X

گەڕان




هەواڵەکانی مامۆستا

نەورۆز عبدالرحمن پردی نێوان نەرویج ئیطالیا لە تۆمەتبارکردنی مامۆستا کرێکار

4/7/2019 12:22:42 AM   |   4789 :بینراو

-٤-
پێشەکی دەمەوێت بڵێم ئەم باسانەی کە دەینوسم، راستە ناونیشانی بابەتەکان جیاوازەو هەر جارەو ئاماژەیەكە بە هەڵدانەوەو باسکردنی راستییەك بەو پێیەی کە خودی خۆم شاهیدو ئاگادارم لەسەرەتای  ئەو کێشەیەی کە نەرویج ئاڵاندویەتی بە مامۆستا کرێکارەوەو ساڵانێكە لەسەنگەری غەدری نادادپەروەرانەی دیموکراسیەتەوە ئاگرو ئاسن ئاراستەی جەنابی مامۆستا ئەکات و کۆڵ نادات لەهێرشی نابارابەرو دڕندانەی بۆ سڕينەوەو کپکردنی دەنگی دلێرانەی مامۆستا کە تەنها ئەوەی وتویەتی و کردویەتی خواست و داوایەكی شەرعییەو بێ دو دڵی و بێگومان واجبی سەرشانی هەموو موسڵمانانە بە گشتی و بانگخوازانە بەتایبەت. 
  ئەم باسانەی دەینوسم خستنە ڕووی راستی کێشەکانەو هیچی تر، نە پاکانەیەو نەخۆ دەربازکردن لە کێشەکان، ئەوەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی و بە ئاشکرا باسمان کردووە هەر ئەوەیە کە لەناخی دڵماندایە. هەر شتێك باوەڕمان پێیەتی و لە دینەکەمان وەرمانگرتووە ئامادەین لە پێناویدا بمرین و هەر نارەحەتییەك بێتە رێمان مادام یەقینمان هەیە لەسەر ئەساسی تێکۆشانمانە بۆ دینی خوا بە ئارامگرییەوە ئەینۆشين. بەڵام بێدەنگیش نابین لەوەی هەر لایەن و دەسەڵاتێك بیەوێت راستییەکان لە پێش چاوی خەڵکی بشێوێنێت بەو جۆرە وێنەمان بکێشێت و بیخاتە پێش چاوی خەڵك کە ئەو پێی خۆشەو پێگەی خۆی  پێ بەهێز ئەکات.  دوژمن بەو هێزو دەسەڵاتە نەمرودانەی ئەتوانێت زیندانمان بکات و هەمو جۆرە ئازارێکمان پێبچێژێت و بشمان کوژێت. ئێمەش وەك شوێن کەوتەی باپیرە گەورەمان پێغەمبەر ئیبراهیم علیە السلام پشت و پەنا هەر بەخوای تاك و تەنها ئەبەستین و لێناگەڕێین ئیرادەمان بێهێز بکەن و تەنازولمان لە دینەکەمان پێبکەن. بەڵام وەك وتم لێناگەڕێین هەرکات ویستیان درۆو تۆمەتمان بۆ هەڵببەستن و لەسەر ئەساسی ئەو درۆیانە دەمکوتمان بکەن، مادام حەقمان هەڵگرتووەو لەگەڵ حەقداین لەهەرکوێ بین و لە کام دادگا ویستیان بێت درۆکانیان بە پشتیوانی خوای گەورە سپی ئەکەینەوە.
یەكێك لەو درۆ هەڵبەستراوانەی کە جەنابی مامۆستا کرێکارو چەند موسڵمانێکیان پێ تۆمەت بارکرد، بەستنەوەیان بوو بە کێشەی کەسێك بە ناوی نەورۆز عبدالرحمن کە خاوەنی ئیقامەی کاتی بوو لە ووڵاتی ئیطالیا. لەبەر ئەوەی جەنابی مامۆستاو ئێمەش بە کێشەی ئەو برایەوە لکێندراوین ناتوانین تەنها باسی کێشەکە بۆ خوێنەر بکەین و لەهەمان کاتدا باز بدەین بەسەر ئەو ناو کەسایەتیەدا. 
