برایه‌کی به‌ڕێز پرسیاری کردووه‌و زۆر جاریش ئه‌و پرسیاره ده‌کرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ مهدخهلیهکاندا ده‌که‌ونه موناقه‌شه‌وه که مه‌دخه‌لیه‌کان ده‌رباره‌ی حاکمانی کوردستان که حوکم به شه‌ریعه‌تی خوا ناکه‌ن ده‌ڵێن کوفری ئه‌مان «کُفرٌ دونَ کُفرٍ»ه، واته کوفری بچووکه‌و پێی ناچنه ده‌ره‌وه له دین؛ رای ئێوه چییه؟
کاتێک که باس له کوفری تاغووت ده‌که‌ین واته ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که حوکم به شه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌ردگار ناکه‌ن، یه‌کێک له‌وانه لێی راست ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت کاکه تۆ چووزانیت، ئیبنو عه‌بباس ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه «کُفرٌ دونَ کفرٍ»ه، واته ئه‌وه کوفری بچووکه. جا ئه‌م بابه‌ته به ته‌ئکید زۆر ئه‌خایێنێت و هه‌ر ده‌بێت به زنجیره ده‌رسێکی موفه‌سه‌ل جوابی بده‌ینه‌وه به حه‌ول و قووه‌تی خوای په‌روه‌ردگار و درێغیشی لێ ناکه‌ین؛ به‌ڵام لێه‌ره‌دا چه‌ند مولاحهزهیهک هه‌یه پێویسته بیخه‌مه روو که زۆر گرینگه:
خاڵی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که تۆ له سه‌ره‌تاوه له مێشکت بچه‌سپێت هه‌موو ئه‌و عوله‌مای ئوممه‌ته له یاوه‌رانه‌وه بۆ تابێعین بۆ زانا به‌ڕێزه‌کانی تری ئه‌م ئوممه‌ته، بۆ ئیبنوته‌یمییه، بۆ ئیبنولقه‌یم، بۆ ئیبنو که‌سیر هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌تا ده‌گات به موحه‌ممه‌دی کۆڕی ئیبراهیم موفتی پێشوو هه‌تا ده‌گات به ئیبنو باز و ئیبنو عوسه‌یمین و ئه‌حمه‌د شاکر، به‌و به‌ڕێزانه هه‌موویان، هه‌موو ئه‌مانه فه‌رموویانه که ئه‌گه‌ر له واقیعهیهکدا شته‌که رووی دا، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا رووی دا، بۆ نموونه ئه‌میرێکمان هه‌یه، خهلیفهیهکمان هه‌یه، وه‌لی ئه‌مرێکمان هه‌یه موسوڵمانه‌و غهنیمهتمان که‌وتۆته به‌ر ده‌ست و له زیمنی ئه‌م غه‌نیمه‌ته‌دا شتێکی زێڕینی تێدایه که زۆر به‌قیمه‌ته، زۆر جه‌وهه‌رییه، که‌چی هه‌ڵیگرتووه بۆ خۆی له کاتێکدا مافی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که به‌شدار بوون له جیهادهکهدا و پێویسته ئه‌وه‌ش وه‌کو غه‌نیمه‌ت دابه‌ش بکات به‌ڵام ئه‌م رهئیسهمان ته‌وزیعی ناکات و هه‌ڵیئه‌گرێت بۆ خۆی، ئه‌مه «کفرٌ دون کوفرٍ»ه؛ واته مادام له یه‌ک حادیسهدایه که هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی ده‌خاته پێش شه‌ریعه‌ته‌که‌وه، ئه‌وه کوفری بچووکه‌و له دین نایکاته ده‌ره‌وه. ئه‌مه یه‌که‌م ءش/ که پێویسته له ناخی ههمووتانيا بچه‌سپێت؛ «کفرٌ دونَ کفرٍ» له یه‌ک حاڵه‌تدایه که نه‌یکردووه به قانوون.
