باسی دووه‌م
حوکمی پاکژی
پاکردنه‌وه له پیسی و پیسایی له‌گه‌ڵ ھه‌بوونی توانادا فه‌رزه. جا وه‌کوو ئاماژه‌شمان پێدا پیسی یان ماددیه یان مه‌عنه‌وی؛ لابردنی حوکمی پیسی ماددی به لادان و نه‌ھێشتنی خودی پیساییه‌که دێته دی، لابردنی پیسی مه‌عنه‌ویش به لابردنی حوکمه‌که‌ی ده‌بێت. جا ھه‌رکه‌س به‌م جۆره پاکژ نه‌بوو بۆی نیه ده‌ستنوێژو ئه‌وی له حوکمی ئه‌ودان ئه‌نجام بدات. به‌ڵگه له سه‌ر فه‌رزێتی پاکژی زۆرن؛ له‌وانه ئه‌م دوو فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ن:
« وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ» [الْمُدَّثِّر:٤]؛ « پۆشاکه‌کانت پاکژ که‌ره‌وه». ھه‌روه‌ھا: « أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ» [الْبَقَرَةِ:١٢٥]؛ «ده‌ی سا ھه‌ردوکتان (ئیبراھیم و ئیسماعیلی کوڕی سه‌لامیان لێبێت) ماڵه‌که‌ی من (که‌عبه) بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی دێن ته‌وافی ده‌که‌ن و لێی ده‌مێننه‌وه وخه‌ڵوه‌ت ده‌کێشن ورکوع وسه‌جده‌ی لێ ده‌به‌ن پاک که‌نه‌وه».
پێغه‌مبه‌ری خوایش - صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - ده‌فه‌رموێ: « لا تُقْبَلُ الصَّلاةُ بِغَيرِ طُهُورٍ»[1]؛ « نوێژی بێ ده‌سنوێژ قه‌بووڵ نابێت». به پێی ئه‌م به‌ڵگانه‌و کۆمه‌ڵه ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یێکی تر پاک‌بوونه‌وه له بێ‌نوێژی فه‌رزه تا رێی نوێژکردن ھه‌بێت.