خه‌ته‌نه کردن
١- پێناسه‌ی خه‌تنه:
خه‌تنه وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه، ئه‌سڵه‌که‌ی «خَتَنَ»یه که له رووی زمانه‌وانییه‌وه کرداری رابوردووه به مانای (بڕی). له زاراوه‌شدا بریتیه له لێکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێسته‌ی به‌سه‌ر گۆپکه‌ی زه‌که‌ری نێرینه‌و سه‌ری میتکه‌ی مێیینهوهیه.[1]
٢- حوکمی خه‌تنه کردن:
شه‌رعناسان سێ رایان له‌سه‌ر خه‌ته‌نه ھه‌بووه‌و ھه‌یه:
الف- ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه له‌سه‌ر نێرینه‌و مێیینه فه‌رزه.
ب- ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه بۆ نێرینه‌و مێیینه سوننه‌ته.
ج- ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه له‌سه‌ر نێرینه فه‌رزه‌و بۆ مێیینه په‌سه‌نده.
ئیبنوقودامه‌ی مه‌قدیسی که حه‌نبه‌لییه ده‌فه‌رموێ: خه‌ته‌نه کردن له‌سه‌ر پیاوان فه‌رزه، له‌سه‌ر ژنان فه‌رز نیه ھه‌ر جێ رێزێکه بۆیان، ئه‌مه‌ش رای زۆرینه‌ی ئه‌ھلی عیلمه.[2]
ئیمامی نه‌وه‌وی که ئیمامی دووه‌می مه‌زھه‌بی شافیعیه (کوردیش شافیعین) ده‌فه‌رموێ: رای راست ئه‌وه‌یه که ئیمامی شافیعی فه‌توای له‌سه‌ر داوه‌و جمھوری زانایان فه‌رموویانه که له‌سه‌ر پیاو و ژن فه‌رزه.[3]
ئه‌وه‌ی گه‌یشتووینێ ئه‌وه‌یه که ته‌نھا خه‌ته‌نه کردنی نێرینه فه‌رزه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ. به پێی ئه‌م به‌ڵگانه :
١- دروشمێکی ناسینه‌وه‌ی موسوڵمانانه که له‌سه‌ر سوننه‌تی سه‌یدنا ئیبراھیمی باپیره‌ی خۆیان ده‌ڕۆن، که له دیان و جوله‌که‌و شوێنکه‌وتووی دینه‌کانی تریان جوێ ده‌کاته‌وه. له فه‌رمووده‌ی سهحيحدا له ئه‌بوھوڕه‌یڕه‌وه - خوا لێی رازی بێت- ھاتووه که: «اخْتَتَنَ إِبْرَاهِيْمُ خَلِيْلُ الرَّحْمَنِ بَعْدَ ماَ أَتَتْ عَلَيْهِ ثَمَانُوْنَ سَنَةً»[4]؛ «ئیبراھیمی دۆستی خوا ته‌مه‌نی بووبوو به ھه‌شتا ساڵ که خه‌ته‌نه کرا». خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) کردووه که شوێن پێی سه‌یدنا ئیبراھیم - عَلَیهِ السَّلَام- ھه‌ڵگرێت، وه‌ک ده‌فه‌رموێ: «ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا» [النَّحْلِ:١٢٣]؛ «پاشان وه‌حیمان بۆ تۆ نارد که به ھهقخوازی شوێن میلله‌تی ئیبراھیم بکه‌وه».
٢- پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ که کابرایه‌ک ھاته خزمه‌تی و موسوڵمان بوو پێی فه‌رموو: «أَلْقِ عَنْكَ شَعْرَ الْكُفْرِ وَاخْتَتِنْ»[5]؛ «مووی کوفر له‌خۆت بکه‌ره‌وه‌و خۆت خه‌ته‌نه که».
٣- لێکردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له جه‌سته حه‌رامه، ئه‌وی حه‌ڵاڵیشی ده‌کات ده‌بێت له حوکمی فه‌رزدا بێت.
