نوێترین شیعر

سۆزێك بۆ ساتی فیراقت

راڤه‌ی شیعری سۆزێك بۆ ساتی فیراقت

كرێكار : 2011

 

ده‌قی شیعره‌كه‌:

ئازیزه‌كه‌م

ده‌بوو وه‌ك وه‌لی دێوانه‌

وه‌كو فه‌رهاد

وه‌كو مه‌جنوون

بێ چه‌ندو چوون

به‌ پێی په‌تی .. به‌ سه‌ری رووت

وێڵ بم له‌ دووت..

جوامێرانه‌

به‌ری هێرشی دژ بگرم

له‌ ئامێزت ستار بگرم

به‌رامبه‌رت هه‌ڵتروشكێم

بۆ ساتێكیش چاو لێك نه‌نێم

له‌ سه‌یری رووت..

*****

ئازیزه‌كه‌م

من وه‌ك مه‌ستی فوولی شه‌راب

وه‌ك هه‌رزه‌بیر

له‌ دووی به‌دیلێكی سه‌راب..

وه‌ك جوتیاری خه‌رمان سووتاو

وه‌كو دایكی جه‌رگبڕاو

وا به دوومدا ده‌تزریكان:

تۆ به‌دووی وه‌همـدا وێڵی..

بۆچی بۆ چێژی باوه‌شی

له‌شفرۆشێكی ئه‌وروپا

به‌ جێم دێڵی؟!!!

*****

ئازیزه‌كه‌م

تۆ به‌وه‌فا

منیش سپڵه‌و موراهیقێكی پڕ جه‌فا

تۆ هه‌ر وه‌ك خۆت

سونبولی عیشق و دڵداریی

منی هه‌رزه‌ش پڕ ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی..

تۆ تروسكه‌ی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نی

تۆ خولیایه‌كی ده‌گمه‌نی

ساڵ به‌ سالآنی ته‌مه‌نی

تۆ په‌رژینی

هه‌موو به‌هایه‌كی دینی..

*****

ئازیزه‌كه‌م

تۆ چه‌تری سایه‌ی سه‌رم بووی

باوه‌شی سۆزی غه‌ریبی و هه‌ستی ئه‌وینی گه‌رم بووی

تۆ (ئه‌مان)ی

گه‌لانی ده‌وروبه‌رم بووی

مناره‌یه‌كی فسفۆریی

میراتی پێغه‌مبه‌رم بووی !

*****

ئازیزه‌كه‌م

وه‌‌ره‌وه‌ بۆم

رۆحم ده‌رچوو

له‌ زه‌ليلى به‌رده‌ستی رۆم.. ‌

ئه‌مجاره‌یان هه‌تا ده‌مرم

چ به‌رگه‌ بگرم چ نه‌گرم

به‌ر له‌ ناحه‌زانت ده‌گرم

(قال و قیل)ی عاشقانیش له‌خۆ ده‌گرم

ئه‌مجاره‌یان به‌خوا قه‌سه‌م

راسته‌.. شه‌یدام

تاكو ده‌مرم

دژ به‌و (خیلاف)اته‌م هه‌ته‌

هاناو هاوارو سه‌رسه‌دام

بۆ كۆتایی ئه‌م فیراقه‌و

ساتێك سایه‌ی (خیلاف)ه‌ته‌..

 

راڤه‌ی شیعره‌كه‌

هێزو چێژی شیعر وا له‌ مانای شاراوه‌یدا، له‌ به‌رفراوانی خه‌یاڵییدا، له‌ سیفه‌تی لێكچووانیدا. ئه‌مه‌ گیانی شیعره‌كه‌یه‌، كێش و سه‌رواو ریزبه‌ندیی ووشه‌و رسته‌به‌ندییه‌كه‌ی په‌یكه‌ری ئێسك و باقی كۆئه‌ندامه‌كانی ترن.. ئه‌ویان خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌و ئه‌مانی تر به‌هاراته‌كه‌ی. بۆیه‌ حه‌زم ده‌كرد له‌م شیعره‌ گه‌رِێم و راڤه‌ی نه‌كه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌یدا ده‌یان كه‌س په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردمه‌وه‌و زۆریان ده‌پرسی كه‌ مه‌به‌ستم كێیه‌ وا سۆزی فیراقیم هاتۆته‌وه‌ دڵ؟! به‌رِێزێكیان ووتی: وام زانیووه‌ بۆ خێزانه‌كه‌تت نوسیووه‌، كه‌ شایانێتی!! ووتم: جا خۆ ئێستا له‌ هه‌موو كه‌س له‌و نزیكترم!!..

