ئایا ئه‌ورووپی یان هه‌ر قه‌ومێکی تری بێباوه‌ڕ ده‌چنه جه‌هه‌ننم؟ چونکه هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وان شاره‌زاییان له ئیسلام نییه، بۆ سزا بدرێن؟ چ راده‌یێکی زانیاری ده‌بێته هۆی ئیقامه حوججه له سه‌ریان؟
ئه‌وانه‌ی که دینیان پێ نه‌گه‌یشتووه و ئه‌هلی فه‌تره‌ن، واته ئه‌وانه‌ی که له سه‌رده‌مێکدا هاتوون که پێغه‌مبه‌ری تێدا نه‌هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ن که له شوێنێکن بانگه‌وازی خواییان پێ نه‌گه‌یشتووه؛ ئه‌مانه به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌مانه وه‌کوو ده‌لیل و به‌ڵگه له‌سه‌رێتی و پێشتریش باسمان کرد تاقی ده‌کرێنه‌وه له رۆژی قیامه‌تدا؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانیان پێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌که‌یان جێبه‌جێ کرد ئه‌وه خوای په‌روه‌ردگار ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه، ئه‌گه‌ر یاخی بوون و فه‌رمانه‌که‌یان جێبه‌جێ نه‌کرد خوای گه‌وره ده‌یانخاته جه‌هه‌ننمه‌وه. ده‌لیلیش له‌سه‌ر ئه‌مه زۆره؛ ئیبنو که‌سیر (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له به‌رگی پێنجه‌م، لاپه‌ڕه 58ی ته‌فسیره‌که‌ی خۆی (تفسیر القرآ‌ن العظیم) له ته‌فسیری ئایه‌تی: «وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا» [الإسرا‌ء: 15]، ده‌لیلی زۆری هێناوه‌ته‌وه له فه‌رمووده‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حوکمی ئه‌مانه ئه‌وه‌یه که ئیمتحان ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له «فتح الباري»دا، به‌رگی سێیه‌م، لاپه‌ڕه‌ی 246 به هه‌مان شێوه باسی ئه‌وانه‌ی کردووه که له‌وێ ئیمتحان ده‌کرێن. به‌ڵام که‌سێکی وه‌کو ئیمامی ئیبنوعه‌بدیلبه‌ڕ که خاوه‌نی کتێبی «التمهید»ه‌و خۆی مالیکییه‌و یه‌کێکه له خاوه‌نی ئینسکلۆپیدیا گه‌وره‌کان، کتێبه گه‌وره‌کانی فیقه ئه‌و ئینکاری له‌مه کردووه. به‌ڵام ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) جوابی داوه‌ته‌وه له «مجموع الفتاوی»، به‌رگی چواره‌م، لاپه‌ڕه ٣٠٣. به هه‌مان شێوه ئیبنولقه‌ییمیش (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) به نۆزده ده‌لیل جوابی داوه‌ته‌وه له کتێبی «أحکام أهل الذمّة».
به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که بسه‌لمێت کابرای ئه‌ورووپی یان هه‌ر قه‌ومێکی تر به‌ڕاستی دینه‌که‌ی پێ نه‌گه‌یشتبێت و بۆی روون نه‌کرابێته‌وه. ده‌نا بێگومان ئه‌م حوکمه نایگرێته‌وه.