که‌سێک کوفر بکات یه‌کسه‌ر کافر ده‌بێت پێی؟
جۆری کوفره‌که ده‌زانێت؛ کوفری سه‌ریحه یان کوفری موئه‌ووه‌له؟ کوفری سه‌ریح ئه‌وه‌یه که ئاشکرا جنێوی به خوای گه‌وره داوه، جنێوی به پێغه‌مبه‌ری خوا داوه (علیه الصّلاة والسّلام) و سووکایه‌تی به قورئان کردووه یان فڕێی داوه‌ته ناو نه‌جاسه‌ته‌وه، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پێی کافر ده‌بێت؛ ئیتر بۆشی نییه بڵێ وه‌ڵا تووڕه بووم یان تۆم تووڕه ده‌کرد یان له رقی ئه‌و وام کرد! پێی کافر ده‌بێت یه‌کسه‌ر.
به‌ڵام هه‌ندێک ره‌فتارو گوفتاری کوفرینی تر ئاوا سه‌ریح و راشکاو نین؛ بۆیه سه‌ره‌تا بۆ که‌سه‌که روون ده‌کرێنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی مایه‌وه ئیجا پێی کافر ده‌بێت؛ واللّه تعالی أعلم.