ئه‌م تاغووت و ملهوڕانه بۆ نموونه قانوونێکیان ده‌رکردووه به ناوی دژه تیرۆر، هه‌موو دژایه‌تی دینی خوای په‌روه‌ردگار ده‌کات. پاشان ئه‌و قانوونانه‌ی تر که ده‌ریانکردووه له په‌رله‌مانی کوردستاندا، له رۆژی یه‌که‌مه‌وه تا ئێستا موتابه‌عه‌ی هه‌مووی بکه، ده‌بینی له سه‌دا نه‌ود و هه‌شتی زیاتر موخالیف به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه! ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئیقتیساده، ده‌رباره‌ی بانکه، ده‌رباره‌ی کشتوکاڵه، ده‌رباره‌ی سهناعهیه، ده‌رباره‌ی بازرگانییه، کاروباری سهرباززییه، شت کڕینه، سیلاح کڕینه، ئیتتیفاقیاتی ده‌ره‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م تاغووت بۆ ئه‌و تاغووت، له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، ئیتتیفاقاتی له‌گه‌ڵ سوڵته‌ی مه‌رکه‌زی، کوشتنی موسوڵمانان، زیندان کردنی موسوڵمانان، هه‌بوونی ته‌عزیب و سزا، سووکایه‌تی به قورئان کردن له زیندانه‌کانداو له ده‌ره‌وه، هه‌رچی که کردوویانه به ته‌علیمات و قانوونه‌وه، هه‌مووی کوفری بهواحهو.
بۆیه به رووی مهدخهلیهکاندا راست ببنه‌وه‌و بڵێن ئاده‌ی بۆمان بسه‌لمێنه که ئه‌گه‌ر که‌سێک قانوونی موخالیف به ئیسلامی ده‌رکردبێت ئه‌وه کاره‌که‌ی «کفرٌ دونَ کفرٍ»ه!
خاڵی دووه‌م که ئه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێین ئه‌م وشه‌ی «کفرٌ دونَ کفرٍ»ه با جارێک بزانین ئایا ئه‌م ریوایه‌ته بۆ خۆی چه‌ند راسته‌و ئایا ئه‌مه راسته که ریوایه‌تی ئیبنو عه‌بباسه؟ ئێوه ئه‌م هه‌موو ئایه‌ت و فه‌رمووده‌تان ره‌د کردووه له‌سه‌ر عه‌قیده‌و له‌سه‌ر ته‌وحیدی حاکمیه‌ت و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوکم، ئایا ئه‌مه راسته ئه‌م سه‌نه‌ده؟ لێره‌دا زۆر به کورتی ده‌ڵێین که ئیبنو ئه‌بی حاته‌م و حاکم له موسته‌دره‌کی خۆیداو هه‌روه‌ها به‌یهه‌قی له سونه‌ندا و مه‌روه‌زی له کتێبی «تعظيم قدر الصلاة » و ئیبنو عهبدیلبهڕ له کتێبی تهمهیددا و ئه‌مانه هه‌موویان ریوایه‌تیان کردووه به سه‌نه‌د و ده‌ڕواته‌وه بۆ یه‌کێک ناوی هیشامی کۆڕی حوجه‌یره‌و ئه‌و له تاووسه‌وه ریوایه‌تی کردووه‌و تاووسیش که له تابیعینه له ئیبنو عه‌بباسه‌وه ریوایه‌تی کردووه که ئه‌و ده‌رباره‌ی فه‌رمایشته‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار که ده‌فه‌رموێ: «وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ» [المائدة: 44]؛ «جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن»، فه‌رموویه‌تی: «لَيْسَ بِكُفْرٍ يَنْقُلُ عَنِ الْمِلَّةِ وَلَكِنَّهُ كَفْرٌ دُونَ كُفْرٍ» [ابن عبد البر، التمهيد: 17/166؛ البیهقي، السنن الكبرى: 20899]؛ «ئه‌مه کوفرێک نییه خاوه‌نه‌که‌ی له دین بباته ده‌ره‌وه، کوفری بچووکه». ئه‌مه ریوایه‌ته‌که‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی سه‌نه‌ده‌که قسه‌یان کردووه، ده‌رباره‌ی هیشامی کوڕی حوجه‌یره، ئیمامانی به‌ڕێزی موحه‌ققیقی وه‌کوو ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیمامی یه‌حیای کۆڕی مه‌عین و ئه‌مانه فه‌رموویانه: «ضعیفٌ جدّاً» [ابنُ أبي حاتم، الجرح والتعديل:9/54؛ ابن عدي، الكامل في ضعفاء الرجال : 8/814]؛ «ئێجگار زه‌عیف و لاوازه».
