من هه‌ر چه‌نده عیباده‌تیشم زۆره به‌ڵام هه‌ست به شیرینی ئیمان ناکه‌م، چی بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر ده‌توانی و عه‌ره‌بیه‌که‌ت باشه کتێبی «مدارج السالکین»ی ئیمامی ئیبنولقه‌ییم بخوێنه‌ره‌وه که ئێستا به‌شێکیشی کراوه به کوردی، زۆر زۆر باشه. یان کتێبه‌کانی ئیمامی غه‌ززالی بخوێنه‌ره‌وه؛ به‌ڵێ دیاره له هه‌ندێک شت‌دا که‌وتۆ‌ته بیدعه‌وه یا فه‌رمووده‌ی زه‌عیف و مه‌وزووعی به کار هێناوه، ئه‌وانه وه‌ر مه‌گره به‌ڵام تۆ مه‌سه‌له‌ن روبعی موهلیکات و روبعی مونجیات و ئه‌مانه‌ی که نووسیوێتی ئه‌مانه‌ی بخوێنه‌ره‌وه زۆر باشه. هه‌روه‌ها کتێبی «آفات علی الطریق»ی سه‌ید نووح بخوێنه‌ره‌وه. گوێ له‌م ده‌رسانه‌ی «بژاری ده‌روون»ی ئێمه بگره. وه‌سیه‌تێکی تایبه‌تیشت بۆ ده‌که‌م گوێ له زنجیره‌ده‌رسی «ساتێک یاد» بگره؛ «ساتێک یاد» ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێمان قبووڵ بکات 23 ئه‌ڵقه‌یه‌و له سه‌ر یوتیووبیش دانراوه‌و له کاناڵی تێلێگرام و سایتی زانکۆی زادیش دانراوه؛ گوێ له‌مانه بگره پێم وایه یارمه‌تیده‌رت ده‌بێ له‌وه‌ی که شیرینی ئیمان زیاتر بچێژی به حه‌ول و قووه‌تی خوا. عیباداتی خۆیشت، قورئان خوێندنت، زیکری خوای په‌روه‌رگار، دیدێکی مه‌له‌کووتی، سه‌رنجێکی مه‌له‌کووتی ئه‌م ژیانه ئه‌م گردوونه ئه‌م ئاسمانه ئه‌م هه‌وایه ئه‌م ته‌یرو گه‌ڵای دار و گوڵ و ئه‌مانه‌ی که ده‌یبینیت له ده‌وروبه‌رت هه‌مووی سه‌رنج را ده‌کێشن بۆ عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره.