دۆستایه‌تی کردنی کاکه‌یی و زه‌رده‌شتی و ئه‌وانه‌و هاتوچۆ کردنیان به شێوازێک که دێنه ماڵه‌وه‌و ده‌چینه ماڵیان و خواردنی یه‌کتری ده‌خۆین، ئه‌مه حوکمی چییه؟
ئێ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «خواردنه‌که‌ت پیاوی ته‌قی بیخوات»، پیاوی له خواترس. بۆیه که تۆ هه‌ر یه‌کێکیش ده‌عوه‌ت ده‌که‌یت، پیاوی له‌خواترس و دیندار ده‌عوه‌ت بکه تا به‌ره‌که‌ت بکه‌وێته خواردنه‌که‌ته‌وه. تۆ کابرای کاکه‌یی بۆچی ده‌عوه‌ت ده‌که‌یت و دۆستایه‌تیی ده‌که‌یت؟ به‌ڵێ له ره‌فتاری رۆژانه‌و له‌سه‌ر رێگا‌و مامه‌ڵهغ‌و ... زوڵمی لێ ناکه‌یت و زوڵمت لێ نه‌کات، سه‌رڕاستانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه؛ ئه‌و بێت، یه‌زیدی بێت، مه‌جووسی بێت، مه‌سیحی بێت، یه‌هوودی بێت، ساحه‌ب هه‌ر دینێک بێت. یه‌عنی ئێمه عیلاقه‌مان له‌سه‌ر دینه‌که‌ی ئه‌و نیه‌و ته‌ده‌خول له‌سه‌ر دینی ئه‌و ناکه‌ین و ره‌فتاری جوانی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین و زۆڵمی لێ ناکه‌ین مادام موحاریب نییه. به‌ڵام دۆستایه‌تی جیاوازه.
بۆیه پێم وایه دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵدا که‌م که‌یته‌وه باشه، مه‌به‌ستم خواردن و هاتوچۆ کردن و ئه‌وانه‌یه که نه‌مێنێت؛ چونکه تۆیش که چوویت بۆ ماڵیان ده‌که‌ویته کێشه‌وه. ئه‌و له‌وانه‌یه پێشت بڵێت گۆشتی حه‌ڵاڵم بۆ هێناویت، له‌وانه‌یه وا بێت به‌ڵام له وانه‌شه سیقه‌ی پێ نه‌که‌یت! ده‌ی بۆ خۆت تووشی ئه‌م ئیحراج و کێشه‌یه ده‌که‌یت؟ بۆیه که چوویشیه ماڵیان بڵی گۆشت ده‌هێنم یان خۆمان ده‌یکوڵێنین و ده‌یهێنین و له‌وێ پێکه‌وه هه‌موومان ده‌یخۆین.
به‌ڵام وه‌ک روونمان کرده‌وه خودی دۆستایه‌تییه‌که کێشه‌ی هه‌یه‌و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ی لایبه‌یت.