مه‌زھه‌بی ئیمامی مالیک و شافیعی و ئه‌حمه‌د ئاوایه، به‌ڵام ئیمامی مالیک توندوتیژتره، ته‌نانه‌ت ئه‌و فه‌رموویه‌تی ھه‌ر پیاوێک خه‌ته‌نه نه‌کرابێت ئیمامه‌تی نوێژ کردنیشی جائیز نیه‌و به شاھێدیش ناشێت، بۆیه مالیکییه‌کان ده‌فه‌رموون: ھه‌ر که‌س نه‌یکات گوناھبار ده‌بێت.[6]
3- خه‌ته‌نه‌کردنی کچان:
خه‌ته‌نه کردنی مێیینه کارێکی شیاوه، واته حه‌رام نیه، چونکه له فه‌رمووده‌ی سهحيحدا ھاتووه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «إِذَا الْتَقَى الْخِتَانَانِ فَقَدْ وَجَبَ الْغُسْلُ»[7]؛ «ئه‌گه‌ر شوێنی خه‌ته‌نه‌ی
پیاو و ژن به‌ر یه‌کتری که‌وتن خۆشتنی غوسڵ ده‌رکردن فه‌رز ده‌بێت».
ئه‌و فهرموودهانهی تر که داوای خه‌ته‌نه کردنی کچان ده‌که‌ن، زه‌عیفن و حوکمی شه‌رعیان پێ ده‌رناکرێت، له‌وانه فه‌رمووده‌که‌ی ئوممه عه‌تییه که ده‌فه‌رموێ: ئافره‌تێک له مه‌دینه ھه‌بوو کچانی خه‌ته‌نه ده‌کرد، پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پێی فه‌رموو: «لاَ تُنْهِكِي فَإِنَّ ذَلِكَ أَحْظَى لِلْمَرْأَةِ وَأَحَبُّ إِلَى الْبَعْلِ»[8]؛ «زۆری لێ نه‌بڕی، چونکه ھه‌بوونی ئه‌وه بۆ ئافره‌ت خۆشتره و مێردیش پێی خۆشه». له ریوایه‌تێکی تردا هاتووه: «إِذَا خَفَضْتِ فَأشِمِّي وَلَا تَنْهِكِي، فَإِنَّهُ أَنْضَرُ لِلْوَجْهِ وَأَحْظَى عِنْدَ الزَّوْجِ»[9]؛ «ئه‌گه‌ر بڕیت زۆری لێمه‌گره چونکه مانه‌وه‌ی مایه‌ی رووگه‌شی ژنه‌و خۆشیی مێرده‌که‌یه».
ئه‌و فه‌رمووده‌شیان که ھه‌ندێک له زانای مه‌زھه‌به‌کان به تایبه‌تی شافیعی ئیعتیمادیان کردۆته سه‌ر که ده‌فه‌رموێ: «الْخِتَانُ سُنَّةٌ لِلرِّجَالِ، مَكْرُمَةٌ لِلنِّسَاءِ»[10]؛ «خه‌ته‌نه کردن بۆ پیاوان سوننه‌ته‌و رێزیشه (په‌سه‌ندیشه) بۆ ژنان» که ئیمامی ئه‌حمه‌د گێڕاوێتیه‌وه فه‌رمووده‌یه‌کی زه‌عیفه‌و نابێته به‌ڵگه. گه‌ر سه‌حيح بوایه ده‌بووه فه‌رمایشتی بنبڕی موناقه‌شه‌و زۆر له‌سه‌ر چوونی نه‌ده‌ھێشت.
له ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که حوکمی شه‌رعی خه‌ته‌نه کردن بۆ ژن و پیاو وه‌کو یه‌ک نیه، خه‌ته‌نه کردن له‌سه‌ر پیاوان فه‌رزه‌و بۆ ئافره‌تان ھیچ پابه‌ندیه‌ک نه به فه‌رز نه به سوننه‌ت پێویست ناکات. ئه‌و بۆچوونه‌ی شێخ ئیبنوعوسێمین - رَحِمَه اللّه- که له گه‌وره زانایانی حیجاز بوو راسته‌و زیاتر جێبایه‌خ نه‌بوونی خه‌ته‌نه‌ی کچان له ئیسلامدا ده‌خاته روو که ده‌فه‌رموێ: «خه‌ته‌نه کردنی پیاوان به‌رژه‌وه‌ندی پیاوه‌کانی تێدایه، چونکه به نه‌بڕینی ئه‌و پێسته‌ی سه‌ر گۆپکه‌ی زه‌که‌ریان مه‌رجێکی نوێژ نایاته دی که بریتیه له پاکژی ئه‌ندامانی له‌ش، چونکه له کاتی ھه‌بوونی ئه‌و پێسته‌دا میزی تێدا کۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان وا نیه».[11] دیسان له توێژینه‌وه‌ی ووردی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ئه‌وه‌م بۆ ده‌رکه‌وت که وه‌کو خوو نه‌ریتێکی عه‌ره‌به‌کانی پێش ئیسلام باو بووه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به شێوه‌یه‌کی زۆر دانایانه وه‌سف و چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه‌ی ئاوا کردووه، ئه‌گه‌ر پێی ره‌وا بوایه زیاتری جه‌خت لێده‌کرده‌وه چونکه خۆ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که ھه‌موو ماڵه سه‌حابه‌یه‌ک رووه‌وڕووی ده‌بوونه‌وه. گه‌ر فه‌رز یان سوننه‌تی موئه‌ککه‌ده بوایه حه‌تمه‌ن ریوایاتی زۆری ده‌بوو.
ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌وه یاد که شێوه‌ی خه‌ته‌نه کردنی فیرعه‌ونی زۆر خه‌ته‌ر بووه که تا ئه‌و کاتانه‌و دواتریش له ناو غه‌یره موسوڵمانه‌کاندا باو بووه که بریتیه له بڕینی ھه‌موو میتکهکه!! به داخه‌وه ئه‌م نه‌ریته جاھیلییه ئێستاش له زۆر شوێنی ئه‌فریقا ھه‌یه! بۆیه که‌ناڵی سیئێنئێنی ئه‌مریکایی له‌سه‌ر موسوڵمانان و دینه‌که‌یان کردیه په‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره که واش نیه، له کاتێکدا زیاتر له شه‌شسه‌د ملیۆن موسوڵمان حه‌نه‌فین ھه‌ر نازانن خه‌ته‌نه کردنی کچان یه‌عنی چی! داواشم له موسوڵمانان به تایبه‌تی مامۆستایانی ئیسلام و فه‌قێکانی ئه‌وه‌یه که به راستی ئیسلامه‌که‌وه پابه‌ند بن و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ره‌چاو که‌ن. خوای گه‌وره‌ش ھه‌موومان سه‌رکه‌وتوو بکات؛ ئامین.
[1]. ابن القیم، تُحْفَةُ الوَدُودِ: ١٠٦ و ٣٠٢؛ النَّوَوِي، المَجْمُوع: ١/٣١٠.
[2]. ابن قُدَامَة، الْمُغْنِي: ١/٨٥.
[3]. النَّوَوِيّ، المَجْمُوع: ١/٣٠١.
[4]. بُخَاري: ٦٢٩٨؛ مُسْلِم: ٣٧٠.
