ئایا قه‌ومیه‌ت هه‌یه له ناو ئیسلامدا؛ بۆ نموونه من کوردم ئایا کوردایه‌تی من جائیزه؟
کوردییه‌ت (کوردبوون)ی تۆ جائیزه، نه‌ك کوردایه‌تی! کوردایه‌تی حه‌ره‌که‌تێکی عه‌لمانی بێدینی شه‌ڕه‌شۆقی کورده له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌کانی تر، عورووبه یان تۆرانیزم یان فارسیزم، هه‌موویان وه‌کوو یه‌ک وان، هه‌مووی له ئه‌سڵدا له مادزینییهوه هاتوون که پێی ده‌وترێت پێغه‌مبه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی له زه‌مانی پێش نازییه‌کان و پێش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی که له ئیتالیاوه سه‌ری هه‌ڵدا، دوایی وڵاتانی تری گرته‌وه، دوایی له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیدا له ساڵی 1789 ز. هه‌ر یه‌که له ئاستی خۆیه‌وه دینه‌که‌ی خۆی فڕێ دایه ئه‌و لاو وتی ئێمه قه‌ومی خۆمانین، له وه‌ته‌ن و نیشتمانی خۆمانین، ئه‌وانه‌ی به یه‌ک زمان قسه‌یان ده‌کرد وتیان ئێمه یه‌ک وڵاتمان ده‌وێت و یه‌ک وڵات دروست ده‌که‌ین. دوایی هه‌ندێک له‌مانه نه‌گونجان پێکه‌وه به سه‌به‌بی جوگرافیایی یان به هه‌ر سه‌به‌بێک بوو بێت، چونکه بۆ نموونه هه‌ندێک له‌وانه‌ی که ئه‌ڵمانیایان دروست کرد وتیان مه‌دره‌سه‌ی قه‌ومی ئه‌ڵمانی بریتییه له زمان! به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌ڵمانی هه‌بوون له پۆڵۆنیا مابوونه‌وه. بۆیه ئێستا له سویسرا کانتۆن [کانتۆن جۆرێک دابه‌شکردنی وڵاته، وه‌ک چۆن ده‌وترێت پارێزگا. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له سویسرا باوه] هه‌یه پۆڵۆنییه به‌ڵام له پۆڵۆنیا ناژی، کانتۆنێک سویسری قسه ده‌که‌ن، کانتۆنێک ئه‌ڵمانی قسه ده‌که‌ن، کانتۆنێک ئیتاڵی قسه ده‌که‌ن له باشوور، کانتۆنێک فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له کاتێکدا ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ر سویسرین!
هه‌ندێکی تر وه‌کوو فه‌ڕه‌نسییه‌کان وتیان نا، خزمه‌ت کردنه به فه‌ڕه‌نسا؛ بۆیه بنبێللا که بوو به ره‌ئیسی جه‌زائیر هه‌ر به فه‌ڕه‌نسی حیساب بوو، چونکه زابت بوو له به‌ر ده‌ستی دیگۆلا له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، ئیتر ئه‌وه هه‌ر به هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی حیسابه. ئه‌مه فیکره‌یه‌کی قه‌ومی جاهیلییه که پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه له سه‌ره‌تایه‌وه هه‌تا کۆتاییه‌که‌ی. بۆیه ئێمه کابرایه‌کی عه‌ره‌ب یان تورک یان فارسی موسوڵمانمان پێ چاکتره وه‌ک له کوردێکی ناڕه‌سه‌نی مولحیدی بێ‌دین و مومکینیش نییه مساوییان بکه‌ین به یه‌کتری؛ تورکهکهمان پێ باشتره، عه‌ره‌به‌که‌مان پێ باشتره، فارسهکهمان پێ باشتره، سریلانکاییهکهمان پێ باشتره له‌م مولحیده بێدینه موڕتهددهی که له‌گه‌ڵماندایه، له ماڵه‌وه برای شیریمانه!
ئیسلام ئه‌وانه ناخوێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که کوردیهتیهکهی خۆمم پێ چاکه، به‌ڵی گۆمانی تێداا نییه‌و کوردیهتیهکهی خۆمم پێ چاکه‌و نیعمه‌تێکی خوای په‌روه‌ردگاره‌و شوکرانه‌بژێری ده‌که‌م و له‌لای تورک و فارس و عه‌ره‌به‌که‌ش ده‌ڵێم ئه‌لحه‌مدولیللا کوردم و زمانی ئێوه‌ش ده‌زانم و سه‌ربه‌رزییه بۆم و خوای گه‌وره به کورد خه‌لقی کردوم و مافی کوردیهتیهکهش ده‌ڕۆم به دوایداو به شه‌رعیشی ده‌زانم؛ به ئیسلامه‌که‌م مافی کورده‌که‌ی خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه، جا له حه‌شدی وه‌حشی بێت یان له جه‌یشی تورکی بێت یان له سپای پاسداران و ئه‌وانی تریان بێت. مافی خۆم وهردهگرمهوهو به ئیسلامهتییهکهشم ده‌یکه‌م، به‌ڵام به عهلمانیهتیی پارتی و یه‌کیه‌تی و په‌که‌که و پژاک و ئه‌و مولحیدانه‌ی تر، ئه‌وه کوفره‌و نابێت توخنی بکه‌ویت به هیچ شێوه‌یه‌ک. که‌واته کوردیه‌تی جائیزه‌و کوردایه‌تی جائیز نییه!