ئیمامی زه‌رکه‌شی شافیعی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی له له‌شی مرۆڤ دێته ده‌ره‌وه سێ جۆره:
١- جۆرێکیان شه‌رعناسان له‌سه‌ر پاکێتیه‌که‌ی رێکن، وه‌کو فرمێسک و چڵم و لیک و به‌ڵغه‌م و ئاره‌قی له‌ش.
٢- جۆرێکیان شه‌رعناسان له‌سه‌ر پیسێتیه‌که‌ی رێکن، وه‌کو پیسایی و میزو وه‌دی و مه‌زی و خوێن.
٣- جۆرێکیان شه‌رعناسان له‌سه‌ر پاک و پیسێتی راجوێن که مه‌نییه.
الف- پێناسه‌ی مه‌نی:
ئه‌و شله سپی و خه‌سته‌یه که له کاتی ره‌حه‌ت بوونی پیاودا به شێوه‌ی ھه‌ڵقوڵین له‌گه‌ڵ ھه‌ست به ره‌حه‌ت بوون له زه‌که‌ر دێته ده‌ره‌وه‌و خاوبونه‌وه‌ی له‌شی به‌دوادا دێت، بۆنی به ته‌ڕی وه‌کو ھه‌ویری ترشاوه، که ووشک ده‌بێته‌وه بۆنی وه‌کو سپێنه‌ی ھێلکه‌ی ووشک بووه‌وه وایه، شێوه‌شی وه‌کو ووشک بوونه‌وه‌ی ماسته به‌سه‌ر په‌ڕۆوه به تایبه‌تی خام و کوده‌ری.
ب- حوکمی پاکی و پاسی مه‌نی:
زانایانی له حوکمی پاکی و پیسی مه‌نیدا دوو ران:
یه‌که‌م- ئه‌و زانایانه‌ی پێیان وایه مه‌نی پیسه:
وه‌کو ئیمامی سوفیانی سه‌وری و ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئیمامی مالیک و ئیمامی ئه‌حمه‌د (له یه‌کێک له ریوایه‌ته‌کانیدا). به‌ڵگه‌ی ھه‌مووشیان ئه‌و فه‌رمووده‌ی عائیشه‌خانمه - خوا لێی رازی بێت - که ده‌رباره‌ی مه‌نی پرسیاریان لێکرد که به‌ر پۆشاکی که‌سێک ده‌که‌وێت، فه‌رمووی: «كُنْتُ أَغْسِلُهُ مِنْ ثَوْبِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَيَخْرُجُ إِلَى الصَّلاَةِ وَأَثَرُ الْغَسْلِ فِي ثَوْبِهِ بُقَعُ الْمَاءِ»؛[1] «که به‌ر پۆشاکی پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)ده‌که‌وت شوێنه‌که‌یم ده‌شته‌وه، که ده‌چووه مزگه‌وت ئاسه‌واری شتنه‌وه‌که‌ی به په‌ڵه ئاوی پێوه دیاربوو». ئه‌و زانا به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون: دیاره که شتنه‌وه‌ی پۆشاکه‌که‌ی له‌به‌ر پیسێتی مه‌نیه‌که بووه.
ھه‌روه‌ھا ده‌فه‌رموون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شوێنی میزو مه‌زیدا دێت و له خۆراکه‌وه په‌یدا بووه که‌وابوو حوکمیشی وه‌کو میزو پیساییه.