نەورۆز عبدالرحمن کە پێشتر ناسرا بوو بە مەلا عومەر و لە ووڵاتی بەریتانیا ژیا بوو پابەندی دینداری نێوان ئەو خوای گەورە، تەنها خوای گەورە ئاگادارەو پەیوەندی بە نییەتی ناوبراوەوە هەیە، بەڵام ئەوەی لە پێش چاودایە هەڵسوکەوت و قسەو کردەوەی کاک نەورۆزە کە خەڵکی لە نزیکەوە بینیویانەو ناسیویانە. نەورۆز گەنجێک بووە کە حەزی بە دینداری کردووەو بەردەوام ئامۆژگاری خەڵكی کردووە. لەبەر ئەوەی هەڵسوکەت و شێوازی قسەی گەنجانەو هەڵەشانە بووە، زۆر جار کەوتۆتە بەر هێرشی ئەو کەسانەی لێی نزیك بون و تۆمەت باریان کردووە بە خۆ دەرخەر. لەگەڵ ئەوەی بەردەوام حەزی کردووە کە بانگەواز بۆ دینی خوا بکات بەڵام بە داخەوە خاوەنی زانستێکی باش نەبووە لەسەر ئیسلام و هەمیشە بەهەڵە کۆمەڵێك باسی لێكداوەتەوە. تەنانەت بیرم دێت لە ژورێکی پاڵتاڵك ئەدمین بوو لەبەر ئەوەی کە هەڵەی ئەکرد مامۆستایان و بەرپرسانی ژورەکە زۆر جار تەریقیان دەکردەوەو دڵی عاجز دەبوو خۆی توڕە دەکردو دەڕۆشت. پاشان بە قسەی خۆش ئەیان هێنایەوە. هەتا بڵێی کوڕێکی دڵ پاك و بە غیرەت بوو. چونکە بوێرانە بەرگری لە دینی خواو موسڵمانان دەکرد. یەكێك بوو لەو جوامێرانەی بەشداری خۆپيشاندانەکەی ووڵاتی نەرویجی کردو، تەنها بۆ ئەو مەبەستەش هاتبووە نەرویج.
هیچ پەیوەندییەکی بە مامۆستا کرێکار نەبوو. نە نوسەر بوو تا کاری رۆژنامەوانی کردبێت و نە مامۆستاش بووە لە پەیمانگای ئیبنو تەیمییە. تەنانەت وەك خوێندکار بەشداری ئەو خوێندنە ئیسلامیەشی نەکردبوو کە جەنابی مامۆستا کرێکار دایمەزراندبوو بە ناوی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی) کە لەساڵی ٢٠٠٥وە دامەزرابوو! دورو نزيك پەیوەندی بە مامۆستاوە نەبووەو ئەوەندەش ئاگادار بم هیچ پەیوەندییەكی تایبەت لە نێوانیان نەبووە.
من وەك خۆم کە مانگی ١١/٢٠١٥ کاتژمێر شەشی بەیانی پۆلیس هاتنە سەر ماڵمان و دەستگیریان کردم، پێیان وتم تۆ گلاوی بە کارێکی ئیرهابییەوەو دەبێت بنێردرێیتە ئیطالیاو ڕوبەڕوی سزا ببیتەوە. لە خەیاڵی خۆمدا وتم خۆ من هیچ کەسایەتییەکی عەرەب ناناسم لە ئیطالیا تا مەلەفم بەهۆی ئەوەوە بۆ کرابێتەوە. (چونکە پێشتر تۆمەت بار کرابووم بە پەیوەندی بە حامد علی کوەیتی و ئەبو قەتادەی میصری کە دو زانای بەڕێزن. لە کاتێكدا لە ژیانمدا نە بینیومن و نە پەیوەندیم هەبووە لەگەڵیاندا چ خۆیان و چ شوێن کەوتوەکانیشيان! ) وتم رەنگە بەزمێکی لەو جۆرە بێت دیسان ئەم ئەحمەقانە دروستیان کردووە! نە ترسام و نەبەخەیاڵمدا هات. ئەوەی پێم ناخۆش بوو هێرشی ئەوان بوو بۆ سەر ماڵمان و بەخەبەر هێنانەوەم بوو بەو بەیانییە زووە. چونکە هێشتا زەنگی بەخەبەر هێنانەوە لێی نەدابوو بۆ نوێژی بەیانی!
دوای ئەوەی برامە زیندان و پارێزەرەکەم هاتە لام، وتی تۆ پەیوەندیت هەبووە بە کەسێکەوە لە ئیطالیا ناوی نەورۆز عبدالرحمانە و تۆمەت بار کراون بەوەی کە گەورەترین گروپی ئیرهابیتان دروستکردووە لە ئەوروپا و مەلا کرێکار ئاراستەتان ئەکات. هەرچەند سەرم هێناو برد ئەم نەورۆز ناوەم نە ئەناسی؟! هەتا دوای برایەك لە زیندان وتی: نەورۆز مەلا عومەرەو بە ملی شکاوی ئەم ناوە کچانەی لە خۆی ناوە لەوێ! پاش ئەوە زۆر سەرم سوڕما بەوەی ئێمەو نەورۆز و کاری وا لە ئەوروپا گوجا مەرحەبا! پێم وتن ئەو پیاوە بەڕێزە کە هاتۆتە نەرویج دو شەو لەوێ بووەو هیچ شەوێك لە ماڵی مامۆستا نەماوەتەوە. پاش ئەوەش کە گەڕاوەتەوە بە ماوەیەکی کەم جەنابی مامۆستا زیندان کراوەو دەنگیان نەگەشتووە بەیەك و پێش ئەو بەروارەش هیچ پەیوەندیەکیان بەیەكەوە نەبووە! بەبەڵگەی ڤيدیۆی هەمە کە ئێستا لای پۆلیسەو دەستی بەسەر گیراوە ئەو شەوەی ئەو لە ماڵمان بوو جەنابی مامۆستا تا درەنگانی شەو خەریکی نوسینی لافیتەو چاککردنی وێنەی قورئانەکان بوو. بۆ رۆژی دواتر هەموو بەشداری خۆپیشاندانەکە بوین و جگە لەسەرقاڵ بون بەو کارەوە هیچ کارێکی ترمان نەبوو، نەورۆزیش لەبەر ئەوەی نەیتوانی بوو بەشدار بێت لە خۆپيشاندان لە ووڵاتی بەریتانیاو حەزی کردبوو بەشدار بێت لەو خۆپيشاندانە مێژووییە. بۆیە بە ناسیاوێکی وتبوو دێمە نەرویج و بەشدار ئەبم، چونکە جەوازە ئیطالیەکەم ڤیزەی ناوێت بۆ نەرویج. ئەوە بوو هات و بەبەشداری کردنی لە خۆپيشاندانەکە شان بەشانی جەنابی مامۆستا سەربەرزی بۆ خۆی تۆمارکرد.
وێنەی نەورۆز بە دەمانچەوە:
یەكێك لەو وێنانەی کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە وێنەیەکی نەورۆز عبدالرحمن کە بە دەمانچەوە بڵاوکراوەتەوەو کردیانە هەڵای راگەیاندنەکان و نێو دادگاکان وەك پەیداکردنی دەمانچە کارێكی زۆر گران بێت لە ئەوروپا! بەڵام چەواشەکارانە ئەیان ویست ئەم دەمانچەیە بکەن بە چەکێكی گەورەو هەموو ئەو گروپە تێرۆریستییەی باسیان لێ ئەکرد  فەتحی ئەوروپا ئەکەن بە دەمانچەکەی دەستی نەورۆز؟! لە راستیدا بونی دەمانچەکەی دەستی نەورۆز ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو کارەی خۆی پیا هەڵواسی بوو، کە کاری قاچاخچێتی بوو لە نێوان ئیطالیا بۆ فەرەنسا بە ماتۆڕ. چونکە پێشتر وەك بۆیان باسکردم جەماعەتێک قاچاخچی لە نەورۆزیان دابوو، رێگەیان نەدابوو لە ساحەی ئەوان کارەکە بکات. شتێکی ئاسایشە کە قاچاخچییەکان هەموو خاوەنی چەك و دەمانچەو ساتورەن و یەکتری پێ ئەترسێنن و ساحەی پێ لەیەکتر چۆڵ ئەکەن. دەمانچەکەی نەورۆز هیچ پەیوەندی بە کاری ئیرهابی نەبوو تەنها بۆ سەلماندنی بونی خۆی بوو لە بەرامبەر ئەو قاچاخچییانەو پێشتریش نەورۆز لە فەرەنسا لەسەر ئەو کارە دەستگیر کرابوو زیاتر لە ساڵێك زیندانی چەشتبوو. پاش ئەو روداوە کەوتبوە ژێر چاودێری پۆلیسی هەردو ووڵات و بەفرسەتیان زانیبوو کە ئەو هەلە بقۆزنەوەو بەرگێك بە بەری ئەو کارانەی تری و لایەنە ئیسلامییەکەی بکەن و بیبەستنەوە بە مامۆستا کرێکارەوە.
درۆیەکی تری شاخدار:
پۆلیسی ئیطالی و نەرویجی بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد کە نەورۆز عبدالرحمن پەیوەندی هەبووە لەگەڵ جەنابی مامۆستا کرێکار لە رێگەی بەرنامەی سکایپەوە لەو کاتەی جەنابی مامۆستا زیندان بووە!!