عه‌زیزان .. ئه‌مه‌ سۆزێكی ده‌روێشانه‌ی ترمه‌ بۆ خیلافه‌ته‌ كه‌ناردراوه‌كه‌ی ئیسلام. نابینن شێوازی دارِشتنیشی له‌ شیعره‌ دوورودرێژه‌كه‌ی (سۆزێك بۆ خیلافه‌ت) ده‌چێت؟! دێرِی كۆتاییدا وه‌ڵامی هه‌مووتانی داوه‌ته‌وه‌؟!

وا به‌ كورتی راڤه‌یه‌كی ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستتان، به‌و هیوایه‌ی ماوه‌یه‌ك ـ با كه‌مێكیش بێت ـ ئێوه‌ش گوێبیستی ناڵه‌ی كپ و ئاهونزووله‌ی ئه‌و سۆزه‌م بن كه‌ خۆمی هه‌زاران جار هه‌ژاندووه‌و له‌ كاتی نووسینیی ئه‌م شیعره‌كه‌شدا زۆری گریاندووم..

وێنه‌كه‌: من ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه‌ ئوممه‌ته‌كه‌مانن و ئازیزه‌كه‌ش خیلافه‌تی ئیسلامییه‌..

دوای په‌شیمانی و بێكه‌س كه‌وتنم.. په‌شیمانم له‌ جێهێشتنی، په‌شیمانم له‌ وازلێهێنانی، په‌شیمانم له‌ به‌رگریی لێنه‌كردنی.. كه‌ ئه‌و هه‌موو موسوڵمانه‌ زۆره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بێ به‌رگریی كردنێك كه‌ شایانی ئه‌و خیلافه‌ته‌ بێت، له‌ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی ئیستیعماری رۆژئاوایی كۆڵیان داو جیهاده‌كه‌یان واز لێهێنا.. بۆیه‌ به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م

ده‌بوو وه‌ك وه‌لی دێوانه‌

وه‌كو فه‌رهاد

وه‌كو مه‌جنوون

بێ چه‌ندو چوون

به‌ پێی په‌تی .. به‌ سه‌ری رووت

وێڵ بم له‌ دووت..

جوامێرانه‌

به‌ری هێرشی دژ بگرم

له‌ ئامێزت ستار بگرم

به‌رامبه‌رت هه‌ڵتروشكێم

بۆ ساتێكیش چاو لێك نه‌نێم

له‌ سه‌یری رووت..

