مه‌هدی رانیه که ناوی سه‌ید موسته‌فا بوو رۆیشت و کۆتایی پێ هات؛ ماوه‌یه‌ک ئیعلانی کرد و وتی که من مه‌هدیم و وه‌حیم بۆ هاتووه‌و کتێبه‌که‌شی زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر بۆی چاپ کرد و لێشیان نووسیبوو که چاپخانه‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دین شه‌ره‌فی له چاپدانی ئه‌م په‌یامه پیرۆزه‌ی پێ گه‌یشت! ته‌بعه‌ن ئه‌وه هه‌ر شتێک بوو به‌رانبه‌ر به ئیسلام ئه‌گینا په‌یامی پیرۆزی چی؟ کابرا ئه‌ڵێت: «قه‌لعه‌دزه قه‌لعه‌دزه شیفهڕ نادزه، ته‌یاره‌کان هاتن و وا قه‌سفیان کرد»! قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قه! شیفهڕنادزه له کوێ له جۆرجیا‌و قه‌ڵادزێ له کوێ له کوردستان و ته‌یاره‌کان هاتن و قه‌سفیان کرد! هه‌ر شتێکی گه‌ڕه‌لاوژه‌ی منداڵانه بوو، شێتانه بوو، ئێستایش ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک بیه‌وێت ره‌واجی پێ بداته‌وه هیچ نییه. سه‌ید موسته‌فا خۆیشی کوژراو یه‌کێکی که‌یشی له‌گه‌ڵدا کوژرا خه‌ڵکی قۆندووز بوو له ئه‌فغانستان؛ هه‌ر خواش ده‌زانێت جاسووسێکی ئێرانی بوو خستبوویانه پاڵی و یه‌کێکی سنه‌ییش بوو.
به‌هه‌رحاڵ هه‌رهه‌مووی فاک و فیکێک بوو که له‌و کاته‌شدا ره‌سووڵ مامه‌ند زۆرتر ته‌شجیعی ده‌کردن و هیچ شتێکی وا نابینم تێیداو شتێکه کۆتایی پێ هاتووه‌و خه‌ون و خه‌یاڵێک بوو هات و رۆیشت و ته‌واو.