ئایا پێویسته تهبهڕڕابوونمان له شیرک و کوفر و ئیلحادی ئه‌م تاغووتانه ئاشکرا بکه‌ین به روویانا؟ جا خۆ ئه‌گه‌ر وا بکه‌ین ده‌مانگرن و زیندانمان ده‌که‌ن و له‌وانه‌شه بمانکوژن!
خوای په‌روه‌ردگار باسی موئمینی ئالی فیرعه‌ونی بۆ کردووین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسێکی گرنگی لێ وه‌ربگرین؛ خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌م کابرا ده‌فه‌رموێ: «يَكْتُمُ إِيمَانَهُ» [غافر: 28]؛ «ئیمانه‌که‌ی ده‌شارده‌وه». موسوڵمانێک بوو له قه‌ومی فیرعه‌ون و له نزیکه‌کانی به‌ڵام ئیمانی به سه‌یدنا مووسا هێنابوو، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ئیمانه‌که‌ی شاردبۆوه له دڵ و ده‌روونی خۆیدا. بۆیه جه‌نابیشت به هه‌مان شێوه‌و هیچ مه‌رج نییه راست ببیته‌وه بڵێیت: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وه‌ڵا تۆ کافریت! وه‌ڵا دژه‌تیرۆر ئێوه کافرن یان یه‌کیه‌تی و پارتی و فڵان! به‌ڵی گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌یت یه‌کسه‌ر ده‌تگرن بۆ زیندان، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کسه‌ریش نه‌تکوژن هه‌ر له ژێر ته‌عزیب و سزادانیاندا ده‌مریت! ده‌تبه‌ن بۆ دادگاکانی خۆیان؛ جا کابرا له‌سه‌ر حیفازهیهک پێنج ساڵ زیندان بێت، ده‌بێ تۆ له سه‌ر ئه‌وه چه‌ند ساڵت حوکم بده‌ن؟ بۆیه ئه‌وه مه‌که.
شاردنه‌وه‌ی ئیمانتان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک جائیزه له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو تاغووتهی کوردستاندا، ریش تاشینیشتان جائیزه، نه‌چوونه مزگهوتیشتان ئه‌گه‌ر زانیت که‌شف ده‌بیت و ده‌تگرن بۆت جائیزه، قه‌ینا مه‌چۆ بۆ مزگه‌وته‌که‌ش، بۆ جومعه و جه‌ماعه‌ته‌که‌ش ئه‌گه‌ر ده‌زانیت له‌وانه‌یه ناوت هه‌بێت و به‌دواته‌وه‌ن. پاشان که حاڵت له‌مه‌ش قورس‌تر بوو ئیتر پێویسته بڕۆیت و هیجره‌ت بکه‌یت. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده تین و فشار که‌وته سه‌رتان مه‌چنه مزگه‌وت و هه‌ر له ماڵه‌کانتاندا عیباده‌ته‌کان بکه‌ن، وه‌ک خوای گه‌وره به یاوه‌رانی سه‌یدنا مووسای فه‌رموو: «وَاجْعَلُواْ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً» [یونس: 87]؛ « خانووه‌کانتان بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و رووی تێبکه‌ن». موسوڵمانانی ئه‌نده‌لۆس که ئه‌و تین و زه‌خته‌یان که‌وته سه‌ر، ئیتر روویان له قیبله نه‌ده‌کرد، روویان ده‌کرده ده‌رگای حه‌وشه‌کانیان! چونکه مه‌سیحییه‌کان له‌پڕ ده‌رگایان ده‌کردۆ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له چیان و چی ده‌که‌ن؟ نوێژ و عیبادهت ده‌که‌ن یان خه‌ریکی چین؟ ئیتر زاناکان فه‌توایان بۆ دان روو مه‌که‌نه که‌عبه‌و هه‌ر روو بکه‌نه ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کانتان! ده‌شێت حاڵه‌تی وا به سه‌ر ئینسانی موسوڵماندا بێت، به‌ڵام بۆ تۆ جارێک که نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه، ده‌بێت ئاوا بکه‌یت که به‌ڵێ ئێمه تهبهڕڕامان لێ کردوون و کوفرمان کردووه به به‌رنامه‌و رێبازتان: «كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاء أَبَداً حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ» [الممتحنّة: 4]؛ «ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نییه، ئیتر دوژمنایه‌تی و رقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاک و ته‌نها ده‌هێنن». ئه‌مه هه‌ڵوێستمانه به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره ئه‌هلی کوفر و شیرک و ئیلحادێک. به‌ڵام خۆ مه‌رج نییه تۆ هاوار بکه‌یت به‌رانبه‌ریان؛ به‌ته‌ئکید ئه‌و کاته ده‌تگرن.
بۆیه زۆر گه‌نجی موسوڵمانی وامان هه‌یه گله‌ییه‌کی زۆر له‌و مامۆستانه ده‌کات که سه‌رکه‌وتوونه‌ته سه‌ر مینبهرو دینه‌که‌ی ئێعلام ناکات و راشکاوانه کوفر به تاغووتهکه ناکات. ئێ تۆ ئازا به‌و بچۆره سه‌ر مینبه‌ره‌که! تۆ ئه‌و ره‌خنه گه‌وره‌ت له مامۆستا هه‌یه ده‌ی خۆ مامۆستا دێته خواره‌وه، ئه‌و کاته تۆ ئه‌توانیت سه‌رکه‌ویته سه‌ر مینبهرهکهو هاوارێک بکه‌یت و ده‌نگ هه‌ڵبهێنیت! بزانه ئه‌و کاته ده‌تگرن یان نا؟ بزانه ئه‌قڵ و تێگه‌یشتنی تۆ باشتر بوو یان هی مه‌لاکه که ده‌توانێت حهکیمانهش په‌یام و به‌لاغه‌که بگهیهنێتهوهو خه‌ڵکه‌که‌ش بپارێزێت، ئه‌مانیش بپارێزێت.
له‌وه‌ش دڵنیا بن ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه‌ش تێ ده‌په‌ڕێت، ئه‌م مه‌رحه‌له‌ی کوردایه‌تییه‌و کافرانیش ورده‌ورده له ناو ده‌چن وه‌ک حه‌یاو شه‌ره‌فیان چووه به فه‌زڵی خوای گه‌وره.