یه‌کێک له‌و موناقه‌شانه‌ی له ناو موسوڵماناندا دروست ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ده‌سنوێژگرتنه له ته‌والێتدا. ده‌وترێت سه‌لمێندراوه که نابێت زیکری خوا له ته‌والێتدا بکرێت، ده‌ی چۆن ھه‌ر له‌وێدا ده‌سنوێژ ده‌گیرێت که ته‌والێته‌که (گونجی میزو پیسایی کردنه‌که) و ده‌سشۆر (مه‌غسه‌ل) یان دووشی ئاوه‌که‌ش ھه‌ر له ناو ئه‌و ژووره‌دایه؟!
به‌ڵام با ئه‌وه بزانرێت که ته‌نھا گونجی ته‌والێته‌که به ئاوده‌ست حسێبه‌و ناشێت ناو‌و زیکری خوای تێدا بھێنرێت نه‌ک ژووری حه‌مامه‌که. ئه‌گه‌ر که‌سێک چووه سه‌ر گونجی ته‌والێته‌که‌و پۆشاکه‌که‌ی ھه‌ڵدایه‌وه یان داکه‌ند تا له ده‌ست به ئاو گه‌یاندنه‌که‌ی ده‌بێته‌وه بۆی نیه زیکر بکات، پاش پۆشاک ھه‌ڵکێشانه‌وه‌ی یان دادانه‌وه‌ی کراس و دشداشه‌که‌ی ده‌توانێت زیکره‌کان بخوێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌پژمێت و ده‌ڵێ: «الْحَمْدُ لِلَّهِ» یان له‌سه‌ر مه‌غسه‌له‌که بۆ ده‌سپێکی ده‌سنوێژ «بِسْمِ اللّهِ» بکات.