به‌ڕاستی روح کێشان له بابه‌ته غه‌یبی و نهێنیهکانهو ئێمه نازانین چۆنه ئیللا ئه‌وه‌ی که ده‌قێک له قورئان یان سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) بۆی روون کردبێتینه‌وه. جا هه‌ندێک له‌و ریوایه‌تانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ن و سیووتی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له کتێبی «شرح الصدور بشرح حال الموت و القبور» هێناونیه‌ته‌وه له‌سه‌ر روح کێشان و ئازار‌و راده‌ی ئازاره‌که هه هه‌ندێکیان ده‌ڵێن گیان کێشانه‌که به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه وایه که سێسه‌د شمشێری لێ بده‌ن له یه‌ک کاتدا، ریوایه‌تێکی تر ده‌ڵێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌زار شمشێری لێ بده‌ن و ئه‌مانه، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م ریوایه‌تانه ئه‌لبانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له «سلسلة الأحادیث الضعیفة»دا هه‌مووی به زه‌عیف داناون و فه‌رموویه‌تی: راست نین.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا که بۆمان ده‌رکه‌وت زۆرینه‌ی ئه‌م ریوایه‌تانه راست نین و زه‌عیفن یان حوکمیان پێ هه‌ڵناسووڕێت، به‌ڵام گۆمان له‌وه‌دا نییه‌و ده‌زانین روح کێشانه‌کان له یهکێکێکهوه بۆ یه‌کێکی تر فه‌رق و جیاوازی هه‌یه؛ روح کێشانی پیاوی موسوڵمان و پیاو چاک وه‌کوو پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێت: وه‌کوو ئه‌وه وایه تکه ئاوێک له ده‌می گۆزه‌یه‌که‌وه بێته ده‌ره‌وه (فَتَخْرُجُ تَسِيلُ كَمَا تَسِيلُ الْقَطْرَةُ مِنْ فِي السِّقَاءِ [أحمد: 18534؛ حاکم: 107؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (مشکاة المصابیح: 1630)])؛ ئێ ئه‌مه به‌ته‌ئکید ئازاری که‌متره له گیانکێشانی پیاوخراپێک که گیانکێشانه‌که‌ی وه‌کو ئه‌وه وایه که کۆنجرهیهک که هه‌موو لایه‌کی دڕکه‌و چه‌قیوه به‌ناو خورییهکی ته‌ڕدا بته‌وێت دهریبهێنیتهوە (فَيَنْتَزِعُهَا كَمَا يُنْتَزَعُ السَّفُّودُ مِنَ الصُّوفِ الْمَبْلُولِ)، جا وه‌ختێک تۆ ئه‌م کۆنجرهیه که خۆی له هه‌موو لایه‌که‌وه چقڵه‌که‌ی پێوه‌یه رای ده‌کێشیت هه‌مووی خوری دێنێت له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت و زۆر به گرانیش لێی ده‌کرێته‌وه. که‌واته روح کێشانی پیاوخراپه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که روح کێشانه‌کان فه‌رقیان هه‌یه له ئازار کێشان و کات و چۆنیه‌تی ده‌رچوونه‌که‌دا.