نگ پاک ده‌کاته‌وه، چالاکی قورئان خوێندن و زیکرو نوێژه‌کان زیاتر ده‌کات، جێ سه‌رسامیی فریشته‌یه، مایه‌ی زیادبوونی چاکه‌یه،
له‌سه‌ر ھه‌مووشیانه‌وه جێی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه.
٣- چۆنیه‌تی به‌کارھێنانی:
الف- سیواکه‌که پێش به‌کارھێنانی بشۆ.
ب- به‌یانیان به‌شه به‌کارھاتووه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی ببڕه‌و لایده‌و به‌شێکی نوێ (سانتیمه‌ترێک زیاتر بێت) به‌کار بھێنه، به‌وه‌ی که توێکڵه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی لا ببه‌یت.
ج- له راسته‌وه بۆ چه‌پ، ھه‌روه‌ھا له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌سه‌ر ددانه‌کانتیدا بھێنه.
د- له کۆتا به‌کارھێناندا به زمانتیدا بھێنه، چونکه حه‌وتاوپێنج له سه‌دی بۆنی ده‌م له زمانه‌وه دێت نه‌ک له دان و بۆشایی گه‌روو.
ه- جارێکی تری پاش به‌کارھێنان بشۆره‌وه.
[1]. الشَوكَانِي، نَيِلُ الْأَوْطَار: ١/١٠٢.
[2]. النَّسَائِيّ: ١/٥٠؛ أَحْمَد: ٦/٤٧ – ٦٢؛ پله‌ی سه‌حيحه (صَحِيحُ فِقْه السُنَة: ١/١٠٠).
[3]. صَحِيحُ الجَامِع: ٥٣١٦.
[4]. بُخَاري: ٦٨١٣؛ مُسْلِم: ٢٥٢.
[5]. الْبَيْهَقِيُّ: ١:٣٨؛ شێخی ئه‌لبانی (له سِلْسِلَةُ الأَحَادِيثِ الصَّحِيحَة: ١٢١٣) به سه‌حيحی داناوه.
[6]. خاوه‌ن کتێبانی ستته گێڕاویانه‌ته‌وه جگه له بوخاری و ترمزی.
[7]. بُخَاري: ٢٤٦؛ مُسْلِم: ٢٥٥.