زانایان زۆر له‌م باسه‌دا راجوێ بوون،[1] له جۆر‌و بڕی پیسییه‌ک که ده‌بێ عه‌فووی لێبدرێت. من پێم وایه مادام به‌ڵگه‌یه‌کمان له‌سه‌ر جۆر‌و بڕی نیه، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر زه‌رووره‌تی لابردنی و ئه‌و ره‌نجه‌ی بۆ لابردنی ده‌درێت؛ ئه‌گه‌ر پیسیه‌که له‌و جۆره بێت که خه‌ڵکێک پێوه‌ی موبته‌لا ده‌بن، یان بڕه‌که‌ی ئه‌وه‌نده زۆره، یان ھه‌وڵی لابردن و پاککردنه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی دراوه به‌ڵام ئاسه‌واری ماوه، ئه‌گه‌ر ھه‌موو ئه‌مانه ئیعتیبار کراو له کاتی لادانی پیسیهکهو ئاسه‌واریدا ره‌چاو کرا، مانای وایه ته‌کلیفه شه‌رعیه‌که جێبه‌جێ کراوه‌و نایه‌وێت خه‌ڵکانێک بخه‌ینه سه‌ر وه‌سوه‌سه.
[1]. وَهبَة الزُحَيلي، الفِقْهُ الإِسْلَامِيُّ وَأَدِلَّتُهُ: ١٦٩ - ١٧٧.