ئایا هه‌رکه‌سێک له ره‌مه‌زاندا یا له جومعه‌دا بمرێت عه‌زابی قه‌بر ناچێژێت، ئه‌گه‌ر غه‌یره موسوڵمانیش بێت؟ من وام بیستووه به‌ڵام نازانم تا چه‌ند راسته؟
نا وا نییه؛ کابرا موسوڵمان نه‌بێت و له جومعه‌دا مردبێت چ ته‌ئسیراتێکی له‌سه‌ر سزانه‌دانه‌که‌ی هه‌یه که له شه‌و یان رۆژجی جومعه‌دا بمرێت؟ به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێت: «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَمُوتُ يَوْمَ الْجُمُعَةِ أَوْ لَيْلَةَ الْجُمُعَةِ إِلَّا وَقَاهُ اللهُ فِتْنَةَ الْقَبْرِ» [أحمد: 6582؛ الترمذي: 1074؛ ئه‌لبانی به حه‌سه‌نی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 3562)]؛ «هیچ موسوڵمانێک نییه که له رۆژ یان شه‌وی جومعه‌دا بمرێت ئیللا ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره له فیتنه‌ی قه‌بر ده‌یپارێزێت». ئیمامی ترمزی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فه‌رمووده‌که‌ی به «منقطع الإسناد» داناوه واته زه‌عیفه. هه‌روه‌ها ئیبنو حه‌جه‌ریش ده‌فه‌رموێت زه‌عیفه، به‌ڵام ئه‌لبانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: به مه‌جمووعی رێگاکانی ده‌بێته ده‌ره‌جه‌ی حه‌سه‌ن. به نیسبه‌ت پارستنی له فیتنه‌که‌ش که واتای چییه، موباره‌کفووری (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له شه‌رحی ترمزیدا ده‌فه‌رموێت: «(إِلَّا وَقَاهُ اللَّهُ) أَيْ حَفِظَهُ (فِتْنَةَ الْقَبْرِ) أَيْ عَذَابَهُ وَسُؤَالَهُ»؛ واته خوای په‌روه‌ردگار له عه‌زابی قه‌بر و له سوئاله‌کان که لێی ده‌پرسرێت ئاسان کاری بۆ ده‌کات و له‌سه‌ری قورس نابێت و ده‌یپارێزێت. پاشان ده‌فه‌رموێ: «وَهُوَ يَحْتَمِلُ الْإِطْلَاقَ وَالتَّقْيِيدَ» [المبارکفوري، تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي : 4/160]؛ له‌فزه‌که هه‌م هه‌ڵگری ره‌هابوونه (واته هه‌موو جۆره عه‌زاب و تاقیکارییه‌کی لێ دوور که‌وێته‌وه) هه‌م هه‌ڵگری موقه‌ییه‌دبوونیشه (واته هه‌ندێک سزا‌و پرسیار هه‌ر بمێنێت).
ئه‌مه فه‌رمووده‌که‌یه‌و ئه‌گه‌ر به بۆچوونی ئه‌لبانی به حه‌سه‌نیشی دابنێین و کاری پێ بکه‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه که ته‌نها بۆ موسوڵمانه‌و غه‌یره موسوڵمان ناگرێته‌وه؛ که‌واته غه‌یره موسوڵمان هیچ شتێکی ئه‌وانه ته‌ئسیری له‌سه‌ر ناکات؛ واللّه أعلم.