پاشان عیلمی حه‌دیس (فه‌رمووده‌وانی) پێنج کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کییه، پێنج عیلمی سه‌ره‌کیه که یه‌کێک له‌وانه پێی ده‌وترێت «علل»؛ عیلمی عیله‌ل یه‌عنی زانین و دۆزینه‌وه‌ی لاسه‌نگییه‌که که بووه به سه‌به‌بی ئه‌وه که حه‌دیسه‌که زه‌عیف بکرێت. ئه‌و ئیمامه به‌ڕێزانه‌ی له‌مه‌یان کۆڵیوه‌ته‌وه گه‌یشتوونه‌ته نه‌تیجه‌ی ئه‌وه که وشه‌ی «کُفرٌ دونَ کفرٍ»ه‌که قسه‌ی تاووس خۆیه‌تی، هی ئیبنو عه‌بباس نییه. به‌ڵام ده‌بینیت یه‌کێکی وه‌کوو عه‌لی کوڕی عه‌بدولحه‌میدی حه‌له‌بی کتێبێکی داناوه به ناوی «القول المأمون» که له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه که گوایه فه‌رمووده‌که راسته‌و سه‌حیحه‌و ئه‌مه «کفرٌ دونَ کفرٍ»هو ئیتر به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ری رۆیشتووه. به‌ڵام به‌ته‌ئکید ئه‌وه هه‌روه‌کو باسی ده‌که‌ینه‌وه به حه‌ول و قووه‌تی خوای گه‌وره‌و دوایی دێینه سه‌ر سه‌نه‌ده‌که‌ی و زۆر به ته‌فسیل باس له سه‌نه‌ده‌که ده‌که‌ینه‌وه، وا نییه.
خاڵی سێیه‌م ئه‌وه‌یه که پێیان ده‌ڵێنه‌وه: باشه ئه‌گه‌ر قه‌ولی سه‌حابییه‌ک خیلافی قه‌ولی سه‌حابییه‌کی تر بوو خۆ ئێمه ناتوانین ته‌رجیح به ده‌لیله‌که بده‌ین؟ ئه‌ڵێین به‌ڵێ چونکه حه‌ق له یه‌کێک له‌و دوو بۆچوونهدایهو و ده‌بێت ته‌ماشای ئه‌و دوو بۆچوونه بکه‌ین و ناشێت بۆچوونی سێیه‌م دابمه‌زرێنین. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئیبنو مه‌سعوود و ئیبنو عه‌بباس دوو بۆچوونی جیاوازیان له‌م قه‌زیه‌دا هه‌بوو، ناشێت یه‌کێک له تابیعین و پێشه‌وایه‌کی دین یا یه‌کێک له‌م سه‌رده‌مه‌دا بڵێت وه‌ڵا من بۆچوونی سێهمم ئه‌مه‌یه! چونکه ره‌ئی و بۆچوونی نوێ له دوای ره‌ئی و بۆجوونی سهحابیهکانهوه دروست ناکرێت. یه‌عنی ئه‌گه‌ر ئه‌وان له بابه‌تێکدا یه‌ک یان دوو بۆچوونیان هه‌بوو، ناکرێت زانایه‌کی پاش ئه‌وان بێت و له‌و بابه‌ته‌دا بۆچوونێکی نوێ دابمه‌زرێنێت. بۆیه ئه‌ڵێین له‌و بابه‌ته‌دا حه‌ق یان له‌لای ئیبنو مه‌سعووده یان له‌لای ئیبنو عه‌بباسه؛ ده‌بێت توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان بکرێت.
