ده ساڵه له دانیمارک ده‌ژیم، هه‌ر هه‌وڵێکم دا نه‌متوانی ئیقامه‌ی دانیمارک وه‌ر بگرم، بۆیه له‌به‌ر ئیقامه‌که هه‌ستام چووم بۆ کڵێسا خۆم کرد به مه‌سیحی به‌ڵام خوا شاهیده ته‌نها له‌به‌ر ئیقامه‌که، نه‌ک بڵێیت ئیمانم پێی هه‌بێت؛ له‌دوای ئه‌وه‌ی که خۆم کرد به مه‌سیحی که‌یسه‌که‌م کرایه‌وه‌و بانگیان کردم بۆ دادگا دیسان ره‌فزم وه‌رگرت به‌ڵام له‌م ره‌فزه‌دا خوا هیدایه‌تی دام و ته‌وبه‌م کرد؛ ئایا ئه‌م ته‌وبه‌یه‌ی من قبووڵه یان نا؟ ئه‌گه‌ر قبووڵ نییه من چی بکه‌م؟
ته‌بعه‌ن ئیشێکی زۆر گه‌وره‌ت کردووه، ئه‌وه‌ش بزانه پێی کافر بوویت هه‌روه‌کوو خه‌ڵکی دانیمارکی چۆن کافرن و باوه‌ڕیان به ئیسلام نییه تۆش له‌و حاڵه‌ته‌دا موڕته‌د بوویته‌وه. جا ئه‌وه‌ی که دڵتدا چۆن بوویت و ئه‌مانه، ئه‌وه شتێکه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر ئه‌حکامی شه‌رعییه‌وه نییه. بێگومان پێی کافر‌و موڕته‌د بوویت. جا هه‌ر به‌مه‌ی که ئینسان له هه‌ویه‌و جنسیه‌که‌ی خۆی بنووسێت: موسوڵمان نییه، بنووسێت مه‌سیحی یان جووله‌که یان هه‌ر شتێکی تر، ئه‌وه پێی کافر ده‌بێت هه‌ر به نووسینه‌که‌ی! جا تۆ ئیقراریشت کردووه‌و به پێی خۆت رۆیشتوویت و به ته‌ئکید کافر بوویت.
ئه‌مما له‌وه‌ی که ته‌وبه‌که‌ت قبووڵ بووه، به‌ڵێ ته‌وبه‌که‌ت قبووڵ بووه ان شا‌ء اللّه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بچیته‌وه بۆ لایان و بڵێیت من بوومه‌ته‌وه به موسوڵمان و مه‌سیحیه‌تییه‌که ره‌فز ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و ئیستیمارانه لا به‌ن و نامه‌وێت له لاتان بێت؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ریشیان کردی له دانیمارک گرنگ نییه، جا با ده‌رت که‌ن له‌سه‌ر دینه‌که‌ت، دیت بۆ ئه‌ڵمانیا، دێیت بۆ سوید، دێیت بۆ نه‌رویج، دێیت بۆ وڵاتێکی تر که تۆ هه‌ر بێ ئیقامه بژیت و زگوردیشی ئیتر چ پێویست ده‌کات به‌مه‌و دنیات بۆ به کۆڵه‌وه هه‌ڵگرتووه؟ جانتایه‌کت پێیه‌و ده‌یده‌ی به شانتداو مه‌رزه‌کان ده‌بڕیت؛ ئه‌گه‌ر گرتتیان ده‌تهێننه‌وه بۆ هه‌مان شوێنی خۆت، نه‌یانگرتی ده‌چیت بۆ کامپێکی تر‌و ئه‌مجاره له‌جیاتی دانیمارک له سوید یان له ئه‌ڵمانیا فرسه‌تی ئیش کردنت ده‌س ده‌که‌وێت.