X

گەڕان




باوەڕناسی [عەقیدە] >>  ئیمان به رۆژی دوایی
  •    ‌ ئه‌ڵێن به‌هه‌شت چه‌ن شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه وایه؟
  • به‌هه‌شت وه‌کو پێغه‌مبه‌ری نازدار (علیه الصّلاة والسّلام) باسی فه‌رمووه ئاست‌ئاسته، پله‌پله‌یه؛ بۆیه ده‌‌فه‌رموێ: که داوای به‌هه‌شتتان کرد داوای فیرده‌وسی ئه‌علا بکه‌ن و بڵێن یا ره‌ببی خوایه فیرده‌وسی باڵام به نسیب بکه‌یت. فیرده‌وسی باڵا دیاره که ئاخر پله‌ی به‌هه‌شته‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان و شه‌هیدان و سه‌رڕاستانی ئه‌م دینه‌یه‌ که رۆیشتوون و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و جێگایه خوای گه‌وره به ئێمه‌و و ئێوه‌شی ببخه‌شێت دوای رووسوور بوونمان به ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره. بۆیه ده‌بێت ئه‌و شوێنه تایبه‌تانه که جه‌نابت بیستووته ئاسته‌کان بن به‌و شێوه‌یه.