ئه‌وانه‌ی که توێژینه‌وه‌کانیان کردووه ده‌رباره‌ی ئیختلافاتی سه‌حابه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و حه‌لانه؛ بۆ نموونه سه‌یدنا ئه‌بووبه‌کر (ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌سئه‌له‌ی شه‌ڕی ریددهیا راو بۆچوونی یاوه‌رانی تری هه‌موو ره‌د کرده‌وه‌و ره‌ئی و بۆچوونی خۆی پێ په‌سه‌ند بوو، له‌وانه بۆچوونی عومه‌ری کۆڕی خه‌تتاب (خوا لێی رازی بێت) که ئه‌بووبه‌کر فه‌رمووی به خوا قه‌سه‌م جیهادیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م به سه‌به‌بی له‌ته گوریسێک که ئه‌ژنۆی وشترێکیان پێ به‌ستۆته‌وه‌و زه‌کاته‌و له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خوادا (علیه الصّلاة والسّلام) داویانه‌و ئێستا نایده‌نه من. یان عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب (ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) راو بۆچوونی جیاوازی یاوه‌رانی ده‌رباره‌ی ته‌کبیرکردن له نوێژی جه‌نازه‌دا به‌وه کرده یه‌ک که فه‌رمووی چواره. یان عائیشه (خوا لێی رازی بێت) که بیستی ئه‌بوهوڕه‌یڕه (خوا لێی رازی بێت) فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به به‌رده‌م نوێژخوێندنا تێپه‌ڕێت نوێژه‌که‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، فه‌رمووی: خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) نوێژی ده‌کرد و منیش له به‌رده‌میا راکشابووم له‌نێوان ئه‌و و قیبله‌دا؛ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئیختلافاتی سه‌حابه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌بینین به‌رپه‌رچی ئیبنوعومه‌ری دایه‌وه (خوا لێی رازی بێت) که بیستی ئه‌و ده‌فه‌رموێت مردوو به شیوه‌ن و گریانی که‌س و کاره‌که‌ی سزا ده‌درێت، فه‌رمووی: ئهبووعهبدوڕڕهحمان (واته ئیبنو عومه‌ر) لێی تێک چووه یان بیری نه‌ماوه که وا نییه. ئه‌مه‌ش هه‌ر راجوییی سه‌حابه‌یه. هه‌روه‌ها ئیبنو مه‌سعوود (خوا لێی رازی بێت) فه‌توای دابوو که هه‌ر که‌س مردوویه‌ک بشوات پێویسته دوایی غوسڵی خۆی ده‌ر کاته‌وه، هه‌ر که‌سیش ده‌ستی لێ بدات ده‌بێت ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه. دایکه عائیشه زۆر تووڕه بوو (خوا لێی رازی بێت)، هاواری له خه‌ڵکه‌که کرد و فه‌رمووی ئه‌رێ هۆ خه‌ڵکینه مردووه‌کانتان به پیس حیساب ئه‌که‌ن؟! هه‌روه‌ها ئیختلافاتێکی تر که له نێوانی سه‌حابییه به‌ڕێزه‌کاندا روویان داوه.
