دێڕی دووه‌م یه‌کێکه له ئه‌نجامه خراپه‌کانی دێڕی یه‌که‌م! خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ» [المائدة: 51]؛ «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جووله‌که‌و گاور مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان، ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت، ئه‌وه هه‌ر له‌وانه (و حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات». بۆیه نابێت بیانکه‌ین به خه‌مخۆرو سه‌رپه‌رشتیار و نزیکانی خۆمان که ئیعتیمادیان بکه‌ینه سه‌ر. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا ده‌فه‌رموێ: «لَا تُصَاحِبْ إلَّا مُؤْمِناً، وَلَا يَأْكُلْ طَعَامَك إلاَّ تَقِيٌّ» [أبو داود: 4832؛ ئه‌لبانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فه‌رموویه‌تی سه‌حیحه (صحیح الجامع الصغیر: 7341)]؛ «رفیقایه‌تی هیچ که‌سێک مه‌که جگه له ئیماندار، خواردنه‌که‌شت با ته‌نها که‌سێکی له‌خوا ترس و ته‌قوا کار بیخوات.
له روانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و هه‌روه‌ها له رای پێشه‌وایان و یاوه‌رانی به‌ڕێزو سه‌له‌ف و پێشه‌وایانی ئوممه‌تی ئیسلامه‌وه که فه‌رموویانه رفیقایه‌تیان مه‌که‌ن، که‌واته کاره‌که‌ی جه‌نابیشت غه‌ڵه‌ته؛ به‌ڵێ رفتارکردنی رۆژانه له‌گه‌ڵیان، کڕین و فرۆشتن و ئه‌مانه جائیزه، ته‌نانه‌ت ئیمامی ئیبنوته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: جائیزه له‌گه‌ڵ ته‌تارو مه‌غۆلیشدا مه‌ڕو ماڵاتیان لێ بکڕین و پێیان بفرۆشین، به‌ڵام جائیز نییه سیلاحیان پێ بفرۆشین و جائیز نییه شتێکیشیان پێ بفرۆشین که له‌سه‌ر موحه‌ڕڕه‌مات به کار ده‌هێنرێت به‌نیسبه‌تی جووله‌که‌و مه‌سیحی و بوودایی و موشریک و هه‌رچی که‌سێک که هه‌یه.
بۆیه ئێمه ره‌فتارو موعامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین به شێوه‌یه‌کی جوانیش، به دادپه‌روه‌ری و عه‌دلیشه‌وه به‌ڵام ر‌فیقایه‌تییان ناکه‌ین تا ورده‌ورده ئه‌وه‌نده هاتۆچوومان بکه‌ن که ئیتر خۆشمان بون. بۆیه من ئێستاش به جه‌نابت ده‌ڵێمه‌وه که زۆر به‌حه‌زه‌ر به لێی ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستی زۆریشت بۆ ده‌ربڕیوه‌و ئه‌ویش خۆشه‌ویستی بۆ تۆ ده‌ربڕیوه، چونکه ئه‌گه‌ر شیعه‌یه‌ک به ته‌قییه خۆشه‌ویستییه‌که‌یمان بۆ ده‌رببڕێت، ده‌بێت جووله‌که‌یه‌ک چۆن بێت و چۆن حیسابی بۆ بکه‌ین؟ ده‌بێت جووله‌که حیسابی شه‌یتانێکی بۆ بکه‌ین. راسته له جووله‌که‌شدا وه‌کوو هه‌ر قه‌ومێکی تر باشیان هه‌یه‌و خراپیشیان هه‌یه یان با بڵێین خراپیان هه‌یه‌و خراپتر‌و خراپترینیشیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی که تۆ ر‌فیقایه‌تیت کردووه مومکینه له خراپه‌کان بێت و خراپتر و خراپترین نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها زاهیرو رواڵه‌تیه‌تی. به هه‌ر حاڵ خوای په‌روه‌ردگار بتپارێزێت چونکه تۆ وه‌کو ئه‌وه وایه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ماردا بکه‌یت ده‌بێت زۆر به‌حه‌زه‌ر بیت.