ئینجا من كه‌ وه‌كو كورِێكی سپڵه‌و لاسار، وه‌كو هه‌رزه‌كارێكی نامه‌سئوول، كه‌ هه‌ر له‌ خه‌می چێژی جه‌سته‌یی خۆیدایه‌و به‌ها پرِ ماناكانی دیدو رێی دین و خیلافه‌ته‌كه‌ واز لێ ده‌هێنێت، وه‌كو كه‌ رۆڵه‌یه‌كی بێ وه‌فاو یاخی بۆ له‌زه‌تێكی حه‌رامی شه‌یتانی واز له‌ دایكی دڵسۆزی دێنێ و ئه‌وو خێزان و ماڵ جێ ده‌هێڵێت! منیش (نموونه‌یه‌و مه‌به‌ست له‌و نه‌وه‌یه‌ی سه‌رده‌مانی ئیستیعماره‌ كه‌ پێیان سه‌رسامبوون و كه‌وتنه‌ دوایان) بۆ هێنان و چه‌سپاندنی سیستمێكی رۆژئاوایی ته‌زویر كه‌ ئیستیعمار ناوی ئه‌ویشی وه‌كو ئه‌سڵه‌كه‌ی لای خۆیان ناو نابوو (دیموكراسی و مه‌ده‌نیی).. ئاوا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئوممه‌تی ئێمه‌ی پێ فریوو داو وای لێ كردن ئه‌و دایكه‌ی خۆیان (كه‌ خیلافه‌ته‌كه‌یه‌) و باوه‌شی پرِ سۆزو عیززه‌تی ئه‌و واز لێبهێنن كه‌ ره‌نجی ته‌مه‌نی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم و خوێنی یاوه‌ران و تابعین و مێژووی ئه‌م ئوممه‌ته‌ بنیاتیانابوو.. وا ئێستاش ئه‌م نه‌وه‌ فریودراوه‌ نه‌فامانه‌ شوێن تراوێلكه‌ (سه‌راب)ێك ده‌كه‌ون كه‌ دیدی شارستانێتی رۆژئاوایه‌. هه‌روه‌كو كه‌ سۆزانیانه‌ له‌شفرۆشه‌كانیان گه‌نجه‌ هه‌رزه‌ یاخییبووه‌كانمان به‌ چێژی به‌رچاو بۆ خۆیان بانگهێشت ده‌كه‌ن و رایانده‌كێشن.. ئیدی چۆن ئه‌و گه‌نجه‌ موراهیقه‌ به‌ره‌ڵایانه‌مان لێیانه‌وه‌ تووشی ئایدز ده‌بن! ئه‌و بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌رانه‌ش كه‌ شوێن دیدو رێی رۆژئاوا كه‌وتوون، سه‌رگه‌ردان بوون و ئه‌وه‌تا بۆ پاسكاریی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان وه‌كو ئاژه‌ڵ به‌كاریان ده‌هێنن و له‌ ناو میلله‌ته‌كانیشیاندا سووك بوون.. بۆیه‌ ووتوومه‌:

ئازیزه‌كه‌م

من وه‌ك مه‌ستی فوولی شه‌راب

وه‌ك هه‌رزه‌بیر

له‌ دووی به‌دیلێكی سه‌راب..

وه‌ك جوتیاری خه‌رمان سووتاو

وه‌كو دایكی جه‌رگبڕاو

وا به دوومدا ده‌تزریكان:

تۆ به‌دووی وه‌همـدا وێڵی..

بۆچی بۆ چێژی باوه‌شی

له‌شفرۆشێكی ئه‌وروپا

به‌ جێم دێڵی؟!!!

ئینجا دێمه‌ سه‌ر گرنگی و كاریگه‌ریی هه‌بوونی ئه‌و خیلافه‌ته‌و مه‌تحی ده‌كه‌م كه‌ ئه‌وی سونبوولی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامه‌كه‌ تروسكایی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نێكی موسوڵمانانه‌.. خولیایه‌كی زۆر به‌ ده‌گمه‌نی ساڵانی ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌مانه‌.. خیلافه‌تی ئیسلامی په‌رژینی هه‌موو به‌ها دینییه‌كانمانه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت و به‌ها پیرۆزه‌كانی ژیانمان.. له‌و رۆژه‌وه‌ كه‌ په‌رژینی خیلافه‌تمان له‌ چوار ده‌وره‌ لادراوه‌ وه‌كو باخی بێ خاوه‌ن و قه‌ڵای بێ پاسه‌وان كه‌وتووین و هه‌ر دوژمنه‌و به‌ جۆرێك ده‌مان چه‌وسێنێته‌وه‌.. ئه‌وه‌ به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئیتالیای قه‌دیم ئه‌وه‌ ئه‌مریكاو سۆڤیه‌ت و روسیای ئه‌مرِۆ.. ئه‌وه‌ش هه‌رزه‌بیره‌كانی سیاسه‌تی ووڵاتی موسوڵمانان كه‌ له‌ به‌ردی شه‌تره‌نج و سه‌گی پاسه‌وانی زیاتر نین به‌ ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌و بۆ ناو گه‌لانی خۆشمان چ درِنده‌یه‌كن. بۆیه‌ ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م

تۆ به‌وه‌فا

منیش سپڵه‌و موراهیقێكی پڕ جه‌فا

تۆ هه‌ر وه‌ك خۆت

سونبولی عیشق و دڵداریی

منی هه‌رزه‌ش پڕ ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی..

