باسی یه‌که‌م
پێناسه‌ی سوننه‌ته سروشتییه‌کان
سووننه‌ته سروشتیه‌کان ئه‌و ره‌فتارانه‌ن که ھه‌رکه‌سێک بیانکات، به خاوه‌ن ئه‌و سروشته ده‌زانرێت که خوای گه‌وره مرۆڤی له‌سه‌ر دروست کردووه. ئه‌و ره‌فتارانه‌ش ئه‌وانه‌ن که خوای گه‌وره خۆشی ده‌وێن و کردوێتی به سیمای ھه‌موو پێغه‌مبه‌رانی خۆی - سه‌لامی خوایان لێبێت- تا به سیفاتی نموونه‌ییه‌وه ده‌رکه‌ون، ئه‌م سیفه‌تانه ھه‌ر له کۆنه‌وه یاسا‌و ته‌علیماتی دینییان ده‌رباره بۆ داڕێژراوه تا بوونه‌ته سیفه‌تی سروشتی که‌سایه‌تی دیندار.[1] پابه‌ندبوون به‌م سوننه‌ته سروشتیانه‌وه ھێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی دین و دنیایه، له‌وانه جوانی سیما‌و رواڵه‌ت و پاکژی جه‌سته‌و دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ.[2]
باسی دووه‌م
ھه‌ندێک له سوننه‌ته سروشتیه‌کان
لێره‌دا باس له هه‌ندێک له‌و سوننه‌ته سروشتیانه ده‌که‌ین که له فه‌رمووده‌ی جیاوازدا ھاتوون:
١- ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «الْفِطْرَةُ خَمْسٌ: الْخِتَانُ، وَالِاسْتِحْدَادُ، وَقَصُّ الشَّارِبِ، وَتَقْلِيمُ الْأَظْفَارِ، وَنَتْفُ الْإِبْطِ»[3]؛ «سوننه‌ته سروشتیه‌کان پێنجن: خه‌ته‌نه‌کردن، به‌رتاشین، سمێڵ کورت کردنه‌وه، نینۆک کردن، ھه‌ڵکه‌ندنی مووی بن باڵ».
٢- عائیشه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «عَشْرٌ مِنَ الْفِطْرَةِ: قَصُّ الشَّارِبِ وَإِعْفَاءُ اللِّحْيَةِ وَالسِّوَاكُ وَاسْتِنْشَاقُ الْمَاءِ وَقَصُّ الأَظْفَارِ وَغَسْلُ الْبَرَاجِمِ وَنَتْفُ الإِبْطِ وَحَلْقُ الْعَانَةِ وَانْتِقَاصُ الْمَاءِ. قَالَ مُصْعَبٌ وَنَسِيتُ الْعَاشِرَةَ إِلاَّ أَنْ تَكُونَ الْمَضْمَضَةَ»[4]؛ «ده ره‌فتار ھه‌ن له سوننه‌ته سروشتیه‌کانن: سمێڵ کورت کردنه‌وه، ریش ھێشتنه‌وه، سیواک کردن، ئاو له‌ده‌م رادان، نینۆک کردن، شتنی چرچولۆچی جه‌سته، ھه‌ڵکه‌ندنی مووی بن باڵ، به‌رتاشین، به‌کارھێنانی ئاو بۆ تارات گرتن» موسعه‌ب (یه‌کێکه له پیاوانی سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌که) ده‌فه‌رموێ: ده‌یه‌میانم بیرچۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاوله لووت رادان نه‌بێت».
له‌م دوو فه‌رمووده پیرۆزه‌وه روون ده‌بێته‌وه که سوننه‌ته سروشتیه‌کان زۆرن و مه‌رجیش نیه ھه‌ر ئه‌م ده‌یه بن که لێره‌دا ھاتوون به‌ڵام ئه‌وه ھه‌یه که ئه‌مانه له‌و سوننه‌تانه‌ن؛ ئه‌م ده‌یه بریتین له:
١- خه‌ته‌نه کردن
٢- تارات گرتن به ئاو
٣- سیواک کردن
٤- نینۆک کردن
٥- به‌رسمێڵ کردن
٦- ریش ھێشتنه‌وه
٧- به‌رتاشین
٨- ھه‌ڵکه‌ندنی مووی بن باڵ
٩- شتنی چرچولۆچی ھه‌ندێک شوێنی پێست وه‌کو سه‌ر په‌نجه‌و گوێچکه‌و ئه‌وانه.
١٠- ئاو له ده‌م و لووت رادان.
سوننه‌ته سروشتییه‌کان و ماوه‌یان
ئایا نینۆک کردن و سمێڵ کورت کردنه‌وه‌و مووی بن باڵ ھه‌ڵکێشان و به‌رتاشین په‌یوه‌ندییان به کاته‌وه ھه‌یه؟! ئایا کاتیان بۆ دیاری کراوه که ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بکرێن؟!
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: کردنی ئه‌مانه به پله‌ی سه‌ره‌کی ئیعتیماد ده‌کاته سه‌ر راده‌ی پێویستی ئه‌و که‌سه به کردنیان، ھه‌یه تووکنه‌و پێویست ده‌کات زوو زوو مووی بکات، ھه‌یه نه‌شونمای زۆرتره‌و نینۆکی زووتر زیاد ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێت بیانکات. به‌ڵام ئه‌وه بزانرێت که نابێت ھیچ یه‌کێک له‌مانه له چل رۆژ زیاتر توول بکێشن. چونکه ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که بۆ کورت کردنه‌وه‌ی سمێڵ و نینۆک کردن و ھه‌ڵکێشانی مووی بن باڵ و به‌رکردن، پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) رێی نه‌داوه له چل رۆژ زیاتر تێپه‌ڕێن.
[1]. الشَوكَانِي، نَيِلُ الْأَوْطَار: ١/١٠٩؛ العیني، عُمْدَةُ القَاري: ٢٢/٤٥.
[2]. المَنَاوِي، فَيْض القَدِير: ١/٣٨.
[3]. بُخَاري: ٥٨٩١؛ مُسْلِم: ٢٥٧.
[4]. مُسْلِم: ٢٦١؛ أَبُودَاوُد: ٥٣؛ النَّسَائِيّ: ٥٠٤٠.