بەڵام بە درێژای ئەو ماوەیەی دەستبەسەر بوین هەتا ئێستا پۆلیسی هیچ لایەکیان نەیان توانی وەك بەڵگە بیسەلمێنن کە هیچ کەسێك پەیوەندی هەبووە بە مامۆستا لە رێگەی سکایپەوەو باسی کاری رفاندن و کوشت و بڕیان کردبێت. باس لەوە ئەکەن کە نەورۆز قسەی کردووەو باسی رفاندن و دەستبەسەرکردنی کردووە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا نابێتە تاوانبارکردنی جەنابی مامۆستا. چونکە نەجەنابی مامۆستاو نەخانەوادەکەی نەورۆزو هیچ کەسێکی تریان رانەسپاردووەو ئاراستە نەکردووە کە هەستن بەو جۆرە کارانە لە تۆڵەی زیندانکردنی مامۆستا. 
   مامۆستا هەمیشە فەرمویەتی هەتا لە ژیاندا بم خۆم بەرپرسم لە ژیان و خوێنی خۆم. ئیتر ئەمەش رون و ئاشکرایە هەر کەس بە جۆرێك قسە بکات و بیر بکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە مامۆستاوە نییە، ئەگەر شتێکیش هەیە پۆلیس و موخابەرات ئەتوانن بیخەنە ڕوو بیسەلمێنن. نەك هەر بە زۆر بۆ کپکردن و لە ناوبردنی مامۆستا تۆمەت ببەخشنەوەو بیانەوێت پەلکێشی زیندان و مردنی بکەن. ئاخر ئەوان لافی دیموکراسیەت لێ ئەدەن و باسی مافی تاك ئەکەن لە کوێی فەرهەنگی دیموکراسیەکەیاندا ئەم زوڵم و خۆ سەپاندنە جێی ئەبێتەوە لەسەر سەری موسڵمانێك کەتەنها بەلاغی دینەکەی ئەکات!
لە کۆتایدا دەڵێم بەهیوای ئەوەی کێشەی نەورۆز عبدالرحمن تەواو بێت و لەسەر تۆمەت بارکردنی خۆی سزا  بدرێت نەوەك بەوەی ئەو زوڵمە گەورەیەی لێبکرێت و ببەسترێت بە کارێکەوە کە نەئەنجامی داوەو نە پەیوەندی پێوە هەبووە! ئێمەش هەر دادگایەك بەڕاستی و دادپەروەرانە هەڵسوکەوت بکات تێیدا هەموو ئەو تۆمەتە دارێژراو دروستکراوە قەڵبانە کە لە بابەتەکانی پێشتردا باسم کرد ئەدەینەوە بەسەر خاوەنەکانیان کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە. چۆن لە ووڵاتی بەریتانیا لە ماوەی چوار مانگ هێنان و بردنمان بۆ دادگاکان سەلماندمان کە ئەو تۆمەتانە ناراستن و هەڵبەستراون. ئاوهاش لە هەر دادگایەك کە یاسا تیای سەروەر بێت و دادوەر بێلایەن بێت ئەیسەلمێنین دورو نزیك ئەو تۆمەتانە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. 
تێبینی: وێنەکە بە حساب پەیوەندی بە یەكێك لەو تۆمەتانەوە هەیە کە منی پێتاوان بار کراوم کە گوایە ویستومانە ساروخ بێنینە ئەوروپاو ئەو رۆژەی دەستگیر کرابووم لە رۆژنامەی تەلەگرافی شاری داربی بڵاو ببویەوە. ئەژەی برازاشم لە مەکتەب بینیبوی و بە منداڵانی وتبوو ئەوە (مای ئەنكڵمە) واتە ماممە. باش بوو منداڵ لە وەزعەکە تێنەگەشتبون و ساروخەکە بە مەدالیا تێگەشتبون. ههههه هەرچەندە چاودێرانی سیاسی ئەڵێن وێنەکە لە من ناچێ و من لەوە جوانترم ئەڵێی کوێر کێشاوێتی. ههههه

 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م

بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌م

بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی سێیه‌م



هەواڵەکانی مامۆستا