تۆ تروسكه‌ی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نی

تۆ خولیایه‌كی ده‌گمه‌نی

ساڵ به‌ سالآنی ته‌مه‌نی

تۆ په‌رژینی

هه‌موو به‌هایه‌كی دینی..

دیسان ده‌ڵێم تۆ هه‌ر بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان سایه‌ی ئه‌مان نه‌بوویت. بۆ ده‌یان قه‌ومی ترو خاوه‌ن دینی تریش هه‌ر ئه‌مان بوویت، بۆ جوله‌كه‌و مه‌سیحی، بۆ سیخ و هيندۆس، بۆ بودایی و یه‌زیدی و دینی دی.. بۆ بزربوانی خۆشمان و ئاواره‌كانمان مناره‌یه‌كی بڵندی فسفۆریانه‌ بوویت كه‌ له‌ دووره‌وه‌ ده‌مانبینیت و تۆش به‌ هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ بۆ ئه‌مانی سایه‌ی خۆتت بانگ ده‌كردین.. چونكه‌ تۆی خیلافه‌ت ئاسه‌وارێكی میراتی وه‌حیه‌ خواییه‌كه‌مان بوویت.. كه‌ خوله‌فای راشیدین رایان گرت و خۆیان له‌ پێناویدا شه‌هید كرد. بۆیه‌ به‌ هه‌ناسه‌ساردی غوربه‌ته‌وه‌ پێی ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م

تۆ چه‌تری سایه‌ی سه‌رم بووی

باوه‌شی سۆزی غه‌ریبی و هه‌ستی ئه‌وینی گه‌رم بووی

تۆ (ئه‌مان)ی

گه‌لانی ده‌وروبه‌رم بووی

مناره‌یه‌كی فسفۆریی

میراتی پێغه‌مبه‌رم بووی !

ئینجا وه‌كو په‌رِیده‌و نامۆی ووڵاتانی غه‌ریبی هاواری سۆزهێنی لێ ده‌كه‌م كه‌ بگه‌رِێره‌وه‌ بۆمان.. ئه‌مجاره‌ به‌ڵێن بێت به‌ وه‌فا ده‌بین.. به‌رگه‌ی هێرشی دوژمنانت بگرین یان نه‌گرین، هه‌ر به‌ رووی ئیحتیلال و نۆكه‌ره‌كانیاندا ده‌وه‌ستینه‌وه‌و كێشه‌كانی ناوخۆشمان كه‌ له‌ بێ تۆیی كه‌وتۆته‌ ناومان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ناكۆكیه‌كانمان له‌ خۆ ده‌گرینه‌وه‌.. ئه‌مجاره‌ زۆر به‌ راستمانه‌ شه‌یدای هاتنه‌وه‌تین..له‌ پێناوی هاتنه‌وه‌ی تۆدا دژی هه‌موو دیدو بۆچوونێكین كه‌ له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی تۆ خیلافاتمان له‌ ناودا دروست ده‌كات.. با هه‌موو كه‌سێكیش بزانێت كه‌ ئه‌م سۆزه‌مان بۆ خیلافه‌تی ئیسلامیمانه‌ كه‌ دوژمنانی رۆژئاوایی و كلكه‌كانیان ئێمه‌و ئه‌ویان لێكدابرِاندووه‌و وه‌كو دایك و رۆڵه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ جێگایه‌ك زیندان كردووین.. ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م

وه‌‌ره‌وه‌ بۆم

رۆحم ده‌رچوو

له‌ زه‌ليلى به‌رده‌ستی رۆم.. ‌

ئه‌مجاره‌یان هه‌تا ده‌مرم

چ به‌رگه‌ بگرم چ نه‌گرم

به‌ر له‌ ناحه‌زانت ده‌گرم

(قال و قیل)ی عاشقانیش له‌خۆ ده‌گرم

ئه‌مجاره‌یان به‌خوا قه‌سه‌م

راسته‌.. شه‌یدام

تاكو ده‌مرم

دژ به‌و (خیلاف)اته‌م هه‌ته‌

هاناو هاوارو سه‌رسه‌دام

بۆ كۆتایی ئه‌م فیراقه‌و

ساتێك سایه‌ی (خیلاف)ه‌ته‌..