دووه‌م- ئه‌و زانایانه‌ی پێیان وایه پاکه:
وه‌کو سه‌عیدی کوڕی موسه‌ییه‌ب و عه‌تاء و ئیمامی شافیعی و داوودی زاھیری و ریوایه‌تێکی به‌ھێزتری ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و ئیبنولمونزیر که ده‌یبه‌نه‌وه سه‌ر سه‌یدنا ئیبنوعومه‌رو سه‌عدی کوڕی ئه‌بو وه‌ققاس - خوا لێیان رازی بێت-. به‌ڵگه‌ی ئه‌مانیش فه‌رمووده‌یه‌کی تری پێغه‌مبه‌ره (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) که ھه‌ر عائیشه‌خانم ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: که به پۆشاکی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ووشک ده‌بۆوه ھه‌ر ده‌مپورواند.[2] ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر پیس بوایه به پرواندن کۆتایی پێ نه‌ده‌ھات، ھه‌ر وه‌کو که نه‌بیستراوه پیسییه‌ک به پرواندن پاک بووبێته‌وه. بۆیه ئیبنوعه‌بباسیش ده‌یفه‌رموو حوکمی وه‌کو حوکمی به‌ڵغه‌م و چڵمه و سڕینیشی به‌سه
دیسان له‌وه‌ی که مه‌نیه‌که به پۆشاکه‌وه ماوه‌ته‌وه تا ووشک بۆته‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به پیس دانه‌نراوه ده‌نا زۆرتر ئیحتیا‌ت ده‌کراو ھه‌ر ئه‌و کاته‌ی که ده‌ھاته ده‌ره‌وه ئه‌وه جێ بایه‌خ ده‌بوو به‌ر ھیچ شتێک نه‌که‌وێت، ھه‌ر وه‌کو ئه‌و ئیحتیاته زۆره‌ی بۆ دڵۆپێک میز یان پروژه‌که‌ی کراوه، ھه‌ر وه‌کو بۆ میزی کابرای ئه‌عرابی کرا که له مزگه‌وته‌که‌دا (که زه‌مینه‌ی مزگه‌وته‌که لم بوو ھیچی تێدا رانه‌خرابوو) میزی کرد، یان پاککردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری میزی ئه‌و منداڵه‌ی له باوه‌شی پێغه‌مبه‌ری نازداردا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) میزی کرد..
منیش پێم وایه مه‌نی پاکه‌و به ته‌ڕی وه‌کو چڵم و به‌ڵغه‌م سه‌یر ده‌کرێت و ده‌سڕرێت و شوێنه‌که‌ی بۆ پاک و خاوێنی و دیمه‌نی جوانتر ده‌شۆرێت. که ووشکیش بووبۆوه ده‌پروێنرێت. چونکه ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی ده‌چنه‌وه لای عائیشه‌و لای ئیبنوعه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت- ده‌مانبه‌نه‌وه ئه‌م ئه‌نجامه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) خۆشی ئاوا ره‌فتاری له‌گه‌ڵ مه‌نی سه‌ر پۆشاکی خۆی کردووه وه‌کو ئه‌و فه‌رمووده‌ی لای داره‌قوتنی و به‌یھیقی و ته‌حاوی له ئیبنوعه‌بباسه‌وه که ده‌فه‌رموێ: «سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْمَنِيِّ يُصِيبُ الثَّوْبَ، فَقَالَ: إِنَّمَا هُوَ بِمَنْزِلَةِ الْبُصَاقِ وَالْمُخَاطِ، إِنَّمَا كَانَ يَكْفِيكَ أَنْ تَمْسَحَهُ بِخِرْقَةٍ»[3]؛ «له پێغه‌مبه‌ریان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌رباره‌ی مه‌نی پرسی که به‌ر پۆشاک ده‌که‌وێت، ئه‌ویش فه‌رمووی: وه‌کو چڵم و به‌ڵغه‌م وایه، به‌وه‌نده‌ی به په‌ڕۆیه‌ک بیسڕیت به‌سه».
ئه‌م زانا به‌ڕێزانه‌ی پۆلی دووه‌م وه‌ڵامی زانایانی پۆلی یه‌که‌میشیان داوه‌ته‌وه‌و به‌ڵگه‌ھێنانه‌وه‌که‌یان به فه‌رمووده‌که‌ی یه‌که‌می دایکه عائیشه - خوا لێی رازی بێت- لاواز کردۆته‌وه به‌وه‌ی که فه‌رموویانه: که عائیشه خانم ده‌فه‌رموێ به ته‌ڕی به چوکڵه چیلکه‌یه‌ک (له ھه‌ندێک فه‌رمووده‌دا به ناوی «إِذْخِر» ھاتووه که چیلکه‌ی روه‌کێکه) رام ده‌داو به ووشکی ده‌مپرواند باسی شێوه‌ی لابردنی مه‌نیه‌که ده‌کات و نابێته به‌ڵگه‌ی پیسێتی مه‌نیه‌که. چونکه خۆ پۆشاک له چڵم و به‌ڵغه‌م و په‌ڵه‌ش پاک ده‌کرێنه‌وه‌و پیسیش نین. که‌وابوو بۆچوونه‌که‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی له شه‌رحی ئه‌و فه‌رمووده‌ی موسلیمدا به‌ھێزتره که فه‌رموویه‌تی: کاره‌که‌ی عائیشه له لایه‌نی پاک و خاوێنییه‌وه بووه نه‌ک له‌به‌ر پیسێتی مه‌نی. ئه‌مه ئیختیاری ئیمامی ئیبنوته‌یمییه‌شه وه‌ک ده‌فه‌رموێ: به‌ڵگه‌کانی پاکی مه‌نی زیاتر‌و به‌ھێزترن، ئه‌وه‌ش به‌ھێزتریان ده‌کات که حه‌تمه‌ن ئه‌و سه‌حابه به‌ڕێزانه ئیحتیلام ده‌بوون و مه‌نی به‌ر پۆشاکه‌کانیان ده‌که‌وت و بۆیان ده‌بووه روداوی گشتی رۆژانه، ئه‌گه‌ر حوکمی مه‌نی پیس بوایه ھه‌ر ده‌بوو وه‌کو حوکمی تارات گرتن و خۆپاککردنه‌وه له میزو پیسایی له‌و به‌ڕێزانه‌وه نه‌قڵ بکرایا، که ئه‌مه نه‌بووه دیاره که وا ره‌فتاریان کردووه که مه‌نی پاکه.[4]
که‌وابوو مه‌نی پاکه، گه‌ر به پۆشاکی که‌سێکه‌وه بوو ده‌توانێت لێی کاته‌وه‌و شوێنه‌که‌ی ھه‌ر بۆ پاک و خاوێنی و دیمه‌نی جوانتر بشوات، ئه‌گه‌ر نه‌یشت و نوێژی پێوه کرد پاشان بیری که‌وته‌وه یان که‌وته‌وه به‌رچاوی ھیچ ئیشکالێک له نوێژه‌که‌یدا نیه‌و ئه‌و ساته مه‌نیه‌که له پۆشاکه‌که‌ی بکاته‌وه.
ج- زیاده‌یه‌ک:
ئیمامی نه‌وه‌وی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێ: رای زانایان ده‌رباره‌ی تۆوی گیانله‌به‌ران به گشتی سێ رایه:
١- تۆوی ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ران (جگه له سه‌گ و به‌راز) پاکه‌و له‌وه‌دا وه‌کو حوکمی مه‌نی ژن و پیاو کافر بن یان موسوڵمان ھه‌ر پاکه.
٢- ھه‌ندێکی تر فه‌رموویانه تۆوی ھه‌موو گیانله‌به‌رێک پیسه.
٣- ھه‌ندێکی تر فه‌رموویانه تۆوی ئه‌و گیانله‌بارانه پاکن که گۆشتیان ده‌خورێ و ئه‌وی گۆشتی ناخورێت مه‌نیه‌که‌شی پیسه.
[1]. بُخَاري: ٢٣٠؛ مُسْلِم: ٢٨٩.
[2]. مُسْلِم: ٢٨٨ و خاوه‌ن سونه‌نه‌كان.
[3]. شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی به سه‌حیحی داناوه؛ بڕوانه: إِرْوَاءُ الغَلِیل: ١/١٩٧.
[4]. ابن تَيْمِيَةَ، مَجْمُوع الفَتَاوَىٰ: ٢١/٦٠٤.