جا ئه‌مه‌ش ئیختلاف و راجوێییهکه له نێوان ئه‌م سه‌حابییه به‌ڕێزانه‌دا له سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی «کفرٌ دون کفرٍ»؛ ئه‌مه له نێوان ئیبنو مه‌سعوود و ئیبنو عه‌بباسدا رووی داوه‌و ده‌بێت به سهنهدهکانیشیدا بڕۆینه‌وه. کورته‌ی نهتیجهکهش ئه‌وه‌یه که بۆچوونه‌که‌ی ئیبنو عه‌بباس ره‌د ده‌کرێته‌وه‌و قه‌ولی ئیبنو مه‌سعوود ته‌رجیح پێ ده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌لیله‌کانی قورئان و سوننه‌ت له پشتنی و سیره‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) زیاتر له پشتین.
که وا بوو ئه‌م برا به‌ڕێزانه پێویسته ئه‌وه بزانن که مه‌سئه‌له‌ی «کوفرٌ دون کوفرٍ» ئه‌م حاکمانه که به غه‌یری دینی خوا حوکم ده‌که‌ن ناگرێته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک، چونکه ئه‌مانه هه‌موویان حوکمی خوای په‌روه‌ردگاریان لا داوه‌و حوکمی خۆیان هێناوه که پێیان په‌سه‌ند بووه، ته‌شریعێکی تریان کردووه پاشان حوکمیان به‌م حوکمه‌ی خۆیان کردووه. ئه‌م سێ ره‌فتاره هه‌رسێکیان مایه‌ی کافربوونن؛ هه‌رکه‌سێک شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌ی خستبێته که‌ناره‌وه‌و ته‌نفیزی نه‌کات کافره.
پاشان شه‌رتیش نییه ئێستا بڵێین هه‌ر مه‌سعوود بارزانی ده‌گرێته‌وه؛ ره‌ئیس عهشرهتێکیش هه‌ر وایه‌و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک داوه‌ری ده‌که‌ن.
جا ئه‌وه‌ی به شه‌ریعه‌تی خوا حوکم ناکات:
یه‌که‌م: حوکمی خوای گه‌وره‌ی لا داوه.
دووه‌م: حوکمێکی داڕشتووه.
سێیه‌م: ئه‌م حوکمه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا چه‌سپاندووه، حوکمی کوفرینی چه‌سپاندووه.
که‌وابوو ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ڵێت حوکمی تاغووتانی کوردستان ئه‌وه‌یه که «کفر دون کفر»ه، سه‌رۆک وه‌لی ئه‌مره‌و موسوڵمانه ئه‌وه زۆرزۆر به هه‌ڵه‌دا چووه‌و ئاگای له حوکمه شه‌رعییه‌کان نییه؛ چونکه هه‌رکه‌سێک ئه‌و هه‌موو یاسایانه موخالیف به شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنووسێت و پیاده‌یان بکات و ته‌تبیقی بکات و به زۆر بیسه‌لمێنێت به سه‌ر خه‌ڵکدا پێی کافر ده‌بێت و کوفرهکهشی موتڵه‌قه‌و له ئوممه‌ت و دینه‌که چووه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئه‌و دادگایانه‌ش که له کوردستاندا حوکمیان پێ ده‌کرێت هه‌مووی حوکمیان کوفره‌و ئه‌و هه‌موو قانوونانه‌ی که ده‌رچوون موخالیف به شه‌ریعه‌تی ئیسلام له کوردستانداو ئێستا ته‌نفیز ده‌کرێن هه‌مووی کوفری بهواحه؛ جا هه‌رکه‌سێک به‌شدار بووبێت له داڕشتنیدا، له په‌سه‌ندکردنیدا، له تهئیدکردنیدا، له ئیمزا کردنیدا پێی کافر بووه به کوفری موتڵه‌ق و له ئیسلام پێی چۆته ده‌ره‌وه‌و به قسه‌ی کابرایه‌کی نه‌خوێنده‌واری مه‌دخه‌لی که بیهێنێت بڵێت ئا ئه‌مه کوفری بچووکه‌و خاوه‌نه‌که‌ی له دین ناباته ده‌ره‌وه، ئه‌و حوکمه شه‌رعیانه به‌وه ناگۆڕێت؛ واللّه تعالی أعلم.