نه‌وه‌ڵا جائیز نییه! به ته‌ئکید له لای ئێمه جائیز نییه به موجاهیدێکیش به دڵنیاییه‌وه بڵێین ئه‌وه شه‌هیده چونکه ئه‌وه شاهیدیدانێکه به‌س خوای گه‌وره خۆی ده‌یزانێت که شه‌هید بووه یان نا، چونکه ده‌شێت مونافیق بووبێت و ده‌شێت له به‌ر دنیا خۆی دابێت به کوشت! ئێمه نازانین، بۆیه به گشتی ده‌ڵێین ئه‌وانه شه‌هیدی ئیسلامن.
به‌ڵام پێشمه‌رگه، ئه‌وه مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵێت پێویسته پێیان بڵێین شه‌هید! جا زۆر سه‌یره، تۆ سه‌یری ئه‌م حوکم گۆڕینه: ده‌بێت پێیان بڵێین شه‌هید! وا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌و وتی شه‌هید ئیتر لای خوای گه‌وره‌ش شه‌هید ده‌بن! نا کاکه ئه‌مه هیچ نییه، کوژراوێکی عه‌لمانییه له‌و سه‌ر جاده‌یه یان له‌و ده‌شته که‌وتووه‌و له‌و سه‌نگه‌ره‌دا روحی ده‌رچووه‌و بووه به قوربانی مه‌سئووله گه‌وره‌کان و مه‌سئووله گه‌وره‌کانیش ده‌ڵێن وه‌ڵا ئه‌وه لیستی شه‌هیده‌کان، بیده به ده‌زگای شه‌هیدان یان ده‌ڵێت گوڵێک بنێره بۆ که‌س و کاریان یان ئه‌و په‌ڕی ئه‌و په‌ڕی خۆی ماندوو کات، به سکرتێره‌که‌ی ده‌ڵێت نامه‌یه‌ک بنێره بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و دوو سێ که‌لیمه‌ی جوانی تێ بخه! هیچیش نییه‌و هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌خواته‌وه!
بۆیه پێشمه‌رگه زۆر داماوه، به‌داخه‌وه که ئاوا خۆی ده‌دات به کوشت و ئه‌و رێگای ئیسلامه‌ی واز لێ هێناوه بۆ بتپه‌رستی. بۆیه جائیز نییه پێیان بوترێت شاهید و شه‌هید؛ چونکه شه‌هید سیغه‌ی موباله‌غه‌یه یه‌عنی زۆری شاهیدی داوه که خوای په‌روه‌ردگار حه‌قه، یه‌عنی ئه‌م شه‌هیده له ژیانیدا شاهیدی داوه که خوا یه‌که‌و ده‌بێت خوا بپه‌رسترێت و ئیسلام راسته، ئه‌وه کوفره، ئه‌وه نابێت، ئه‌وه ده‌بێت، ئه‌وه حوکمی وایه، ئه‌وه جائیزه، ئه‌وه جائیز نییه، به‌رده‌وام ئه‌م شاهیدییه‌ی داوه: «لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ» [البقرة: 143]؛ «تا ببنه شاهید به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه». له ئاخری ژیانیشیدا خۆی کردووه به قوربانی ئه‌م شاهیدیدانهو روحی خۆی فیدا کردووه له‌به‌ر خاتری خوای په‌روردگار؛ ئه‌مه شه‌هیده برا نه‌ک کابرای پێشمه‌رگه، بۆیه خۆیشت هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێنی و که‌س و کاریشت هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێنی و ئه‌م موسوڵمانانه‌ش هه‌روه‌ها. زاراوه‌کان راست که‌نه‌وه‌و ئاوا چه‌واشه‌کارانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌ڵسوکه‌وت مه‌که‌ن. باشه ئه‌گه‌ر شههیدییه ئه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ ناچێت شه‌هید بێت؟ قیاداتی کۆمه‌ڵ بۆ ناچن؟ خۆ مه‌علوومه شه‌هیدبوون سێیه‌م ده‌ره‌جه‌یه له ئیسلامدا: «وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقاً» [النساء: 69]؛ «ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که خوا نازونیعمه‌تی رژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!». ده‌ی باشه سێیه‌م روتبه، روتبه‌ی شه‌هیده، ده‌ی مه‌عقووله ئه‌م پێشمه‌رگه نوێژنه‌که‌ره عه‌لمانییه شه‌هید بێت و پله‌ی سێی به‌هه‌شت وه ده‌ست بهێنێت؟ ئه‌گه‌ر وایه مامۆستا عه‌لی باپیر و قیاداتی کۆمه‌ڵ بۆچی ناچنه پێشه‌وه بۆ شه‌هیدبوون؟ حاجی بیلال که پێی وایه ته‌قه‌وی شه‌هیدی ئیسلامه که تاغووتێکی ملهوڕه‌و چووه بۆ سوننی کوشتن له سووریا، که پێی وایه شه‌هیده ئێ جه‌نابیشت ببه به پاسدار‌و بڕۆ له حه‌له‌ب چوار پێنج موسوڵمانی سوننی بکوژه با تۆیش شه‌هید ببیت وه‌کوو ته‌قه‌وی ئیتر بتهێنن له قوم تۆش دفن بکه‌ن و ته‌واو! بابه ئه‌مه هه‌مووی زاراوه گۆڕینه، به خوا قه‌سه‌م هه‌مووی ئینحیرافه، به خوا قه‌سه‌م هه‌مووی ئه‌وانه‌یه که له باسی سه‌یدنا مووساشدا بۆم باس کردوون؛ ئاخر تۆ وه‌حیت بۆ هاتووه‌و ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره (علیه الصّلاة والسّلام) ئاڕاسته‌ت ده‌کات، یه‌عنی چی چوویت بۆ لای قه‌ومێک که «يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَّهُمْ»؛ «به ده‌ور بتهکانیانهوهن و ده‌یانپه‌رستن»، دواییش ده‌ڵێی: «اجْعَل لَّنَا إِلَهاً كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ»؛ «تۆخوا خوایه‌ک بۆ ئێمه‌ش دابنێ هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان کۆمه‌ڵه خوایه‌کیان هه‌یه»! نابێت عه‌زیزم، شه‌هیدی زاراوه‌یه‌کی ئیسلامییه‌و نابێت بۆ ئه‌و که‌سانه به کاری بهێنین. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سه‌ش که ئێستا له پێناوی ئیسلامدا شه‌هید بووه له شوێنێکدا که ئاڵای ئیسلامهتییهکهشی هه‌ڵگرتووه، ناتوانین له سه‌دا سه‌د بڵێین ئه‌مه شه‌هیده‌و ئه‌و روتبه شههیدییهی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێین ئومێدمان هه‌یه که شه‌هید بێت چونکه له ژێر ئاڵای ئیسلامدا رۆیوهو زاهیره‌ن نییه‌تی بۆ خوای گه‌وره بووه‌و زۆر به‌جورئه‌ت و ئازا بووه. خوای گه‌وره کوژراوانی ئێمه‌شی له ریزی شه‌هیداندا وه‌رگرتبێت؛ ئامین.