[5]. أَبُودَاوُد: ٣٥٦؛ و الْبَيْهَقِيُّ: ١/١٧٢؛ به‌ڵام كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْه السُنَةَ: ١/٩٩) ده‌فه‌رموێ: له سهنهدهکهیاندا دوو که‌سی نه‌ناسی تێدایه و ئاڵقه‌یه‌کی سه‌نه‌ده‌که‌ش پساوه، بۆیه ئیمامان نه‌وه‌وی و شه‌وکانی ره‌حمه‌تیان لێ بێت به زه‌عیفیان داناوه به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی به ھۆی ریوایاتی تریه‌وه له سه‌حيحی ئهبوداوددا به حه‌سه‌نی داناوه، ھه‌روه‌ھا له کتێبی إِرْوَاءُ الغَلِیل (٧٩).
[6]. ابن القیم، تُحْفَةُ الوَدُودِ: ١١٣.
[7]. ابن مَاجَه: ٦١١؛ سه‌حيحه، ئه‌سڵه‌که‌شی له سهحيحهیندایه که ده‌فه‌رموێ: « وَمَسَّ الْخِتَانُ الْخِتَانَ فَقَدْ وَجَبَ الْغُسْلُ »؛ «ئه‌گه‌ر شوێنی خه‌ته‌نه کردنی پیاوه‌که به‌ر شوێنی خه‌ته‌نه کردنی ئافره‌ته‌که که‌وت غوسڵ کردنیان واجب ده‌بێت». ئه‌م جێ خه‌ته‌نه کراوه‌ش لای عه‌ره‌به‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) زانراو بووه که گۆپگهی زه‌که‌ری پیاو و میتکه‌ی ئافره‌ت بووه. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ته‌نه‌کردنی کچان باو بووه.
[8]. كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْه السُّنَة) ده‌فه‌رموێ: ئه‌بوداوود گێڕاوێتیه‌وه (٥٢٧١) و به زهعیفیشی داناوه.
[9]. ئه‌بوداوود (له السُّنَن ٤/٣٦٨ و ٥٢٧١) گێڕاوێتیه‌وه، له‌ویشه‌وه به‌یهه‌قی (له السُّنَن الكُبْرَى: ٨/٣٢٤) و ئیبنو عه‌دی (له الکامل: ٦/٢١٧) و به‌یهه‌قی ھه‌ر له‌وه‌وه (له شُعَبُ الإِيمَانِ: ٦/٣٩٦ و ٨٦٤٥) و دیسان ھه‌ر به‌یهه‌قی (له السُّنَن الكُبْرَى:٨٣٢٤) گێڕاویانه‌ته‌وه و ھه‌مووشیان به زه‌عیفیان داناوه. خه‌تیبی به‌غدادی ده‌رھه‌قی ده‌فه‌رموێ: مونکه‌ره؛ بڕوانه (التاریخ: ٥/٣٢٧) و (جَامِع أَحْكَام النِّسَاءِ: ١/١٩).
[10]. به فه‌زڵی خوای گه‌وره بۆم لوا که سه‌یری ریوایه‌تی ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک و عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب و ئوممه عهتییهو ئیبنوعومه‌ر له زیاتر له بیست سه‌رچاوه‌ی حه‌دیس بکه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ره‌نجی ده‌یان توێژه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێزی وه‌کو بوخاری و موسلیم و ئه‌حمه‌د و ئه‌بو زه‌رعه (که ھه‌ریه‌که‌یان بڕی شه‌شسه‌د ھه‌زار حه‌دیسیان له‌به‌ر بووه) یان توێژه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی وه‌کو شه‌وکانی و ئه‌لبانی، له ھه‌ر ھه‌موویان ئه‌وه‌م بۆ روون ده‌بۆوه که حه‌دیسه‌کان زه‌عیفن و حوکمی شه‌رعیان پێ فه‌رز ناکرێت، ھه‌ر وه‌کو شێخی ئه‌لبانی فه‌رموویه‌تی (له سِلْسِلَةُ الأَحَادِيثِ الصَّحِيحَةُ:٧٢). سوپاس بۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر رێنمایی و ئاسانکارییه‌کانی.
[11]. ابن عُثَيمِين، الشَّرْحُ المُمْتِعُ: ١/١٣٤.